![]() |
https://scontent-sjc.xx.fbcdn.net/hp...d6&oe=557D300Eدووچەشن لە دڵداری ئەو دڵەی وەك بت پەرستێ رووئەکاتە چــــــاوەکەت نوێژ ئەکــــا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێك ئـــــــاڵاوەکەت گەرچـــــــی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت قەت بەدڵرەق باست ناکەم نــــایزرێنم ناوەکەت چونکـــــە ئەیزانم تەڵاری یـــــــارە خوا پێـــــــداوەکەت مەستی کردووی ، بۆیە نایبینێ لەعاستم چاوەکەت بــــاغــــــــەوان بۆ ئەو مەبەستە گــــــوڵ ئەڵاوێنێتەوە بۆ ئـــــــەوەی گــــــەورەی بکا و بۆ پــــــارە بیگۆرێتەوە بیفرۆشێ بـــــەوکەسی خــــــەڵقی ئــــــەروتێنێتەوە کچ لەلای ئێمە ش گولێکە بۆیە پـــــەروەردەی ئەکەن تــــــــا برازێنێتەوە مــــێزی شەرابـــــــی دەوڵـــــەمەن ڕەنگە لات وابێ کەگوایە یــــــارەکەت مـــــــارەت ئەکا یــــا بەکەیبانووی تەڵاری بەرزی ئــــــەم شارەت ئەکا ئەم خەیاڵەت خاوە تووشی داوی ئەو مــــــارەت ئەکا چونـــکە وەك گورگێکە مەیلی ئەو کوش و لارەت ئەکا ئەو بەتەنیا بۆ گوڵـــــــی سەرمێز و بـــــادە تۆی ئەوێ هەرکە جارێ بۆنی کردی جــــــا گوڵێکی نوێی ئەوێ ئەو، گولـــی بۆمێزی بــــــادە و پۆکەر و یــــــاری ئەوێ واتــــــە تــــــۆی بۆ تێپەرینی کاتــــــی بێزاریی ئــەوێ من گوڵــــــم بۆ تۆوی باجی ژین و دڵــــــداری ئـــەوێ یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومـــــری یـــەكجاری ئەوێ تۆم ئەوێ وەك گوڵ لەباخی ماڵــــــی مندا هەڵبدەی نەك گوڵی سەر مێزی ئیمرۆنیت و پێخوستی سبەی من ئەوینم هینی عومر و هی خـــــەوی شەوگارنیە وەك خــــــــەوی خاوەن تەلار و خــــــاوەنی دینار نییە هـــــەر بووە و هەرگیزنەمێنێ هینی جــــــاروبار نییە ئاوی لێڵی کوێرەشیوێ چەشنی هـــــــی رووبارنییە جا ئیتر من وا قسەی خـــــــۆم پێ گەیانی ، بێ دڕۆ حەزئەکەی هەروەك پەپوولە روو لە ئــــاگــــــــرکەو بڕۆ (احـــــــمەد هـــــــەردی) |
https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.n...4a653e1c4cc199خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت، ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ ! هه‌ر له جامه‌ی سه‌بز ئه‌چی، بۆ غه‌ین و نوون و چیم و هێ ''غونچه'' بازاری نهزاکهتداریی و ته‌نگیی شکاند هه‌ر که زاهیر بوو له ده‌وری باغی حوسنت، لام و بێ ''لهب'' شه‌که‌ر تا که‌ی له حه‌سره‌ت خاڵی موشکینت، دڵم داغدار و خه‌سته بێ وه‌ک لام و ئهلف و لام و هێ؟ ''لاله'' روخسارم له سایه‌ی ئه‌شکی خوێنین ره‌نگه‌وه چونکه رووسوورم له قاپی عه‌ین و شین وقاف و تێ ''عیشقت'' ئه‌ی جانا، منی ریسوایی عاله‌م کردووه چاکه ئینسافت ببێ، بۆ ئهلف و سین و تێ و هێ ''ئێسته'' بۆ لاف و گه‌زاف هه‌ر که‌س ده‌بینی عاشقه نه‌ک هه‌موو که‌س جان فیدا وه‌ک میم و حێ و واو و یێ ''مه‌حوی'' ئه‌مرۆ زۆر نه‌خۆشه قه‌ت شیفای نایێ به هیچ گه‌ر شیفای بێتن، به بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجه دێ ... مەحوی |
