![]() |
|
|
|
|
|
|
|
|
دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆ سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمــــی تۆ دڵ و گیان و ژیانــــــــم دا بە ماچێــک وتت پێک نایە زۆری مـــن کەمــــی تۆ لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ لە مار ئەسـتەمترن پرچی ڕەشـــی تۆ بڵێم وەک چی دەچی، هەرگوڵ دەزانم لە گوڵ ناسکترە ناســک لەشــــی تۆ لە گوارەی پڕپەرەنگ دڵ پڕپەرەنگـــــم چەماوی بەژن و باڵای شۆخ و شەنگم لە سەر سینگی سپی چاوم سپی بوون لە تاوی زەردە لیمـــۆت زەردە رەنگـــــــم مامۆستا هەژار |
پێم ئه‌ڵێن فه‌رمووته شێتم ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه باسی شێتێـم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی هێشتــا که‌مه ئه‌گه‌ر تۆ وعاله‌م بزانن شێت و سه‌رگــــه‌ردانتم گیــــانه‌که‌م عاشق چ باکی له لــــۆمه‌ی عاله‌مه پێم ئه‌ڵێن فه‌رمووته شێتم ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه باسی شێتێـــم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی هێشتـا که‌مه گیانه وای بیستوومه هه‌ر حـــاشا له ناسینم ئه‌که‌ی ئه‌و که‌لامه‌ت دڵ ته‌زینه، ئه‌و په‌ڕی ده‌رد و خه‌مه پێم ئه‌ڵێن فه‌رمووته شێتم ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه باسی شێتێـــم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی هێشتــا که‌مه گه‌ر ئیشاره‌ی چاوه‌که‌ت هیــــوای نه‌خستبایه دڵ که‌ی له کۆڵی خۆم ئه‌نا ئه‌و هه‌موو ئێش و ماته‌مه پێم ئه‌ڵێن فه‌رمووته شێتم ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه باسی شێتێـــم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی هێشتـا که‌مه وا مه‌فه‌رموو چــــاوه‌کانم که‌س نیه ئاگای نــــه‌بێ حـافزی ڕوحی په‌پـــوله دووری له‌رزانی شـــه‌مه پێم ئه‌ڵێن فه‌رمووته شێتم ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه باسی شێتێـــم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی هێشتـا که‌مه عــه‌بـاسی كـه‌مـه‌نـدی |
اکنون ساعت 12:50 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)