پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   خه ونامه ی کوردی (http://p30city.net/showthread.php?t=33133)

behnam5555 12-05-2011 01:55 PM


هه‌ور :: بینینی هه‌ور له‌ خه‌ودا مانای سه‌فه‌ره‌ به‌ ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌ ، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئیمان دارو مردنی نه‌خۆشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته‌ سه‌ر هه‌ور ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت سه‌فه‌ر ئه‌کات ئه‌گه‌ر بێ هاوسه‌ر بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات .


ترێ :: ترێ له‌خه‌ودا رزقێکی باش و هه‌میشه‌ی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا نه‌بێت رزقێکی حه‌رامه‌ و له‌ پیش کاتی ده‌ست نیشان کراو ئه‌گاته‌ ده‌ستی ، ترێ ی ڕه‌ش رزقێکی کاتی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا بێت غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ئه‌گه‌ر له‌ کاتی خۆی دا نه‌ بێت نه‌خۆشی یه‌ ، ترێ ی هه‌ڵواسراو به‌ داره‌وه‌ ترسه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ده‌رگای ده‌سه‌ڵات دار یان سوڵتان ترێ وه‌ر بگرێت لێ ی ئه‌درێ ، ترێ ی سپی زۆر باشه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ نه‌خۆش ، خوا‌ردنی ترێ له‌خه‌ودا مانای مه‌ی خواردنه‌وه‌یه مه‌ی خواردنه‌وه‌ ش له‌خه‌ودا مانای ترێ خواردنه‌ .


کوێر بوون :: کوێر بوون له‌خه‌ودا مانای لا دانه‌ له‌ڕێ ێ ڕاست و له‌ئایین ، هه‌روه‌ها کوێر بوون ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ کوێر بووه‌ قوڕئانی له‌بیر ئه‌چێته‌وه‌ ، یه‌کێك ببینێ ئاده‌میزادێك کوێری کرد ئه‌و ئاده‌میزاده‌ی لێ وون ئه‌بێ ، کوێر بوونی بێ ئیمان گۆڕینی بیرو باوه‌ڕیه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ هه‌ردو چاوی کوێر بوو په‌یوه‌ندی به‌ خوای گه‌وره‌وه‌ لاواز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌وله‌مه‌ند بێت پاره‌ی نامێنێ و ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژاریش بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ و ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاواره‌ له‌ خه‌ودا کوێر بێت ناگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌که‌ی .



ڵاڵ بوون :: له‌ خه‌ودا خراپه‌کاری و به‌دکاری یه‌ له‌ ئایین دا ، کێ له‌ خه‌ودا ڵاڵ بێت جوێن به‌ پیاو چاکان ئه‌دات ، یان ئاده‌میزادێکی به‌د کاره‌ ، که‌ڕ بوونیش نه‌زانی و نه‌فامی یه‌ ، ڵاڵ بوون بۆ ئافره‌ت باشه‌ ، ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ودا زمانی بگیرێ رزقی فره‌وانتر ئه‌بێت و به‌سه‌ر دوژمنانی دا زاڵ ئه‌بێت .


وێران بوون یان ڕوخان یان کاول بوون :: له‌ خه‌ودا جیابوونه‌وه‌و مردنی که‌س و کاره‌ ، وێران بوونی شارمانای مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شاره‌که‌یه‌ هه‌روه‌ها مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شار مانای وێران بوونی شاره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له‌ ناو که‌لاوه‌دا ببینێ چاره‌نوسی له‌ گه‌ڵ میلله‌تێك دا ئه‌بێت ناتوانێ له‌گه‌ڵیان دا بژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ شارێك به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ وێران بوو ئه‌و که‌سه‌ حوکمی کوشتنی یه‌کێك ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێکی ئاوه‌دان کراوه‌ وێران بێت و کێلگه‌کانی کشت و کاڵی په‌کیان بکه‌وێت کاره‌ساتێك ڕووئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێك به‌ ئاوه‌دانی و به‌ ڕێك و پێکی ببیندرێ مانای ئه‌وه‌یه‌ دانیشتوانی گونده‌که‌ ئیمان دارن ، ڕوخانی دیواری خانو به‌ هۆی لافاو مانای مردنی ئافره‌تێکه‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخایه‌ سه‌ری ئه‌گه‌ر تۆزو خۆڵی له‌ گه‌ڵ دا ‌بێت ئه‌وه‌ سورێژه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هیچی له‌ گه‌ڵ دا نه‌بێت کاره‌ساته‌ ، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوی ڕوخاو بۆ ئایین و بۆ ژیان باشه‌ ، ڕوخانی خانو به‌ هۆی باو هه‌وا مانای یه‌کێك به‌ ده‌ستی کاربه‌ده‌ستێکی زۆردار ئه‌مرێ ،ڕوخاندی خانو یان بیناێێکی کۆن غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ ، هه‌موو جۆره‌ شکان و وێران بوون و روخانی خانو و دیوار کاره‌ساته‌ ، ده‌سه‌ڵات دار ئه‌گه‌ر ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا له‌سه‌ر کورسی حوکم لا ئه‌بردرێ .


مه‌ڕ ::مه‌ڕ له‌ خه‌ودا کوڕێکه‌ ئامۆژگاری یه‌کانی دایك و باوکیپه‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دوگیان بێت و مه‌ڕی بدرێتێ کوڕیان ئه‌ بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ڕێك سه‌رببڕێت کوڕی خۆی یان کوڕی یه‌کێك له‌ خزمه‌کانی ئه‌مرێ .


behnam5555 12-05-2011 01:58 PM


که‌وتنه‌ ناو ئاو :: ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ودا بکه‌وێته‌ ناو ئاوێکی قول و دابه‌زێته‌ خواره‌وه‌و نه‌گاته‌ بن ئاو ئه‌و که‌سه‌ زۆر ئه‌ژێ و زۆر ئه‌بینێ چونکه‌ ده‌ریا دونیایه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ که‌وتنه‌ ناو ئاو خێرو خۆشی دێنێ .


پرچ یان قژ :: له‌ خه‌ودا پاره‌و ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مه‌ن درێژی یه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت ، که‌زی قه‌رزه‌ ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نه‌مانی قه‌رزه‌ یان نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ،هه‌روه‌ها که‌زی به‌ مانای پاره‌ کۆکردنه‌وه‌ش دێت ، ده‌رچونی توك له‌ جێ ی نا ئاسایی باش نی یه‌ ، سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشه‌ ، درێژ بوونی قژی سه‌رباز مانای باش بوون و زیاد بوونی چه‌که‌که‌یه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه‌ ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ یان قژی وه‌ك توکی به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره‌ ئه‌بێت ،غه‌مبار پرچی درێژ بێت غه‌مه‌که‌ی زیاد ئه‌کات و غه‌مبار تر ئه‌بێ ، یه‌کێك دڵخۆش و کامه‌ران بێت و له‌ خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه‌ زیاتر دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ ، ئافره‌ت سه‌رپۆشه‌که‌ی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته‌ هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی نه‌بێت تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌ست و ئایین پاکی یه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپێ ی تیا بێت ئه‌وه‌ منداڵه‌ ، ڕوتانه‌وه‌ و که‌م بونه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یه‌ ،توك لابردن کاره‌ساته‌ ، قژ چه‌ور کردن به‌ ڕۆن جوانی یه‌ ، ده‌رچونی توك له‌ ناو ده‌ست زۆر باشه‌ ، ئه‌توانین بڵێین قژی سه‌ ر که‌س و کارو هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یه‌ ، که‌زی ئافره‌ت پاره‌ کۆ کردنه‌وه‌یه‌ ، ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له‌ ناو قژی سه‌ر مانای ده‌رکردنی به‌د کارانه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ، پرچی جوان کرده‌وه‌ی چاك ده‌رده‌بڕێ ، ئافره‌تی نه‌خۆش له‌ خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ ، پرچی پیاو جوانی و پاره‌ی هه‌میشه‌ی یه‌ ، سپی بوونی توکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه‌ ،ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه‌ به‌ پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت


هه‌سانه‌وه‌ :: هه‌سانه‌وه‌ ‌له‌پاش ماندو بوون و هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ ، هه‌سانه‌وه‌ له‌ خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه‌ ، له‌وانه‌یه‌ گیروگرفتیش بێت .


به‌هار :: له‌خه‌ودا پاره‌یه‌ ، یان کوڕێکی ته‌مه‌ن کورته‌ ، یان ئافره‌تێکه‌ هاوسه‌ریه‌تی که‌م ئه‌خاێنێ ، یان ده‌سه‌ڵاتێکه‌و بۆ ماوه‌یکی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، به‌ گشتی ئه‌توانین بڵێین به‌هار خۆشی و شادی و کامه‌رانیکی که‌م خایانه‌ و زۆر زوو له‌ ناو ئه‌چێ و نامێنێ .


مافور یان فه‌رش :: له‌ خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه‌ یان پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئایینه‌ .


