![]() |
|
|
|
له خه‌یاڵم غه‌زه‌لی تازه ئه‌زێ که نیگات ئه‌خشێ له‌چاوم به حه‌زێ من به‌ڕاسی به به‌هه‌شتا ئه‌گه‌ڕێم تۆ بهوهڵڵا هه‌گه کردت لهقهزێ به‌وهه‌موو شه‌رمه‌وه چۆن مۆڵهتوودام یانی رۆح نه‌بوه له‌سه‌ردا ره‌گه‌زێ؟ تۆ نه‌بێ شه‌رته که زاری غه‌زه‌لم دڵی چی کیژه له‌عاله‌م بگه‌زێ من نه‌بم کێیه له‌به‌ر سه‌ردیی ئه‌تۆ هه‌موو ئه‌ندامی خه‌یاڵی نهتهزێ خوا ئه‌کا تۆ به‌نیگات به‌ندم ئه‌که‌ی کۆشکی ئاواتمه گۆشه‌ی قه‌فه‌زێ سووچی کامتانه ، ئه‌تۆ یاکوو ده‌مان کام پتر رادهبرن لێم بهلهزێ؟ گۆچ بهعهشقێ ئه‌به‌دی بوو غه‌زه‌لم کوانێ خاڵی ده‌بێ سینگی له نه‌زێ... |
|
|
|
له کۆشی باخه‌وانه‌وه خزیته به‌ژنی کاڵه‌به‌ی کلیلی بێخه‌می هه‌تا له ده‌رکی ئاه و ناڵه به‌ی بچیته چینه‌ی ئه‌و چه‌مه‌ی له لا هه‌نار و قۆخه‌وه به ده‌م ڕنینهوهش گسک له ئه‌م ژیانه تاڵه به‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌ر شنێ به ده‌م شهواری پڕ له چێژه‌وه له کانی لێوی پڕبزهی به خه‌نده دوڕڕ و لاڵ ئه‌به‌ی بئاڵی ئه‌ر له ئاڵی کوڵمی پڕ له خاڵی هه‌ر ده‌ڵه‌ن چه‌پک چه‌پک له باخی ڕوو هه‌واڵی وردهخاڵ ئه‌به‌ی گڕووگرێکه ئه‌و دڵه‌م گڕی له حهزگه گرتوه مه‌گه‌ر له گه‌ردنت شه‌وێ به‌شێکی ئه‌و مناڵه به‌ی چپا به لێوما چپه‌ت له فێنکی چما دڵم له چلچه‌مه‌ی ئه‌وین هه‌تا هه‌واری چه‌مچه‌ماڵ ئه‌به‌ی ئه‌گه‌ر که "هۆگر"ێکه دڵ گه‌ڕانی پیشه کردووه بهرهوگهڕانی ئه‌م گه‌ڕۆکه بێفه‌ڕه‌ی گه‌ڕاڵه به‌ی ئازاد سەید ئیبراهیمی_ سه‌قز |
ئه مڕۆ کاتژمێر چه‌ند بێم بۆ لات! سه‌ره‌تا ...با ڕسته‌یه‌ک بڵیم! له ڕاستیدا جار وا هه‌یه هێنده هۆگری ژیانم ته‌نانه‌ت به‌ردیش ماچ ده‌که‌م هه‌روه‌ها وشه کتێب ئینسان ....! خه‌ریکه شێت ده‌بم له سرووشدا ئاره‌زووی سرووش له هه‌رشتێکدا هه‌یه‌و له هه‌رشتێکدا نیه‌و له هه‌رشتێک هه‌رشتێک هه‌رشتێک ...! به‌رده‌وام بیر ده‌که‌مه‌وه به تایبه‌ت له تۆ بیر ده‌که‌مه‌وه هێنده بیر ده‌که‌مه‌وه له بیرم ئه چێ له چی بیر ده‌که‌مه‌وه له تۆ بیر ده‌که‌مه‌وه وه‌ک ئیماندارێک له ئیمانی با و له جه‌بری دره‌ختی بی له تۆ بیر ده‌که‌مه‌وه وه‌ک رێبوار له ڕێگا وه‌ک گیا له هه‌ور |
حافزی شیرازی دڵ وه‌کوو جاران له ماچی لێوی ناکامێکه هه‌ر هه‌ر به عه‌شقی له‌علی تۆ ده‌ستی له مل جامێکه هه‌ر هه‌ر هه‌وه‌ڵ ڕۆژم له ده‌س دا دین له سه‌ر زولفی ڕه‌شت تا بزانن دڵ له دووی سه‌رفی سه‌ره‌نجامێکه هه‌ر ساقیا بۆم تێکه جامێ ئاگرین چونکوو له نێو عاشقانی پوختی هێما سه‌ر گڵی خامێکه هه‌ر له‌و خه‌تا کردم چواندم زولفی وه‌ک موشکی خوته‌ن چه‌شنی خه‌نجه‌ر موو له هه‌ر شوێن و سه‌رئه‌ندامێکه هه‌ر خۆر له ڕۆژێکۆ له خه‌ڵوه‌م‌دا گزنگی ڕووتی دی هه‌ر وه‌کوو سێبه‌ر له ده‌ورت عاشقی جامێکه هه‌ر لێوی گیانان نێومی ڕۆژێ کوتوپڕ بردوه ئه‌هلی دڵ ئێسته‌ش مه‌سی بۆی گیان ،له کۆی نامێکه هه‌ر له‌علی مه‌یگێڕت ئه‌زه‌ل جامێکی خه‌ستی دا به هه‌ست تا ئه‌به‌د سه‌رخۆش و مه‌ستی جامی گوڵ‌فامێکه هه‌ر بێخهبهر ئێژێ هه‌تا گیانت نه‌ده‌ی ئاسووده نیت بێخهبهر! گیانی(گوڵ ئه‌ندام)ـم به (بارام)ـێکه هه‌ر شه‌رحی شیرینی ده‌می تۆی داوه "حافز" گیانه‌که‌م ئاوی ژین په‌وکێ له تۆی خامه‌ی شه‌که‌رکامێکه هه‌ر باسی شه‌وگاری درێژی زولفی تۆم کردون که وا چه‌شنی "کۆلیل"ـت گوڵۆڵه‌ی زوڵمه‌تی شامێکه هه‌ر وه‌رگێڕانی مامۆستا عومه‌ر ساڵحی ساحێب(کۆلیل) |
اکنون ساعت 05:11 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)