پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 03-13-2015 08:41 PM

نامۆ ئه‌م جاره یان

به‌یانیه‌ک چاوه‌رێمه‌ و

ئێواره‌ یه‌ک به‌رێم ئه‌کا

نێوان مان و نه‌مان

بوون و نه‌بوون

گومانی چی هه‌ڵبژێرم

دڵ نه‌که‌پری میره

نه‌ کۆشکی شوان

بیابانێک

چووار ده‌وری ، لپی ده‌ستێک

هۆ شاجوانی ئه‌م وڵاته‌

ته‌نیا له‌ چاوی من

ئاوازه‌ که‌ت بێ سنووره‌

تۆی خۆشه‌ویست

ئه‌فسانه‌ نیت

شێتانه‌عه‌قڵی من

ئه‌ت کاته‌چیرۆکی ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌

چیت لێم ده‌وێ

نه‌ئه‌نوێنی

نه‌ ون ئه‌بی !

زه‌رده‌ خه‌نه‌ی خه‌مه‌کان و

شه‌پۆلی گریانی چاوه‌کانی

سبه‌ی چۆن گرێ به‌م له‌ئێواره‌

ئه‌م جاره‌یان

چی به‌رێم کا....!؟


behnam5555 03-13-2015 08:42 PM

کاتێک بۆ هه‌ڵفرین
وام لێ ئه‌کات
خۆشه‌ویستیت
باڵم نه‌وێت بۆهه‌ڵفرین
تۆ...
ئاسمانی بێ سنووری
من، شه‌ونمێ له‌سه‌ر‌ گۆنات
ده‌مه‌و به‌یان
هه‌ڵ خڵیسکێم

که‌ومه‌ به‌ر پات.....
مه‌ی که ‌ئاوات
تێکڵ بمه‌ هه‌وری خۆزگه‌
بۆ ماچێکی سه‌رته‌وێڵت

behnam5555 03-13-2015 08:42 PM

داری بێ به‌ر

داری بێ به‌ر
سێبه‌ری خۆت مه‌شاره‌وه
که‌ئه‌ت بینم
پر شه‌پۆل ئه‌که‌ن
ئه‌گریجه‌کانت
رۆحی مانووم
سه‌رابیش بیت
لێم ڵێڵ مه‌که‌
خه‌ونی ئاوت

behnam5555 03-13-2015 08:43 PM

سکاڵا

چۆن بێمه‌ناوخه‌یاڵته‌وه‌
ئاوێته‌ی که‌م ،رۆحی یاخیت
خۆشه‌ویستیم
جێ ژوانێکی سارد وسڕه ،
مۆڵگه‌ی دڵی حه‌زه‌کانم
ئه‌شکێمه‌وه
به‌بێ ده نگیت،
هه‌ڵفرینت
بسووتێنم خه‌ونه‌کانم
چرۆ ئه‌ده‌ن خه‌مه‌کانم
له‌تۆدووربێ ژانی ژیان
گه‌ر به‌شی من
هه‌مووی بێته‌ نه‌مان

behnam5555 03-13-2015 08:44 PM

باوەش


بـەیـانی دەستی نـازت
بە سۆز و گەرم و ئـارام
بە سەرما دەكشێ دایە
كاتێ كە من لە خەودام

هەڵم ئەسێنی هێواش
لـە خـەو دەرم دەهێنێ
بـە پێكـەنینی شـیـریـن
بـە خۆشی ڕام ئەژێنێ

دەڵێ كە كاتی فێرگە
نــزیـكــە زووبـــە ڕابـــە
ئــامـادە بـەو بـە ڕێ بە
كورپـەی هەژیر و چــابە

دەشۆم دەس و دەم وچاو
بــە خــۆشی تــۆوە دایـە
ئەڕۆم كـە فێرگـە وەك تـۆ
بـــاوەشــی ئـــاوەڵایـــە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،


سۆران حوسێنی – بانە

behnam5555 03-13-2015 09:14 PM

دايه گيان

ئه ي فريشته ي ئاسماني توي ئه وينم دايه گيان
خه م ره ويني روژي ده ردوماته مينم دايه گيان

بي جه مالت روژي رونم وه ك شه وي يه لداده چي
ئه ي هه تاوي ئاسماني به رزي ژينم دايه گيان

زامه دوري ده رده دوري دور له تو بون مردنه
مه رهه مه نوري جه مالت بو برينم دايه گيان

هه رله چاوم دايه دايه كاتي لاوي ئه وده مه ي
جي خه وم بوباوه شت كوشت سه رينم دايه گيان

ئه وده مه ي دورم له خاك ونيشتمان وكوشي تو
هه رخه ريكي ناله و ئه سرين وه رينم دايه گيان

دايه گيان زورت جه فا ديت تو له پيناوم منيش
ئاره زومه تا ده ژيم مه رگت نه بينم دايه گيان

