پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 03-23-2015 02:02 PM

عـــــــادەتی ئەم چەرخەوایە ئەهلی دڵ غەمگینەکا
شــــــاهەمیشەماتە پیادە میلی جێی فەرزینەکــــــــا

... ئەبلـــــــــەوادایم لـــــــەعیشوشادومانیو عزەتــــــە
ئــــــەهلی عرفانوکەمــــال ئێستاکەزاریوشینەکـــــا

دوژمنەچەرخی فەلەك بۆپیاوی ساعب ئەقلــوهۆش
روی کەرەم دایم لەهەرزەو شیتوبێ تەپچینەکــــــــا

سەیری کەن ئاشق کەچەندشێتە ئومێدی مەرهەمەت
لـــەونیگــارەی دڵ فریوەی زالمەی بێ دینەکــــــــا

بێستونکەوەختێێ لالـــــەی ئەحمەری لێ سەوزەبێ
مەشقی لێوی شەکەرینی نــاسکی شیرینەكــــــــــــا

عاشقی مەجنون بەیـــــادی دولبەری لـــەیلاسیفەت
خوێندوچــــاوی بەخوردێ دامەنی رەنگینەکـــــــــا

قــــــــەت لــــەزکری خێریتۆ خافل نیە(احمــــــــد)
هــــــــەربەئومێـــــدی وەساڵت سەرلەسەربارینەکا

ئەحمەد به‌گی جاف

behnam5555 03-23-2015 02:03 PM

یــــار به‌ مـــاچی لێوی خــۆی زامی دڵان ساڕێــــژ ئـه‌کا
توم ته‌ماشا کردنێکیشی ...شه‌خصی عـــــاقــڵ گێژ ئـه‌کا

ئه‌ی خودا تــا که‌ی له‌ ده‌رحه‌ق من وه‌فـاو مــه‌یــلی نیه‌
بـۆچ گڵۆڵه‌ی به‌ختی من هـــه‌ر ڕوو له‌ جێـگه‌ی لێژ ئه‌کـا

ماڵـــه‌که‌م وێـــران ئـــه‌کا ڕۆژم ڕه‌ش و تــــاریـك ئــه‌بـێ
یار به‌ سولمه‌ی ناز که‌ وه‌ختێ چاوی خۆی کـل ڕێژ ئـه‌کا

وشکــه‌ صۆفی هاتبو ئه‌ی وت به‌هه‌شت هــه‌ر بۆ منه‌
ڕیشی خۆی جوڵاند! وه‌کو سابرێن که‌ شه‌و،کـاوێژ ئه‌کا

که‌ی خـوا تـــوجــاره‌ ! خـــــودا گـه‌وره‌و غه‌فور و عـادله‌
چۆن له‌گه‌ڵ عه‌بددا حسابی! قه‌رزی ڕۆژ و نـوێژ ئـه‌کا؟!

قافیه‌ هه‌رچه‌نده‌ تیــکــراره‌ به‌ڵام (ئه‌حــــمـــد) بــه‌ دڵ
هه‌ر به‌ یــادی تــــاقــی ئه‌برۆی تۆیه‌ جار جار نوێژ ئـه‌کا

ئەحمەد به‌گی جاف

behnam5555 03-23-2015 02:03 PM

خوێنی دووچـــــاوم بە نەوعێ دامەنــــم رەنگینە کـا
هـــەر کـــەس ئەمبینێ بەحاڵــــی نــــاتەوانم شینە کا

شێخی هیرشـــاد و مریــــد و سالك و سۆفـــی و فقێ
ئـــەو بەیـــەك نوارین بەجــــارێ کــــافر و بێدینە کا

هیچ خەنە پێویست نیە بۆ دەست و پەنجەی دوولبەرم
وا بــمەخوێنی من خەریکە دەست و پێ نەخشینە کــا

قت لەلێوی شەکــەر ئەفشانی قســـەی خۆشم نەبیست
دایــــەم بــێ دینـــە مەژغوڵــە دڵـــم غـــەمگینە کــــا

وا لــــەهیجری قامەتی سەرووی نیگــــــاری نازەنین
ئــــەم دڵـــم قومری سیفەت هەر گریە و نـــاڵینـــە کا

گەربڵێی (احمـــــــــــــــــد) لە یـاری بۆسیێ داوا بکا
روو ئەچەرخێنێ لەتۆو گوێی لەوقســـــە سەنگینە کا

ئەحمەد به‌گی جاف

behnam5555 03-23-2015 02:04 PM

دڵ وه‌کو بولبول له‌ هیجری نه‌وگوڵێ ئه‌فغان ئه‌کا
ناری جه‌رگ و سۆزی سینه‌م عاله‌مێ بوریان ئه‌کا

... وا دیاره‌ له‌م وڵاتی کۆهساره‌ عاجزه‌
مه‌یلی خاکی گه‌رمه‌سێر و هه‌م قه‌ڵای شیروان ئه‌کا

