پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 02-26-2015 02:22 PM

کودەتا


پێش تۆ ناسین
مناڵێکی خۆپەرست بووم
وام دەزانی
ئاسمانی پان دەوارێکە،
تەنیا بۆ من هەڵدراوە،
زەوی دوڕگەی دوای تۆفانە،
جگە لە من،
هیچ کەسێکی تیا نەماوە.
ئەوینی تۆ لە پڕ هات و
شوورە و قەڵامی خاپوور کرد،
ڕەنگەکانی هەموو گۆڕی،
یاساکانی ژێر و ژوور کرد.
وای کرد دنیا
بۆ تەنیاییم وەک قەفەس بێ،
فێری کردم
شەوان نێو سەرینم بەس بێ!

عه‌بدوڵڵا په‌شێو

١٩٧٣/١٢/١ ڤارۆنیژ


behnam5555 02-26-2015 02:24 PM

یەکەم کەس

یەکەم کەس بووم
رازی ئاسمان و نەهێنی بارانم
بۆ پەنجەرە داخراوەکان درکاند
یەکەم کەس بووم
لە پەرستگەیەکی پڕخوادا
کڕنۆشم بۆ زاتی خۆم برد و
کۆترەکانی ناخم
بوون بە ژێر هەرەسی تاوانەوە
تاوانم کرد!
تاسەی دارستانێکی بێ بەهارم
لە سەوزایی خوێنی گۆناهەکانم دا شوت
لە دۆزەخی ئەم تاوانەدا دەسووتێم
بێ گوناهتر لە فرمێسکی گوڵە بەفر
تینووتر لە سەرابی عەشق
دەسووتێم
شەیداتر لە وشەی نامە بێ ئادرەسەکان
لە سەفەری جادە تەنگەکانی رووناکیدا
یەکەم کەس بووم
نائومێدی باڵی رۆحم وەرداو
پەنجە بۆشەکانی مەرگم زیارەت کرد


فەوزیە سوڵتان بەگی

زستانی ١٣٧٦


behnam5555 02-26-2015 02:25 PM

ئای شل ئای شل

چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی چەند بە نازی
بە کوشتنم ئاوات خوازی
دەڵێن، هات ڕابوورد، گەردن بە خاڵ
دنیای ڕوونی ڵێ کردووم تاڵ
ئەری ئای شل ئای شل باوانم شل
نەجیب زادە و چاو پڕ لەکل
حاشام بۆ بکە هەی شل و مل
چاوی ئەستێرەی ئێوارە
هەڵدێ لەسەر تاقەدارە
یاری خۆمە لێم بێزارە
چاوی ئەستێرەی سیوەیلە
بێوەفایە، دەروون کەیلە
چاوت ئەستێرەی سەحەرێ
هەڵدەێ لە بێژنگ بە سەرێ
خۆشم دەوێ، ڕەش ئەسمەرێ


behnam5555 02-26-2015 02:30 PM

ئاخر زەمانه (دەسماڵ حەریر)


دەسماڵ حەریری سوورە ئەی هاوار
قەدی دەڵێی بلوورە
هیچ رۆ‌حمم پێ ناکا گیان و گیان
کافرەو لە خوا بەدوورە
قسە دەکا بە زاری
دەڵێی سازو سەمتوورە
ئەی ئامان، یار ئەمانە، گوڵ ئەمانە، ئاخری زەمانە
دەسماڵ حەریری ئابی ئەی هاوار
عەمرو چاوەکەم ڕابی
دە بڕۆ بابانت شێوێ شۆڕەژن
زووم زانی بۆ من نابی
ئەی ئامان، یار ئەمانە، گوڵ ئەمانە، ئاخری زەمانە
چاوت ئەستێرەی شەوێ ئەی هاوار
نە عەیبە و نە ئیرادە
بمکوژە بەو شەرت جوانێ
رووبەندت بۆ من لادە
ئەی ئامان، یار ئەمانە، گوڵ ئەمانە، ئاخری زەمانە
لە سەر پردێ گرتیان سەنگەر
دەستێ نیزامی خۆڵ بەسەر
لنگیان دامێ دەستەو خەنجەر
بۆ تۆ نەمام ڕەش ئەسمەر
ئەی ئامان، یار ئامانە، گوڵ ئەمانە، ئاخری زەمانە
سنگ بەفری کەلی خانە ئەی هاوار
یارم دەڵێی جەیرانە
نەخۆشم بۆ لێو ئاڵێ
دەڵێی خەرمانی گوڵانە
ئەی ئامان، یار ئەمانە، گوڵ ئەمانە، ئاخری زەمانە
بەفری ی بەبای باریوی
وەک سوورە گوڵ خەمڵیوی
لە دوێنی وە نەم دیوی
چاو جوان دام هەتیوی
ئەی ئامان، یار ئەمانە، گوڵ ئەمانە، ئاخری زەمانە



