- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
04-02-2010 04:58 PM |
"زامی دووری"
گژه‌ی زریان له گه‌ڵ کزه‌ی ئاهی سه‌ردم
راده‌ژێنن ، لانکی شه‌وانی چۆڵگه‌ردم
له قه‌دپاڵ ولووتکه‌وپێده‌شت ، شه‌وانی ره‌ش
به‌ژنی ووشه‌ی نامه‌کانتم وا له باوه‌ش
لاویم له گه‌ڵ ، شاڵاوی تووڕه‌ی گڕوخوێن
له ژێر رێژنه‌ی گولله‌دادا سه‌ر له یه‌ک ئه‌سوێن
به‌هاری من رۆیی به سۆزی که‌ژوکۆ،
خه‌زه‌ڵی شێعرم کرده مل ئه‌وینی تۆ..!
"ئالان – بێتووش / 1983"
بێزار
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:00 PM |
شاری خۆزگه
سه‌د وێنه‌مان پێکۆ هه‌ن به‌ڵام ئێستا نامناسی ؟!
خۆیشم ئه‌خه‌یته گومان ئاخۆ وایه به‌ڕاستی ؟!
گوڵ وکانی وبه‌فروخۆر ئاگه‌دارن هه‌موویان
چه‌ن شایه‌تی تر ته‌وێ که بۆتی بکه‌ن به‌یان
تاوێ سه‌ری دڵت به شێعری منی هه‌ر تیایه
وه‌ختێ که بێ تاقه‌ته بانگیان ئه‌کا بۆ کایه
ئه‌و وه‌خته‌بێتو یادت پێکه‌وه بووین هه‌مووکات
که دوور ئه‌که‌وتین له یه‌ک هه‌ردوو ئه‌بووین ک‌ش ومات
تۆ خۆشه‌ویه‌تی من بووی منیش خۆشه‌ویستی تۆ
هه‌موویت کرد فه‌رامۆش بوویته بێگانه ئه‌مڕۆ
رۆژێکیان ئاوێ ساردت رژانه سه‌ر دوو ده‌ستم
جوان سه‌رت لێ شێواندم هه‌رچی ڕێ بوو لێت به‌ستم
دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌مجاره ئه‌ڵبۆمی وێنه‌م هێنا
هه‌مدیسان لێی وردبووم و ناوێکی تازه‌م لێنا
ئاخۆ تۆ چی وپێ باش بێ ئه‌مه باوه‌ڕی خۆمه
شاری خۆزگه ناوێکه پڕ به پێستی ئاڵبۆمه
ره‌سووڵ میرزاپوور
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:01 PM |
گه‌ردوون به ره‌حمت چه‌رخێک با ده‌رۆ
چه‌رخێک به که‌ره‌م تا دڵ خۆس که‌رۆ
ئه‌و دڵه ته‌نگه‌ی خۆشی بــــــــــــــــــڕاوه
ده‌ڵێی به شــــــــــــــیری خه‌م گۆچ کراوه
سا ساقی نه‌فه‌س هه‌ڵ بێ به خۆشــی
دوور بێ له ئاه وپـــــــــــــــــه‌ژاره نۆشی
دوور بێ له خه‌یاڵ ته‌وار بێ له خه‌م
شه‌کـــــــــــــــــراوی خۆشی بڕێژێته چه‌م
گه‌ردوون ده‌خیـــــــــلم ده‌س به دامانم
قه‌یسه‌که‌ی سووتـــــــــاو و شوێن یارانم
ره‌ش ماڵی بێ خێڵ له خێڵ جێـــماوم
هه‌وارگه چۆڵه‌و له شه‌م بـــــــــــــــڕاوم
وه‌ک په‌روانه‌که‌ی وه‌لــــــــــی دێوانه‌م
