![]() |
|
|
|
|
|
دوو غه‌زه‌لی کوردی خۆشا به حاڵی ئه‌و بایه‌ی به کویی دڵبه‌رم دادێ که عه‌تری زولفی وی ده‌گرێ و به سه‌د ده‌شت و ده‌رم دادێ به بۆنه‌ی بۆنی بێگه‌ردی هه‌زاران سه‌ر له سه‌ر ڕێی وین چ بوو! ئه‌ی با که هه‌ر گه‌ردی، به سه‌ر فه‌رقی سه‌رم دادێ وتی گێژی عه‌جه‌ب ماوم، له دیدی پڕ خه‌تای چاوت تۆ بیکه مه‌رهه‌مێ بۆ ئه‌و له سورمه به‌رته‌رم دادێ له ئاهم که‌س نه‌بوو سوودی، به‌ڵام شوکرانه تا ئێستا چ دیوێک سه‌رد و تاریکه به ئاهی من گه‌رم دادێ وه‌کوو ژن دێن به سه‌ر ژن دا، ئه‌میش به‌و جۆره بێ به‌ختم که تا غه‌مها به سه‌ر دێنم غه‌می دی به سه‌رم دادێ هه‌تا با خه‌تتی وی سه‌ر و کارم هه‌بێ گیانه چ شێعرێک خۆش و شیرینه به سه‌تری ده‌فته‌رم دادێ له‌به‌ر نووری ڕووی مونیری چ ئه‌ستێرێک له ئاسمانا که‌می دێنێت و زوو مه‌حوه، که ڕۆژی سه‌فده‌رم دادێ وتی دوێنێ به سه‌ر به‌رزی، به جومله‌ی نه‌غزی پڕ مه‌غزی ئه‌وه‌ی خوێن خۆره دڵ ده‌دزێ، که سه‌عدی ئه‌خته‌رم دادێ هه‌تاکوو نه‌یدڕم سینه‌ت، نه‌زانم عیشقه‌که‌ت پاکه خه‌به‌ر شپڕێو، که ڕازی تۆ به نووکی خه‌نجه‌رم دادێ *** له‌عه‌لله، له‌عله‌که‌ی نوقڵه، له بۆیه مێشی لێ نیشا که خاڵه پێت بڵێم خاڵه! هه‌مان مێشه که پێی پیشا ورده ورده به لێوی ورد به نێو نێوی مه‌دا ڕوویی که بێی نێوی به لێو بێنی، تۆ ڕۆژی خۆت ده‌که‌ی عیشا هه‌تا دڵ چوو ده‌سه‌ودایی، ئه‌وا بۆ شه‌رتی سه‌ودایی نه‌غد نه‌غدی دڵی وێده‌م، له به‌زمی عه‌یشه‌که‌ی نیشا ده‌دا شه‌هدی له‌بی بێ عه‌هد، به هه‌ر مه‌ردێک و نامه‌ردێک به کوردی پێت ده‌ڵێ فه‌رموو، به فارسی پێد ده‌ڵێ"پیش آ" وتم: ئه‌ی بوت به مێشی له‌ب، بڵێ لاچێ له به‌ر ماچێ وتی: که‌ی مێش فڕین بۆ بوت؟ خودا عه‌قڵت که‌مێ بیشا بڕۆ شپڕێو به ریش لیسان عیلاقی ده‌ردی لێوت که که لێو ئێسا سه‌ری سه‌یری له خێناوی دڵێ ڕێشا سامان ئه‌حمه‌دزاده ــ مه‌هاباد |
|
|
|
|
اکنون ساعت 11:09 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)