من كارەسات دەژیم
لە شڵەژانی ئەستێرەیەك لە خەونڕا
تا چوونە سەری قەندی خوێنی ئەو تەختەی پەنام
تاڵ مەبە لێم
شیرینترین میوەی جیهان كە تۆ ئەوی
ژانی گورچیلە كە هرووژمی هێنا
سامناكترین كابووسە
سەودا و موعامەلە لە سەر ژیان یا نەژیان
ـ ڕاستی باپیرم چوار گورچیلەی بوو
ــ بە ڕەحمەت بێ ــ
وەتۆ پێدەكەنی
ــ حەیفە كە ژیانم بەشی هەمووی خەندەت نەكا
زیز مەبە لێم
ڕاستیەكان ڕاستیەكی تاڵ نەبوون
یانی هەر لە سەرەتادا تاڵ نەبوون
تۆزێ دوور كەوتی گەڕایەوە
ــ خودا گەورەیە
باش دەزانی چەن میلیار كاكێشانمان هەیە و
ئەرێ ! خودا چەندە سەرقاڵە بەو هەموو كارە؟
ـ من نازانم
ـ یانی كە هەر نەدەزانی نا ـ
هەر ئەوەندە
مچەگیان، ئەوشۆ قەندی خوێنت
بەشی دوو چایی و قەنداغێك ناكا؟
تۆ لێوەكانت یاغی نەكەی لێم؟
دەنا لە مندا گوزەر دەكا
جۆرێ لە تاوانی هەرچی ماچە نەمكردوون
وە سوحبەتی ئەو ئێوارانەی كە هەر لە بیرت نەبوون
ئاخ، خۆشەویستەكەم
تێت دەهاڵێن حەسرەتێكی سڕ
ــ تۆزێ بنوو
وردە وردە ئارام دەبمەوە
تێم دەهاڵێی "پەشمینەیەك گڕ"1
وە زەمانێك كە زەوی بەشی نەدەكرد
تاڵ مەبە لێم
"شیرین ژیانێك سەخت"2ژیاوم من.
................................................
1 و 2ئاماژه به شێعرێکی ههرمان وهتمانی به ناوی"شیرین ژیانێک سهخت".
جەلال پوورحەسەن ــ مههاباد