 |
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:20 PM |
ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیۆته‌ر منداڵ تووشی نزیك بینى ده‌كات
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/2f4535e63a.jpg
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى له هۆنگ كونگ كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه بلاوكرایه‌وه ، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ، كه زیاتر له 40% منداڵانى قۆناغى سه‌ره‌تایی له هۆنگ كونگ به‌ده‌ست كێشه‌ى نزیك بینیه‌وه ده‌نالێنن ، كه هۆكارى سه‌ره‌كى زیادبوونى ئه‌و كێشه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زۆر ئه‌نجامدانى یارى ڤیدیۆى و ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن .
لێكۆلینه‌وه‌كه كه ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ى "ساوس چینا مۆرنیخ بۆست" بلاوكرایه‌وه ئاشكراى كرد ، كه 43,1% منداڵانى قۆناغى سه‌ره‌تایی به‌هۆى به‌كارهێنانى ئه‌و ئامێرانه له به‌ریتانیا به‌ده‌ست كێشه‌ى نزیك بینیه‌وه ده‌نالێنن ، به به‌راورد به رێژه‌ى 36,1%ى پێش ته‌مه‌نى ده ساڵیدا .
توێژه‌ران له زانكۆیه‌كانى چینى كه لێكۆلینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه ده‌لێن" ئه‌و منداڵانه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له به‌رده‌م شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیۆته‌ر داده‌نیشن ، ئه‌وا كاتێكى ته‌واوى ڕاهێنانى جه‌سته‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ماڵدا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
جێی باسه منداڵانى قۆناغى سه‌ره‌تایی له هۆنگ كونگ ڕۆژانه 3,5 كاتژمێر كاته‌كه‌یان به ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن و یارى ڤیدیۆى له‌سه‌ر كۆمپیۆته‌ر به‌رسه‌رده‌به‌ن ، به به‌راورد له‌گه‌ل 0,84 كاتژمێر ئه‌نجامدانى چاڵاكى له ده‌ره‌وه‌ى ماڵدا .
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:23 PM |
گه‌ڵاى زه‌یتۆن به‌رزى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/3e1d0d24d3.jpg
له‌میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستیدا ده‌ركه‌وتووه ، كه پێكهاته‌كانى گه‌ڵاى زه‌یتۆن یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رزى ئاستى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌دات .
توێژه‌ران ده‌لێن" پێكهاته‌ى گه‌ڵاى زه‌یتۆن كاریگه‌ریه‌كى چاڵاكى هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ، كه وه‌ك چاره‌سه‌رى بزیشكى رۆلى خۆى ده‌بینێت له چاره‌سه‌ركردنى به‌رزى فشارى خوێن .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران له‌و بروایه‌دان كه گه‌ڵاى زه‌یتۆن یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى سێیه‌كى له پلازمادا ده‌دات .
جێی باسه له كۆندا پێكهاته‌ى گه‌ڵای زه‌یتۆن بۆ به‌رگرى كردن له به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشی شه‌كره‌و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كى تر به‌كارده‌هێنرا .
به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران ڕۆژانه به‌كارهێنانى 1000 ملیگرام له پێكهاته‌ى گه‌ڵاى زه‌یتۆن ، باشترین ڕێگایه بۆ گۆڕینى ڕه‌وشتى ژیان له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى سێیه‌كى و كۆلیسترۆل و به‌رزى پاله‌په‌ستۆى خوێن . وه به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ئێستا له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا ملیۆنه‌ها كه‌س به‌ده‌ست كێشه پاڵه‌په‌ستۆى خوێنه‌وه ده‌نالێنن .
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:25 PM |
"چاى سه‌وز"،سوودێكى فراوان به مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/d46b12ad00.jpg
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئاسیوشیتێد پرێس، پسپۆرانى بوارى خۆراك جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ، كه خواردنه‌وه‌ى چاى سوودێكى فراوانى بۆ مرۆڤ هه‌یه و ده‌یان مه‌ك كاى و جیفرى بلومبرگ ، دوو پسپۆرى بوارى خۆراك له تویژینه‌وه‌كانى خۆیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه "چاى " تایبه‌تمه‌ندى دژه میكرۆبى هه‌یه و هه‌روه‌ها " چاى " كاریگه‌رییه‌كى زۆر له ناوبردنى چه‌ورییه زیانبه‌خشه‌كانى ناو ده‌ماره‌كاندا هه‌یه.
