![]() |
دەردی دوری تۆ چویە وڵاتێ کە نەبینم ئەسەری تۆ دورکەوتی لە من تا نەبیستم خەبەری تۆ ئەی نوری دڵ و قوەتی ئەژنۆم بەسە دوری ڕۆحم وەکو پەروانە گەڕا دەوروبەری تۆ ئەو حاڵەت و هۆش و هونەری ئەو دەمە من بوم ئێستێ نیە تاقی، هەمو قوربانی سەری تۆ دڵ هەروەکو عەوداڵە لە ڕوت، تا لە ژیانی چاوم وەکو ئاوپاشە لە ڕێگە و گوزەری تۆ ڕەحمێ بکە بەم ڕیشە سپی و چاوە پڕ ئاوە نەتزانی لە دڵ حەستەمە ئاخر سەفەری تۆ؟ ئەی من بە فیدای ڕۆیین و کۆچ و سەفەرت بم چت کردبوو ئاخر کە وەها دەربەدەری تۆ؟ هەستە وەرەوە گیانە وەباڵت بە ملی من وەستۆ دەگرم شەرتە هەموو خێر و شەڕی تۆ -سەید کامیلی ئیمامی |
ناسرەون هەست و خەیاڵ ئەی خۆزگە من دیوانه بام خۆزگه دەست و پیم له نێو زنجیری بایه و وا نەبام زولفی سەر شانت عەزیزم کاتی هاتی شانە کەی من گوتم سەد خۆزگه دەنکی شانه بام و شا نەبام کەس وەك ئاوینه به وردی ناژمێری خاڵی رووت بۆیه ئاواتم بوو ئەو ئاوینه بەسته زمانه بام شەو چەقو چۆی جووتێ بەێ وام دەگرێ رۆژی رەنگه من وا نه لەرزیبام لە سەر سینگی ئەگەر لەرزانه بام نابێ رزگارم لەدانەی خاڵ و داوی کەزیه کەی من که دەم ویست قەت له گیری دا‌و و دانه دا نەبابم زەرده خەندەی لێوه کانت هەر هەناسێکی دەوێ ئەو تەلسمەم پێ نه دەشکا من ئەگەر شەوبا نەبام تا پەرەنگ و پێاڵه ماچی لێو و لاجانگت دەکەن من دەڵیم قەیدی چ بوو خۆایه یەکێ لەو دوانه بام کەس له دەوری من وەکو پەروانه بێ پەروا نەبوو خۆم که وەك شەم ئاگر و ئەسرینی سەر تا پا نەبام شەو بوو،ئەو بوو،مەی بوو،بسکی باوەشێنی روی دەکرد هەر منی بێچاره لەو ناوه ده بوو بێگانه بام خۆزگه بۆ ئەو پێنج و دو رۆژەێ ژیانی خۆم منیش هەر وەکو هێدی مەلی تۆفانی بێ هێلانه بام ماڵ و سەر ویستم بەجارێ وا فیدای تۆ کەم وەته ن ئەو رۆ چیروك بێ له ناو گەل دا سبەی ئەفسانه بام خالید ئاغای حیسامی ( هێدی ) |
مافی خۆته |
زاری ووشە نەخۆش و مەستی دوو چـاوی کاڵم حــــەقــم بەدەستە ئەگــــــەر بناڵم بەغەمزەی چاوت بەخەندەی خەیاڵم بردیان بەغـارت خـــــەو و خەیـــــاڵم فەرمــووت چڵۆنی چ بڵێم عـــەزیزم دوور لە زوڵفی تۆ کـــــافر بەحـــــاڵم سەبـــــا دەخیلم هــــەر تاکـــــو ما‌و بڵێ بــــــــەرزی بــــــرۆ بەخــــــاڵم دەمێکە بابـــــــێ دەوای دڵـــــــم کا بەچـاوەکانی گەلـــــــێ بـــــێ حاڵم (وەفــــــایی) چی دت لەسەر بگێرێ نەمــــا لەسەر تـــــۆ نە سەر نە ماڵم (وەفــــــــــــــــــــــایی) |
https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.n...67fab0700ef8f9عه‌زیزم بۆچی تۆراوی عه‌زیزم بۆچی تۆراوی له خۆڕا ؟ چ قه‌وماوه ؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟ ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته له گۆڕا له من ڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له تۆ ڕا ئه‌سیری که‌زیه‌ته کۆتری دڵی من ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له تۆڕا ؟ سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم له نه‌ردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا له چاوم دێ به خوڕ فرمێسکی خوێنین که‌چی ئه‌م گۆمه خوێنه هه‌ڵنه‌چۆڕا من و لاشه‌ی په‌پووله ماینه‌وه و به‌س شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه له گۆڕا ماموستا هێمن |
مودەتێکە من بە مەخفی شیوەن و گریان ئەکەم هەرخەیاڵی خاک و قەومی میللەتی کوردان ئەکەم ڕوو بە سەحرا سەر ئەنێم و قوڕ ئەپێوم پڕ بە دڵ بێ خەبەر وا تێ ئەگەن،من بێ خەمم سەیران ئەکەم ئاوی چەشمەی چاوەکانم،وا بەهەوری خەم تەقی شۆخی و یاری بە زەردی ئاوەکەی سیروان ئەکەم (مفــــــــتی) |