ئه‌م وڵاته‌ بێ سه‌فایه‌ سارده‌ بۆ عورششاقی ڕوت
ئیشتیاقی به‌ر هه‌تاوی ڕوومه‌تی خووبان ئه‌کا

بارش و بارانی هه‌وری چاوه‌کانم جاریه‌
(زه‌ڵمه‌) یاخود (تانجه‌رۆیه‌) تێکه‌ڵێ (سیروان) ئه‌کا

هه‌ر که‌سێ ئه‌مڕۆ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و نیگاره‌ ڕێی ببێ
بۆ سبه‌ینێ گه‌پ به‌ موڵك و ته‌ختی شاو سوڵتان ئه‌کا

ئافه‌رین بۆ له‌شکری موژگان و زولفه‌ینی سیات
وا به‌یه‌ك ده‌م موڵکی جان و دڵ هه‌موو وێران ئه‌کا

به‌رقی ئاه و سه‌یلی دیده‌ی من له‌ هیجری دولبه‌رم
هه‌ر ئه‌ڵێی هه‌وری به‌هاره‌ ناڵه‌وو تۆفان ئه‌کا

مه‌حمه‌لی له‌یلا ده‌خیلم تۆ به‌ توندی وا مه‌ڕۆ
عاشقی مه‌جنون سیفه‌ت له‌م ده‌شته‌دا گریان ئه‌کا

وا به‌یادی تیغی ئه‌برۆی دولبه‌ری بی ڕه‌حمی خۆی

(ئه‌حمه‌د)ی عاشق خه‌ریکه‌ ڕۆحی خۆی قوربان ئه‌کا


ئەحمەد به‌گی جاف

behnam5555 03-23-2015 02:05 PM

بێتاقه‌ت و مه‌حزوونه‌ ئه‌م دڵمه‌ له‌ بۆ دینت
ڕه‌حمێ بکه‌ سا قوربان ده‌رخه‌ ڕوخی ڕه‌نگینت

شه‌هد و شه‌ککه‌ر ئه‌ی قوربان بازاڕی شکا یه‌کجار
له‌و وه‌قته‌وه‌ وا ده‌رکه‌وت له‌علی له‌بی شیرینت

گریه‌ی منی بێجاره‌ شام و سه‌حه‌ر ئه‌ی دولبه‌ر
ئه‌سڵه‌ن نی یه‌ ته‌ئسیری لای ئه‌و دڵی سه‌نگینت

نه‌سرین و گوڵ و لاله‌ مه‌حجووب ئه‌بن و واله‌
گه‌ر لابده‌ی ئه‌و بورقوع ده‌رخه‌ی ته‌نی سیمینت

حوور و په‌ری و غیلمان بێ قه‌ده‌ره‌ لای (ئه‌حمه‌د)
له‌و وه‌خته‌وه‌ وا دیویه‌ ڕوخساری نیگارینت

ئەحمەد به‌گی جاف

behnam5555 03-23-2015 02:06 PM


چوارینەی حکیم عمر خەییام

ئه‌و ڕۆژه‌ خودا سانی گیانی ڕانا
ده‌یزانی به‌ کرده‌وه‌م، خودایه‌ و زانا
هه‌ر خۆیه‌تی دایناوه‌ هه‌ڵه‌ و سه‌رپێچم
سووتانی جه‌هه‌نده‌می له‌به‌رچی دانا!؟


له م جه غزه که شوێنی هاتوچۆی هه موانە
بێ ژێر و سەره و دوور له پوان و سوانه
کێزانی له کوێوه هاتووه و کێوه ده چێ
هۆزان و نەزان وەک یەکه : سەرگه ردانه !



behnam5555 03-23-2015 02:07 PM

ئه‌م شه‌و هه‌موو چراکان هه‌ڵکراون و
که‌چی ماڵه‌که‌شم هه‌ر تاریکه‌
بۆ نه‌گه‌ڕاییته‌وه‌ ؟!
ئه‌م شه‌و هه‌موو چراکانیش کوژاونه‌ته‌وه‌ و
که‌چی ماڵه‌که‌شم ڕوناکه‌ ئه‌مه‌ تۆ گه‌ڕاویته‌وه‌ ؟!..


