- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
10-01-2014 01:47 PM |
شێعری کامیل شه‌ریف پوور-سه‌قز
گومانێکی هه‌ره‌ساوی
خویندنه‌وه‌ی خه ونێکی وه‌نه‌وشه‌یی
له سه ر باڵی خه‌یاڵی خۆڵێکی ته‌زیو
هه‌ر نه‌بێ ئه‌مانباته‌وه ساڵی وه‌نه‌وز
ئه‌مانباته‌وه به‌رده‌م باره‌گای باوێشک
له دیالکتی جێ و بان گه رێن
ده‌س به‌ینه زمانی شه‌و چه‌ند پاراوه شه‌ویلکه چه‌ند تۆکمه‌یه هه‌راسانی
گومانی خوێن له ڕه‌نگی خه‌ونی به‌ردیله‌یه‌ک
گه‌مه ده‌که‌م گومانی چی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی پوخت و نه‌ختێک قه‌ره‌باڵغه ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ر نه‌بێ
سه‌د پیاوی بنجی لێیه
پیاو گومان ئه‌با به‌گه‌مه
گه‌ڕه‌کێک حوزوریان هه‌یه له کڕینی قۆرغی گومانی خه‌ون
سوێند بێ قه‌ت خه‌به‌ری ناکه‌ین
له ده‌سپێکی وه‌نه‌وشه‌ی خه‌ونا چه‌پکێ خه‌ونی وه‌نه‌وشه‌یی بوونه به‌رۆکی ده‌راوو
زه‌رده‌خه‌نه‌یش نایان گه‌زێ
ڕه‌نگه ڕه‌نگی سه‌وزو شینی وه‌نه‌وشه‌ییت خه‌ون بن و ڕه‌نگه سه‌وزو شینی خه‌ونیش
وه‌نه‌وشه‌یی
هه‌ردو به‌ردی وڵاته‌که م ئیتر وایه
نه گومانه و نه یه‌قین بروا ناکه‌م ئه‌م نێوانه‌یش وه‌نه‌وشه‌ی گومانێکی هه‌ره‌ساوی له خۆ بگرێ
ده‌ره‌تانی به‌قه‌د خاڵی لێوی تۆیه کچه کوردی خه‌ون نه‌دیو
هه‌ره‌س وه‌ڕه‌زه له خنکانی باڵاخانه‌ی وه‌نه‌وشه‌یی خه‌ونمان
خه‌ونیش قه‌تیسه له نێو دو که‌وانی سه‌وزوشینی ئاوێنه‌دا
گومانی خۆم و خۆت و ده‌شتۆکه‌یه‌ک وه‌نه‌وشه کوژ ده‌بنه هه‌ره‌س
هه‌ره‌سێکی گوماناوی نه گومان ده‌نێته ته‌ره نه وه‌نه‌وشه‌کانی خه‌ونیش
ده‌بنه سه‌وزو شینی سه‌ر ڕێ
ڕێکه‌وتێکه به‌بێ هێڵ پانتایه‌که به‌بێ خێڵ
حه‌ز ئه‌که‌ی با بچینه‌وه سه‌ره‌تا
|
behnam5555 |
10-01-2014 01:49 PM |
غه‌زه‌لی نوێ-عه‌لی حسه‌ینی چ شه‌و‌گارێکه وا ڕمیا به سه‌ر شان و ملی شارا
چلۆن بدرووم وشه و شێعرم به به‌ر ته‌نیایی هاوارا
له بێ وازیی سه‌ری شێتم پڕووکا تاقه‌تی جاده
ده‌سا ئه‌ی مانگ و ئه‌ستێره‌م ده‌مێ بڕوانه په‌تیارا
به‌ره‌و دووپێ گوزه‌ر ناکه‌م نه‌وه‌ک بۆژۆ بێ ته‌نیاییم
له ساواقی دڵ و دیده،له ژێر هه‌نگاوی ئه‌غیارا
چ سه‌ردارێکه بتوانێ ئه‌وه‌نده‌ی ڕووت ئه‌من بگرێ
ده‌با مه‌ستی شه‌می ڕووت بم له میوانیی سه‌ری دارا
سه‌رت به‌ستم چ ئازاد و چ سه‌ربه‌ستم به مه‌خمووری!