زانایان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چاى به هه‌موو جۆره وتامه‌كانییه‌وه ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه " چاى " تایبه‌تمه‌ندى دژه ڤایرۆسى و ئانتى ئاكسیدانى ، دژه حه‌ساسیه‌ت و شێرپه‌نجه هه‌یه و له هه‌مان كاتدا رۆلێكى گرنگى له دابه‌زاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن هه‌یه.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:32 PM |
لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك: ماسی پڕكراو به‌رگرى له مرۆڤ ده‌كات دژی شێرپه‌نجه
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/14cedbe8f7.jpg
له‌میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستیدا ده‌ركه‌وتووه ، كه خواردنى ماسی پڕكراو به‌هۆى ده‌وله‌مه‌ندى به پرۆتینه‌كان و سه‌رچاوه‌ى ئاسن ، باشترین سوود به جه‌سته‌و مێشكى مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، وه به‌رگرى له شێرپه‌نجه ده‌كات .
ئاژانسی هه‌والى یه‌مه‌نى "سبا" بلاویكرده‌وه ، لێكۆلینه‌وه‌كه كه له ده‌زگاى گشتى لێكۆلینه‌وه‌ى زانستى ده‌ریاىو زینده‌وه‌رانى ئاوى ئه‌نجام دراوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ، كه ئه‌م جۆره ماسیه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر فراوان له ئاوه‌كانى هه‌رێمى یه‌مه‌ن و كه‌نداوى عه‌ده‌ن هه‌ن .
جێی باسه ئه‌م ماسیه ژه‌مه خۆراكێكى سه‌ره‌كى گه‌لى یه‌مه‌نه ، وه ژماره‌یه‌كى زۆرى ولاتانى عه‌ره‌بی و بیانى به‌هۆى ئه‌م ماسیه بۆ ولاتانى خۆیان هاورده ده‌كه‌ن ، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و سووده ته‌ندروسته‌یه‌ى كه هه‌یه‌تى .
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:33 PM |
خواردنى " سێ‌و" ده‌بێته هۆى درێژبوونى ته‌مه‌ن
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/8b81908c69.jpg
پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى "شینهوا"، پزیشكان له باره‌ى تایبه‌تمه‌ندى و سووده‌كانى میوه‌ى " سێ‌و"، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه و رایانگه‌یاند كه خواردنى میوه‌ى " سێ‌و" ، 10 % هۆكاره بۆ درێژبوونى ته‌مه‌نى مرۆڤ. هه‌موو پسپَورانى بوارى خۆراك ، له‌و بروایه دان كه خواردنى ته‌نها "سێوێك " له رۆژێكدا مرۆڤ له چوونه لاى پزیشك بێ نیاز ده‌كات.
پزیشكاتى زانكۆى چینى له هۆنگ كۆنگ بۆ جارى یه‌كه‌مه كه چه‌ند پێكهاته‌یه‌كیان له ناو میوه‌ى "سێ‌و" دۆزییه‌وه كه "سێ‌و" له رێژه‌یه‌كى زۆر ئانتى ئاكسیدان پێكهاتووه كه به شێوه‌ى رێك وپێك 10%ى ته‌مه‌نى مرۆڤ درێژ ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر " شن ی‌و چن و هاوكارانى له زانكۆى هۆنگ كۆنگ رایانگه‌یاند،چه‌ند مادده‌یه‌كى زیانبه‌خش له ناو له‌شدا به‌رهه‌م دێت كه ئێمه پێیان ده‌ڵێین رادیكاله ئازاده‌كان كه كاریگه‌رییه‌كى خراپ له سه‌ر له‌شى مرۆڤ داده‌نێن و رێره‌ورى پیرى و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كان زۆر ده‌كه‌ن.