دابه‌زین یان که‌وتن ::ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ بێت مانای ئه‌وه‌یه‌ بارو دۆخ له‌ باشه‌وه‌ به‌ره‌و خه‌راب ئه‌چیت ، یان له‌ئافره‌تێکه‌وه‌ بۆ ئافره‌تێکی تر یان له‌ پیشه‌یه‌که‌وه‌ بۆ پیشه‌یه‌کی تر یان له‌ وڵاتێکه‌وه‌ بۆ وڵاتێکی تریان له‌ مه‌زهه‌بێکه‌وه‌ بۆ مه‌زهه‌بێکی ترئه‌گۆڕدرێ ، ئه‌گه‌ر خواردنێکی خۆش یان پیاو چاکێك دابه‌زێته‌ خواره‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ بارو دۆخ به‌ره‌و باشی ئه‌چێتدابه‌زینبۆناو که‌لاوه‌یه‌ك یان بۆ لای ئاژه‌ڵێکی دڕنده‌ باش نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ سه‌ربان بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌و ده‌ست و قاچی بشکێ خۆی یان ماڵ و موڵکی یان هاوڕێیه‌کیزه‌ره‌ریان لێ ئه‌که‌وێت.


پۆلیس :: له‌ خه‌ودا پادشای ڕوح کێشانه‌ ، یان غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، پۆلیس له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی بێت ترس و خه‌فه‌ت و ئازارو مه‌ترسی یه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ پۆلیس ده‌سه‌ڵات دارێکی شه‌ڕ خواز و فێڵ بازه‌ .


behnam5555 12-05-2011 02:01 PM


ئه‌ستێره‌ :: له‌ خه‌ودا مه‌زنترین و به‌شه‌ڕه‌ف ترین که‌سه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵی خۆی دا ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه‌ ببینێ چه‌ند سه‌رۆك و پێشه‌وا له‌ ماڵی دا کۆده‌بنه‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌کان گه‌شاوه‌ نه‌بوونئه‌و سه‌رۆك و پێشه‌وایانه‌ بۆ کاره‌سات کۆده‌بنه‌وه‌ ، که‌وتنی ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ له‌و جێ یه‌ دا پێشه‌وایه‌ك کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت ،ئه‌ستێره‌ پیاوی زاناو ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزو ده‌سه‌ڵات دارو شه‌ڕه‌ف مه‌نده‌ ، بینینی ئه‌ستێره‌ی زۆر له‌ماڵه‌وه‌ مانای منداڵی زۆره‌ ، بینینی حه‌وت ئه‌ستێره‌ گه‌شاوه‌کان له‌ ئاسمان دا مانای پیشه‌و بازرگانی وزانست وده‌سه‌ڵاته‌ ، بینینی ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاو خێروخۆشی یه‌ .
نه‌مانی ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسمان دا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زیان وزه‌ره‌ر وهه‌ژاری یه‌ بۆ هه‌ژاریش مردنه‌ ،ئه‌و که‌سه‌یئه‌ستێره‌ی له‌سه‌رسه‌ر دا بێت له‌ هاوڕێکانی باشتر ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری ئه‌ستێره‌ بێت پله‌و پاییه‌ی به‌رز ئه‌بێت، ئه‌ستێره‌ی ناو ماڵ باش نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ بخوات پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات ، قووت دانی ئه‌ستێره‌ جنێو دانه‌ به‌ پیاو چاکان ، مژینی ئه‌ستێره‌ فێربوون و وه‌رگرتنی زانسته‌ له‌ زانایان ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ مردنی پاشایه‌ یان روودانی جه‌نگه‌ ، ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ستێره‌ بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ مانای زۆر که‌س ئه‌مرێ یان ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه ‌که‌چه‌ڵ ئه‌بێت ، بینینی ئه‌ستێره‌ به‌ ڕۆژ ئاشکرا بوونی کرده‌وه‌ی نهێنی و ڕیسوا بوونه‌ ، ئه‌ستێره‌ی سه‌ر له‌ به‌یانی زه‌ماوه‌نده‌ .


ڕیگا :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ ڕێ ی خۆی لای داوه‌ ئه‌و که‌سه‌ باری ئایینی باش نی یه‌ ، ده‌سه‌ڵات دار یان کاربه‌ده‌ست به‌ ڕێ ی سه‌خت دا بڕوات دادپه‌روه‌ری ڕه‌وای باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ئه‌کێشێ ، ڕێگه‌ی ڕاست کتێبی خواو سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕیگای ڕاست دا بڕوا خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌دات ، ڕێگه‌ی زۆرو جۆراو جۆر دوو دڵی و سه‌ر سوڕمانه‌ ، ڕێگای ده‌ریا ڕزگار بوونه‌ له‌ ناخۆشی وگیروگرفت یان ده‌ست که‌وتی حه‌ڵاڵه‌ ، ڕێگای دۆڵ و چه‌م مانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵ بازی یه‌ ، ڕێگای بناری شاخ ڕزگار بوونه‌ له‌ گیروگرفت یان سه‌فه‌ره‌ .


توینیه‌تی :: له‌ خه‌ودا مانای وه‌ستانی بیناکاری و کشت و کاڵه‌ ،هه‌روه‌ها ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و نه‌مانی قازانجه‌ ، ئه‌ڵێن توینی بوون خراپه‌کاریه‌ له‌بواری ئایین دا ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك توینی بێت و بیه‌وێت له‌ ئاوی ڕوبار بخواته‌وه‌ و خۆی ئاوه‌که‌ نه‌خواته‌وه‌ له‌ غه‌م وخه‌فه‌ت ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر توینی بێت و نه‌توانێ له‌ ئاوی ڕوبار بخواته‌وه‌هیواو نیازو مه‌به‌ستی به‌دی ناێێت ، کوڕ و کچی گه‌نج له‌ خه‌ودا ببینن توینیانه‌ پێویستیان به‌ هاوسه‌ر هه‌یه‌ .


پژمین یان پشمین :: له‌خه‌ودا دووپات کردنه‌وه‌ی کارێکه‌ که‌ گومانی لێ ئه‌کرێت پژمین مانای مردنی نه‌خۆشه‌ یان غه‌م و خه‌فه‌ته‌ئه‌وکه‌سه‌یله‌ خه‌ودا بپژمێ له‌ ته‌نگانه‌دا بێت ڕزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێت خه‌ڵکی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و دوعای خێری بۆ ئه‌که‌ن ، دوور نی یه‌ پژمین هه‌ڵامه‌ت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار به‌توندی بپژمێ باش نی یه‌ .


هه‌نگوین :: پاره‌یه‌کی حه‌ڵاله‌ ، هه‌روه‌ها شیرینی ئایین و قوڕئان خوێندن و کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌نگوین له‌ ئاسمانه‌وه‌ ببارێت مانای ئه‌وه‌یه‌ ئایین له‌ بوارێکی چاك دایه‌ ، ئه‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ هه‌نگوین غه‌م و خه‌فه‌ت و گیروگرفت و حه‌سودی بێت چونکه‌ هه‌نگوین مێش و زه‌رده‌واڵه‌و مێروله‌ کۆ ئه‌کاته‌وه‌ ، هه‌نگوینی پاڵاوتراو له‌سه‌ر ئاگر مانای خێرو خۆشی یه‌ یان پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌و زه‌کاتی له‌سه‌ر دراوه‌ ، یان رێگه‌یه‌کی پاك و ڕاسته‌ ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا هه‌نگوین بخوات چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، خواردنی نان به‌ هه‌نگوین ده‌ست که‌وتێکی به‌رده‌وامه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ هه‌نگوین ماچ کردنی خۆشه‌ویسته‌ .


