![]() |
ساقی له په‌رده ده‌رهات جامی شـــــه‌ڕابی هێنا دڵ خیـــــــــره ما له حێـــــره‌ت مه‌ه ئافتابی هێنا یه‌ک زه‌ڕڕه عه‌کسی پڕته‌و، ده‌رکه‌وت وتووری سووتاند ئاوێنه سه‌خت ڕووبوو، له‌و عه‌کـسه تابـی هــێنا تیماری چاکی ســــــینه‌م، ڕاجع به چاوی مه‌سته به‌ختیش موافیقی عه‌شـــق، بۆ من خه‌رابی هێنــا یارم‌له‌ئه‌نده‌روون هات، ده‌ستی ڕه‌قیب له‌ده‌سـتا غه‌مناک و شــــــادمانم، ڕه‌حمه‌ت عه‌زابی هـــێنا بۆ تۆبه ســــــــووی مزگه‌وت، هاتم بچم له ڕێدا بۆ کۆیی مه‌ی فرۆشــــان، عه‌زمم شـــــتابی هێنا ڕوو هه‌ر له‌من ئه‌پــــــــۆشێ، وا حاڵیه که جبریل هه‌ر خاســــه بۆ من و ئه‌و، ئایه‌ی حیجابی هێنا وه‌ی‌وه‌ی چ مه‌جلسێ بوو، دوێنێ له ده‌بده‌به‌ی‌دڵ دڵبه‌ر شــه‌ڕابی گێـڕا " ســـــــالم" که‌بـابی هێنا *سالم* |
ئەگەر بڵێم شەوانە بۆ ئەستێرە و مانگ باسم کردویت.. |
سووتاوی جودایی به! هه‌مده‌ردی وه‌فایی به یارم که قه‌دی به‌رزی سه‌د نه‌خلی شه‌جه‌ر دێنێ په‌روینی شه‌که‌ربه‌ندی سه‌د ڕشته گوهه‌ر دێنێ دڵبه‌سته‌یی یارێکم، کوژراوی نیگارێکم زاری له ته‌به‌سسومدا، خه‌نده‌ی به‌شه‌که‌ر دێنێ! ڕه‌م ئاهوویی تاتاری، قه‌د نه‌خلی سه‌مه‌رداری هه‌م نار و به‌یه باری، هه‌م شه‌مس و قه‌مه‌ر دێنێ! گه‌ر خه‌سته و دێوانه‌م، به‌و نه‌رگسه کاڵانه‌م غه‌مزه‌ی دێ به تاڵانم، ئه‌گریجه به شه‌ڕ دێنێ! ناچێته دڵم غه‌مزه‌ی په‌یوه‌سته که‌چی ده‌مخا ئه‌و له‌شکره به‌رگه‌شته هه‌ر فه‌تح و زه‌فه‌ر دێنێ! دڵسۆزی‌یی ئه‌شکم که! دایم له که‌ناری دام مه‌یلی پده‌ری نانێ، ئه‌و حوببی پسه‌ر دێنێ! ئه‌ی مه‌ردومی بینایی! ئیدی به‌سه ڕیسوایی! گریانی به خۆڕایی هه‌ر قه‌تعی نه‌زه‌ر دێنێ! چی ڕووڕه‌شییه کاری، هه‌ر سوبحه شه‌بی تاری: زولفی که به عه‌ییاری ده‌ستی له که‌مه‌ر دێنێ! سووتاوی جودایی به! هه‌مده‌ردی وه‌فایی به! بنواڕه که ئه‌م ده‌رده هه‌ر ئه‌هلی نه‌زه‌ر دێنێ! وفایی |
چاو لە جوانی |
په‌رێشانی چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه، مه‌یخانه بڵێ چی؟ به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه بڵێ چی؟ پێم وا نییه له‌و غه‌دره له فریام بکه‌وێ که‌س ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه بڵێ چی؟ بسکت بده ده‌س شانه به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ زولفی تۆ شنه تێکی ده‌دا، شانه بڵێ چی؟ هه‌ر عاشقه سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی شه‌م ئاگری کردۆته‌وه، په‌روانه بڵێ چی؟ تاوانی منه ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من، مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟ شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو زانا بێ به زنجیره‌وه، دێوانه بڵێ چی؟ خاڵی تۆ به په‌رژین و، خه‌یاڵ ناسک و ساده بێچاره له ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه بڵێ چی؟ چیرۆکی جوانیی تۆ له ناو لاپه‌ڕ و دێڕا ناگونجێ، ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه بڵێ چی؟ تاسه‌ی تۆ که دامده‌گرێ، ده‌ڵێن: ”ئاخری خێر بێ!“ (هێدی) له گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه بڵێ چی؟ هێدی |
