![]() |
موو ناپسێنم |
دیاری گیانه وه‌نه‌وشه و چنور له‌گه‌ڵ گوڵ سه‌ودای ده‌یده‌نی تۆیان كه‌وته دڵ چنور له كێوان وه‌نه‌وشه له چه‌م گوڵ له گوڵستان یه‌كیان گرت سه‌رجه‌م هاتنه لام وتیان:تۆ ڕابه‌رمان به ئه‌مه‌مان بۆ بكه و تاجی سه‌رمان به ئه‌وا هه‌رسێكم به‌ستن به ده‌سته هاتنه خزمه‌تت به ده‌ستی به‌سته هه‌ریه‌ك به‌ڕه‌نگێ مه‌رامی پێته بۆ نیازی خۆی خاكی به‌رپێته چنور بۆ زوڵفت لول و په‌شێوه وه‌نه‌وشه ملكه‌چ خاڵی لای لێوه گوڵ كه نازكی گۆنای تۆی دیوه چقڵی خۆی له ژێر پێی هه‌ڵقچیوه تۆ پایه به‌رزی شای شیرین ئه‌ندام با له سایه‌تا بگه‌م به مه‌رام پیرەمێرد |
ئه‌وه‌ی که نۆشیم ئه‌وه‌ی که به‌خشیم گیانی شیرین بوو ئه‌وه‌ی که نۆشیم تاڵاوی ژین بوو ئه‌وه‌ی که وا دیم دیمه‌نی غه‌م بوو ئه‌وه‌ی که ناسیم دێوی سته‌م بوو ئه‌وه‌ی تووشی بووم ده‌ردو به‌ڵا بوو ئه‌وه‌ی بۆی ئه‌چووم ڕێگه‌ی فه‌نا بوو ئه‌وه‌ی شکاندم جامی شادی بوو ئه‌وه‌ی دڕاندم هه‌ر ئازادی بوو ئه‌وه‌ی ویستبووم دوور له ده‌ستم بوو ئه‌وه‌ی ڕستبووم ناوی هه‌ستم بوو ئه‌وه‌ی نامه‌وێ وا هاوبه‌شم بوو ئه‌وه‌ی ناخه‌وێ به‌ختی ره‌شم بوو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر چوو ژینی لاوی بوو ئه‌وه‌ی ده‌ر نه‌چوو دڵ شکاوی بوو ئه‌وه‌ی که نووسرا سکاڵایه بوو ئه‌وه‌ی خوێنرا به تاڵاوێ بوو عه‌لی عارف ئاغا |
بلوێری شوان نیوەشەوە، دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش ئاهەنگێکی گیان پەروەرە شادی هێنە، خەفبەت بەرە ئاهەنگێکی دڵنەوازە تارە؟ یۆڵۆنە؟ یا سازە؟ نا… نا… ئاهەنگی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ رادێرە هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە کە بەو مانگەشەوە جوانە دانیشتووی لە رژد و هەڵدێر پەنجە دەبزێوی لە بلوێر دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی شادی، بە کەیفی، بێ خەمی ئاغاش بە نۆکەر ناگری وەک من لە داخا نامری وەرە شوانە هەموو شەوێ نیوەشەوێ، کاتی خەوێ لەو کێو و نواڵە زەنوێرە تێ تووڕێنە لەو بلوێرە لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە پەنجە لە بلوێر ببزێوە با کێوەکە دەنگ داتەوە شاعیریش خەو بیباتەوە هێمن |
ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم غەریبی کویی دولبەر بم ئەگەر ساتێ لە یادم چی هیلاکی ژەهری ئەژدەر بم بە غەیری بۆسەیی چاوت ئەگەر قەسدی ویساڵت کەم بە شوعلەی قەهری تۆ یا رەب سەراپا قەتڵی ئەخگەر بم ئەگەر یەک لەحزە سستی کەم لە ژێر باری خەمی عیشقت بە میسلی پەنجەرە قوربان لە بەتەن سوراخی خەنجەر بم لە سەر تەعریفی ئەگریجەت ئەگەر بێم وەسفی کاکۆڵ کەم بە زەربەی تێغی ئەبرۆی تۆ ئەمن مەقتوولی بێ سەر بم ئەگەر یەک لەحزە غافڵ بم لە شوعلەی ماهی روخسارت لە حەشرا بێ نەسیبی جەننەت و هەم حەوزی کەوسەر بم کوردی |
من بریندارم |
گلەیی لە کەس ناکەم گلەیی لە کەس ناکەم، بۆ بەختی خۆم ئەگریێم دڵی خۆم بۆ تۆ هانی زاڵم قەدرت نەزانی دایم دڵم ئەشکێنی رۆژێک ئەبێ نامبینی چاوکاڵ لە تۆ تۆراوم، دڵم تەنگە گریاوم بە ئاهم گرفتار بی، لە عیشقم شەرمەزار بی هێندە لێت پاڕامەوە، رووت نەکرد بە لامەوە شەرت بێ رۆژێکم مابێ نەهێڵم دڵمت لا بێ دێی دەگەڕێی لە شوێنم ئەو ساکە من ناتبینم پیرەمێرد |
ئەی نیگارا ئەی نیگارا بەسیە با درگای وەفا بکرێتەوە تا بە کەی هەر دڵ لە زیندانی جەفا بکزێتەوە سەبری ئەیوبم لە کوێ بوو،عومری نووحم کەی دەبێ پێنج و دوو رۆژێکی ماوە رۆح کە چوو نایێتەوە ئەر لە رووی رەحمەوا بێ یا بە عەزمی کوشتنم گەل موسوڵمانان رجا کەن تۆ خودا یار بێتەوە دڵ لە قەیدی زوڵفەکەی هێندە پەشێوی دیتوە تا نەفەس ماوە مەفەرموو جارێ‌تر ناسیتەوە (سافی) بەد مێهری زەمان و قسەی رۆژی وەفا لێم مەپرسە تۆ خودا با زامی دڵ نەکولێتەوە سافی |
چاوەکەم بۆ چی چاوەکەم بۆ چی لە گەڵ عاشق ئەمەند دەعوا دەکەی؟ چونکە مەعشووقی بە قوربان عاشقت ریسوا دەکەی؟ دایما کارت جەفا و هیجران و دەرد و غوسەیە قوڕ بە سەر عاشق ئەتۆ مەعشووقی بۆیە وا دەکەی؟ کۆمەڵی عاشق ئەمێسا وێڵ و سەرگەردانی تۆن جارێ ناپرسی لە کوێن گۆیا لە لای خۆت چا دەکەی حاکمی نابێ بە دادی بێ کەسان دا رابگەی تۆ دڵی خەڵقی دەبەی ئێستاکە وا حاشا دەکەی ئێمە وا رۆیین بە مەئیووسی لە لات دەوڵەت زیاد دا بزانن عەبدی وەک ئێمە لە کوێ پەیدا دەکەی دڵ ئەوا لۆمەم دەکات و پێم دەڵێ (کوردی) ئەمن گەر شکایاتم حەقە بۆچ وا قسەی بێ جا دەکەی؟ کوردی |
ستایشی خودا |
اکنون ساعت 12:53 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)