به‌ندیخانه‌ یان زیندان :: به‌ندیخانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت ئه‌وه‌ پێداویسته‌کانی ئایینه‌ ، به‌ندیخانه‌ی ده‌سه‌ڵات دار بێت غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، زیندانی نه‌ناسراو دونیایه‌ به‌ندیخانه‌ ژنێکی مه‌کر بازه‌ یان مانای بێ ده‌نگی یه‌ یان پیلان گێڕانه‌ بۆ دوژمنان ، به‌ندیخانه‌ گۆڕه‌ یان هه‌ژاری یه‌ یان بینینی دۆست و خۆشه‌ویسته‌ ، ده‌رچون له‌ به‌ندیخانه‌ مانای رزگار بوونه‌ له‌ نه‌خۆشی ، ئه‌ گه‌ر یه‌کێك به‌ڕاستی له‌ به‌ندیخانه‌دا بێت وله‌خه‌ودا ببینێ ده‌رگای زیندانه‌که‌ی کراوه‌ته‌وه‌ و ڕوناکی دێته‌ ژووره‌وه‌ یان ببینێ سه‌ره‌وه‌ی زیندانه‌که‌ی نه‌ماوه‌ ئه‌وکه‌سه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ رزگاری ئه‌بێت و به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، به‌ندیخانه‌ یان زیندان بۆ نه‌خۆش مردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ زیندانی ده‌سه‌ڵات دار دا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت یان غه‌مباره‌و حه‌ز ئه‌کات غه‌مه‌که‌ی نه‌مێنێ ، له‌ زیندان مانه‌وه‌ مردنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ماڵی خۆی دا ببه‌سترێته‌وه‌ رزقی فره‌وان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ مالێکی نه‌ناسراودا ببه‌سترێته‌وه‌ ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌خوازێ و سوود له‌ پاره‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت و کوڕیشی ئه‌بێ ، له‌وانه‌یه‌ به‌ندیخانه‌ دۆزه‌خ بێت .


behnam5555 12-05-2011 02:06 PM


ده‌ریا :: له‌ خه‌ودا ده‌سه‌ڵات دار یان لێپرسراوێکی به‌ هێزو به‌ تواناو ترسناك و دادپه‌روه‌ره‌ و خه‌ڵکی پێویستیان پێ یه‌تی ، ده‌ریا بۆ بازرگان کاڵه‌و شت و مه‌که‌ ،
بۆ کرێکاریش خاوه‌ن کاره‌که‌یه‌تی ، بینینی ده‌ریا مانای به‌ دی هاتنی هیواو ئامانج و مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته‌ ناو ده‌ریاوه‌ ئه‌چێته‌ لای ده‌سه‌ڵات دار یان کار به‌ده‌ست ، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریا مانای ده‌ست خستنه‌ ناو کارو باری ده‌سه‌ڵات داره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه‌ ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و دونیای ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی تا توینێتی ئه‌شکێ ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و هه‌ندێ پاره‌شی له‌ ده‌سه‌ڵات داره‌وه‌ پێ ده‌گات ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا مانای فێربوونی ئه‌ده‌به‌ ، هه‌ڵگرتنی ئاوی ده‌ریا به‌ تاس یان به‌ قاب یان به‌ مه‌نجه‌ڵ (…..هتد) زۆر باشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ده‌ریا بپه‌ڕێته‌وه‌ له‌ دوژمنه‌که‌ی پاره‌ وه‌رئه‌گرێت ، ئاوی ده‌ریا بگاته‌ گه‌ڕه‌کێك و زیانی نه‌ بێت بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ کاربه‌ده‌ست یان ده‌سه‌ڵات دار سه‌ردانیان ئه‌کات و پاره‌یان ئه‌داتێ ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا گوناه و غه‌م و خه‌فه‌ت ناهێڵێ ، ئه‌و که‌سه‌ی میز بکاته‌ ناو ده‌ریا به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌ گوناه کردن ، بینینی ده‌ریا له‌ دوره‌وه‌ باش نی یه‌ ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا تا که‌نار مانای زوڵم و زۆرداری کاربه‌ده‌سته‌ و باش نی یه‌ ، که‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا لاواز بوونی کاربه‌ده‌سته‌ ، که‌وتنه‌ ژێر ئاوی ده‌ریا غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ش پاك نه‌بێت ئه‌وه‌ خه‌راپ تره‌ ، مه‌له‌وان کردن له‌ ناو ئاوی ده‌ریا هه‌وڵدانه‌ بۆ ده‌رچون له‌ گیرو گرفت ، وون بوونیش له‌ناو ئاوه‌که‌ و یان مردن و خنکان له‌ناو ده‌ریا شه‌هید بوونه ، چونکه‌ خنکاو شه‌هیده‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته‌ ناو ئاوی ده‌ریاو نه‌خنکێ جار به‌جار سه‌ری ده‌ربهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ کاروباری دونیای زۆر ئه‌بێت ، له‌وانه‌یه‌ پاره‌و ڕزقی ده‌ست که‌وێت له‌ وانه‌شه‌ گوناهی زۆر بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخاته‌ ناو پاپۆڕێك تا پڕ ئه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ کوڕێکی ئه‌بێت زۆر ئه‌ژێ ،ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه‌ یان ده‌ست نوێژی پێ بشوا کاروباری چاك ئه‌بێت و ئه‌ گه‌ر له‌ زیندان دا بێت ده‌ر ئه‌چێ ،بینینی مردوو له‌ ناو ئاوی ده‌ریا مانای ئه‌و مردوه‌ له‌ ناو دۆزه‌خ دا ده‌سوتێ ، چونکه‌ ده‌ریا به‌ مانای دۆزه‌خیش دێت هه‌روه‌ها ده‌ریا سه‌فه‌ر و پاره‌ و جه‌نگه‌ ، ئاوی ده‌ریا ئه‌گه‌ر شیرین بێت ئاده‌میزادێکی به‌ ئیمانه‌ ئه‌گه‌ر سوێر بێت بێ ئیمانه‌ ، خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ والبحر المسجور ، ان عذاب ربك لواقع }} سوڕه‌تی الطور/ 6، لێره‌دا خوای گه‌وره‌ سوێند به‌ ده‌ریا ئه‌خوات ئه‌تونین بڵێین ده‌ریا سوێند خواردنه‌ ،ده‌ریا به‌ مانای پیاو و ئافره‌تی ڕه‌وشت خه‌راپ و فێڵ باز دێت ،له‌وانه‌یه‌ باوك و دایکیش بێت،هه‌روه‌ها ده‌ریا به‌ندینخانه‌ی ئاژه‌ڵه‌ و پیشه‌سازی فره‌وان و شاری کراوه‌یه‌ ، زیادبوونی ئاوی ده‌ریا مانای باران بارینه‌ و شه‌پۆڵی ده‌ریاش توندو تیژی یه‌و باش نی یه‌ .


پرسه‌ :: بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه‌ و بۆ هه‌ژاریش قازانجه‌ ، بۆ ئه‌و که‌سه‌ باشه‌ که‌ گیرو گرفتی هه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ئیش و کاریان دا زه‌ره‌ر ئه‌که‌ن پێویستیان به‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خه‌ڵکی هه‌یه‌ ، سه‌ره‌ خۆشی کردن له‌ خه‌ڵکی ئاسایش و هێمنی یه‌ ، پرسه‌ دانانه‌وه‌ بێ ‌هۆ یان بێ کاره‌سات مانای ئه‌وه‌یه‌ ڕووداوێك ڕوو ئه‌دات و پێویستی به‌ پرسه‌ ئه‌بێ .


بینینی ئافره‌ت وه‌ك پیاو :: ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوله‌ به‌رکات و خۆی وه‌ك پیاو ببینێ باری ژیانی چاك ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگه‌که‌ ڕێك و پێك و پوخته‌ نه‌ بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ به‌ڵام به‌ ترس وله‌رز ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ خه‌ودا شێوه‌یوه‌ك پیاوی لێ بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی باشه‌ ، یه‌کێك له‌خه‌ودا وه‌ك گاورو جوله‌که‌ ببیندرێ ئه‌و که‌سه‌ حه‌ز له‌ ئاین و جه‌ژن و خۆشی و شادی ئه‌وان و هاوسه‌رایه‌تی کردنیان ئه‌کات .


باخه‌وان :: له‌ خه‌ودا پیاوێکه‌ خه‌ڵکی بۆ لای ئافره‌تان بانگ ئه‌کات ، باخه‌وان له‌ خه‌ودا هه‌ڵسوڕێنه‌ری کارو‌باری ئۆردووگاو مزگه‌وت و که‌نیسه‌و قوتابخانه‌ ‌یه‌ .


باوێشك :: له‌ خه‌ودا کرده‌وه‌ی شه‌یتان و خه‌راپه‌ کاری یه‌ ، هه‌روه‌ها بێ تاقه‌تی و ته‌مبه‌ڵی و نوێژ نه‌کردنه‌ ، ئاده‌میزاد له‌ کاتی نوێژ کردن دا نابێ باوێشك بدات چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ شه‌یتان له‌ کاتی باوێشك دان بچێته‌ ناو گیانی ، له‌وانه‌یه‌ باوێشك دان نه‌خۆشی بێت و ئه‌و نه‌خۆشه‌ چاك نابێته‌وه‌ .


توو :: توو پاره‌یه‌ ، تووی ڕه‌ش پاره‌یه‌کی زۆره‌ و تووی سپی پاره‌یه‌کی که‌مه‌ ، دار توو پیاوێکی پاره‌داره‌و مندالیشی زۆره‌ ، خواردنی توو زۆر باشه‌ .


پرد :: له‌خه‌ودا زانست و نوێژ و ڕۆژوو ماندو بوونی دونیایه‌ ، هه‌روه‌ها پاره‌و هاوسه‌رو کوڕو دایکه‌ ، پردی گه‌وره‌و له‌ به‌ردو ئاسن درووست کراو
زۆر باشه‌ و پردی بچوك وله‌ خۆڵ دروست کراو ئه‌وه‌نده‌ باش نی یه‌ ، جۆری پرده‌که‌و چۆنی یه‌تی دروست کردنی باش و خه‌راپی ئه‌و خه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێ .


