نه ورۆز
نه ورۆزی من ژیله مۆ یه و
له مرکاوی هه ڵدانه وه
نه ورۆزی من ڕۆژێکی دی
له جه رگی خاک هه ڵسانه وه
نه ورۆزی من کڕنۆش نییه
بۆ ئاگری بێ هه ست و بوون
کڵپه ی گڕی مێژوو گه له
بۆ نا حه زی دژ بهم گه له
تۆڵه ی به حه قیان دانه وه
نه ورۆزی من کاوه نییه
بۆ بڵێسه ی جوته حه زیای
سهر شانه که ی چیڕۆکی کۆن
بێته وزه ی ئا فه ره یدوون
دڕدۆنگم کا بۆ مان بووه ؟
یان بۆ چزه ی بڕانه وه
نه ورۆزی من کایه نییه
ته قه و شه قه چارشێوه که ی
ئه م وڵاته له گوڵ بده ن
نه ورۆزی من فیشه ک کوژه
بۆنی گوڵ و لاله مژه
مێڵه ی فه ڵه ک با دانه وه
نه ورۆزی من بۆ خوێندنه
ڕۆحی پێنووس هه ڵگرتنه
جه سته ی نه زانی کوشتنه
له چی باژێر و گوندێکه
فێرگه ی ئه وین دانانه وه
نه ورۆزی من دا مه زرانه
بیری شێواو و خنکاوی
27 چرکه ی ئاڵۆزه
به هۆزه که ی خه یاڵه وه
ببینه هۆی ژیانه وه
نه ورۆزی من سه ما نییه
هه ڵپه ڕکێیه و دهنگدانه وه
زڕه ی زنجیری توته یه و
گرمه ی مستی بزر بووه و
یه کگرتنه و ده ست له سهر شان
بۆ گۆڕه پان گه ڕانه وه
نه ورۆزی من به ر خودانه و
خۆڕاگری و هه ر ما نه وه
نه ورۆزی من پشکوتنه
پێگه یشتن له دایک بوون
به رهی نوێ هێنانه وه
ده سا وه رن به ڵێن بده ین
ئاگرێکی وه ها وه که ین
تیشکی تریفه ون بکا
دارو زه وی زوو هه ڵه بن
فه رشێ له گوڵ چێ بکه ن و
له نێو سروشت جریوه بێ
جه ژنی چرۆ دهر دانه وه
ده سا وه رن که تێوه گه ین
به خه ڵقی گشت جیهان وه گه ین
له نا خه وه ببین به گڕ
بۆ شه وی شار گه شانه وه