ده‌با من ڕۆژی سه‌ربه‌ستیم ئه‌تۆ بێنم به سه‌ر زارا
چه‌وه‌یلم هوون ئه‌بارێنێ،له عاشق بۆ هه‌راسانی
بپڕژێنه حه‌ز و تاسه‌ت به سه‌ر هه‌ستی دڵی زارا
|
behnam5555 |
10-01-2014 01:49 PM |
شێعڕی ناسر یه‌زدانی له خه‌یاڵی ناسکتا رێواس ئه‌روێ...
له خه‌یاڵی ناسکیا رێواس ئه‌روێ و نیگا شه‌راویه‌کانتم تێ مه‌گره ئه‌ڵبه‌ت هه‌زارێ وه‌ک منیش پیاسه ئه‌که‌ن له باڵاتا... چه‌پ چه‌پ ته‌ماشات ئه‌شکێ له شه‌رمێکا که کجێنیت... دوایین گۆڕه‌وشارم ئه‌بێ شه‌رمێکی ژنانه‌ی تۆ بێ تۆزێ ئودکولۆن بپرژێنه به خولیاکانما هه‌ناسه ئه‌گه‌ر له تۆوه ئه‌خه‌ێته گیرفانی پاڵته‌که‌ته‌وه
|
behnam5555 |
10-01-2014 01:50 PM |
شێعری محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه
ده‌ریا شه‌پۆلێکی خاڵیه و شێتانه شینه چاوت
نه‌بوونیت زامه
زامێکی کۆن
من تێناگه‌م
زه‌ریا چه‌ند توونیه له هاواری ماسی دا و
منیش چه‌ند شێت، چاوه‌کانم
له شینایی جاوه‌کانتا
ئاسمانی سوور
له بیرت دێ؟
له شێعرێکا پێت ئه‌وتم
شێته‌گیان؛
بیانوو به په‌نجه‌کانمه‌وه مه‌گره
بۆیه‌ی نینۆکم تا هه‌تایه وا گه‌ش نابن
پرچه‌کانم تاکوو به‌رپێم درێژ نابن
من به ماچێ هه‌ڵم لوشی و
نه‌م ئه‌زانی به ماچێ ژیر ئه‌بم
تا یه‌که‌م دێڕی بێ تۆیی
تاکوو ئێستا
هه‌ر له شێعرا تێری چاوت
هه‌ر له شێعرا شؤڕابه‌ی زه‌ریا و
شه‌وانی باوه‌شی لێوت و
سه‌مای بزه و
هه‌ر له شێعرا شتی تریش ....
شاعری ده‌ریا بووم و
شه‌پۆلی ده‌ریاتم ونه
شاعری ده‌ریا بووم و
هه‌نگاوی به‌له‌مم گێژه
شاعری ده‌ریا بووم و
مانگ و شه‌و و شێعرم شێتن
شاعری ده‌ریا بووم و
که تێناگه‌م له‌م بیابانه‌وه
چلۆن خه‌ونی شه‌پۆلم هه‌ڵئه‌پروێ
له‌م بووره‌وه وشه‌ی ماسیم تیا ره‌ق ده‌بن
که تێناگه‌ن
ده‌ریای هیچ نیگایێکی بێ ره‌حمت
که چۆن من گوڵه‌گه‌نمی عه‌شقم تیا ئه‌پشکوێت
که بێ تاوان شێعره ماسیم تیا ئه‌خنکێت
تۆ قاتڵی
قاتڵی هه‌موو ماسیه‌کانی لاشه‌م
له‌م گۆیه‌دا هه‌ر تۆ زه‌ریای
نیگات به‌م شه‌قامه‌دا روبارن
ئه‌ی بۆ ونن؟
هااااای ..... شه‌قامی ئه‌م شاره‌م چه‌نده وشکن...!
ئه‌ی شین ترین ئاسمانی شێعرم
تۆ ده‌ریامی
ده‌بڕژێ با شه‌پۆلت بم
که ئامێزم
روونتر له چه‌مکی مانگه و
ئاشقتر له دێڕی ئاسمان
هه‌موو ژه‌مێ
زه‌ریا
زه‌ریا
ه!