نامه‌ :: نامه‌ ناردن یان نامه‌ وه‌رگرتن پله‌و پایه‌ی به‌رزه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌نامه‌که‌دا نوسرابوو له‌ خه‌راپه‌ کاری دورکه‌ره‌وه‌ مانای به‌ دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌گه‌ر نامه‌که‌ مژده‌ی تیا بێت پاشه‌ڕۆژێکی باشی ئه‌بێت و پاره‌ی ئه‌بێت و ژن دێنێ و منداڵیشی ئه‌بێت .


وورچ :: له‌خه‌ودا که‌م ئه‌ندام و فێڵبازو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ئاژاوه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ئافره‌تێکی قه‌ڵه‌وه‌ یان دیل و زیندانی کردنه ، وورچ له‌ خه‌ودا دوژمنێکی بێ ئه‌قڵ ودزێکی فێڵ بازه‌ ، هه‌روه‌ها وتراوه‌ وورچ ئافره‌تێکی له‌ش فرۆشه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا سواری پشتی بێت زینا ئه‌کات .


باڵ :: له‌خه‌ودا کوڕه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ دوو باڵی هه‌یه‌ دوو کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی بشکێ کوڕه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵی ده‌رچێت و لێ ببێته‌وه‌ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ، فڕین به‌ باڵ سه‌فه‌ره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی هه‌بێت و نه‌فڕێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵه‌که‌ قورس بێت و نه‌توانێ پێ ی بفڕێ ئه‌وه‌ گوناهی هه‌یه‌و سزاشی ئه‌بێت .


فڕیین :: له‌خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ ، فڕیین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌فه‌رناکه‌ن بێ ئیش و کاری یه‌ ، فڕیین له‌ سه‌ربانێکه‌وه‌ بۆ سه‌ربانێکی تر مانای به‌ جێ هێشتنی پیاوێکی به‌ناوبانگ و چونه‌ لای پیاوێکی تری به‌ناوبانگه‌،ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ ماڵی خۆیه‌وه‌ بفڕێت و بچێته‌ مالی پیاوێکی ناسراو ئه‌وه‌ شووی پێ ئه‌کات ،ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵێکی ناسراوه‌وه‌ بفڕێت و بچێته‌ ماڵێکی نه‌ناسراوئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ چونکه‌ ماڵی نه‌ناسراو گۆڕه‌ ، به‌ندکراو له‌ خه‌ودا بفڕێ به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، فڕیین به‌ سه‌رکه‌وتویی بێت سه‌فه‌ره‌ ، له‌ خه‌ودا له‌گه‌ڵ باڵنده‌ فڕین هاوڕێیه‌تی کردنی چه‌ند که‌سێکی غه‌ریبه‌، ئه‌و که‌سانه‌ی لوت به‌رزن و له‌ خۆیان ڕازین له‌ خه‌ودا بفڕن خه‌وه‌که‌یان قه‌بووڵ نی یه‌ ، پێش بڕکێ له‌ گه‌ڵ یه‌کێك دا بکه‌یت و له‌ کاتی ڕاکردنه‌که‌دا بفڕی زاڵ ئه‌بیت به‌سه‌ری ، فڕین بۆسه‌ر شاخ زۆر باشه‌ و سوودی زۆره‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بفڕێ چی ی له‌ دڵدا بێت بۆی دێته‌ دی ، یه‌کێك له‌ کاتی فڕیین دا بکه‌وێته‌ سه‌ر چی ئه‌ و شته‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، یان له‌ باری ئایین دا هه‌ڵه‌ی هه‌یه‌ ، فڕیین له‌ ئاسمان بێ گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌خۆشی یه‌ بێ چاك بوونه‌وه‌ و ئه‌نجامیشی مردنه‌ ، فڕیین له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ بێ باڵ به‌دی هاتنی هیواو مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ئاستی یه‌ك به‌رزایی بفڕێ بێ ماندوو بوون کاروباری ڕاست ئه‌بێت ، فڕین به‌ باڵ بۆ هه‌مو خه‌ڵکی باشه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك قاچی له‌ سه‌ره‌وه‌ بێت و سه‌ری له‌خواره‌وه‌ بێت و بفڕێ باش نی یه‌ ، نه‌خۆش بفڕێ ئه‌مرێ


behnam5555 12-27-2011 06:17 PM


گوڵ : له‌خه‌ودا پیاوێکی شکۆمه‌ندو به ناو بانگ و به‌ شه‌ڕه‌فه‌ ، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یه‌ که‌ دوورن لێت ، گوڵ لێکردنه‌وه‌ له‌ باخچه‌ مانای پایه‌ به‌ رزی و به‌ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی یه‌ ، هه‌روه‌ها گوڵ ئافره‌تێکه‌ یان جیا ئه‌بێته‌وه‌ یان ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ گوڵ بازرگانیه‌ تی یه‌و نامێنێ یان خۆشی و شادی یه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، کوڕو کچی گه‌نج له‌ خه‌ودا گوڵیان له‌ سه‌ر سه‌ربێت زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌ن ،ڕۆنی گوڵ زیره‌کی یه‌ ، بڕینه‌وه‌ی دارو دره‌ختی گوڵ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ،گوڵی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، گوڵی سوریش پاره‌و جوانی یه‌ ، گوڵی سپیش پاره‌یه‌کی که‌مه‌ .

کانی :له‌خه‌ودا ڕزق و خێرو به‌ره‌که‌ته‌و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ته‌قینی یه‌ك کانیاو له‌ناو ماڵ خێرو خۆشی یه‌ به‌ڵام ته‌قینی کانی زۆر له‌ناو ماڵ باش نی یه‌و کاره‌ساته‌ ، هه‌روه‌ها ته‌قینی کانی ئاو له‌ ناو دیواری ماڵه‌که‌ باش نی یه‌ ، ده‌ست نوێژ شوشتن به‌ ئاوی کانی زۆر باشه‌ ، گه‌یشتنی ئاوی کانی بۆ ناو ماڵ خێر و خۆشی و رزقه‌ ئه‌گاته‌ ئه‌و ماڵه‌ .

پێکه‌نین : پێکه‌نین به‌ده‌نگی نزم وه‌ك زه‌رده‌ خه‌نه‌ خؤشی و شادی یه‌ ، پێکه‌نین به‌ ده‌نگی به‌رز گریانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ دڵه‌وه‌ پێ بکه‌نێ مژده‌ی ئه‌وه‌یه‌ کوڕیان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌سه‌ر خۆ وه‌ك زه‌رده‌ خه‌نه‌ پێ بکه‌نێ ئه‌و که‌سه‌ پیاو چاکه‌ ، ئه‌گه‌ر زه‌وی پێ بکه‌نێ ئه‌و ساڵه‌ کشت و کاڵ باش ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه‌ باری زۆر باشه‌ .

ئاو : له‌ خه‌ودا ژیانێکی خۆشه‌ ، بینینی ئاو له‌ناو ماڵ خۆشی و شادی و پاره‌و ماره‌بڕین و زه‌ماوه‌نده‌ ، ئاوه‌که‌ زۆر پاك بێت هه‌رزانی ئه‌بێت ، ئاو خواردنه‌وه‌ زۆر باشه‌ ، ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئاو فیتنه‌و ئاژاوه‌یه‌ له‌ ئایین دا، ئه‌و که‌سه‌ی به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌به‌رداغێك دا ئاوی پاك بخواته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌هاوسه‌ره‌که‌ی یان له‌ کوڕه‌که‌ی پاره‌ وه‌رئه‌گرێت ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، شه‌ربه‌یه‌ك ئاو پاره‌ی هه‌ڵگیراوه‌ ، ئاوی مه‌ند زیندانه‌ ، به‌کارهێنانی ئاوی گه‌رم به‌ڕۆژ ئازارو‌ سزایه‌ به‌ شه‌ویش ترسه‌ له‌ جنۆکه‌ ، ئاوی سوێر ماندو بوونه‌ له‌پێناوێ په‌یداکردنی ڕزق دا ، ئاوی پیس پاره‌ی حه‌رامه‌ ، ئاوی ڕه‌ش باش نی یه‌ ئاوی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌م وچاوی خۆی له‌ ناو ئاودا ببینێ ئه‌و که‌سه‌ له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا چاکه‌ ئه‌کات ، ته‌ڕبوونی جل و به‌رگ سه‌فه‌ره‌ یان زیندانه‌ ، یه‌کێك هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بێت به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ و به‌رداغه‌که‌ له‌ ده‌ستی بکه‌وێ و بشکێ ژنه‌که‌ی ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوه‌که‌ی بڕژێ و به‌رداغه‌که‌ نه‌شکێ منداڵه‌که‌ی ئه‌مرێ و ژنه‌که‌ی سه‌لامه‌ت ئه‌بێت، خۆ شۆرین به‌ ئاوی سارد تۆبه‌و چا‌ بوونه‌وی نه‌خۆشی و به‌ڕه‌ڵڵاکردنی زیندانی و ته‌واو بوونی ترسه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاو له‌بیر ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ فێڵ پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وی .