سووتاوی خاکی ئه‌م کوردستــــــــانه‌م
با برده‌ڵه‌که‌ی سه‌ر پای که‌شـــــــــانم
هه‌ر شه‌و له خه‌یاڵ خانێ مـــــــیوانم
ئه‌مڕۆ به تاسه‌و حه‌سره‌تی دوێکه‌م
دوێکه‌یش حه‌سره‌تبار ئه‌م سه‌خته رێگه‌م
ژینی ناحه‌زم پڕه له حه‌ســــــــــــره‌ت
حه‌سره‌تی رۆژێ پێم بدا ده‌رفـــــــه‌ت
ببینم خۆشی و بزه‌ی سه‌ر لێـــــــــــوان
له گشت لاوانی رێگه‌ی خه‌م پــــێوان
ده‌خیلم گه‌ردوون چاو له ئێحســـانم
نه ته‌نیا بۆ خۆم گشت کوردستانــــم
به‌ڵکوو بچه‌رخێ به کامــــــــــی یاران
شادی بێته روو دیده خه‌مـــــــــــــباران
تۆزی حه‌سره‌ت و خه‌م ده‌رکه‌ی له دڵ
تازه لاوانم ده‌ربێنـــــــــــــــــــــی له کڵ
سه‌فا بده‌یته رووی مه‌ینــــه‌ت پۆشان
بزه بڕژێته چاو دیده جۆشــــــــــــــــان
عابید ئه‌مین پوور - سه‌قز
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:07 PM |
دڵی سووتاو
ئه‌ی دڵ تا به که‌ی ئه‌سیری ژانی
تا که‌ی گیرۆده‌ی ده‌س ناکه‌سانی
تا که‌ی خه‌م خۆری چینی عام ئه‌بی
تاکه‌ی سووتاو وپڕ له زام ئه‌بی
تا که‌ی بێ خۆشی ژین ئه‌به‌یته سه‌ر
تا که‌ی سه‌رین خه‌م ئه‌نێیته ژێر سه‌ر
وه‌ک کڵی ته‌نوور هه‌ر پڕ له تینی
بۆ خه‌ڵک سووتاو بۆ خۆت بێ ژینی
ئه‌ناڵی بۆ که‌س کێ بۆت بناڵێ
کێ ژه‌نگی تاڵیت له سه‌ر داماڵێ
زه‌نگی خه‌م خۆری بۆ هۆز ئه‌زڕێنی
به‌یداخی خۆشیت هه‌ڵ ئه‌پڕووکێنی
سه‌رده‌مێ مات وسه‌رده‌مێ گریان
له ده‌س کۆیله‌تی وئازاری ژیان
گێژ ئه‌خۆی وه‌کوو گێژاوی زه‌مان
ون بوه له ده‌ریای مه‌ینه‌ت بۆ ژیان
که‌ی بێ تۆیش وه‌کوو ده‌سته‌ی خۆرنشین
گه‌رمای خۆش به‌ختی هه‌ڵپێچی له ژین
که‌ی بێ پۆشینی خه‌م وخه‌مخۆری
داماڵی له له‌ش به‌رگت بگۆڕی
پێم وا ئه‌و رۆژه خاکی گۆڕستان
ئه‌بێ به سوورمه‌و ئه‌ڕژێته چاوان
ئه‌و جا رزگاریت له مه‌ینه‌ت وژان
له ده‌س ئازار‌و خه‌می ناحه‌زان
عابید ئه‌مین پوور
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:08 PM |
چوار وه‌رزی عه‌شق
گوڵی سووری باخی عه‌شق به فیدای بۆنی خۆشت
ئه‌م که‌ی بێ به‌ش له عه‌ترت یا له عه‌شقی به جۆشت
عه‌شقی تۆ مه‌دره‌سه‌یه تۆ مامۆستا من شاگرد
سۆز‌و کوڵی عه‌شقی تۆ هه‌ست وهه‌ناومی داگرد
من بولبولی باخی عیشق له ده‌وری گوڵ ئه‌خوێنم
