- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
04-02-2010 05:16 PM |
"بیره‌وه‌ری"
که‌سۆڕه‌بی
پرچی خاوی باوه‌شێن که‌ر
ئه‌کاته په‌یکی نامه‌به‌ر
گوڵاوێکی ماچێکی شیرین
ئه‌کاته ده‌م خاکی دڵبه‌ر..
کاتێ هه‌تاو
ملوانکه‌ی زێڕ، ئه‌کاته مل شاخی یاخی
به‌ده‌م سرود وگۆرانی وهه‌ڵپه‌ڕکێوه
کراسێکی زه‌ردوسووری ئاودامانی ئه‌کاته‌به‌ر،...
دڵی خۆزگه‌م
به‌ئاواتی گوڵێکه‌وه دائه‌خورپێ
له‌ئێواره‌ی زستانێکی کپ ومۆندا
تکه‌ی ئاوه‌نگی ته‌نیایی
تکایه سه‌رگۆنای ئاهه‌نگی هه‌ڵپه‌ڕکێ
پرچی کاڵی تاسه‌کانی ، بوون به‌ده‌سماڵی سه‌رچۆپی
دڵی ته‌نگی بووبه‌خه‌ڵاتی کێ به‌رکێ!
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:17 PM |
"وه‌رگرتن"
که شه‌و دادێ
گوندی دڵم
پاش سه‌گوه‌ڕێ ئه‌بێته‌وه :
به خانه‌خوێی
پۆڵێ مه‌لی هه‌رده‌کێڵی
سه‌وداسه‌ری
خاک وخێڵی
په‌ڕه‌وازه...
که رۆژ هه‌ڵدێ
شاری زارم
له به‌رده‌م چه‌قۆی پرسیارا
هه‌ر کت ومت
ئه‌بێته به‌رد.
له به‌ر پێی شاڵاوی شه‌قا
زوو ، ده‌س وبرد
نازانـمێک ئه‌کاته پرد...
جا،
نازانم چۆنه ئه‌نجام تووله نمام
هه‌ربه‌هیوام
لێژنه‌ی دڵت
ئه‌شقی خولیام
کاته ئه‌ندام !
حه‌سه‌ن ئه‌مینی - سه‌قز
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:18 PM |
هه‌ی هه‌تاوی شۆخ وشه‌نگ
جێــــــــم مه‌هێڵه به دڵته‌نگ
ئێـــــــــــــــواره‌یه‌و بێ وه‌خته
مه‌مخه گــــۆمی شه‌وه‌زه‌نگ
که له که‌ل خۆت ئاسایی
ده‌کێشی ماڵ ئــــــاوایی
دێنه جه‌سته‌م مۆته‌که‌ی
تاریکـــــــایی و ته‌نیــایی
سۆمای چاوم هێزی پێم
مه‌ڕۆ ته‌ریک مه‌به لێـــــم
یه‌ک دڵم دڵ ناگــــــــۆڕم
هه‌ر ئه‌م چێــژوانه‌یه جێم
که ده‌ڕۆی ئه‌م دیــــــــاره
بێ تۆ خه‌مبار دیــــــــــاره
له گه‌ڵ تۆدا ساڵــــی ژین
هه‌رچوار وه‌رزی به‌هـــــاره
حه‌سه‌ن ئه‌مینی سه‌قز
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:19 PM |
به‌من‌چی
ئه‌ڵێن ئاری شۆخـــی شاری شه‌كه‌ر باره ده‌م‌وزاری
به‌من‌چی نه‌یشه‌كه‌ر بــاری له دێی من‌و چوه شاری
ئه‌ڵێن دووكانه چی جوانــه حه‌زت بكه به‌پیێوانه
به‌من‌چی هه‌مه گوڵــزاری چیمه‌ن وجاڕی به‌هــاری
ئه‌ڵێن گراو له‌م دیاره بـاره‌ته‌قای گـــــه‌ڵای داره
به‌من‌چی كفره لا‌م كاری یـاری به ئه‌شق و دڵداری
ئه‌ڵێن شوانه له‌م كێوانه بژوێن قــــژی ئه‌كا شانه
به‌من‌چی هه‌مه هه‌واری به‌رانان و به‌ختیـــــــــاری
ئه‌ڵێن بژێوی له‌م دیوه نه‌تدیوه رسق باریـــــــــوه
به‌من‌چی فه‌ڕزه لا‌م كاری كشت و كاڵ و ئاژه‌ڵــداری
ئه‌ڵێن كار سازه ئه‌م جازه بۆ چۆمی خه‌م به‌رده‌بازه
به‌من‌چی هه‌مه شمشاڵی شاكاری شوانی هـــــه‌واری
ئه‌ڵێن بنۆشه مه‌ی خۆشه مه‌جۆشه ئه‌م ژیـــنه بۆشه
به‌من‌چی هه‌مه كانیاوی بناری شاخ و كــــــــۆساری
ئه‌ڵێن وه‌ره به‌جێی بێڵه لێره جه‌حێڵ گه‌وره‌ی خێڵه
به‌من‌چی ئه‌ز نیمه لاری له ئادابی كـــــــــورده‌واری
حه سه ن ئه مینی
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:20 PM |
ئاشقه‌رووته
په‌پووله‌كه‌ی گڕی رووتــم سووتانـی‌چی؟!