ئاوده‌ست (توالێت): شوێنی هه‌سانه‌وه‌و پاك و ته‌میزی یه‌ ، هه‌روه‌ها به‌ مانای گیروگرفت و ڕزگار بوون له‌و گیرو گرفته‌ دێت ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که‌ بؤنی نه‌بێت ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌ ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه‌ ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که‌ پاك نه‌بێت و بۆنیشی هه‌بێت ئافره‌ته‌که‌ ڕه‌وشتی باش نی یه‌ و له‌ ڕێ لای داوه‌ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆنی هه‌بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته‌ و به‌سه‌ر مێرده‌کی زاڵه‌و ناو بانگیشی ده‌رکردوه‌ ، قولیی بیری ئاوده‌ست سه‌ختی کاروباری ئه‌و که‌سه‌ ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر بیره‌که‌ پڕ بووبێت هاوسه‌ری ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ دوو گیانه‌ ، ئاوده‌ست ماڵین زه‌ره‌رو زیان و هه‌ژاری یه‌ ، بیری ئاوده‌ست پڕ بێت و لێ ی بڕوا ئه‌وه‌ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته‌ ناو بیری ئاوده‌ست و لێ ی ده‌رنه‌چێ زیندانی ئه‌کرێت ،ئاوده‌ست به‌مانای خزمه‌ت کاری ناو ماڵیش دێت .

ئاوێنه‌ : له‌خه‌ودا خه‌یاڵ و له‌خۆ بایی بوونه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات و ببینێ ڕیشی ڕه‌شه‌ به‌ڵام خۆی به‌م جۆره‌ نه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ڕێزی لێ ئه‌گیرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی لێ ی دوور بێت و سه‌یری ئاوێنه‌ بکاتهاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر گه‌نج بێت و هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌ری ده‌وڵه‌ت بێت له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لا ئه‌بردرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنه‌که‌ی بشکێ هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ چاکی له‌ئاوێنه‌ ته‌ماشای خۆی بکات و بیر بکاته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ، ئاوێنه‌ی ژه‌نگاوی باری ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ده‌رده‌بڕێ ، ئاوێنه‌ی زێڕین زۆر باشه‌ هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی زۆر ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات خوای گه‌وره‌ لێ ی ڕازی نی یه‌ ، نه‌خۆش ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات ئه‌مرێ ، ئافره‌تی دوو گیان ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات کچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات کوڕی یان ئه‌بێت ، زیندانی کراو ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت.

ته‌ڵاق : بؤ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نه‌بێت مانای گۆڕینی باری ژیانیه‌تی ،بؤ ئه‌وکه‌سه‌ی هاوسه‌ری هه‌بێت مانای ئه‌وه‌یه‌ باری ژیانی باتڵه‌ ، بۆ نه‌خۆشیش مردنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات ده‌وڵامه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات و ده‌رفه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ ‌له‌ ئیش و کاری ئێستای دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ خه‌ودا ته‌ڵاق بدرێت ئه‌مرێ .

جل و به‌رگ : له‌ زستان له‌ خه‌ودا بیبینی باشتره‌ له‌وه‌ی له‌ هاوین دا بیبینی ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ یه‌که‌م جار جۆره‌ جل و به‌رگێك له‌ به‌ر بکات که‌ پێشتر له‌ به‌ری نه‌کردبێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ره‌و ده‌ست کورتی و هه‌ژاری ده‌چێت ، جل وبه‌رگ پیاوێکی سه‌رۆکه‌ ، جل و به‌رگ بۆ بازرگان سه‌ر مایه‌یه‌وبۆ مه‌لاو زانیار زانسته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ جل و به‌رگی پیس بووه‌ ئه‌و که‌سه‌ گومان له‌ ڕزقی ده‌کرێت ، جل و به‌رگی هاوین باش نی یه‌ چونکه‌ گه‌رمای هاوین غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، جل و به‌رگ به‌ پێ ی جۆرو ڕه‌نگ ده‌گۆڕدرێ، ئافره‌ت له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوی له‌ به‌ر بێت زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر پیاویش له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی ئافره‌تی له‌ به‌ر بێت مانای غه‌م و خه‌فه‌ت و ترسه‌ .

دز : له‌ خه‌ودا نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر دزه‌که‌ ڕه‌ش بێت ئه‌وه‌ ڕه‌ش بینی یه‌ ئه‌گه‌ر سوور بێت ئه‌وه‌ له‌ناو خوێنه‌ ئه‌گه‌ر زه‌رد بێت زه‌ردوه‌ ئه‌گه‌ر سپی بێت به‌ڵغه‌مه‌ ، دز له‌خه‌ودا شتێ بدزێ پیاوێك ئه‌کوژێ ، دز له‌ خه‌ودا به‌ مانای پادشای ڕوح کێشانیش دێت ، هه‌روه‌ها دز مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ دووره‌ لێت ، دز بچێته‌ ماڵێك و ئه‌و ماڵه‌ نه‌خۆشی تیا بێت نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش دز بکوژێ چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، دز بچێته‌ ماڵێك و ئه‌و ماڵه‌ کچێکی گه‌نجیان هه‌بێت ئه‌و کچه‌ خواز بینی ئه‌کرێت ،دز پیاوێکی زینا که‌رو فێڵ بازه‌ ، له‌وانه‌یه‌ دز شێر و مارو شه‌یتان و چاو نه‌فه‌س بێت .

زبڵ خانه‌ : زبڵ خانه‌ له‌ خه‌ودا دونیایه‌ زبڵیش پاره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت یان دڵ ته‌نگ بێت خۆی له‌ زبڵ خانه‌ دا ببینێ یان زبڵ خانه‌یه‌ك بکڕێ یان زبڵ خانه‌یه‌کی ده‌ست که‌وێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ و دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ زبڵ خانه‌ له‌ خه‌ودا پاره‌و ژن هێنان و شوکردن وچاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و کامه‌رنی یه‌ ، خۆ ڕووت کردنه‌وه‌ له‌ زبڵ خانه دا ‌ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و مردنه‌


behnam5555 12-30-2011 03:46 PM




باوك :: ئه‌و که‌سه‌ی باوکی له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر هه‌ژارو ده ست كورت بێت رزق و پاره یه كی زۆری بۆ دێت و ده وڵه مه ند ئه بێت……………..

شێر ::ده‌سه‌لات دارێکی زالم و زۆرداره‌ و ترسناکه‌ له‌وانه‌شه‌ مردن بێت چونکه‌ درنده‌یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌ خه‌ودا شێر بیبینێ چاك ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر یه كێك له خه ودا شێر ببینێ و لێ ی نه ترسێ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی دا زاڵ ئه‌بیت ئه‌گه‌ر شێرێك بچێته‌ مالێك و ئه‌و ماله‌ نه‌خۆشی تیا بێت ئه‌و نه‌خۆشه‌ ئه‌مرێ .

له سێداره دان ::رزگار بوونه‌ له‌ژێر ده‌ستی وله‌زیندان ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست که‌وێت هه‌روه‌ها نه‌خۆش چاك ئه‌بێته‌وه‌ له‌ وانه‌شه‌ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ بێت له‌ ئاین ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌وا سه‌ری بپه‌ڕێندرێ باوك و دایکی ئه‌مرن .

نوێژكردن :: ته‌واو بوون و پته و بوونی په‌یمانه و هه روه ها به‌دی هاتنی خواست و مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و كه سه ی له‌سه‌ر ده‌رگا یان له‌سه‌ر جێی نووستن نوێژ بکات ئه‌مرێ ، به‌لام به‌ گشتی نوێژ كردن له خه ودا ڕزگار بوونه له به ندیخانه و به ده ست هێنانی ڕزق و پاره یه .

سێو :: سێو له‌ خه‌ودا به مانای مندال دێت ،‌ هه‌روه‌ها بۆ سوڵتان و پاشا ماڵ و موڵکه‌ بۆ تاجر بازرگانی وتجاره‌ته بۆ جوتیاریش به‌رو بومی زه‌وی كشتوكاڵی یه ، سیوی شیرین ڕزقێكی حه ڵاڵه و سێوی ترش حه رامه ، سێو وه رگرتن له سوڵتان یان پاشا زۆر باشه ئه و كه سه ی له مزگه وت سێوێك بۆن كات ئه وه كچكی خانه دانی ده ست ئه كه وێت و ئه ی خوازێ

جن و جنۆكه :: فێڵ و فێڵ بازی له‌ کاروباری دونیادا ، ئه‌ گه‌ر جنێکی زاناو تێ گه‌یشتو ببیندرێ ئه‌وه‌ جیاوازه‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ بۆته‌ جن ئه‌وكه سه به‌ هێز ده‌بێت ئه‌وه‌ی ببینێ جن له‌نزیك مالی دا وه‌ستاوون ئه‌و که‌سه‌ زیانێکی زۆری لێ ده‌که‌وێ ، ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ودا جن بچێته‌ ماڵی ئه‌وه‌ دوژمنانی ئه چنه‌ ماڵی و دزیش دزی لێ ئه‌كات، ئه‌و که‌سه‌ی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنه‌کان یان فێری خوێندنی قۆرئانیان بکات ئه‌و که‌سه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا شکۆدار و ده‌سه‌ڵات دار وپایه به رز ده‌بێت ، ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌و كه سه هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی باش نابێت .