به‌م جۆره سۆزوده‌ردی ئه‌وینی دڵ ئه‌نوێنم
به ئه‌سرینی چاوانم باخی ئه‌شقم ئاو ئه‌ده‌م
خه‌یاڵ زۆره‌و به خه‌یاڵ خه‌یاڵی تۆ تاو ئه‌ده‌م
تاو تاو وه‌ک هاوین به جۆش ئه‌م سووتێنی به چاوت
ئه‌م خه‌یته گیروداوی زوڵف وپه‌رچه‌می خاوت
ساتێ ئه‌بی به به‌هار عه‌شقت هه‌ر وه‌کوو باران
ئه‌ڕژێ به سه‌رما به تاو پی شاد ئه‌بن گشت یاران
ئه‌م جاره که قین ئه‌که‌ی ئه‌بی به وه‌رزی پاییز
ئه‌بی به گێژه‌ڵووکه ئه‌تۆری لێم ئه‌بی زیز
خوا نه‌کا ئه‌و رۆژه بێ عه‌شقت وه‌ک به فری زستان
بی به ساردی وبڕژێته دڵ و جه‌سته و له‌ش وگیان
ئازیز لێم دڵگیر مه‌به به تۆ چوار وه‌رزی ژیانی
تۆ به‌هاروهاوینی تۆ پاییزو زستانی
من بێ تۆ وشکه ساڵم هیچ وه‌رزێ شادم ناکا
ئه‌وینت بێ سنووره هیچ کاتێ یادم ناکا
بۆ له گه‌ڵم واده‌که‌ی ئه‌م کاره که‌ی ره‌وایه
عاشق کوشتن که‌ی فه‌ڕزه که‌ی سوننه‌ت وسه‌وایه
عابید ئه‌مین پوور
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:09 PM |
جگه‌ره
له‌به‌ر چاوم
وه‌ک جگه‌ره‌ی داگیر ساوی
به‌رواڵه‌ت سپی و سؤڵ و له‌ش رێک و پێک
نێو چاوان گه‌ش
له ده‌روون نوقمی زوخاوی
ئه‌تناسم......وناتناسمه‌وه!
شێوه‌ت ئاشنایه، خؤشه‌ویست.
ده‌ست بده به ده‌ستمه‌وه
بێ‌با بڕوین....
به‌سه‌ر رێگای بزمار رێژدا.
به سه‌ر سنگی قه‌ڵه‌شاوی زه‌وی تینوو
به‌نێو نزاری رووبه ئاسمان د‌س هه‌ڵبڕیو
له دڵته‌نگی ئێواره‌دا
رێگا ببڕین.
به‌ره‌و هه‌ورێکی نه‌باریو.
له ئه‌وێ تؤ چرای سه‌رت جارێکی‌تر داگیر سێنه
منیش له‌به‌ر تیشکی چاوت
جگه‌ره‌یه‌ک
ژيلا حسيني
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:10 PM |
که په‌نجه‌ی شووش و ناسکت
له‌س‌ر ێ‌تاری سه‌ر سنگت هاتنه سه‌ما
وه‌ک بزانی
چرپه‌ی چه‌ن راز
خورپه‌ی نیاز
شه‌پؤلی چه‌ن ئاواتی دوور
وه‌کوو بلوور
خزابێته کونجی دڵم
* * *
که له پڕ د‌ه‌نگت هه‌ڵهێنا
چه‌نده ماسی حه‌ز و تاسه‌ی
ده‌ریای ده‌رونم ورووژان؟
چه‌نده وردیله‌ی نێو هه‌ستم
که‌وتنه سه‌ما؟
* * *
من نازانم
به‌ڵام ئه‌ونده ئه‌زانم
نه ئه‌و شه‌وه و نه شه‌وانی دوای ئه‌و شه‌وه‌ش
له بیری من نه‌چوویته‌وه
یادت وه‌کوو په‌پووله‌ی راز
به ده‌ور شه‌می خه‌ونه‌کانما ئه‌خولێته‌وه
هه‌ر چه‌ن هه‌رگیز
به میوانیش
ته‌نیا ساتێک له ماڵی من نه‌بوویته‌وه.
