![]() |
|
|
|
|
|
|
|
ده‌چمه هه‌ر شوێنێ قسه‌ی تۆیه له تۆ بێخهبهرم نه‌گه‌ڕێم چۆنه له ده‌ورت به قسه‌ی ده‌ور و به‌رم نه ده‌بینم هه‌یه ڕۆژێ نه‌زه‌رم بێ نه‌زه‌رت نه ده‌زانم چییه یه‌ك شه‌و نه‌زه‌رت بێ نه‌زه‌رم دیاره هه‌ر خاكێ له بن پێته هه‌بوونی له سه‌ره خۆڵی پاتم وه سه‌ری تاجی نه‌بوونه له سه‌رم دڵ له ده‌ریا چ بده‌م كاتێ شه‌پۆلی هه‌وه‌ست پێم ده‌ڵێ تووشی چ ئه‌ندازه له نه‌فسی خه‌ته‌رم كه‌مه‌ری نوورت ئه‌گه‌ر به‌ستووه به‌و زوولفه ڕه‌شه‌ت قه‌مه‌ری به‌سته به نوورم ئه‌گه نه‌شكێ كه‌مه‌رم من له ده‌س خه‌م ده‌ره‌تانم نییه ده‌ی نازانم تاوی شادی چییه هۆ به‌و شه‌وه هه‌ڵدێ له به‌رم هه‌ته باڵایه سه‌یر كورته ده‌سم ده‌ی چ بكه‌م داده‌بارێ به سه‌رت تیری بهڵاشت به سه‌رم حه‌زره‌تت مه‌رحه‌مه‌تت فه‌رمووه ڕووم تێ ناكه‌ی ئهسهرت هێنده له ڕووی تۆ نه‌ده‌ما قه‌ت ئهسهرم مه‌ستی هاوسۆحبهتی دێرینه ده‌گه‌ڵ بارانم یاسی به‌رده‌ركی خه‌م و سوێسنی حه‌وشی كه‌سه‌رم كه‌ی كه‌وی به‌ختی من و بازی نیگاهت ده‌گه‌ڕێن كه له كۆساری بهروسینهته من به‌خته‌وه‌رم كوشتنی فیكری خه‌تا شێری حه‌یاتی گه‌ره‌كه ئاه ئاهوڕهویشی فیكری خه‌تا هاته سه‌رم با چ شاكارێ ده‌خوڵقێنێ له سه‌ر خاكی وجوود ئاگری عیشقم و به‌و ئاوه ده‌خوڵقێ هونه‌رم عه‌بدوڵڵا گولابی ــ مه‌هاباد |
|
|
اکنون ساعت 12:51 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)