و
مه
تخۆ
ده
|
behnam5555 |
10-01-2014 01:51 PM |
هاوده‌می ڕێم هه‌موو جیهان جه‌هه‌ندمێکی بریانه
گه‌میه‌ی چاوی پڕ له فرمێسک قه‌تاره‌ی به‌حری گریانه
هه‌رچوار پارچه‌ی بێ ده‌ره‌تان خه‌ون ده‌خۆن به نانه‌وه
په‌له‌قاژه‌ی کۆڵی کۆڵان پڕ له خلیسکی پێ کانه
هاوسه‌رینم هاژه‌ی باڵی قه‌قنووسی پیر له گوێمایه
به پیری مه‌رگه‌وه عومرێکه ژینی ویردی سوتانه
ته‌سکه به‌سته‌ی به‌ستێنی ڕی بێ موسه‌مما وه‌ک ده‌می تۆ
دیدی چرا چڕژاوه‌ته نێو نیگای هه‌رچی چاوانه
هه‌نگاوێکه بێ به‌رایی له کاف تا قاف مه‌ساف کورته
په‌رته‌وازه‌ن باڵی هه‌ڵۆ له بن میچی ئاسمانه
دامه‌مێنه له مه‌رگی گوڵ ڕۆژێ ده‌بنه شێعری ژیان
گه‌رچی ئێستا شه‌ماڵی شێت شه‌ونخوونی ڕێی زریانه
ها باوه‌شم که‌م له‌نجه‌ی خۆت بژاکێنه به په‌نجه‌ی دێ‌و
بحه‌جمێ و وه‌ربه له دڵما تا دیته ده‌ر له ته‌نگانه
هاوسه‌فه‌رم نێو نیشانی ماندوبوونت تۆزی کوڵمت
ته‌نافی بێ ئۆقره‌یی من هه‌ڵبواسه بۆ جۆلانه
کامیل شه‌ریف پوور-سه‌قز
|
behnam5555 |
10-01-2014 01:53 PM |
« بمکه شاعێر...یا له تیشکا بم پێچه‌وه » ده‌تلێمه‌وه له داوێنی چاوت و به‌ره و خوار ده‌بمه شه‌ونمی گۆنات. ره‌نگه شاعێر نه‌بم! تاڵ تاڵ ده‌هۆنمه‌وه هه‌ورێشمی نیگات، ده‌یکه‌مه کراسێ پڕ هه ست بو نا ...! ناتوانمه‌کانم. ره‌نگه شاعێر نه‌بم! ده‌سته‌واژه‌ی چاوه‌کانت ده‌خوێنمه‌وه ده‌نووسمه‌وه ئه‌ی که‌م به ئاهه‌نگی خه‌ونه‌کانم. چاوه‌کانت خؤر هه‌ڵسانی هیواکانن به‌ڵام.... جه‌خار! ده‌سته‌کانت ..... خۆرنشینی هه‌سته‌کانن. بۆ جارێک و ته‌نیا جارێک بمکه شاعێر. وا هه‌ست ده‌که‌م چاوه‌کانت دوو کۆتری سه‌وداسه‌رن ده‌سته‌کانت سارایێکی گوماناوین. بمکه شاعێر ئاسمانێ بۆ ئارامی کۆتره‌کانت. بمکه شاعێر ده‌ریایێ بۆ سارای تینووی هه‌سته‌کانت.
شێعری په‌یمان نیلووفه‌ڕی _سه‌قز
|
behnam5555 |
10-01-2014 01:54 PM |
غه‌زه‌لی ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی-سه‌قز
هێنده گه‌ڕاوم له دووت،دار و ده‌وه‌ن شایه‌ته
هه‌ڵده‌وه‌رێ ئاره‌زووت!،وا خه‌می ئه‌و لایه‌ته
داوه‌که دانه ده‌مێ،تاقه نه‌چیرت منم
لاوه بهانه ده‌مێ!،تۆ که چه‌لی کایه‌ته
من خه‌می ئه‌و داره‌مه ،هاکه به‌ری هه‌ڵوه‌ری
ئه‌و دڵه بێچاره‌مه، هه‌ڵگری خه‌م، دایه‌ته
هه‌ر که ته‌کانی دڵم،بێ‌خه‌ویه پیشه‌مه
بۆ وته‌کانی دڵم ، ڕوومه‌تی من ئایه‌ته
ساتێ که داواری دڵ ، ده‌م به بزه دیتمه
وایه! که هاواری دڵ ، لاوک و لای‌لایه‌ته
ئاوه‌ڵی مانێکه یار ، ماتڵی من نا نیه
ئاوه ده‌مانێکه یار ، بۆ دڵی من نایه‌ته...
...جێگه به‌ڵێنێ که بوومانه به چه‌ندین ساڵ
خوێن ده‌ده‌ڵێنێ به‌دووتا جگه‌ر ئه‌و ڕایه، ته...