شێرکۆ بێکەس

behnam5555 03-23-2015 02:08 PM


ئاخرین ماڵى ژیانم كونجی به‌ندیخانیه‌
ئه‌م كه‌لەپچه‌ مه‌رهه‌مى زامى دڵی دێوانه‌یه‌

زۆر ده‌مێكه‌ چاوه‌روانى زڕزڕه‌ى زنجیر ئه‌كه‌م
سه‌یرى ئه‌م زنجیره‌ كه‌ وه‌ك زێوه‌رى شاهانه‌یه‌

بووكى ئازادیم ئەوێ خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پێی
حه‌لقه‌ حه‌لقه‌ى پێوه‌نم بۆ پڵپڵه‌و له‌رزانه‌یه‌

گه‌رچى دوژمن وا ئه‌زانیت من به‌ دیلى لاڵ ئه‌بم
باش بزانێ كونجی زیندام قوتابیخانه‌یه‌

گرتن و لێ دان و کوشتن عاملی ئازادیە
تۆپ و شەستیر و کەلەپچە، لام وەکوو ئەفسانەیە

بیرى ئازادیم له‌ زیندان فراوانتر ئه‌بێت
قورَبه‌سر ئه‌و دوژمنه‌ى هیواى به‌ به‌ندیخانه‌یه‌

چاوه‌روانى شۆرشێكم عالمێ رزگار بكا
میلله‌تم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كرده‌وه‌ى شێرانه‌یه‌

چه‌كى شۆرشگیرى من نووسین و بیرو باوه‌ڕه‌
راپه‌رینه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ پڕ نه‌عره‌ته‌ى كوردانه‌یه‌

گه‌ر به‌ ئازادى نه‌ژیم مردن خه‌ڵاته‌ بۆ له‌شم
نۆكه‌رى و سه‌ر دانه‌وه‌اندن كارى نا مه‌ردانه‌یه‌

قانعم ئه‌مرۆ له‌ زیندانا به‌ ئازادى ئه‌ژیم
سه‌د هه‌زار له عنه‌ت له‌وه‌ى نۆكه‌رى بێگانه‌یه

قانع

behnam5555 03-23-2015 02:09 PM

خه‌م مه‌خۆ.. په‌پووله‌
ته‌مه‌نت هێند کورته‌.. خه‌م مه‌خۆ!
له‌و ماوه‌ی ترووکه‌ی... چاوه‌دا
ئه‌وه‌نده‌ی تۆ عومری درێژت
به‌خشیوه‌ به‌ شیعر
عومری نوح نه‌یداوه‌..
خه‌م مه‌خۆ.. په‌پووله‌!"

شێرکۆ بێکەس

behnam5555 03-23-2015 02:11 PM

فەرموویە کە من پادشەهی حوسنی دڵ‌ئارام
فەرموویە کە من پادشەهی حوسنی دڵ‌ئارام

خورشید و مەهن ئایینەداری روخی زیبام
فیردەوسی جەمالم بە نیهالی قەدی تووبام

یەعنی بە دوو لەب ساحیبی ئیعجازی مەسیحام
ماچێکی دەمم کافییە بۆ کوشتەیی باڵام

فنجانی دەمت ساغەرە یاقووتی رەوانە،
وەک نەشئی حەیات دولبەری یاقووتی رەوانە!

ئەو چاوە تەبیب و بەڵەدی دەردی دڵانە
عیللەت چییە بۆ من کە حەکیمێکی نەزانە؟

جێی نەشتەری وی ئاگری بەردا دڵ و سووتام
ئەگریجە و پەرچەم مەدەدی نێرگسی کاڵن

فەوجی حەبەشن، لەشکری سوڵتانی جەماڵن
ئارایشی روو، رەونەقی باغی خەت و خاڵن

هەریێکە لەلایێ بە ئومیدی سەر و ماڵن
بەو داوە ئەوی بەستەیە خۆم و دڵی شەیدام

من سائیلی ئاشفتەگیی زولفی دووتا بووم
تێکچوو کە ئەمن عەنبەری تەڕ میشکی خەتا بووم

من هەم‌نەفەس و هەم‌دەمی شاهزادە وو شا بووم
تا دیم گوڵی تۆ عاشقی ئەندامی بەڵا بووم

سەرگەشتە ئەوێستا کە لە دووی گوڵبونی بەڵام
ئەبرۆ و جەبین و روخی بێ‌شیبه و میسالن

تێکەڵ بە گوڵ و یاسەمەن و غەرقی لوئالن
بۆ موڵکی جەمالی کە شەهەنشاهی جەلالن

یا شەمس و قەمەر، قەوس و قوزەح ، بەدر و هیلالن
وا جوملە هەڵاتوون لە گەریبانی گوڵەندام

خەت هاتووە دەوری لەب و رووی داوە لەسەردا
یاخۆ حەبەشی فایەقە داغی لە جگەردا؟

گوڵزاری دەمی پوستە و باغی گوڵی بەردا
یا لەشکەری کێشاوە بزەی شیر و شەکەردا؟

شەڕیانە لەسەر کەعبەیی روو کافر ێسلام
ئەی میشکی خەتایی خەت و خەت جەوهەری کوڵمت!

ئەی سونبولی تەڕ دووکەڵی سەر مەجمەری کوڵمت!
سووتاوە وەفایی لە هەوای ئاگری کوڵمت

سا ئەو دەمە وا بێنە ئەتۆبی و سەری کوڵمت
غەیری ئەوە " باللە " نییە لەو لێوە تەمەننام

حەزرەتی وەفایی


اکنون ساعت 07:26 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)