https://fbcdn-sphotos-g-a.akamaihd.n...3471c1e5945af4 یادگاری شیرن ... چاوه‌که‌م! چاوی ڕه‌شی تۆ ئافه‌تی گیانی منه گیانه‌که‌م! برژانگی تیژت نووکه ڕمبی دوژمنه شیری ده‌ستی شێری ئاڵایه برۆ ڕاکشاوه‌که‌ت جه‌رگی لاوێکی هه‌ژاری کوردی ورد پێ بنجنه دیده‌که‌ی به‌خوماری تۆ، تورکانه به‌دمه‌ستی ده‌کا بۆیه مه‌یلی وا به کێشه و فیتنه و خوێن ڕشتنه به‌ژنه‌که‌ت سێداره‌یه، که‌زیه‌ت ته‌نافه، زووبه ده‌ی! بیخه ئه‌ستۆی من که کوردم، کورد به‌شی خنکاندنه زامی جه‌رگی من به فه‌رمووده‌ی گراوی سواری کورد مه‌لهه‌می هه‌ر ژه‌نگی گواره وئاره‌قی به‌رگه‌ردنه ئاره‌زوومه هیچ نه‌بێ جارێکی ماچ که‌م زاری تۆ ئاره‌زووی من چووکه، ئه‌مما تا بفهمووی شیرنه دڵ به گرمه‌ی تۆپی گه‌وره‌ی دوژمنیش ڕانهچڵهکێ داده‌خورپێ ئه‌م دڵه ئه‌مما به خرمه‌ی بازنه خه‌ڵکی دنیا ڕازی دڵداری به بێته‌ل پێک ده‌ڵێن ڕاسپارده‌ی لاو و کیژی کورده ئێستاکه‌ش شنه ڕۆژی به‌ختی هه‌ر له‌ژێر هه‌ورێکی ڕه‌ش دا لاوی کورد تاکوو ڕوخساری کچی شاری له پێش چاوان ونه نایه‌ڵێ گۆشه‌ی برۆکه‌ت ده‌رکه‌وێ چارشێوه‌که‌ت ئه‌ی له ده‌س ئه‌و چڵکه هه‌وره مانیعی مانگ گرتنه چۆن ده‌بێ سه‌ربه‌ست، گه‌لی ژێرده‌ست، که کچ دابه‌سته بێ؟! به‌س نه‌بێ ئه‌و کۆیله‌تی و ئه‌و کچ له ژوور دابه‌ستنه! ده‌رکی داخستوه له تۆ بابت که‌چی ده‌رکی نیه ده‌رکه داخستن له تۆ ، ده‌رکی هومێد داخستنه داڕزینه، مردنه، ئاخر هه‌تا که‌ی پێت بڵێن نابێ بێته‌ده‌ر له ماڵێ، مافی ژیانی کوا؟ ژنه لاده چارشێوی ڕه‌شت با ده‌رکه‌وێ کوڵمه‌ی گه‌شت چون له قه‌رنی بیسته‌ما زۆر عه‌یبه ئه‌و ڕووگرتنه کیژی خه‌ڵکی بۆمی ئاتۆمی دروست کرد و ئه‌تۆش هه‌ر ده‌زانی ناوی(ئه‌ستێوڵک) و (ده‌رخۆنه) و (پنه) فێری زانست و هونه‌ر بوو ئه‌و له سایه‌ی خوێندنی تۆش ته‌شیمان بۆ ده‌ڕێسی یادگاری شیرنه ئه‌و به ئاسمانا فڕی، دنیا گه‌ڕا، چوه بن به‌حر ده‌ک نه‌مێنم کاری ئێوه‌ش هه‌ر له ژوور دانیشتنه کوڕ به‌زێنه ئه‌و له عیلم و ئه‌و له کار و سه‌نعه‌تا گۆره‌ویشه سه‌نعه‌تی تۆ، پێت خه‌نی بووم بیچنه!! ئه‌و په‌چه و ڕووبه‌ند و چارشێوه‌ی نه‌دیوه نه‌نکی تۆ ئه‌و شڕ و شاڵاته دیاری دوژمنی دڵ چڵکنه کیژی شێخ و کیژی حاجی و کیژی ئاغا ڕه‌نجه‌ڕۆن کیژی ئازاده ئه‌وی ژینی به نووکی گاسنه شه‌نگه‌بێری یار و ده‌سباری کوڕی کۆچه‌ر نه‌بێ چۆن ده‌گاته جێ هه‌وار و هۆبه ئه‌و بارگه و بنه؟ قه‌ڵشی ده‌ست و کوڵمی سووتاوی کچی لادێ نه‌بێ چۆن ده‌گاته ده‌ستی ده‌سبڕ ئه‌و هه‌موو تا تووتنه؟ نیسک و نۆک و ماشی ناو عه‌مباری ئاغای مفته‌خۆر پاک له سایه‌ی ده‌سکه‌نه‌ی(زین) و (مرۆت) و (سوێسنه) شۆڕه‌ژن بنکۆڵ نه‌کا بڕکه‌ی به قرچه‌ی نیوه‌ڕۆ چۆن له کاڵه‌ک تێر ده‌بێ ئه‌و زگ زله بێستان ڕنه؟ کوا مه‌تاعی کورده‌واریمان ده‌چوو بۆ هه‌نده‌ران؟ گه‌ر به سه‌ربه‌ستی نه‌ژیابا ئه‌و کچه مازووچنه بێر و هاوێری له گه‌ڵ کاکی نه‌کردبا بن پشک چۆن ده‌مانبوو ئه‌و هه‌موو گۆشت و په‌نیر و به‌رگنه ؟ ده‌ست و که‌رکیتی کچی نازداری هه‌وشاری نه‌با چۆن ده‌ڕازاوه به قاڵی شار و بازاڕی سنه ؟ قالی = فه‌رش، مافوره با هه‌زار(زێ) و (گاده‌ر) و (لاوێنی) ڕوونیشمان هه‌بێ تاکوو ژن ئازاد نه‌بێ، سه‌رچاوه‌که‌ی ژین لیخنه کۆیله‌تی باوی نه‌ماوه، کیژی کوردی خۆشه‌ویست! ڕاپه‌ڕه، هه‌سته له‌خه‌و، ئاخر چ وه‌ختی خه‌وتنه ؟ ده‌رکه بشکێنه، په‌چه بدڕێنه، ڕاکه مه‌دره‌سه چاری ده‌ردی کورده‌واری خوێندنه، هه‌ر خوێندنه دایکی زانایه کوڕی ئازا ده‌نێرێته خه‌بات من گوتم تۆش تێبگه(ناگاته ده‌ریایه زنه) گواره‌که‌ی زێڕت به‌کار نایه، له گوێ بگره قسه‌م لایەقی گوێی تۆ عه‌زیزم شیعری ساده‌ی (هێمنه) مه‌هاباد ـ 1946 |
داستانی دارەپیــــرە/ جەلال مەلەكشا |
هەڵبەستی دەروون |
سوور و سپی و ناسکە،وەکوو چووزەرە رێواس ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس ئەندامی لەتیفی چ بڵیم،عەینی بلوورە بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق شمشێری برۆی سینە شەق دەکا وەکوو ئەڵماس حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی مەحفووزی بکەی رەبیی(من الجنە و الناس) لەو سوورەتە مەهـ پەیکەرە،لەو سەروە رەوانە لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس مەڵکی عەجەم و رۆمە بەهای بۆسەیی لێوی دەیکم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس (تاهیر)سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس تاهیر بەگی جاف |
https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.n...0c47342c157bc5 خێڵی درۆ |
https://scontent-sjc.xx.fbcdn.net/hp...80&oe=557C582E تێهه‌ڵکێشی شیعری حافزی شیرازی |
که توی قیبله ، ده مت ســـــــــا بینه قوربان! له سه ر قوبله ، دلم مه شکینــــــــــه قوربان وه ره و بنواره دوو ده ستی حه ناییـــــــــــم حه نایی چی؟ هه موو خو خوینــــه قوربان شه قی که، غه یری حوببی توی تیــــــــا بی به ده ستی خوت دلم ده ربینــــــــــــه قوربان #نالی |
ســــــــــــــــــهرلێشێواو ، دیلم، ڕه‌نجه‌ڕۆ |
اکنون ساعت 10:57 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)