پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 04-06-2010 11:28 AM

چه‌که‌ره‌
 

چه‌که‌ره‌

ئێواره‌یه‌ و

نزمه‌هه‌ورێک له‌و مله‌وه‌

به‌ پرچی خووساوه‌وه‌

باوه‌شی لێواولێو له‌ دیاری

-بۆنی باران-

ئه‌ڵێی چۆڕاوگه‌ نه‌سره‌وته‌کانی یادی تۆیه‌

یه‌کسه‌ر تا ئه‌م ژووره‌ شه‌قار شه‌قاره‌ و...

تا ئه‌م ده‌روونه‌ تۆزاویه‌...ناسره‌وێ.

ئه‌ڵێی دیسان نه‌ژاکام و

ژوانێکی تر

سه‌رم له‌ جۆگه‌ی شه‌رابی سرته‌ و راز

هه‌ڵژه‌ند و هه‌ناسه‌م سوار بوو!

له‌م هه‌ڵه‌مووتی بوون و نه‌بوونه‌وه‌

جه‌خار...جه‌خار...منم ماوم؟!

تا شایانی دووباره‌ی خه‌مه‌کانت بم؟

ده‌وه‌ره‌وه‌!

ته‌ڕ و پاراو

له‌ وه‌همه‌ قیرتاوه‌کاندا

له‌ ده‌سکه‌نه‌ی دڕکه‌جاڕی دڵه‌ڕاوکێ

رزگارم که‌!

ده‌وه‌ره‌وه‌!

بۆ هه‌میشه‌

خۆت قابزی تاپۆکانی ته‌مه‌نم به‌!

دابباره‌ و

قیزه‌کانت مه‌شاره‌وه‌

له‌ ره‌شاوی شه‌که‌تی رۆح!

ئێواره‌یه‌ و

تۆ هه‌ر هه‌مان ئه‌شقی ساکار

به‌ سه‌ر ئه‌سپی هه‌مان هه‌وری یاڵ ته‌ڕه‌وه‌

به‌ هه‌مان به‌رامه‌ی ئۆخژنه‌وه‌

سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ی...

تێکه‌ڵم به‌!

بمتوێنه‌وه‌!

من هه‌موو گیانم کڵۆمه‌

به‌ تۆ نه‌بێ ناکرێمه‌وه‌!

ئێواره‌یه‌ و

زه‌مه‌نێکه‌ خۆرهه‌ڵاتی وام نه‌دیوه‌.


خالید که‌ریمی_سه‌قز

behnam5555 04-06-2010 11:31 AM

ڕۆژتان پیرۆز
 





ڕۆژتان پیرۆز


موعه لیم مه زهه ری به رزی سه داقه ت
موعــه لیــم تـوی نمونه سه بـروو تاقـه ت


مـوعه لیـم تیشــــکی رۆژی سوبحی ژینی
له ژینا جێ هـــو مێـــدی چون ئـــــه وینی


لـه رێگـه ی خـــزمه تا مانــدوو نـه نـاسی
گه رچی ریبــواری رێگه ی پڕ هه راسی


ئــه تـــو پیشانـــده ری ســوودوو زیـــانی
لـــه بــــۆ باخچــه ژیان وه ک باخـه وانی


شــه می روونی شــه وی تاریکی ژینــــم
ره هائیـــــم وا لـه ژیـــر ئا ڵات ئــه بینــم


هه ڵــوی بــه رزی چییای زانست هـۆشی
لــه بــو لا چونی زوڵمه ت تی ده کـــۆشی


لــه کاتیـــکدا نــه زانین یــاری من بـــــوو
ره نج وئێشی لــــه ژینـــا بــاری من بـــوو


ئـــه لف و بیی تو سرودی هانـده ری رێـم
زه وی هیچ ئــاسمــانیش وا له ژیــرپێـــــم


له مپه ری جه هـلی بۆمن سه نگـه ری من
لــه کاتی که وتنا تــــۆی له نگـــــه ری من


لــه تــه نگــانــه و بــه ڵا تو یاری ده رمی
ده رکی ئــه زموونی بۆ من تاجی سه رمی


