غه‌زه‌لی نوێ،ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی-سه‌قز
خۆ لاده گه‌لێ لازمه لاچیت دڵی من
هه‌ڵنایه ده‌می ، تۆ به ته‌ما چیت دڵی من؟
جارێ نیه سه‌ردانی هه‌واری هونه‌رت کا
چه‌ندی له چه‌م و په‌رچه‌می واچیت دڵی من
له‌و لێوه که هه‌ڵناوه‌رێ یه‌ک لاپه‌ڕه قاقا
هێما له خه‌ما ماتڵی ماچیت دڵی من
به‌و زامه بسازه که له زه‌بری زه‌مه‌نێ زا و
دووره ئه‌گه دوکتۆر و ده‌واچیت دڵی من
ده‌ورانی نیه لاوک و بالۆره‌که‌ت ئیتر
په‌شمه که ئه‌چێ باوی نه‌ما چیت دڵی من
له‌و ڕۆژه‌وه ژیوارۆ له ژاراوێ ڕژاوه
بۆ ئه‌شقه که فه‌رمانبه‌ر و چاچیت دڵی من
ترسم هه‌یه هه‌ر ده‌رکی ئه‌وینی بکوتی تا
کاتێ چه‌مه‌ڕای هه‌ڵمه‌تی پاچیت دڵی من