خاکی وه‌ته‌ن ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن ! قوڕ به سه‌ر و بێ سه‌ر و پا خۆم بۆ بێ هوونه‌ری ئه‌هلی وه‌ته‌ن ،شێتی جه‌فا خۆم جێماوه وه‌ته‌ن بۆ وه‌ته‌نم غه‌رقی فه‌نا خۆم په‌ستر له هه‌موو هاوسه‌ر و هاوماڵ وبرا خۆم دوور که‌وته‌و و ئاواره له‌هه‌ر سه‌یر و سه‌فا خۆم ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن بۆچی نه‌ما غیره‌تی شێران ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن بۆچی نه‌ما به‌زمی دلێران کوا سه‌ڵته‌نه‌تی عێلی به‌به وشاکهل و شێران بۆ مه‌سله‌خی پڕ خوێنی ئه‌سیران وهه‌ژاران ده‌ک ڵاڵ و که‌ڕ و کوێر وکز وشێخ و مه‌لا خۆم ئه‌ی کاغه‌زی ته‌رفیعی وه‌ته‌ن! بۆچی دراوی ئه‌ی ره‌ونه‌قی بازاری وه‌ته‌ن بۆچی نه‌ماوی ئه‌ی خه‌نجه‌ری شێرانی وه‌ته‌ن ! بۆچی شکاوی ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن!چونکه وه‌ها خه‌سته کراوی! گه‌ر شینت نه‌که‌م ،ڕووڕه‌شی دیوانی جه‌زا خۆم بۆ سه‌رکزی ئه‌م هۆزه دڵ و جه‌رگ برینه بۆ شینی وه‌ته‌ن چاوی خیره‌د پڕ له گرینه بێ شێریه ئه‌مرۆ که وه‌ها بێشه حه‌زینه نووری به سه‌ری ئه‌هلی هونه‌ر تانه‌یی شینه بێ ئاڵه‌ت و شمشێر، له مه‌یدانی وه‌غا خۆم ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن بۆچی وه‌ها کوێره وه‌جاخت په‌ژموورده و بێرهنگه،هه‌موو چیمه‌ن و باخت پڕ له ستم و جه‌وره یه‌قین،ده‌ربه‌ن و شاخت ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن وێردی شه‌و و رۆژه له داخت بۆ بێکه‌سی ئه‌م خاکه ،ده‌سا به‌ندی به‌ڵا خۆم قانع وه‌ره ئه‌م جاره،ده غهوغایی به پا که بۆ خاکی وه‌ته‌ن فه‌رزه به دڵ ڕۆح به فیدا که پیراهه‌نی به‌د ناوی،به نامووسی که‌وا که سه‌ف بگره به کوردان و لهچۆپیوه سه‌ما که ئه‌و وه‌خته بڵێ خاوه‌نی هه‌ر به‌زم و سه‌ما خۆم قانع |
چێشتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕوحی شیرینم نەهات زامـی کۆنم هـاتە ژان و مەرهەمـی برینـم نـەهـات من خەمم خوارد و خەمیش خوێنی جگەرمی و خوارد بۆیە گریام چەند بە چەند فرمێسـکی خوێنینم نەهات غەم سەری لێ دام و یاریش قەت سەرێکی لێنەدام صــبـر و هۆشــم ڕۆیـوە غـارەتـگـەری دیـنـم نـەهـات دڵ دەسوتێ چین بە چین دەشکێتە سەر یەک وەک فەنەر خـاوەنـی ڕووی ئاتەشـین و زوڵـفــی چیـن چیـنم نەهــات دیدە وەک هەری بەهاران خوێن دەبارێنێ و صدای پێکەنینـی غـونچـەیی نەو سـەبزە پەرژیـنم نەهات گۆی سەری چەوگانی محنەت دایە بەرخۆی ڕایفراند وای عەجـەب بۆ شـاسـواری خانەیـی زیـنم نەهـات کەوتـمە وەخـتی مـردن و غەم خـســتمیە حـاڵی غەرغەرە (کوردی)بێ کەس خۆم لە هیچ لاێی صەدای شینم نەهات کوردی |
به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ به پیریش له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له‌بیر ناچێ به سه‌د دوکتور و ده‌رمان و په‌رستار ناکرێ چاره‌ی که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه کورده‌ی له دڵ ڕاچێ ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ڕ ئه‌و کچه کورده‌ی بچێته مه‌کته‌ب و بسکی به مۆده‌ی تازه هه‌ڵپاچێ خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه پیری کردم ، وشک و بێ زه‌وقم که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو ، له نێو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ هێمن |
له روخساری شیعر گه‌ڕێن |
اکنون ساعت 03:09 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)