مار: مار له‌ خه‌ودا دوژمنه‌ یان پاره‌یه‌ یان ئافره‌ته‌ یان کوڕه‌ .ئه‌و که‌سه‌ی مار ببینێ و لێ ی نه‌ترسێ ئه‌و که‌سه‌ زۆر ئازاو به‌توانایه‌ ، مار دوژمنێکی پاره‌ داره‌ چونکه‌ ژه‌ هر له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ خه‌ویا ببینێ مار چوه‌ماڵی ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن دوژمنه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌گه‌ر ماره‌که‌ بگرێت و بۆ خۆی بیبات ئه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانی پاره‌ له‌ دوژمنه‌که‌ی وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر ماره‌که‌ بکوژێ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی زاڵ ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی به‌ خوێن بێت ئه‌وه‌ دوژمنه‌که‌ی ئه‌مرێ وپاره‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه‌ ، مار پێوه‌ دان باش نی یه‌ مانای زیان لێکه‌وتنه‌ ،فڕینی مار سه‌فه‌ره‌ ، کوشتنی ماری بچوک مانای کوشتنی کورێکی بچکۆله‌یه‌ ، کوشتنی مار به‌ کۆمه‌ڵ له‌ بازاردا مانای جه‌نگ رووده‌دات ودوژمن سه‌رئه‌که‌وێت (له‌ به‌شه‌کانی داهاتوودا زیاتر باسی مارتان بۆ ئه‌که‌م).


behnam5555 12-30-2011 03:49 PM


ترس : له‌ خه‌ودا هێمنی و ئاسایشه‌ ، هه‌روه‌ها تۆبه‌ کردنه‌ ،ئه‌وه‌ی بترسێ ئه‌وه‌ تۆبه‌ ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی بترسێ ناودارو پایه‌ به‌رز ئه‌بێت ،ئه‌وه‌ی چاوه‌نواڕی ترس بکات ئه‌وه‌ تووشی شه‌ر ئه‌بێت ،ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ویا ببینێ ئه‌ترسێ و یه‌کێکیش پێی ئه‌ڵێ مه‌ترسه‌ تۆ نامری و ناتوانی بژیت ئه‌و که‌سه‌ کوێر ئه‌بێت.

میوان : میوان له‌ خه‌ودا بۆ سک پڕ مژده‌ی له‌دایک بوونی کوڕه‌ ، بۆ خه‌ڵکی تریش مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه‌ .

کچ : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ خه‌ویا کچێک ببینێ ئه‌وه‌ دوژمنه‌که‌ی بینیوه‌ ، له‌خه‌ودا بینینی کچێکی جوانی نه‌ناسراو مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه‌ ، کچی نه‌ناسراو له‌کچی ناسراو باشتره‌ ، بینینی کچێک یان ئافره‌تێکی روو گرژ مانای هه‌واڵێکی ناخۆشه‌ ،بینینی کچی جوان له‌ خه‌ودامانای خۆشی و کامه‌رانی وخێر و سه‌رکه‌وتنه‌ ،کچی لاواز مانای هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه‌ ، کچ له‌ خه‌ویا ببێته‌ پیرێژن مانای ئه‌وه‌یه‌ باری ئاینی زۆر باشه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پیرێژن ببێته‌ کچ مانای ئه‌وه‌یه‌ وه‌ک جاران به‌هێزو به‌ توانا ئه‌بێت .

ڕۆژ :ته‌واو بوونی شه‌و و هاتنی رۆژ مانای ته‌واو بوونی غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ ، هه‌روه‌ها نوێ کردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ وهاوسه‌رو منداڵه‌ هه‌روه‌ها مانای رزگار بوونی به‌ندکراو وکردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێرو خۆشیه‌ .

ڕووباری هه‌نگوین :مانای قورئانی پیرۆزو زانسته‌ .

ده‌نگی ناو ته‌له‌فۆن : ده‌نگه‌که‌ له‌خه‌ودا چۆن له‌ ته‌له‌فۆنه‌وه ‌بۆت هات و بیستت له‌ژیانیش دا وه‌ک خۆی رووئه‌دات ،ئه‌گه‌ر ئاگاداریان کردیته‌وه‌ که‌ کارێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نابێ ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌بێ ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام نه‌ده‌یت ، یان ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بیستت مژده‌ بوو ئه‌وه‌ مژده‌یه‌کت بۆ دێت.

دیاری :له‌خه‌ودا دل خۆشی یه‌ هه‌روه‌ک خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ بل انتم بهدیتکم تفرحون }} سوره‌تی نمل ” 36 ” هه‌روه‌ها دیاری مانای خۆشه‌ویستی یه‌ ، یان خواز بێنی کردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک دیاری قاپێ خورمای بدرێتێ کچه‌که‌ی شوو ئه‌که‌ت

كه روێشك : که‌روێشك له‌ خه‌ودا ئافره‌ته‌ ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت ئه‌وه‌ ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که‌ سه‌ر ببڕێت ئه‌وه‌ ژنه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ که‌روێشك پیاوێکی ترسنۆکه‌ ، یان ئافره‌تێکی باش نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ له‌ ئافره‌تێکه‌وه‌ هه‌ندێ پاره‌و یارمه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی بچکۆله‌ی نێره‌ بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت.

شه یتان : بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای هه‌ڵه‌کردنه‌ ، له‌ یه‌کێ له‌ پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیاو چاکه‌که‌ له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شه‌یتان بنوێت ئه‌وه‌ به‌چاکی ده‌هه‌سێینه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نه‌کردن وپاره‌ دزین و گوناه کردنه‌ ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرده‌ ، شه‌یتان له‌ خه‌ودا پادشایه‌کی زۆردارو کافرو بێ ئیمانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ بۆته‌ شه‌یتان ئه‌و که‌سه‌ کوێر ئه‌بێ یان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ یان له‌ دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه‌ یان به‌ فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینه‌وه‌ هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکوژێ ئه‌وه‌ فێڵ بازێکی وه‌ك شه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ .


behnam5555 12-30-2011 03:52 PM



ناو : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌خه‌ودا ناوی گۆڕاو بوه‌ ناوێکی دیکه‌ هه‌روه‌ك ئه‌و ناوه‌ی له‌ خه‌ودا لێیان نا یان به‌و ناوه‌ی له‌خه‌ودا بانگیان کرد به‌ پێی ئه‌وناوه‌ باری ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گۆردرێ ، ئه‌گه‌ر ناوی ببێته‌ (کامه‌ران ) له‌ خۆشی دا ئه‌ژێ ئه‌گه‌ر ببێته‌ (صالح) ده‌بێته‌ پیاوێکی چاك و خوا ناس ئه‌گه‌ر ببێته‌ ( چیا ) ئه‌وه‌ شکۆمه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته‌ (گوڵزار) لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ناوی ( شه‌ل و کوێر ) به‌ناوی یه‌کێکه‌وه‌ بنوسێ یان بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ناوی ( چالاك ) بێت و به‌ ناوی (چالاکه‌ شه‌ل ) بانگی بکه‌ن له‌ داهاتودا شه‌ل ئه‌بێت یان به‌ناوی (چالاکه‌ کوێر) بانگی بکه‌ن له‌داهاتودا کوێر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ناوێکی ناخۆشی لێ ئه‌نێن ئه‌و که‌سه‌ له‌ ژیاندا شه‌رمه‌زارو عه‌یبدار ئه‌بێت یان توشی نه‌خۆشی ئه‌بێت ، ناوی خۆش خۆشی و شادی دێنێ . .‌‌‌

باینجان : له‌ کاتی خۆیی دا ده‌ست که‌وتنی خێر و رزقه‌ به‌ هه‌وڵێکی که‌م ، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی نه‌بێت باش نی یه‌ ، خواردنی باینجان له‌ خه‌ودا مانای کین ده‌ربڕین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌ بۆ راوچیش راوێکی چاك و خێرو خۆشی و به ره كه ته .‌ .