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:12 PM |
"میوانداری"
سێ تارێک وسێ گۆرانی وسێ په‌ڕه‌شێعری دڵداری
یه‌کیان ناسی وبوون به‌دۆستی گیانی گیانی
به‌یه‌که‌وه‌ژوورێکیان گرت
له‌وژووره‌شدا میوانداری شاخ وبیروتاسه‌یان کرد.
شه‌وتابه‌یان ئه‌م ده‌ستی ئه‌وی ئه‌گووشی
ئه‌وده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا ئه‌هێنا
ئه‌میان بیلبیله‌ی چاوی خۆیان بۆدانابوون
ئه‌وی تریان جگه‌ره‌ی جه‌رگ
بۆبه‌یانی هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌مابوون
هه‌رئه‌وشه‌وه به‌قه‌دعومرێ چاوه‌ڕوانی باڵایان کرد
تێک ئاڵان وچی به‌جێ ما؟
خۆره‌تاوی عه‌شق وجوانی.
چاوله‌چاوت ناترووکێنم
نیگام چۆله‌که‌ی ترساوی بێ لانه‌یه
هه‌ربه‌ته‌نیا
له‌نێدارستانی چڕی نیگای تۆدا
ئارام ئه‌گرێ
سه‌یرم بکه
چاوله‌چاوم مه‌ترووکێنه هه‌تاکوو شه‌و
چونکه چاوم
چه‌ندماندووبێ
چه‌ندبێزارودڵشکاوو وسه‌دپاره‌بێ
هه‌رشه‌ودابێ
چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و
مه‌له‌کانی دارستانی نیگات
به‌ئارامی ئه‌کاته‌خه‌و.
تۆمنت به‌شێعرسپارد
من تۆ به‌وخه‌ونه
سه‌وزانه‌ی
به‌باڵای شێعره‌کانته‌وه
ئه‌یانبینم
تۆ عاشقی وسووتاندنت
بۆره‌وادیم و
شه‌ونخوونی وئازاری
بێ بڕانه‌وه
من ئارامی،ئۆخژن
هه‌توان
حه‌سانه‌وه.
ژيلا حسینی
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:13 PM |
"کۆست"
"به‌هاره" ئه‌مساڵ به‌هار خه‌مینه
ده‌شت وده‌روکێو سیما خه‌مینه
نه "جمه"ی خه‌ڵکه ، نه "فڕه"ی مه‌له،نه "نوزه"ی ژینه
نه شنه‌ی داروهاژه‌ی روباروبزه‌وکه‌نینه
هاواره..داده...گریانه...شینه
"به‌هاره رۆڵه‌م" به‌هار خه‌مینه
کۆستی هه‌ڵه‌بجه‌و مه‌رگی ئه‌وینه.
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:14 PM |
"که‌له‌بچه"
تاڵێ له په‌لکه‌زێڕینه‌ی یاده‌کانتم
به‌ست به‌قامکی شێعرێکه‌وه
بۆوه‌ی هه‌رکاتێک ئه‌ی بینم،
موچڕکی ئۆخه‌ی وخۆزگابێ به‌دڵماو
به‌رگه‌ی خه‌می دووریت بگرم.
ئێستا ئه‌وتاڵه زێڕکه‌فته هه‌ڵکشاوه
که‌له‌بچه‌یه‌وله‌مه‌چه‌کی هه‌ناسه‌کانم ئاڵاوه
چه‌ند بجووڵێم زیاتر له‌گیانم توند ئه‌بێ و
له خه‌زانی خۆشه‌ویستی وگڕ بارانی دووری تۆدا
ئۆخه‌ی ژاکا... خۆزگه‌م به په‌لکه‌زێڕینه.
|
اکنون ساعت 06:46 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)