بۆیه "سێ‌و" له جۆره میوانه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئانتى ئاكسیدانه جۆراوجۆره‌كان هه‌ر بۆیه میوه‌ى " سێ‌و" زۆر سوودمه‌ند وكاریگه‌ره و ده‌بێته هۆى درێژبوونى ته‌مه‌نى مرۆڤ
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:34 PM |
مۆز به‌سووده بۆ به‌رگریكردن له تووشبوون به شێرپه‌نجه
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/18b6353a03.jpg
له میوه‌ی مۆز ماده‌كانی وه‌ك "فیبر" و "پیتاسیۆم" هه‌یه‌و ئه‌م دوو ماده دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه و خواردنی مۆز به‌سووده بۆ به‌رگریكردن له تووشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
مۆز به‌سووده بۆ ماسولكه‌كانی مرۆڤ. مۆز خوێن پاڵه‌وته ده‌كاته و وزه‌به‌خشه و توانایی مرۆڤ زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها خواردنی مۆز بۆ ئه‌و كه‌سانه كه تووشی نه‌خۆشی سكچوون بوون به‌سووده.
سوودێكیتری مۆز ئه‌وه‌یه كه ڤیتامینی B6ی تێدایه و ئه‌مه‌ش به‌سووده بۆ سیسته‌می ده‌ماری مرۆڤ.
مۆز به‌سووده بۆ توانایی سێكسی مرۆڤ و رێژه‌ی كلۆسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت و كاریگه‌ری هه‌یه له دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن.
هه‌روه‌ها خواردنی مۆز و هه‌نگوێن بۆ ئه‌و كه‌سانه كه بێ هێزن و تووشی سستی ده‌بن به‌سووده و ده‌بێته‌هۆی زیاتربوونی وزه و تواناییان.
شایانی باسه خواردنی مۆز بۆ تووشبوان به نه‌خۆشی شه‌كره مه‌ترسی هه‌یه و ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌بێ مۆز نه‌خۆن.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:35 PM |
گوێژى ئه‌مه‌ریكى ، ده‌رمانى دڵه
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/09d19d3f60.jpg
پێى هه‌واڵێكى گۆڤارى " ساینس ده‌یلى ئۆن لاین "،پسپۆرانى بوارى خۆراك جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و جۆره ئانتى ئاكسیدانانه‌ى ناو " گوێز" به‌َ ساغ و سه‌لامه‌تى دڵ سوودمه‌ند و كاریگه‌ره.
پسپۆرانى زانكۆى لومالیندا ، له توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ‌دا رایانگه‌یاند كه ئه‌و ئانتى ئاكسیدانه بۆ پاراستنى دڵ له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و پاراستنى دڵ زۆر سوودمه‌نده.
گوێزى ئه‌مه‌ریكى سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده له چه‌ند ڤیتامین ومادده‌ى كانزایی و ڤیتامینه‌كانى " B,C,E و كالسیۆم و فسفۆر ومینیزیۆم و روى و پتاسیۆم ".هه‌روه‌ها جورێك ڤیتامین به ناوى " توكوفرول" و مادده‌ى فنولیك كه تایبه‌تمه‌ندى ئانتى ئاكسیدانى هه‌یه.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنى ئه‌و جۆره گوێزه ، به رێژه‌ى 33% ، چه‌ورى زیانبه‌خشى ناو خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.خواردنى چه‌ند دانه گوێز له رۆژێكدا ده‌بێته هۆى رێگه گرتن له تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و شه‌كره جۆرى دوو.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:38 PM |
فسته‌ق بۆ سه‌لامه‌تى دڵ و هێوركردنه‌وه‌ى
مێشك سوودمه‌نده
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/3bbdb1d3a2.jpg
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى "یونایتد پرێس"،ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ پیشانى داوه كه خواردنى رێژه‌یه‌كى گونجاو " فسته‌ق"، به رژێمى خۆراكى رۆژانه ، مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه.هه‌روه‌ها " فسته‌ق" ده‌توانێت ئاستى چه‌ورى زیانبه‌خشى ناو خوێن به‌رێژه‌ى 12% كه‌م بكاته‌وه.
به ووته‌ى زانایان ، ئه‌و كۆلسترۆله به ماناى دابه‌زینى مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه."فسته‌ق"، رێره‌وى له خۆگرتنى كاربۆهیدراته‌كان له ناو شه‌كره خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه.