گـــزنگی رۆژ ده بــا سوجـده له بـه رپێت
بو هه مو که ندوو کوسپی وا له سه ر رێت


له تو فیربووم له فیـر بوون کوڵ نه ده ربم
له ژینا سه ر به خۆ بم به خته وه ر بـــــم


دژی جه هل و نـــه زانیـــن تێ بـــکۆ شــم
له رێی خزمه ت به ئینسان چاونـه پۆشم


له سایـــه ی عیلــــم وزانینـــی ئـه تـــــووه
ده کــــــا شانـــازی کو مــه ڵ وا بـــــــووه


لـــه رێی پێش کــــه وتنــــا بــو ئــاوه دانی
نمو نه ی به رزی هـــه وڵی کوڵ نـه دانی

ریبــــواری رێـگـــه تــــم من تـــا بمێنــــــم
له به ر پێی تو چ خۆشــه سه ر خه وینــم

که‌ریم گه‌نجعه‌لیپوور

چرو 04-06-2010 04:06 PM

دوواره ئيواره هات
ئاي گويشگه به
گرمه ي له قه له قه پاي ته نياييه
ده سمالي پر له سييه يي
سه وقات گجاره ي وه ده س
بي تكاي كه سي
ده لا قه ي ته نياييم كولوم كه ي و
له سه ر سينگم دانيشي
وه قوامي شاهانه
قلمه وده ي له ناو ديزه ي سه رم
گوراني دووانزه بايه قوش
دووانزه پاييز
دووانزه ته نيايي
ئاي بالا چنار له چك وه هاري
ته قه ي به له ده لاقه ي ته نياييم
نه كا بنيشي وه باورم
ك تونيش وه ك خوا وه ك ئادا
م له ياد برديت
تيه نگ بالاتم
دلم پر له ته لواسه ي تونه
م هه ر ئه و تنگس قه لا يه گه م
ك بو گاگمه و گيلاخه
بوماي ران
په پكه قه ني و چه وزاقه
بو پوونه و په رپووله
پووله كه ي كورواسييه
به و تا دوواره ئيواره
پا نه نيايه وه خه لو ه تم
ته قه ي به له ده لا قه ي ته نياييم
ئاي بالا چنار له چك وه هاري

behnam5555 04-07-2010 08:26 AM

باری ژیان
 


باری ژیان


ئه م روژانه دلم کردوته پاپوری عه شق و ئه وین
بۆ خوشه ویستی تویه له ژین
وه ره ئازیز هه تا ماوین پێکه وه بین
خوشه ویستی هه ستێکی پر له رازه
له هه موو کات له ژیان دا زور نیازه
ئه م روژانه دلم بی ئوقره و ماته
جارێکی تر بیر کردنه‌وه له دلداری نوێ بونه‌وه
تو چاوری گه رانه وه م
منیش چاوری تو ده که م
دلنیا به له دلم دایی هه تا کوو من له ژینا هه م
له دلی من دا به دایم هه ر تو خه یالی
له ژینم دایی
له هه ستم دایی
هه مو کاتێ وایی له گه لما
وه ک سیبه ری هه نگاومی جیم ناهێلی له هیچ کوێ دا
دلت ئه وینی ناو دلمه له خوشیان دا ده کا سه ما
به لام چی بکه م هه سته کانم وه ک شه ق شه قه
له ناو بیشکه ی ئه وینت دا دلی شوشه م راده ژێنی
جار هه یه پێکه نینم دێ و جاریش هه یه ده م گرێنی
زور حه ز ده که م که بیمه وه بالای جوانت ماچ باران که م
به یاده که ی جارانه وه لیو له سه ر لێو ده س له ملان که م

سمکۆ بێ که‌س



behnam5555 04-07-2010 08:32 AM

له و روژه وه که توم ناسی
 

له و روژه وه که توم ناسی



له و روژه وه که توم ناسی
به ئاشکرا و به نهێنی چاوه کانت
به منیان دابوو به ڵێنی
ده زانم با شه رم بکه ی و نه ی درکێنی
به ڵام باش بزانه وشه ی چاو و هه ستی دڵت

