![]() |
|
|
ئەکێشێ ئەکێشی ئەکێشم... ئەو نازی تۆ تۆ ئەشقی ئەو منیش.... جگەرەکەم کوانێ؟؟؟؟ شێرکۆ بێکەس |
ئەی هاوار، ئەی هاوار، |
https://scontent-sjc.xx.fbcdn.net/hp...40&oe=558F2286 کاکۆلێ بەدەم باوە کە بادا بە بەدەندا بازاڕی شکا نافە بەسەر چین و خوتەندا تورکانە گوڵم پەرچەمی کەوتۆتە عوزاری وەک سونبولی ئاشوفتە لە بەر بەرگی سەمەندا تا هەوری بەهاری نەبزووت غونچە نەپشکوت بۆیە دەڤری خەندە بەسەر گریەیی مندا گۆیا وەکوو من بەو قەدە سەوداییە زولفت سەرگەشتەیە وا تا بەری پێت چین بە شەکەندا من کوشتە ئەتۆ بەو دەمە شیرینە مەسیحم من تەشنە ئەتۆ ئابی حەیاتت لە زەقەندا هێشتا دڵەکەم سەرخۆشە نایێتەوە سەرخۆ ساقی بە کەرەك دوێنێ کە جامێکی بە من دا ماچێکی دەمت خوێنی شەهیدی سەری زولفە سا ئەو دەمە وا بێنە کە من خۆم لە رەسەندا زولف و روخ و لەب، عاریض و خەت، زایقە بەخشن وەك زوهرە لە شەو، مەی لە قەدەح، گوڵ لە چەمەندا کەی بەستەیی زەڕڕێکە دووسەد بەرقی لوئالی؟ ئەو خەندە مەگەر موعجیزە وادێ بە دەهەندا بۆ رۆژی نیساری قەدەمت ئەشکی وەفایی مروارییە پەروەردە لە نێو کانی یەمەندا " وەفایی" |
https://scontent-sjc.xx.fbcdn.net/hp...4a&oe=5586C58A ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا! قەدی سەروم کەمانینی قەدی شیرینتە، بازا! غەریب و بێ کەس و زار و فەقیری خانەدانی تۆ جگەر سووتاو و ماڵ وێرانی زوڵفی چینتە، بازا! ... مەعازەڵا کە ڕەحمێکت بە حاڵی زاری مندا بێ کە ئاخر بەندەیی خاکی دەری پێشینتە، بازا! ئەگەر خوێنم دەڕێژی تۆ، ئەوە تێغ و ئەمیش گەردن ئەگەر بنیادی پەیمان، دەستی من دامێنتە، بازا! لە چاوانم هەتاکەی قەترە قەترە خوێن دەکەی ئەی دۆست! کوا ئەم عەهد و پەیمان و وەفا کابینتە، بازا بە "نالی" باوەڕت نایێ، خەیاڵت بێت و بیبینێ کە چۆن مەشغووڵی نەغمەی گۆشەیی ناڵینتە، بازا! نالی |
https://fbcdn-sphotos-g-a.akamaihd.n...4936930a1e7e4dبــرینـی لـه شــت چــاری دهوایــه بــرینـی دلـَت ســا ڕیـَـژی نــا یـــه جـوێنی بێـگانـه كـهمتر كـار ئهكــا تـوانـجـی دوَســت دڵ بــریندارئهكـــا كهلـهگهڵ بهدا ههڵـسیی و دانـیشـی وهك شـهكـر لـهجێی تهڕ هـهو دهكێشی هـاونشینی بـهد,ئهخـلاق ئــه گوَڕێ پیــاو خـراپ چـاكیـش ئـهخـاته گوَڕێ زوَر پیـاوی پـاكی تهمیز وهك گهوههر هـاونشــینی بــهد لــهكـهیخسته سهر ئـهوهی كـهخوڵـقی دڵ صاف ئهگوَڕێ خــوا لـهنـاوی بـات بیـخـا تـه گـوَڕێ ئـاخ ئـهوكـه سـانهی كهچاك ئهگوَڕن بــوَ ژیـان ناشــێن شــا