- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
03-13-2015 08:30 PM |
ئایینی
ئەم چەند دێڕەی خوارەوە نموونەیەکن لە هۆنراوە ئایینییەکانی مەحوی و بەشێکن لە قەسیدەی بەحری نوور کە ستایشی پیغەمبەری ئیسلامی تێدادەکات و قەسیدەکە خۆی لە ١٢٤ دێڕ پێک هاتووە.
“و صلى الله على” ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکی غــەوری ناکا “غیــــر علـــــم الله سبـــــحان”ە
“و صلی الله علی” ئەو زاتی پاکی قودســــــــی ئایاتە
کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابـــــی حەیــــی مەننانــــــە
“و صلی الله علی” ئەو حەزرەتـــــــەی ساحێب کەماڵاتە
کە ئەعلا و موعجیزەی، قوربانی بم من، نووری قورئانـــە
لە تاریکـــی شـــــەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعێــــکی دا
هەزار و سێ ســــەد و بیســــت و دووە، دنیا چراخانـــــە
چرایەک نووری بێچــــوونی مومیـــــددی بێ، دەبێ وا بێ
چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مــــــانە
“تعالی الله” بە دوو دەهـ بوو کە هەردوو عالەمی داگرت
بنازم بەم کەماڵی عەزم و حەزم و شەوکەت و شــــــــانە
لەگەڵ ئەم ئیحتیـــــشامە زوهـــــدی دنیایــــی تەماشا کە
کە یەک لەت نانی جۆ بوو قوتی، یا خورما دوو سێ دانە
فەلەک جاهێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ
تەنازوول کا عولـــــــووی هیممەتـــــی بۆ دەنکــــــە زیزانــــــە
موهیممێ غەیری زاتـــی حەی لە هیممەتیــــا نیە، ئیللا
لەبەر ئەم ئوممەتە بێ هیممەتــــــــە دائیـــــــم بە ئەحزانە
|
behnam5555 |
03-13-2015 08:35 PM |
فه رزانه
بزەی لێوەکانت هیوای ماچی بەدی ئەکا .... تامەزرۆم تەنیا جارێک ئوقرە بگرێ هەنگاوە کانت لەسەرشۆستەی نیگام ئاوێنەی سەدان ساڵەی حەزێکی چۆن بسڕمەوە لەسەرپێڵووی خۆشەویستیم تنۆک تنۆک چاوەروانی بەکام وتار بەکام زمان لەکام ویستگە بۆ ئەبێ نەتوانم ، ناوت بدرکێنم گڤە گڤی شاڵاوی بێ تاقەتی .... لەکام کەنار دانەوێنم بۆ وام لێ هات....!؟ خۆ من رێبوار نەبووم هەموو رێگەکان ، ئێستا لەباوەشی من دا وەنەوز ئەدەن بۆناهێڵی تەنیا جارێک لات دانیشم خەفەتی چەندەها ساڵی بێ تۆیی بەهەناسەیەک لەدڵ دەرکەم بۆ ناهێڵی تەنیا جارێک بت کەم بە ژووان هیوا و ئاواتەکانم لەباوەشی تۆدا بخەمڵێنم بڕیار ئەدەم تا ئەوکاتەی من بمێنم جێت نە‌هێڵم ، خۆشەویستم...!
|
behnam5555 |
03-13-2015 08:36 PM |
تاسه‌ت ئه‌که‌م
تاسه‌ت ئه‌که‌م
هه‌موو چرکه چرکه‌کانی کاتژمێری سه‌ر دیوار
دڵۆپ دڵۆپ
فرمێسکه قه‌تیس ماوه‌کانی بێ تاقه‌تی
سه‌ر رێژ ئه‌بن له به‌ستێنی بێ تۆیی و
من ته‌نیا تاسه‌ت ئه‌که‌م
چیم پێ ئه‌کرێ
کاتێک ئه‌نووسێته‌وه چاوه‌کانت
دێر به دێری پیاسه‌کانی سه‌ر شه‌قام
چیم پێ ئه‌کرێ
چۆن ئه‌توانم له بیرت که‌م
چۆنی شارمه‌وه خۆشه‌ویستیت
که شوێن به شوێنی هه‌ناسه‌کانم
ره‌نگاڵه‌ی ده‌سی تۆن
ئاخه‌ر بمه به‌ڵا گه‌ردانی ژێر گه‌ردانه‌که‌ت
بۆ رۆیشتی
که ئه‌ت زانی ترپه‌ی ئه‌م دڵه
به‌سراوه به هه‌نگاوه‌کانی تۆوه
|
behnam5555 |
03-13-2015 08:37 PM |
زه‌ریای خۆشه‌ویستی
شه‌پۆلێ
له زه‌ریای خۆشه‌ویستی
هه‌ڵده‌ستێ
باڵائه‌گرێ
به‌رز به‌رز
بۆماچێکی جێ پێ کانی
له‌سه‌ر که‌ناردائه‌نه‌وێ
دڵێک ئه‌فڕێ
له پێ ده‌شتی سه‌ر ته‌وێڵی
ئوقره ئه‌گرێ
به‌تاسه‌وه
لێو له‌م پانتا
چۆن هه‌ڵبڕێ
|
behnam5555 |
03-13-2015 08:37 PM |
حه‌ز
رێبوارێکی بێ ناو نیشان
له‌دوێکه‌وه تا ئه‌مرۆ
دڵ
دووا ویستگه‌یه
له‌رۆشنایی مانگه‌شه‌وێ
رێ ون ئه‌کا
تامه‌زرۆی وچانێ
نێوان هه‌ڵبرین و
چاو لێک نانێ
هه‌رنیگایه‌ک
باڵا ئه‌کا به‌دیوارێک
|
behnam5555 |
03-13-2015 08:38 PM |
بۆ هه‌ڵفرین تاکه‌ی سنوور
بۆ باڵ بڕین ....