له دڵمایه تا بمێنی
خۆ شم ده وێی هه تا ماوم
چونکه که چاوت بریه ناو چاوم
وشه ی عه شق و خۆ شه ویستی

خسته ناو جه رگ و هه ناوم
ده ستی گه رمت، ماچی لێوت
هه ستی پاک و بێ گه ردی تۆ
له گه ل ده ربرێنی خه یالت

جوانی زولفه که ی په شیوت
ژینی منی داگیر کردووه بۆ ژیان
تا بمێنم به تۆ ده ده م عه هد و په یمان
لێوت بنێ سه ر لێوانم با بیمژم
سیوه کانت بده دستم با بیگوشم
سینه ت بنێ به سینگمه وه
با هه ست بکه م تێر هه ناسه ت
با ئاره زوی دڵم بشکێ
له ناو بیر و دڵ و تاسه ت
به سیه ئیتر مه یشاره وه
خۆ شه ویستی چاو و دڵت مه که به شه رم
له مه زیاتر مه م تلێنه به ده م ئیش و ئازاره وه


سمکۆ بێ که‌س

behnam5555 04-07-2010 08:48 AM

که س فرمێسکه کانم ناخوێنێته وه
 

که س فرمێسکه کانم ناخوێنێته وه

که س وشه ی ناو فرمێسکه کانم ناخوێنێته وه
زور جار گریاوم

بۆ نه هامه تی و به د ختیم
بۆ به ش مه ینه تی خۆم و
بۆ ئازاره کانی ناو درونم
به ڵام هیچ کات و

هیچ که س نه یتوانی
شی کراوه ی مه ینه ته کانم
له ناو دڵۆپی

فرمێسکه قه تیس ماوه کانم دا بخوینێته وه
هیچ که س

ریزه فرمێسکی چاوه کانمی نه دیوه
که چون

غه مه کانم به وشه ی نوسرواوه
هه ل ده رێژمه

سه ر لاپه ره ی لی نوسه که م
سمکۆ بێ که‌س

behnam5555 04-07-2010 08:50 AM


شه ویکی پایزی یه

له رۆژ ده چێ
مانگه شه ویکی زور روناکه
له ریگاکه وه
به ره و ژور هه ڵ ده کشێم
کرپه کرپی
گه ڵا وه ریه کانی ژێر پیم
موسیقایه کی نه رمی
به بێده نگی ئه م شه وه جوانه به خشیوه
خه زانی ئه م پاییزه
له خه زانی ته مه نی من ده چێ
که هه ر له هه ڵ وه رین دایه
وورده ورده به ره و کۆتایی ده چێ

چرو 04-07-2010 09:00 AM

زمسانه روژه و
واروه ي دل ته ني
گيراني يه دانه دانه
ده لاقه گان شاييم
نه شيوه ي خوه ري په يا
نه بانجه ي ك قه تار هه وري بوونم
ته نيا له ي گشته سييه يي و سيه م و سته مه
وه هار ياد تونه ك تيو نيگه وه
يه خگه ل ته نيايي و دل ته ني و بي كه سييم
راسي چه دو ته نيا دو روژ
م بومه فه رهاد ت
شيرين گشتي شيعره گانم

behnam5555 04-07-2010 09:18 AM

بيان خانم به دليل تکرار اشعار

(
دوواره ئيواره هات،ناوی من،من كیلگه‌ی گه‌نم...ـشير کوبي کس- )

اين دو پست حذف شدند.


چرو 04-07-2010 09:23 AM

زور سپاس
نقل قول:

نوشته اصلی توسط behnam5555 (پست 142592)
بيان خانم به دليل تکرار اشعار

(دوواره ئيواره هات،ناوی من،من كیلگه‌ی گه‌نم...ـشير کوبي کس- )

اين دو پست حذف شدند.




اکنون ساعت 06:40 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)