ده رگا : ده‌رگای کراوه‌ ده‌رگای رزقه‌ ، چۆنیه‌تی ده‌رگای ماڵ چۆنیه‌تی ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێ ده‌رگای دانه‌خراو یان ده‌رگای کراوه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئافره‌ته‌که‌ ژنه‌و به‌ ته‌مه‌نیشه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك ده‌رگای ماڵێکی له‌ئاسن دروست کراوی داخست ئه‌و که‌سه‌ ژن دێنێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو شووئه‌کات ، تێكچونی ده‌رگا مانای تێك چونی باری ژیانی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه‌ ، ده‌رچونی ده‌رگا له‌ جێێ خۆی یان سووتان یان شکانی کاره‌ساته‌ ، ده‌رگای بچووك له‌ ناوه‌راستی ده‌رگای گه‌وره‌دا ببیندرێ باش نی یه‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌و ماڵه‌ ، ده‌رگای نوێ و پته‌و جوان زۆر باشه‌ و باری دانیشتوانی ماڵه‌که‌ ده‌رده‌بڕێ ، بازدانی شێر له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵ مانای ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند پیاوێکی به‌دکار چاویان له‌ ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بگه‌ڕێ و ده‌رگای ماڵیان نه‌دۆزێته‌وه‌ ئه‌ وه‌ له‌ دونیادا سه‌ری لێ شێواوه ، ئه‌وه‌ی ده‌رگای زۆری له‌ به‌رده‌م دا بکرێته‌وه‌ کارو باری له‌ ژیان دا چاك ئه‌بێت ده‌رچون له‌ ژوورێکی ته‌سك و تاریك به‌ رێگه‌ی ده‌رگایه‌که‌وه‌ بۆ گۆره‌پانێکی سه‌وزو فره‌وان مانای رزق و خۆشی و کامه‌رانی یه‌ چونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ ده‌رگایه‌کی نه‌ناسراو سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ ده‌رگایه‌که‌وه‌ ده‌رچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئه‌ و که‌سه‌ ئه‌مرێ و ئه‌چێته‌ به‌هه‌شت ئه‌گه‌رله‌ ده‌رگاکه‌ ده‌رچو بۆگه‌نی و تاریکی و ئاگرو دوکه‌ڵی بینی

ئه و كه سه جێ ی دۆزه خه .

پاقله : : پاقله‌ی ته‌ڕ خه‌مه‌ ،پاقله‌ی ووشك پاره‌و خۆشی یه‌ ، پاقله‌ی سه‌وز رزق و جل و به‌رگ و پاك و خاوێنیه‌) .

گریان : ئه‌گه‌ر گریان ره‌ش پۆشی وله‌خۆدانی له‌گه‌ڵ دا بێت مانای خه‌م وخه‌فه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ ترسی خوا یان به‌ هۆی خوێندنی قورئانی پیرۆز یان به‌ هۆی په‌شیمانی له‌کرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا بگریه‌ت ئه‌وه‌ مانای خۆشی و شادی یه‌ و هه‌روه‌ها مانای باران بارین و ته‌مه‌ن درێژی وخوا په‌رستنه.‌ .

سامان : بۆ هه‌ژار تێك چوونی باری ژیانه‌ ،هه‌روه‌ها هاوسه‌رو کرده‌وه‌ی چاکه‌ ، سامان بۆ نه‌خۆش گۆڕه‌ که‌یه‌تی .

قه سپ : له‌ خه‌ودا رزقه‌ ، خواردنی قه‌سپ له‌ خه‌ودا مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌ی حه‌ڵاڵه‌ وئه‌و رزق و پاره‌یه‌ش کاتی یه‌ و به‌رده‌وام نابێت. .


behnam5555 12-30-2011 04:05 PM


شكاني شوشه :بینینی شکانی شوینیکی لەش لە خەوندا مانای ئەوەیە لەلایەن خزمان ئازارت پئ دەگات

سه عات :ئةكةر كةسيك لة خةودا سةعات بكةن دةستى و ئالتون لةدةستيدا بشكيت ليكدانةوةى ئةم خةونة

كوشتني دوپشك :بینینی کوشتنی دوپشک بەمانای سەرکەوتنە بەسەر دوژمناندا

قوڕئانی پیرۆز:: قوڕئان خوێندن له‌خه‌ودا شکۆمه‌ندی و خۆشی و سه‌رکه‌وتنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بێ ئه‌وه‌ی قوڕئانی پێ بێت ئایه‌ته‌کانی قوڕئان بخوێنێ ئه‌و که‌سه‌ له‌سه‌ر هه‌قه‌ و داواکاریه‌ که‌شی ڕه‌وایه‌ و باوه‌ڕی به‌ خوا هه‌یه‌ و حه‌زی له‌ چاکه‌یه‌ و دوره‌ له‌ خه‌راپه‌ کاری ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئان بخوێنێ و بزانێ چی تیا نوسراوه‌ ئه‌و که‌سه‌ زیره‌که‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئانی بۆ بخوێندرێته‌وه‌ و گوێ ی لێ نه‌گرێ یان قه‌بوڵی نه‌کات خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌دات یان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات داره‌وه‌ ئازار ئه‌کێشێ ، نه‌ خوێنده‌وار قوڕئان بخوێنێ ئه‌مرێ ، خه‌تم کردنی قوڕئانی پیرۆز له‌ خه‌ودا مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر گۆزه‌ بنوسێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆی قوڕئان شی ئه‌کاته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر زه‌وی بنوسێ ئه‌و که‌سه‌ کافرو بێ ئیمانه‌ ، خویندن و ده‌رخ کردن و له‌به‌رکردنی ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز له‌ خه‌ودا پاره‌و موڵك و ده‌ستکه‌وتی زۆره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ چاکی گوێ له‌ قوڕئان خویندنه‌وه‌ بگرێت له‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ دوور ئه‌بێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا قوڕئان بخوێنێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ .

نوێژکردن :: ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ بێستانێك یان له‌باغێك نوێژ بکات داوای ڕه‌حمه‌ت له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له‌ کێلگه‌ی کشتوکاڵی نوێژبکات
قه‌رزه‌کانی ئه‌داته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ دانیشتنه‌وه‌ نوێژبکات نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بینی له‌ مزگه‌وت نوێژی کردو ده‌رچوه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ مانای خێرو خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ودا به‌ سواری ئه‌سپ نوێژ بکات توشی ترسێکی زۆر ئه‌بێت ، مامۆستا و ئیمامی مزگه‌وت له‌کاتی جه‌نگ پێش نوێژی موسولمانان بکه‌ن سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست دێنن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌وه‌ کاتی نوێژ هات و به‌سه‌ر چوو جێ یه‌ك نییه‌ نویژی لێ بکات کاروباری ئه‌و که‌سه‌ له‌ باره‌ی دین و دونیا دوا ئه‌خرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ ته‌واوی نوێژه‌که‌ی بکات و سه‌لامیش بداته‌وه ئه‌و که‌سه‌‌غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئه‌گه‌ر نوێژ بکات بێ سه‌لام دانه‌وه‌ هه‌ڵسێت ئه‌و که‌سه‌ ئاگای له‌ سه‌رمایه‌که‌ی نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ ڕووتی نوێژبکات باش نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌ مزگه‌وت له‌کاتی نوێژ کردن له‌ پێش مه‌لاکه‌ سوجده‌ به‌رێت و هه‌ڵسێته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ ڕێز له‌ باوك و دایکی ناگرێت و به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و مه‌به‌ستی ئه‌وان هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا پێش نوێژی پیاوان بکات ئه‌مرێ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ کاتی نوێژدا ڕوو له‌ قیبله‌ نه‌کات ئه‌و که‌سه‌ پشتی له‌ ئاینی ئیسلام کردوه‌ ، دوو ڕکه‌عه‌ت نوێژی فه‌رز له‌ خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ ، نوێژی به‌یانیپه‌یمان و سوێند خواردنه‌ ، نوێژی نیوه‌ڕۆ تۆبه‌ کردن و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته ، نوێژی عه‌سر سه‌رکه‌وتن و سوێند خواردنه‌ ، نوێژی مه‌غریبهه‌سانه‌وه‌و به‌دی هاتنی ئامانج و مردنی باوکه‌ یان دایك ، نوێژی عیشا ته‌واو بوونی ته‌مه‌نه‌ یان خۆ ئاماده‌ کردنه‌ بۆ سه‌فه‌ر یان زه‌ماوه‌نده‌ یان ڕۆیشتنه‌له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر، نویژی جه‌نازه‌ له‌ خوا پاڕانه‌وه‌یه‌ یان که‌م و کورتی رکعه‌ته‌کانی نوێژه‌ .

به‌ڕۆژوو بوون :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ به‌ڕۆژووه‌ تۆبه‌ ئه‌کات یان له‌ کفرکردن په‌شیمان ئه‌بێته‌وه‌ یان ئه‌چێته‌ حه‌ج یان کوڕیان ئه‌بێت ،

ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا بینی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به‌ڕۆژووه‌ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌وار بێت ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز ده‌رخ ئه‌کات ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێتچاك ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر غه‌مبار بێت غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ یان قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕۆژوو بێت و ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێئه‌و که‌سه‌ یان نه‌خۆش ئه‌که‌وێ یان فێڵ له‌ موسوڵمانێك ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان دا به‌ڕۆژووه‌و به‌ ئه‌نقه‌ست ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێ پیاوێك ئه‌کوژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به‌ ڕۆژوو نی یه‌ سه‌فه‌ر ئه‌کات ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ببینێبه‌ ڕۆژووه‌ چاك ئه‌بێته‌وه‌ .