یستهی گـوَڕن كـهخوَت خودبین و بوَ خهڵك بهد بین بی نــابــێ لـهدوایـی ڕوَژت ئهمین بـی ئهو پیاوه گـهورهی خوَی بهكهم ئهگرێ لـهئهنـدازهی خوَی زوَرتر سهر ئهخرێ لـهگهڵ خوَههڵكێش خوَش باوهڕ مهبه ئاڵتـون بهمحـهك پیـاو بـه تهجـرهبـه قـهدری خـوَت زیـادكه بهقهدرزانیـی خوَت نهبێ هیچ كهس بهسوك نهڕوانیی له پهندهكانی پیرهمێردی نهمر |
https://scontent-sjc.xx.fbcdn.net/hp...9e&oe=5577EE49سێ چوارینەی خەیام کە لەلایەن هەژاری موکریانی وەرگێردراوە بێ خەم بە، ژیان هەلێکە هاکا مردی تاوێری مەرگ گلا و لە بنیا وردی نازانی لە کوێوە ناردراوی، سا بە خوا ناشزانی مەرگ، کە مردی بۆ کوێی بردی ناچاری ئەشێ باری مەرگ هەڵبگری ناشێ هەموو دەم لە ترسی مردن بمری خوێن و ڕەگ و پێستێک و دوو سێ ئێستقانێک وە بزانە نەبوون، بۆچی یە خەم دەدەگری؟ وەبزانە جیهان بە ئارەزووی تۆ دەگەڕێ ئەم چەرخە و خولەی هەمووی بە فووی تۆ دەگەڕێ وەبزانە کە سەد ساڵێ ژیاوی، پاشان چی؟ مەرگێکە لەسەر رێگە لە دووی تۆ دەگەڕێ |
دەمێ مەستم دەکا چـــــاوی دەمـێ بەستم دەکا ئەبڕۆی تەبیب تــــــۆ چیت لەمــــــن داوە.؟ کە لــــەم نازانە نازانی کەدێ بۆ کوشتن و گرتن بە هــــاڕە و هــــــاژە و هــووژێکە کە کاتێ ئیشی خۆشی دی لەبــێ هەستانە هەستانی کە بەستەی پەرچەمی دی دڵ گڕووی گرت و سەرو بن بوو لەبـــــــــــازاری جوانیی یـــــــــــار بە ئەو تـــۆقانە تـــۆقانی دڵی (راجـــــــــی) نەپشکووت گوڵی بەختی وەری چونکە سەنەم زوو بــــــەو نیاز و بیر و تـــاســــــــانە تاســــــــانی شاعیری گەورەی کورد (مەلاعەبدورحمانی مەلائیبراهیم) ناسراوە بە:- (راجــــــــــــــی) |
جوان بەس نییە جوان پەرستم،جوان پەرستم بە دیداری جوانان مەستم کە دەبینم کیژی تەڕپۆش گشت خەمێ دەکەم فەرامۆش کە کیژێکی خوان دەبینم ساڕێژ دەبنەوە برینم کە دەبینم لەنجە و لارێ هەست ناکەم بە چ ئازارێ کە نازدارێ ڕا دەبرێ دڵی سارد بۆوەم گڕ دەگرێ کە چاو لە چاوێ دەبڕم بە ئاسمانێدا دەفڕم کە ڕێک دەگوشم پەنجەی نەرم لەشی سڕم دەبێ گەرم بزەی شیرینی سەر لێوێ هەستی پیرانەم دەبزێوێ نازی شۆخێکی نازەنین دەمباتە بەهەشتی بەرین بیرم لە بەرم دەڕوێن کەچی کچم هەر خۆش دەوێن کچ ئاواتی پیرۆزمن خۆشی دڵی پڕ سۆزمن کچ نوری دیدە و چاومن بەندی دیدە و هەناومن کچ ڕوناکی ژینمن کچ هەتوانی برینمم بەڵام ژین هەر هەوەس نیە جوانیش بەتەنێ بەس نیە مامۆستا هێمن موکریانی |
اکنون ساعت 07:16 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)