![]() |
موو ناپسێنم ئهمن دهمگوت له دنیا تا بمێنم له بهر کهس ئهستهمه سهر دانەوێنم کهچی ئێستا له داوی بسکی تۆدا گرفتارم گوڵم ! موو ناپسێنم ********* ژیانم پڕ لە رەنجه و نامرادی به ههڵکهوتیش نههاتم تووشی شادی دڵم هێند تهنگه ههر جێی تۆ دهبێ و بهس ئهتۆش مهحکوومی حهپسی ئینفیرادی ******** قهرار بوو بێی له گهڵ خۆت شادی بێنی نههاتی، گهرچی پێت دابووم بهڵێنی لهناو کوردا نهبوو پهیمان شکاندن له کوێ فێر بووی گوڵم پهیمان شکێنی ؟ ********* ئهگهرچی ڕۆیی ، قهت ناچی له یادم دهکهم یادت ، به یادی تۆوه شادم که بارگهت بۆ ههوار تێکنا عهزیزم شکا ئهستووندهکی تاوڵی مرادم ******* شهوانه هاونشینی جامی بادهم به باده با پهژاره و خهم به با دهم که دهستی رۆژگار بایدا سهری من سهری شووشهی شهراب وا چاکه با دهم هیمن |
قەلای نیشتمان وەتەن! گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ لەپێناوت دەنێم سەر ، تا بزانی منم رۆڵێکی ئازا و با وەفای تۆ لەبۆ پاراستن و حیفزی سنوورت لەباتی <<ماژینۆ>>،سینگم قەڵای تۆ دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد؟ کەدەتبینم لە دەس بێگانەدای تۆ دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ،هەتا من بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ؟ به شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینە چ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت دەدەن هێمن! هەوڵ خوشک و برای تۆ |
بەندیخانه ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیه ئەم کەلەبچه مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیه زوردەمیکە چاوەڕوانی زرزری زەنجیر ئەکم سەیری ئەم زەنجیرەکەن وەک زیوەری شاهانەیه بووکی ئازادیم ئەوێ،خوینم خەنەس بۆ دەست و پێی ئەڵقە ئەڵقەی پێوەنم ،وەک پڵپڵە و لەرزانەیه گەرچی دوژمن وا ئه زانێ من به دیلی لاڵ ئەبم باش بزانێ! کونجی زیندانم قوتابیخانەیه بیری ئازادیم له زیندانا فراونتر ئەبێ قوڕ بەسەر ئەو دوژمنە، هیوای به بەندیخانەیه قانعم ئه مڕۆ لە زیندانا به ئازادی ئەژیم سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیه قانع |
چۆنیەتی زەمانه بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ، قوڕ بەسەردا کا حەیا کەندەڵان سەر بەرزو شادە ، خۆی بشارێتۆ چیا گوڵ ئەگەر عەقڵی ببێ، قەت سەر لەخاک ناکاتە دەر چونکه ڕۆژی دڕک و داڵه وگەرمی بازاڕی گیا با لەهەورا سەر نیگون بن مانگ یا ڕۆژی جوان شەمشەمە کوێرە ئەڵێ :من نامەوێ شوعلەی چیا ئەی فەلەک! ڕاستۆ نەبی ، بۆ ڕێک وپێکی دەورەکەت گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێته ئەولیا نێرەگا جووتێ ئەبیتە ڕیزی لوقمانی حەکیم فەیلەسووفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا |
شیعری غه ریبی |
پیرۆزبایی رۆژی ژن |
|
هەی، کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەی کەری هەوراز و لێژ ســـینە پــــــان و موچە کورت و شانە بەرز و گوێ درێژ بن زک و جەبهەت سپی، کلک ئێستر و دامەن سیا یەککە تاز و سێ بڕ و دوو باد و شەش دانگ و درێژ کەللە وەک جـــــەڕڕەی شەرابی پڕ نیشات و تەڕ دەماغ شێری نەڕ، ئاهویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچی نەچێژ مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهو شکەم، مەیمون قەدەم سم خڕ و کلک ئێستر و مەنزل بڕ و عارەق نەڕێژ زەرق و زەڕڕاقیی وەکو خاکستەر، ئەمما بێ غوبار بەرق و بەڕاقیی وەکو پیرۆزە، لاکین بێ کڕێژ سم وەکو یەشم و لە پەشم و تووکی پێدا سەرنگون چاو وەکو بیجادە یا دوو شەوچراغی شوعلەڕێژ گوێ درێژێ، بار و کورتان بەرز و پاڵانی بەزێن چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانیی و گێژ قانیعی بابی ڕەزا و ڕازی بە پوش و دڕک و داڵ سالیکی سەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ عاقڵێ بوو ناوی کەر بوو، قاتیعی ڕێگەی سەفەر خۆش سلوک تر بوو لە سەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ (صائم الدهر)ی بە ڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێ نییەت (قائم اللیل)ی سلوک، ئەمما سلوکی بێ نوێژ چەندە پێم خۆش بوو زوبانی حاڵی دەیوت: (نالییا) هەردوو حەیوانین، ئەتۆ گوێ کورت و ئەمنیش گوێ درێژ نالى |
وهک دهڵێن،ئهمشهو له باغی سینهکهت دا داوهته |
|
اکنون ساعت 07:30 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)