به ووته‌ى پسپۆرانى بوارى خۆراك ، " فسته‌ق"، له رێژه‌یه‌كى زۆر پرۆتیینى رووه‌كى ، مادده‌ى نیشاسته وكانزایی وه‌ك " پتاسیۆم و مینیزیۆم ، پێكهاتووه كه پێداویستیه‌كانى له‌ش دابین ده‌كات.به‌َیى " فسته‌ق" ده‌بێته هۆى هێوركردنه‌وه‌ى دڵ وئارمكرنه‌وه‌ى مێشك.
هه‌روه‌ها خواردنى "فسته‌ق"ده‌بێته هۆى بۆرییه‌كانى جگه‌ر.هه‌روه‌ها پته‌وكردنى ئێسك و ددان ونه‌خۆشیى كه‌م خوێنى زۆر سوودمه‌نده .خواردنى "فسته‌ق" ده‌بێته هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بیروهۆش.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:39 PM |
خواردنه‌وه‌ى یه‌ك كوپ چاى، ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى مێشك
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/087616dec7.jpg
به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " ده‌یلى مه‌یل"،پزیشكان له تازه‌ترین توێژینه‌وه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ى كوپێك چاى ، له هه‌مان كاتدا ، ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى توانایی مێشك و هه‌روه‌ها هاوكارى نه‌هێشتنى ماندوێتى و به‌زركردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى و كارایی مێشك ده‌كات.
پسپۆرانى دانیماركى له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كاریگه‌رى ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ى ناو چایان له سه‌ر توانایی بیروهۆشى 44 به‌شدار بووى ناو ئه‌و توێژینه‌وانه تاوتوێ كرد. كاریگه‌رى ئه‌و ماددانه له‌وانه جۆرێك ئه‌سید ئامینه به ناوى " L-تئانین" كه له ناو چاى سه‌وزدا هه‌یه وهه‌روه‌ها كافینى ناو چاى له‌گه‌ڵ مادده‌كانى تر‌ى ناو چاى به‌راوه‌رد كرا.
ئه‌نجامى ئه‌و به‌راوه‌ردانه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چایان خواردبۆوه دواى 20 تا 70 خوڵه‌ك كاره‌كانیان به ووردى و باشتر ئه‌نجام دا بوو وهه‌روه‌ها ئاستى بیروهۆشى ئه‌و كه‌سانه روى له زۆرى كردبوو.به ووته‌ى توێژه‌ران ، چاى ماندوێتى له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مكردبۆوه.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:43 PM |
كوارك، بۆ تووشبووانى شێرپه‌نجه سوودمه‌نده
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/42e7189402.jpg
به پێى هه‌واڵێكى گوڤارى " نیوسانتێست"،توێژینه‌وه‌ك نى زانكۆى پینسلوانیا پیشانى داوه كه خواردنى " كوارك" رۆڵیكى گرنگى له پاراستن و ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه. ئه‌و توێژینه‌وانه جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه " كوارك" له مادده‌یه‌ك به ناوى " پسیلوسیبین" پێكهاتووه كه بۆ له‌شى مرۆڤ زۆر سوودمه‌نده و تایبه‌تمه‌ندى دژه پیربوونى هه‌یه.
هه‌روه‌ها زانایان له توێژینه‌وه‌كانى خۆیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه " كوارك " كاریگه‌رییه‌كى موعجیزه ئاسایی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى دڵه‌ڕاوكێى كه‌سانى تووشبوو به شێرپه‌نجه دا هه‌یه.زانایانى زانكۆى پینسلیوانیا ووتیان رێژه‌یه‌كى زۆر مادده‌ى ئانتى ئاكسیدان هه‌یه و خواردنى ئه‌ومادده‌ى خۆراكییه مه‌ترسى تووشبوون به زۆربه‌لا نه‌خۆشییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌راوه‌ردى كوارك له‌گه‌ڵ میوه وسه‌وزه‌كان ئه‌و جۆره ئانتى ئاكسیدانه‌یه كه له‌گه‌ڵ لێنان ودروستكردنى ئه‌و مادده‌ى خۆراكییه كه به "ئه‌ركوتیونین" ناسراوه به پێچه‌وانه‌ى ئانتى ئاكسیدانانه‌ى ناو میوه وسه‌وزه‌كان نا تاوێته‌وه و تایبه‌تمه‌ندى ئانتى ئاكسیدانى خۆى له ده‌ست نادات.
|
اکنون ساعت 02:32 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)