![]() |
هەتاو پێم خۆشە نەمرم ببینم هەتاو هەوری ڕەش لاچێ وەدەركەوێ ساو لەبەر بەرۆچكەی هەتاوی بەتین بزانــــم چۆنـــە تام و مانای ژین ببزوێ خوێنم وەك ئاوی كانــــی وەبــــــــــەر بێ باغم بۆ ئاوەدانی سەهۆڵ و بەفریش وەتوێن ببنە ئاو لەپڕ هەڵستێ لێفاو و شێــــــــڵاو لەگەڵ خۆی بەرێ گەند و گەڵای پێیس لەسەر ڕێ لادا ماری كەڕ و سیس گزینگـــــــی هەتاو گەرم كا زەوی هەڵـــــم هەڵستێ لە بەرز و نەوی ببارێ نمنم بارانــــــــی ڕەحمەت گوڵ بێنە دەرێ بێدەرد و زەحمەت بە تیشكی ڕۆژی ئاسمانی ڕووناك وەبووژێ وڵات بڕەنگێ سەرپاك سەرزەوی تێكڕا ببێتە گوڵــــزار بەستێن بكرێتە مێرگ و مێر غوزار جووتێری ماندوو بە نیر و ئامـــوور زەوێ بكێڵــــێ بیكا سەروژوور قەرەی خۆشنشین لە نێو ئاوایی هەڵپەڕێ بیكا بە بەزم و شایی «هومێد»یش بڕوا بەرەو پیری تاو لەسەر ڕێی نەبن تەپكە و تەڵە و داو پێمخۆشە نەمرم ببینم هەتاو ڕۆژێ وڵاتم جوان بێتە بەر چاو حوسێن حەیدەرپوور «هومێد» ــ مههاباد |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
اکنون ساعت 12:57 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)