بي فيداي خاكي به ري پيت گياني بي نرخي كه مال
گه ردنم ئازا بكه ئيمان و دينم دايه گيان

behnam5555 03-13-2015 09:16 PM

نه ورۆزتان پیرۆز

رۆژ له ئاسۆی سوور شه وق ئه داته وه
ده ڵێ ئه مساڵیش نه ورۆز هاته وه

سروشت سه رپاكی جوانی ئه نوێنێ
وه ك بووكی ڕازاو خۆی ئه خه مڵێنێ

ده شت و كوێستان و لووتكه ی به رزی كێو
بزه ی به هاریان كه وتۆته سه ر لێو

به فری تواوه ی سه ر شاخی ته مبار
ئه بێ به فرمێسك چۆر چۆر دێته خوار

هاژه ی شه تاوی بن كوێستانی به رز
گابه رد ئه تلێنێ كه ژ دێنێته له رز

كیژی دارستان له شایی چه ما
به مۆسیقای ئاو، دێنه وه سه ما

باخ و ڕه زی شاخ یان مێرگ و چیمه ن
خشڵی ڕازاوه ی بژوێنی دیمه ن

سه وزایی ده ‌شت و زنجیره ی كوێستان
تاریف ناكرێ جوانی كوردستان

كه وی دڵداری ئازادی و جوانی
ده روونی كه یلی سۆزی گۆرانی

به ری حه سره تی دڵ ئه كاته وه
بانگی په ڕاو په ڕ ده نگ ئه داته وه

له سه ر قه ندیل و شاهۆ و نه كه رۆز
ئه ڵێ گه لی كورد نه ورۆزتان پیرۆز

ڕه حیم لوقمانی


behnam5555 03-13-2015 09:17 PM

زیندوم که وه (گورانی له یلا فه ریقی)
زيندوومكه وه , زيندوومكه وه
له مه رگي خۆم په شيمانم
زيندوومكه وه , زيندوومكه وه
ببه به گيان بۆ گيانم
ببه به خورپه بۆ دڵم
ببه گڕي خوێني سڕم
خرۆشي ناو ده مارانم
زيندوومكه وه , زيندوومكه وه
زۆري ماوه نه خشه ي ژيانم
زۆري ماوه تاسه ي ده روون
له مه رگي خۆم په شيمانم
ببه به لێوي ئاگرين
ئه لفوبێ ي نوێ بۆ داستانم
پێم بده وه هێزي گريان
ڕاچه نينم ...خرۆشانم
ده چنه وه به ئه ستێره
جريوه ي ڕه شي ئاسمانم
زيندوومكه وه , زيندوومكه وه
تازه بكه وه ناونيشانم
ببه به لێوي ئاگرين
ئه لفوبێ ي نوێ بۆ داستانم
پێم بده وه هێزي گريان
ڕاچه نينم ...خرۆشانم

behnam5555 03-13-2015 09:19 PM

چه ند ده ترسم

که دیمه وه

هه والیکی تالت پی بی

چه ند ده ترسم ،

که با وه شت پیدا ده که م

بونی نامویه که ت لی بی

چه ند ده ترسم

که دیمه وه گرامه ری زمانی چاو

رینووسی هیمات گورا بی

چه ند ده ترسم

چله یس گه رمی په نجه کانت

وه ک به جیم هیشت وا نه مابی

له مه ش زیتر

چه ند ده ترسم ، که سم ، هاوریم

که دیمه وه

تو وه ک خوت بیت ، من بگورییم
عه بدوللا په شیو


behnam5555 03-13-2015 09:21 PM

گورانی که ریم کابان (ئه حمه د هه ردی)

قه ت نه ده ی ئا زاری گیانی مه ست و بیدارانی شـــه و
خوت نه خه یته به ر شه پولی ئه شکی بی پا یانی شــه و
ئه ی کچی خوا وه ندی جوانی ، ئه ی چرای دیوانی شه و
خـــــوت بپــاریزه له ئاهـــــی دل برینـــدارانی شـــه و
نـه ک خــوا ناکـرده گیــرابـی دوعا و نالانــی شــــه و


ویلم و تاریکه ده ورم فه رشی ریگه م مه ینه ته
بی که سم ته نها ئه نالم مه رگی خومم عه زره ته
سازی ئا هه نگی شه وانم سوزی جه رگی له ت له ته
یاوه رو یاری ئه نیسم ئاه و ئه شکی حه سره ته
ئافه ره م ئه ی باره که للا دیده یی گریانی شه و


وا نه زانـی ده ستی خه م یادت له دلما ده ر ئه کا
ئه شــکی خوینینم ده لیله بو که سی باوه ر نه کا
گیانه که م به و تیشکی چاوه ی شه ر له گه ل ئه خته ر ئه کا
دل ئه بیته قه تره یه ک خوین و له دیده م سه ر ئه کا
هه ر که رابووری به دلما سوحبه تی جارانی شه و


هه ولی زورم دا له داوی زولفی ئه و بی مروه ته
ده رچم و دوایی بمینم به م عه زاب و مه ینه ته
یار وتی : بی سووده هه ولت تا کوو ماوی جیگه ته
تازه له م پیچ و خه می زولفه نه جاتت زه حمه ته
لای سه خی ته بعه ن مه حاله روخسه تی میوانی شه و



اکنون ساعت 04:52 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)