هه‌تا هه‌م هه‌رله سوووڕانــــم وه‌يلانـی چی؟!
رێمكه‌بڕوێم‌له‌سه‌رته‌له‌سه نــــــــگــی‌سينگتا
وه‌ك‌به‌ڕه‌زا له‌جێی‌بڵينـــد وبه‌ربينـــــــگتا
تاڵێ تيشكت بڕژێنه‌ناوشه‌وێنــــــــــــم ه‌وه
شه‌خته‌به‌ندی شه‌وستانم بتوێــنــــــــــــه‌وه
له‌خاكه‌لثـــێـــــــوه‌ی لێوته‌وه بمڵێــره‌وه
با_پاييزم به‌هارتی تێ‌بزێتــــــــــــــــــــه وه
له وبانـگه‌وه له دوومناره‌ی تۆم بيستــــــوه
سۆفی ئاسا نوێـــژی ئه‌شقم قه‌ت نه‌چــــــوه
له‌كانيلكه‌ی چاوه‌كانتا ده‌سنـوێــــژئه‌شۆم
هه‌تا تۆمبی تۆبه‌كـــــــــاری ته‌كيه‌كه‌ی تۆم
ديم هه‌واری بــــه‌ژن‌وباڵات بوومه‌ڕه‌شمــــاڵ
هه‌ڵم داوه له‌كه‌ل گۆنات چون ورده‌خـــاڵ
له‌كوێستـــــــــــــانتا به‌ری دووره توانه‌وه‌م
هه‌رسێ كوچكه‌كه‌ی دوا ئاگـــــــر‌وكوژانه‌وه‌م
ده‌به‌س كه‌به‌س لاده‌لاده قاروقيــــــــــــنت
ته‌مه‌ن تارا كه‌ره‌م‌كه پێم پێ‌كه‌نـــــــــــينت
مه‌چۆلابه پياوی چا به دوور ده‌نگـــــــۆيـه
ئه‌وه‌ی راست بێ له‌م جيهانـه چاوی تۆيــه
لێم ببووره ئاسكه‌ناسكه‌ی دڵ سرك و سڵ
ئاشقه‌رووته هه‌رهه‌يه‌تــــــــی وتۆزقاڵێك دڵ
ده‌نا ده‌مكرد زێڕه‌و شانـــــــــــی ئه‌وباڵايه
خۆشه خاك بـــــی له ژێـر سايه‌ی ئه‌وئاڵايـه
|
behnam5555 |
04-02-2010 05:21 PM |
بێزوو
سه‌ری ساڵه‌و باڵای وڵات
به‌ره‌و رازاوه‌یی ئه‌ڕوات
هه‌نگی دڵان
له دووی گوڵان
ئه‌گه‌رێ به‌گیزه گیز
له به‌رامه‌ی ئه‌و گوڵانه
دوو ده‌سته مه‌ست و وه‌یلانه !
به‌خته‌وه‌ران
بۆ خۆشترین سه‌یرانگاكان
دڵه‌ی مه‌ی كرێنشینیش
له‌م زه‌ویه به‌رینه‌ی خوادا …
بێزوو ئه‌كا
به ژوورێكی گه‌رم وچكۆڵه
سه‌ر به‌خۆ بێ و
نه‌یبێ بۆڵه !!
|
behnam5555 |
04-03-2010 08:26 AM |
له کاتی نوێژی شێوان بوو ، گه‌یشتم پێی وتم رۆژ باش
به غه‌مزه و ره‌خنه‌وه فه‌رمووی غروبه، نۆێژی شێوانه
وتم گیانم فیدای گیانت که رۆژی رووت له من ده‌رکه‌وت
جه‌هانی وا له من روون کرد که وام زانی تلوعانه (نالی)
|
behnam5555 |
04-03-2010 08:27 AM |
سه‌ر که جۆشێکی نه‌بێ من زرکه تاڵم بۆ چیه؟
دڵ که هۆشێکی نه‌بێ شیشه‌ی به‌تاڵم بۆچیه؟ (مه‌حوی)
|
behnam5555 |
04-03-2010 08:28 AM |
که خاکی، خاکی دامن به وه‌گه‌رنه تۆزی به‌ر بادی
که ئاوی ئاوی گه‌وهه‌ر به ، وه‌گه‌رنه بڵقی سه‌ر ئاوی (نالی)
|
behnam5555 |
04-03-2010 08:29 AM |
به په‌ل په‌ل بوونی سبحه‌ینێ ئه‌گه‌ر ببوایه باوڕیان
ده‌بوو قه‌د به‌م حه‌ده نه‌بوایه بۆدونیا په‌له‌ی مه‌خلووق
به ئاوێ تێگه‌یشتین ئێمه دونیا هه‌ر سه‌رابێ بوو
هه‌موو ده‌شچن به خنکانوو له وشکیشه مه‌له‌ی مه‌خلووق
له سوقی ده‌هردا دوکانی هه‌ر که‌س موودده‌تی عومره
گه‌وهه‌ردانه به پشکه‌ڵ دانه مه‌حوی مامه‌ڵه‌ی مه‌خلووق (مه‌حوی)
|
اکنون ساعت 09:15 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)