موسوڵمان :: موسوڵمان بوون له‌خه‌ودا ڕێك و پێکی و ڕاستی ئاینی ئیسلام ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر کافرێك له‌خه‌ودا بینی بووه‌ موسوڵمان و ڕوو له‌ قیبله‌ نوێژی کردو له‌خوای گه‌وره‌ پاڕایه‌وه‌ و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ی کرد خوا هیدایه‌تی ئه‌دات و دێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ق که‌ ڕێگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌ ، هه‌ر کافرێك له‌ خه‌ودا ببیندرێ له‌ به‌هه‌شته‌ یان له‌ ناو پاپۆڕێکه‌ و له‌ ده‌ریادا ئه‌گه‌ڕێ ئه‌بێته‌ موسوڵمان ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا شه‌هاده‌ت بێنێ ئه‌گه‌ر له‌ باوك و دایکی دووریش بێت سه‌ردانیان ئه‌کات .

له‌ خوا پاڕانه‌وه‌ :: له‌ خه‌ودا له‌کاتی نوێژ کردن له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێیته‌وه‌ مانای فره‌وان بوون و زیاد بوونی ڕزقه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی نوێژدانه‌بێت ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌خوای گه‌وره‌ بپاڕێته‌وه‌ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان لی ی خۆش ئه‌بێت و منداڵ و پاره‌و سامانی پێ ئه‌به‌خشێ ، ئه‌گه‌ر به‌ ئافره‌تێك بوترێ له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێوه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ زینا ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو له‌ قیبله‌ نوێژ بکات و له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێته‌وه‌ خوا لی ی قه‌بووڵ ئه‌کات ئه‌گه‌ر ڕوو له‌قیبله‌ نه‌بێت گوناهێك ئه‌کات وله‌ پاشان دا تۆبه‌ ئه‌کات .

دوعا کردن :: ئه‌گه‌ر دوعا کردنه‌که‌ به‌ڕۆژو له‌کاتی نوێژدا بێت ئه‌وه‌ خوا په‌رستنه‌ ، دوعا کردن مانای به‌دیهاتنی نیازو ئامانجه‌ یان کوڕه‌ ، ئه‌گه‌ر دوعاکه‌ به‌ده‌نگی به‌رزوهاوار بوو ئه‌وه‌ مانای گیروگرفت و ئاژاوه‌یه‌ ، له‌ وانه‌یه‌ دوعا کردن به‌ مانای نوێژ کردنیش بێت ، دوعای بێ ده‌نگ کوڕه‌ یان خێرو خۆشی یه .


behnam5555 12-30-2011 04:09 PM

مزگه‌وت :: له‌ خه‌ودا شوێنی به‌ڕێوه‌ بردنی کاروباری ئاینه‌ هه‌روه‌ها سنووری نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌ڕامه‌ یان بازاڕی خه‌ڵکی یه‌ بۆ قازانج کردن ،هه‌ر که‌سه‌و به‌ گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی قازانج ئه‌کات، هه‌روه‌ها به‌ مانای هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ دێت که‌ پێویسته‌ ڕێزیان لێ بگیرێ وه‌ك باوك ومامۆستا وزانایان ، هه‌روه‌ها به‌ مانای داد په‌روه‌ریش دێت و جێ ی پاك و ته‌میزی و ڕوو له‌ قیبله‌ کردنه‌ ، مزگه‌وت چاك ترین شوێنه‌ بۆ هه‌سانه‌وه‌و دلنیا بوون و له‌ دوژمنان ئه‌ت پارێزێ ، له‌ خه‌ودا مزگه‌وت دروست کردن خیرو خۆشی یه‌ ، له‌ خه‌ودا مزگه‌وت بڕوخێ سه‌رۆکێك یان زانایه‌ك یان مه‌لای مزگه‌وته‌که‌ ئه‌مرێ .

که‌عبه‌ی پیرۆز:: له‌ خه‌ودا خه‌لیفه‌یه‌ یان وه‌زیر یان سه‌رۆك ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا که‌عبه‌ی پیرۆز ببینێ سه‌ردانی ئه‌کات و خێرو خۆشی بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی له‌ که‌عبه‌ی پیرۆزدا نوێژ بکات خوای گه‌وره‌ ئه‌ی پارێزێ ، ئه‌گه‌ر بچێته‌ ناو که‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌چێته‌ لای خه‌لیفه‌ یان وه‌زیر یان سه‌رۆك وده‌ست که‌وتیشی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ڕوخانی دیوارێکی که‌عبه‌ مانای مردنی خه‌لیفه‌ یه‌ ، بینینی که‌عبه‌ی پیرۆز له‌ خه‌ودا مانای ئاسوده‌ی و هێمنی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ که‌عبه‌ی پیرۆز هه‌نار بدزێ کارێکی نا ڕه‌وا ئه‌نجام ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ له‌ مه‌که‌دایه‌و مردوه‌کان پرسیاری ئاراسته‌ ئه‌که‌ن ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ناو که‌عبه‌ی پیرۆزدا کارێکی نا په‌سه‌ند بکات ئه‌وکه‌سه‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئه‌گه‌ر که‌عبه‌ له‌ماڵی یه‌کێك دا ببیندرێ ئه‌و که‌سه‌ هه‌میشه‌ ناودارو ده‌سه‌ڵات دار ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ که‌عبه‌ وێران بووه‌ ئه‌وه‌ نوێژی ته‌رك کردوه‌ ، هه‌ر که‌سێك له‌ خه‌ودا له‌ ده‌وروی که‌عبه‌دا بسوڕێته‌وه‌ پیاو چاکه‌ ، به‌ڕێ که‌وتن به‌ره‌و که‌عبه‌ مانای کرده‌وه‌کانی له‌باره‌ی ئایین و دونیا به‌ره‌و
باشی ئه‌ڕوات ، هه‌روه‌ها که‌عبه‌ به‌مانای مزگه‌وتیش دێت چونکه‌ ماڵی خوایه‌ .

میناره‌ :: له‌ خه‌ودا میناره‌ پیاوێکه‌ ڕێگه‌ی ڕاست نیشانی خه‌ڵکی ئه‌دات ، که‌وتنی میناره‌ مانای مردنی ئه‌و پیاوه‌یه‌ ، یه‌کێك له‌ خه‌ودا له‌سه‌ر میناره‌ بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ئافره‌تێکی زۆردارو ده‌سه‌ڵات دار ئه‌خوازێ ، بانگ دان له‌سه‌ر میناره‌ سه‌ربه‌رزی و شکۆمه‌ندی یه‌ ، به‌ ته‌زبیحه‌وه‌ له‌سه‌ر میناره‌ دانیشتن و خواپه‌رستن خێرو خۆشی یه‌

خوای گه‌وره‌و میهره‌بان :: هیچ شتێك به‌ خوا ناچێت هه‌ر خۆی گه‌وره‌و به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌ و ئاگاداری هه‌موو شتێکه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ودا به‌ گه‌وره‌یی خۆی ببیندرێ جێ ی خۆشحاڵیه‌ و مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی بینیویه‌تی کاروباری دین و دونیای زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ببیندرێ باش نی یه‌ ، نه‌خۆش بیبینێ ئه‌مرێ چونکه‌ خوا هه‌قه‌ و مردنیش هه‌قه‌ ، بێ ئیمان بیبینێ تۆبه‌ ئه‌کات وئیمانی به‌ خوا ئه‌بێت ، بیستنی ده‌نگی خوای گه‌وره‌ مانای به‌دی هاتنی ئاسایش و هێمنی و نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا خوای گه‌وره‌ به‌جۆرێك ببینێ بتوانێ وه‌سفی بکات ئه‌و که‌سه‌ خه‌وه‌که‌ی ڕاست نی یه‌ ، چونکه‌ خوای گه‌وره‌ وێنه‌و سنوری نی یه‌ و به‌هیچ گیان له‌برێك ناچێت .

پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) :: پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) له‌ فه‌رمووده‌کانی دا ئه‌فه‌رموێ و ئه‌ڵێ {{ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودامن ببینێ له‌ به‌ خه‌به‌ریش ئه‌م بینێ و شه‌یتان خۆی ناکاته‌ شێوه‌ی من }} هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ { ئه‌و که‌سه‌ی بم بینێ هه‌قی بینیوه‌ و ناچێته‌ ناو دۆزه‌خ }ئه‌توانین بڵێین بینینی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (د.خ) زۆر باشه‌ مانای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێرو خۆشی ی و کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتنه‌ .


اکنون ساعت 06:13 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)