behnam5555 02-26-2015 02:30 PM

ئەی گوڵی من


شەوێ نانووم تا بەیانی
بە سڵامەتی چاوی جوانی
بە ویژدان شیرن زبانی
مەڕۆ، مەڕۆ، ئە ی گوڵی من
ئاگرت بەردا ئای دڵی من
تۆی هێلانەی سەرچڵی من
خەبەر بەرن بۆ خزمانم
ئاورێ بەربووەتە خەرمانم
زیز بوو رۆیی یاری جوانم
سا‌قی بە خوداو بە پێغەمبەر
بە میحرابی، چاوە ئەسمەر
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
لە من زیزە ناسکە دولبەر



behnam5555 02-26-2015 02:31 PM

ئامێنێ گیان سوورە گوڵ

ماڵ لە مەریوان دڵ لە دوو جێگا
من غەریب ماوم لە سەرە رێگا
ئامێنێ گیان سوورە گوڵ تۆم لەنجەو لاری
بە رەنگ بەگ زادەی بەشی هەوشاری
عالە م دەیزانێ لە گولە خەساری
ماڵ لە مەریوان دڵ لە دەروێشان
مردنم خٶشترە لە ئاخ هەل کێشان
ماڵ لە مەریوان دڵ لە غەریبی
جەرگم سووتاوە من بە بێ تەبیبی
ماڵ لە مەریوان دڵ بوو هەڵوەدا
دڵەکەی غەریبم کەی دەبێ پەیدا



behnam5555 02-26-2015 02:32 PM

ئامان دوکتور


ئامان دوکتور عەمرم چاوم دوکتور دەردم چارەکە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارەکە
عاشقان دێن لە دوور را دیارن
رەنگیان زەردە ئەی هاوار لێو بە بارن
لۆمە مەکەن ساحەب یارن
ئەمان ئەڵڵا بەدەردی دڵ گرفتارن
جووتێ ساقی مەی دەگێڕن
عاشقان لە دین وەردەگێڕن
هەتا کچ بووی عینوانت بوو
میسلی میران دیوانت بوو
سەدی وەک من ‌‌غوڵامت بوو
غوڵامی چاوی جوانت بوو


behnam5555 02-26-2015 02:34 PM

شەو


نووری روخسارت وەدەرخه دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو



دوێ شکور مەردانه، من ڕێم بردە ناو زولفی سیات
تا بزانن، خەڵکی موڵکی دڵ، قەڵای مێردانە شەو



هەر لە مەغریب تا بەیانی بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە دوو ی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو



کوێر و نابینایە ئێستا ئەو لە داخی ڕۆژی ڕوو ت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو



قەدری شەو چا بگره چاوم، شەمع و پەروانه دەڵێن
سۆز و گریەی شەمع هەر شەو، سووتنی پەروانە شەو



عاشق و مەعشوق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵک
گەر پەنای چاکت دەوێ بۆ ئەو دووە؟ بڕوانە شەو



هەستە “کامیل”، بەسیە بێداری، بڕۆ لێی وەرکەوه
تا وڵات بێ دەنگ و باسە، تا لە ڕۆژ میوانە شەو


ئاوات



behnam5555 02-26-2015 02:35 PM

تکا


لەو ئاسمانەی هەزاران جار باڵندەی بێ سەر
تێیدا دەفڕن
پەڵە هەورێکی سەرگەردانم
رۆژێ هەزاران جار
دا دەبارم
خۆ مەدەنە بەر بارانی ئەم مەرگە غەریبەم
نەکا چەتری نەهێنیە کانتان بسووتێ
نەکا لە دۆزەخی گوناهە کانتاندا
ببنە دووکەڵ و
نەتان بینمەوە ئیتر
فەوزیە سوڵتان بەگی



behnam5555 02-26-2015 02:37 PM

جوانی بەس نییە

جوان پەرستم، جوان پەرستم
بەدیداری جوانان مەستم

کە دەبینم کیژی تەڕپۆش
گشت خەمێ دەکەم فەرامۆش

کە کیژێکی جوان دەبینم
ساڕێژ دەبنەوە برینم

کە دەبینم لەنجە و لارێ
هەست ناکەم بە چ ئازارێ

کە نازدارێ ڕادەبرێ
دڵی ساردبۆوەم گڕ دەگرێ

کە چاو لە چاوێ دەبڕم
بە ئاسمانێدا دەفڕم

کە ڕێک دەکوشم پەنجەی نەرم
دەمباتە بەهەشتی بەرین

بیرم لە بەرم دەڕوێن
کەچی کچم هەر خۆش دەوێن

کچ ئاواتی پیرۆزمن
خۆشی دڵی پڕ سۆزمن

کچ نووری دیدە و چاومن
بەندی جەرگ و هەناومن

کچ ڕووناکایی ژینمن
کچ هەتوانی برینمن

***
بەڵام ژین هەر هەوەس نییە
جوانیش بەتەنێ بەس نییە


هێمن




اکنون ساعت 03:12 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)