...ماته له ده‌ورت گه‌ڕێ ، تا به هه‌تایه ڕه‌وان
خۆشه! ده بریا له ڕێتا سه‌ری من بایه‌ته...
...تۆپێ ، له به‌ر پێت بێ ، تۆ که پیاسه ده‌که‌ی
لازمه با پێت بێ ، له‌م ته‌مه‌نه وایه‌ته!
|
behnam5555 |
10-01-2014 01:55 PM |
3کورته شێعری سه‌لاح گوڵ ئه‌ندامی_ نورویژ ۱ـ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده عاشقی ئه‌و خاکه‌ی ده‌ستم بگره پڕم که له خۆت له ته‌نیایی ده‌رم بێنه وای پێ کوتم گۆرێکی به‌تاڵ ۲ـ ره‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌تاو له چاوه‌کانتدا گه‌مییه‌ک له ئاگره ده‌ریای روناک کردۆته‌وه. ۳ـ من ره‌نجێکی ئینسانی تۆ شێعرێکی یه‌زدانی. من نه‌خه‌وتوی سه‌دان ساڵه تۆ خه‌وێکی ئه‌فسوناوی ده‌م‌به‌یانی. من تاراو و ته‌ریکه بوو له سه‌رچاوه له شوێنێکا عه‌قڵ نایبرێ سنوره‌کانی جودایی تۆ خه‌یاڵێکی رازداری. من به تاسه‌ی هه‌ڵفرین و تۆش دو باڵی په‌ریه‌کانی
|
behnam5555 |
02-19-2015 08:08 PM |
تا شمشاڵێک ئه‌زریکێنێ! 1 چما شێعر، تاوێک دێڵێ ئاسووده بم! ملم ده‌کا به په‌ته‌وه! 2 شێعر ، به‌رزم ده‌کاته‌وه! تا سه‌رداری! 3 هه‌رچی خۆڵه، پاشماوه‌ی له‌شی مرۆڤه مردن ئه‌م وانه‌ی فێر کردم! 4 هه‌رچی خۆڵه، پاشماوه‌ی له‌شی کوردانه! ئه‌نفاله ئه‌نفاله ئه‌نفال! 5 بۆنی نان و خۆڵی ئاوپڕژێن کراو دێ! شایی ده‌گرێ نیشتمانم! 6 بۆنی خوێن و بارووت و دووکه‌ڵ تێکه‌ڵه! نیشتمانم ئاواره‌یه! 7 نووشتایه‌وه! تا دوا ڕۆژی مناڵه‌که‌ی بپارێزێ عومه‌ر خاوه‌ر! ک.د.ئازاد
|
behnam5555 |
02-19-2015 08:10 PM |
هزری دڵ
كە شەو دادێ شەوی قەیران
هەڵدەفڕێ دڵ وەكوو تەیران
كە شەو دادێ شەو پاییز
دڵم تەنگە بۆ تۆی ئازیز
غەم دێ بەرۆكم پێ دەگرێ
دادێ خەفەت وێنەی هەورێ
كۆتایی نایە هزری دڵ
تەنیا و ساوایە كۆرپەی دڵ
هاوڕێی شەوگاری تەنیاییم
من تەنیاتر لە تەنیاییم
من و پێخەف تاك و تەنیا
هاوڕێی یەكین بە دڵنیا
ئەی پێخەف بمگرە باوەش
با نەترسێم لە شەوی رەش
پێخەف ئەمگرێتە باوەش
دەبارێنم فرمێسكی گەش
من پشكۆی هەموو خەمانم
ناپشكوێن رۆڵەكانم
چەندە تاڵ بوون ئەو رۆژانە
یادت هاوسێی خەم و ژانە
***
هاوارەكان مەخنكێنن
گەڕامەوە بۆ زێدەكەم
كۆڵانەكان زۆر نامۆ بوون
كپ كرابوون
پەنجەرە و رۆچنە و درگاكان
هاوارم كرد بۆ خەڵكینە
پەنجەرەكان بكەنەوە
هاوارەكان مەخنكێنن
بیخەنە دەر
با بە وێنەی تۆقتۆقەكەی
رۆژی چوارشەمەی ئاخر ساڵ
دەگوێچكە بێ‌باوەڕەكان
بتەقنەوە و
ئەمجارە دنیا بزانێ
هاوارەكان
هاوار دەكەن
مێشكە نەخۆش و خەوتووەكان
بڵاو دەكەن سۆغرا ڕه‌زگه‌یی
|
اکنون ساعت 06:23 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)