عه‌زیزم بۆچی تۆراوی له خۆڕا ؟ چ قه‌وماوه ؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟ ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته له گۆڕا له من ڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له تۆ ڕا ئه‌سیری که‌زیه‌ته کۆتری دڵی من ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له تۆڕا ؟ سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم له نه‌ردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا له چاوم دێ به خوڕ فرمێسکی خوێنین که‌چی ئه‌م گۆمه خوێنه هه‌ڵنه‌چۆڕا من و لاشه‌ی په‌پووله ماینه‌وه و به‌س شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه له گۆڕا ماموستا هێمن |
|
چاوه‌ڕێتم چاوه‌ڕێتم نازه‌نین من ڕۆژ و شه‌وانه دڵ سووتاوى ماچێكى گه‌رمى ئه‌و لێوانه بێنه بۆنكه‌م له سینه‌ت ئه‌و جووته سێوانه دڵى شه‌یدام عاشقه بۆ تۆ چاوه‌ڕوانه وه‌ره جوانێ من دنیام له گه‌ڵ تۆدا جوانه ده‌ستم بگره و ڕاماڵه هه‌رچى ده‌رد و ژانه تۆ ته‌نیا ئاواتمى .. من بێ تۆ ژینم ناوێ ئاخر تۆ خۆت ده‌زانى .. دڵم كه‌وتۆته داوێ لێم گه‌ڕێ تێر بم له تۆ .. دڵ بكا ئۆخه‌ى تاوێ توخواكه‌ى به‌زه‌ییت بێ .. به ئيشقى دڵسووتاوێ ئه‌م دڵه شێته بگره و .. له ده‌ریاى ئیشقت باوێ دڵى شه‌یدام عاشقى چاوى جوانى تۆیه ئاخر گوڵێ عاشقبوون بێ بۆنه و بێ هۆیه له دنیادا عه‌شق نه‌بێ هه‌موو شتێ درۆیه بێ دڵدارى ئه‌م ژینه هه‌ر گریه و ڕۆڕۆیه وه‌ره جوانێ من دنیام له گه‌ڵ تۆدا جوانه ده‌ستم بگره و ڕاماڵه هه‌رچى ده‌رد و ژانه بۆ ئه‌سیرى عیشقى خۆت .. ماچێ بێنه به دیارى ماچى لێوى شیرینى .. وه‌كوو خونچه‌ى به‌هارى وه‌ره ماڵم ئاواكه .. له ئه‌وین و دڵدارى ژینم پڕكه له شادى .. له‌وپه‌ڕى به‌ختیارى وه‌ره كه‌س وه‌ك تۆ نیه .. تۆ جوانترین یارى |
من نه‌مده‌زانى .. ئه‌وین وه‌هایه قه‌ده‌رم هه‌مووى .. وا له عه‌شقایه خۆشه‌ویستیی تۆ .. هێند له دڵمایه من چاره‌نووسم .. له گه‌ڵ تۆدایه نه‌مزانى هێنده .. دڵم شه‌یدایه بێ تۆ هه‌ڵناكا .. هیچ له‌م دنیایه نه‌مزانى دڵدارى .. ده‌بێته خه‌مبارى ئاه و گریه و زارى .. ده‌شێوێ شه‌وگارى من چیبكه‌م قه‌ده‌ره .. له توانام به‌ده‌ره ناگۆڕێ تا سه‌ره .. جا ئیتر تۆش وه‌ره عيشقى تۆ لێى داوم .. من بۆ تۆ ڕووخاوم شێتى تۆم تا ماوم .. بێچاره و داماوم هه‌رگیز نه‌مزانى .. عشقت نووسراوه له نه‌وچه‌وانى .. من مۆر كراوه دوعاى ناشادى .. له من خوێنراوه له ته‌ختى قه‌ده‌ر .. بۆم هه‌ڵواسراوه ده‌ستى جادووگه‌ر .. بۆ من براوه تا هه‌یه شادى .. لێى دوور خراوه |
کە شەو دادێ |
اکنون ساعت 12:52 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)