بۆ هه‌ڵفرین ئاواتمان بێ؟
بژین له‌ئاسمانێ
بێ گڤه‌ی با
چرپه‌ی هه‌وری ره‌ش
ون بین رووبار ئاسا
له‌زه‌ریای یه‌ک بوونێکدا
چارشێوی بوون و نه‌بوون
مان و نه‌مان دائه‌پۆشێ......
تا که‌ی ده‌سه‌کانمان
یه‌کتر نه‌گرێ!؟
|
behnam5555 |
03-13-2015 08:38 PM |
چه‌نێ چاوه‌رێ بووم ؟ ئه زانی ....
چه‌نێ چاوه‌رێ بووم ؟
شه‌وێ له سوچێکی په‌نجه‌روه
خه‌ڵاتم که‌ی به نیگایه‌ک !
دانیشه ، بۆ کوێ...!؟
ئێواره هێشتا به ده‌م رێ وۆیه
دڵنیا نیم ....
ئه‌ویش جاربه‌جارێ له‌وانه‌یه
به‌رۆکی به‌یان بگرێ ...؟!
ئه ها! ...
ئه‌ی ئه‌وه نیه هه‌ر چه‌ن شه‌وه
من و تۆ پێکه‌وه پیاسه به خه‌یاڵ ئه‌که‌ین
ئه‌وانیش ئه‌گه‌رێن و
ئه بێته‌وه یه‌ڵدا یه‌ڵدا و....!
شه‌وگار ئه‌ڵێی به‌خته ئاڵۆزه‌که‌ی منه
خۆ نایه‌ته کۆتایی
باشه....
پێم ناڵێی له ئه‌نجامی ئه‌م دێره دا
خۆم ئاوێته‌ی کام رێگه که‌م
پێڵاوه‌کانم ئیتر هێزیان نیه
بادانیشین..
له‌وانه‌یه ئیتر ئه‌م شه‌و ،
خوا به‌سه‌رنجێک ، میوانمان کات !
|
behnam5555 |
03-13-2015 08:39 PM |
دووا ووشه
سه ردێڕێکی نوێ
که باڵ ئه‌گرێ چاو و
هه‌ڵ ئه‌فڕی
له تابلۆی سه‌ر دیوار
ده‌سه‌ڵاتی فه‌نسه‌کان
بڵێی تاکوێ بێت
باڵای ئه‌م دیواره
ئاسمانم
له کوێ ئه‌خنکێنێ ...
دڵم پڕه
له چه‌نده‌ها خه‌فه‌تی نامۆ
یه‌کێکیان تۆ ...!
کووا بزه‌ی به‌زه‌یی لێوه کانت
شکۆفه‌ی به‌یان
بۆباخه‌ڵی کام ئێواره
له چمکی حه‌ز هه‌ڵبڕاوه...!
مه‌ی سڕه‌وه جێ ده‌س و په‌نجه‌م
له‌سه‌ر سینه‌ی نیگاکانت
نادیارن
وه‌ک خۆم
وه‌ک هه‌ستی تۆ
به‌رانبه‌رم......
ئه‌و رۆژانه‌ی تامه‌زرۆ بم
رێگه ده‌سم ئه‌گرێ و
له‌سه‌ر پیاسه‌ی چاوه‌کانت
دام ئه‌نێ... .
به‌ره و دیوار!
تابلۆ
په‌نجه‌ره‌یه‌ک....
رووله ئاسۆ
ئه‌زانی بووینه هاورێ ....
من وگشت کاته کانی ئاوابوون.
|
behnam5555 |
03-13-2015 08:39 PM |
دوا بریار
به‌ڵێن ئه ده‌م خۆشه‌ویستیت بیر به‌رمه‌وه
ته‌رمی ره‌شی چاوه‌کانت
خۆزگه‌یه‌ک بوو
تۆزی له‌دڵ
بسرمه‌وه
تۆ دوارۆژی خۆزگه‌کانم
بوویته ئێواره سووره‌ی خه‌ونه‌کانم
خۆشه‌ویستیت ناشارمه‌وه
له‌م دێره‌دا ئه‌ی هێڵمه‌وه
هه‌نسک ئه‌دا دڵم
به‌م هه‌واڵه به‌م خه‌یاڵه
ئه‌ڵێم برۆم
له دوا به‌ختی ون بووم
جێ پێ کانم
بنێژمه‌وه
|
behnam5555 |
03-13-2015 08:40 PM |
ته‌مه‌ن
به پێوانه‌ی هه‌ناسه‌کانی له‌ده‌س چوومان
یاری به‌عه‌قڵی یه‌ک ئه‌که‌ین
ناشاره زا
ئه‌گرینه‌به‌ر
رێگه‌ی ته‌مه‌ن
جانتایه‌که،سفره‌ی سه‌فه‌ر
گه‌وره و بچووک
دیاری ئه‌کا
|
اکنون ساعت 01:45 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)