![]() |
گلێنەی شاعیر ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانە پاکی با بیبا بە مەرگی تۆ مچوڕکیشم بە دڵدا نایە، با بیبا هونەر گەر خۆی پەرێشانی نەبایە لەم وڵاتەیدا بەشی من بۆ دەبوو چارەڕەشی و خانە خەرابی با لە کوێ حاڵی من و تۆ وا دەبوو ئەی خۆپەرست ئێستا ئەگەر دینا ئوسوول و قاعیدە و نەزم و حیسابی با بەجامێ بادە تێر نابم، گەر مەیلت هەیە ساقی گڵێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت، بۆم تێکە تا بیبا وەبەر من نایەڵێ لێرەش مەی و ساقی جەنابی شێخ دەنا لەولا شەراب و حۆری با هەر بۆ جەنابی با هەموو عومری ئەبەد تێیدا نییە خۆشی دەمێک مەستی خدر ئاوی حەیاتی بۆ چ بوو؟ فێری شەرابی با هێمن |
هەر کوردم بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم لە خاکی عەرەب، لە ئیران و ڕۆم کۆک و پۆشتەبم، ڕووت و ڕەجاڵ بم کۆشکم دەقات بێ، وێرانە ماڵ بم ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان یان زنجیر لە مل لە سووچی زیندان ساغ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانان یان زار و نزار لە نەخۆشخانان دانیشم لەسەر تەختی خونکاری یان لە کۆڵانان بکەم هەژاری کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەیدەم وەڵامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە ههژار |
بەسەرچووم بە پیر ئەو ماهەوە چووم و بەسەرچووم پەری بوو، ئەو نەبوو، شەو بوو، بەسەرچووم تەڵێ نێرگسم و باغی حیرەتم پێ… بەفڕ هات و وەکو گوڵ زوو بەسەرچووم گلەی پێشم لەسەر سەر هەم بووە بار کە دیی من دولفەرم بەرەم هات و بەسەرچووم لە حینی نەزعی ڕۆحا، ڕۆحی عاشق وتی: ئۆخەی لە میحنەهخانە دەرچووم بە ئۆغر کردنی، من بوومە قەقنەس کە ئەو جوو بۆ سەفەر، من بۆ سەقەر چووم وتی: قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم نەهات ئەو وا قەت و، من واوە هەر چووم شوکور موورم بووە پامالی میرێ بە بێ نامی ژیام و نامەوەر چووم غەمی قاتلمە «مەحوی»! مونفەعیل ما لە حەشرا کفنی خوێناوی بەبەر چووم مەحوی |
کە دڵ دەتوێتەوە کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا کە خۆ دەرخەی وەکو خۆر دڵ وەکو شەونم لە خۆ بڕوا کە ڕۆحم تێگەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو دەبێ عاشق کە دیی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا وتم: با لە دەر و لەم کۆیەدا ئانێ سوکوونەت کەم وتی: عاشق دەبێ هەر دەربەدەربێ، کۆ بەکۆ بڕوا ڕەقیبت دەرکا، ئەم بەردەرکا پاکە پیس ئەکا، فەرمووی: کە بەم بەرقاپییە لازم سەگێکی وایە، بۆ بڕوا! وتی: «مەحوی» من و تۆ ئافتاب و سایە تیمسالین جەنابی من کە دەرکەوتم، دەبی تەشریفی تۆ بڕوا مەحوی |
خاوەنی زێڕ لەبار و قیت و قۆزە خاوەنی زێڕ ئەگەر کووڕە و وەگەر گۆجە و شەل و گێڕ بەژن باریک و شووش و شۆڕەلاوە ئەگەر پیرێکی خوێن تاڵە و ورگ تێر دەڵێن زانا و ئەدیب و خوێندەوارە ئەگەر نەیخوێندبێ شەش پیت و دوو دێڕ بەڵام زێڕت نەبی سووکی ئەگەر تۆ بدەی دەرسی هەزاری وەک شکسپێر هێمن |
کوردم ئەمن گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردەم ئەمن گەر لەبرسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمرۆر ڕەق هەڵێم نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە لەت لەتم کەن، بمکوژن، هیشتا دەڵێم کوردم ئەمن هێمن |
ژیانەوە |
خۆزگە خۆزگە وەک خۆر نەمدیبایە شەوی تار خۆزگە تاوێ ڕام نەبواردبایە بێ یار خۆزگە پیری کەلەلای نەدەکردم خۆزگە لە یەکەم ژوانگەدا دەمردم هێمن |
ئاوێنە |
ئامینێ گیان |
اکنون ساعت 03:28 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)