- -
فه‌رهه‌نگۆک
(
http://p30city.net/showthread.php?t=37404)
behnam5555 |
04-27-2012 01:15 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ێ)5
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ێ)5
ئیبن عه‌باس:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله كوڕی عه‌باس، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، حیبری ئه‌م ئومه‌ته‌یه، وه‌رگێڕو ته‌رجومانی قورئان، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی(68) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ئیبن عه‌ره‌بی:
محی ا‌لدین باوكی عبدالله موحه‌ممه‌د كوڕی عه‌لی ناسراو به ئیبن عه‌ره‌بی تائیی ئه‌نده‌لووسیی، له‌و سۆفییه ڕۆژچووانه بوو كه باوه‌ڕیان به (وحدة الوجود) هه‌بووه، سۆفیه‌كان له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن: شێخی هه‌ره‌گه‌وره‌و كبریتی سووره -الشیخ الأكبر و و الكبريت الأحمر-، له ساڵی (638)ك مردووه.
ئیبن عبدالبر:
یوسف كوڕی عبدالله كوڕی محمد كوڕی عبدالبری نومه‌یری، باوكی عه‌مری قورطبی،پێشه‌وای عه‌للامه‌ی كارامه‌و شاره‌زاو وردكار، متمانه‌دار بوو، به دین بوو، خاوه‌نی سوننه‌ت و شوێنكه‌وته‌ی سوننه‌ت بوو، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (463)ك مردووه.
ئیبنفهورهك:
پێشه‌وای موته‌كه‌لیم ئه‌بو به‌كر موحه‌ممه‌د كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی فه‌وره‌كی ئه‌سبه‌هانی، ده‌وترێ: كه مردووه، وه ده‌شوترێ: مه‌حمودی كوڕی سیكتیكین كوشتویه‌تی.
ئیبنفارز:
ئهبووحهفس عه‌مری كوڕی ئهبوولحوسهین. له بنچینه‌دا خه‌ڵكی حه‌مایه، له میسر له‌دایك بووه. له ساڵی (٦٣٢)ی كۆچی مردووه.
ئیبنقهییم:
موحه‌ممه‌د كوڕی ئه‌بی به‌كر كوڕی ئه‌یوب كوڕی سه‌عدی زه‌رعی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی-شمس ا‌لدین أبو عبدالله- فهقیهو شاره‌زا، ئوصولی، موجته‌هید، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (751)ك كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ئیبنكهسیر:
ئیسماعیلی كوڕی عه‌مری كوڕی كه‌ثیری قه‌یسی دیمه‌شقیه-عماد ا‌لدین ابو الفداء- به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (٧٠١) كۆچی له دایك بووه‌و له ساڵی (٧٧٤) مردووه.
ئیبنمهسعوود:
عبدالله كوڕی مه‌سعود كوڕی غافل كوڕی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه
ئیبنڕهجهب:
(الحافظ عبدالرحمن) كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی ڕه‌جه‌بی به‌غدادی، پاشان نیشته‌جێی دیمه‌شق، حه‌نبه‌لی مه‌زهه‌ب، بیروباوه‌ڕو ڕێگه‌و په‌یڕه‌وو سه‌له‌فی، له ساڵی (736)ك له دایك بووه، وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (795)ك وه‌فاتی كردووه.
ئیبنئهبیلعیز:
عه‌لی كوڕی عه‌لی كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی صالح ئه‌بو لحه‌سه‌نی ئه‌زره‌عی دیمه‌شقی حه‌نه‌فی، ناسراو به ابن أبي العز، له‌ساڵی (731)ز له دایك بووه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ساڵی (792)ز وه‌فاتی كردووه
ئیبنجهریر:
پێشه‌وای مێژووناس، زانای حافظ محمد كوڕی جه‌ریری كوڕی یه‌زیدی ته‌به‌ریه، له آملی طبرستان له دایك بووه‌و له به‌غداد نیشته‌جێ بووه تا هه‌ر له‌وێ مردووه له ساڵی (٣١٠) كۆچی.
ئیبنحهزم:
پێشه‌وای زاهری عه‌لی كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی سه‌عید كوڕی حه‌زم، ئه‌نده‌لوسی قورتوبی، زانای ئه‌نده‌لوس بوو له سه‌رده‌می خۆیدا، یه‌كێكه له پێشه‌وایانی ئیسلام، له سه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وان بوو، كۆتا پله‌ی زیره‌كی و ژیریی و وریایی و بیرتیژی بوو، علیم و زانستی به كتاب و سوننه‌ت زۆر به‌رفراوان بوو، هه‌روه‌ها به مه‌زاهب و ڕێگه‌و بیروباوه‌ڕو ئایینه‌كان، هه‌روه‌ها له ئاداب و زمانی عه‌ره‌بیدا، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئاواره كرا‌و له ساڵی (654)ك به ئاواره‌یی مرد.
ئیبنعهبباس:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله كوڕی عه‌باس، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، حیبری ئه‌م ئومه‌ته‌یه، وه‌رگێڕو ته‌رجومانی قورئان، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی(68) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ئیبنوڕوشد:
ئیبنوڕوشد (إبن رشد): ئه‌بوولوه‌لید موحه‌ممه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی ڕوشدی قورتوبی ئه‌نده‌لووسی (ك ٥٩٥ ك- ١١٩٨ ز) به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فهیلهسووفە موسڵمانەكانی ئه‌نده‌لووس دەژمێردرێت.
ئیبنوسينا:
ئیبنوسینا (أبن سینا): ئه‌بووعه‌لی حوسێنی كوڕی عه‌بدوڵڵای كوڕی سینا (٣٧٠-٤٢٨ ك ٩٨٠-١٠٣٧ ز) به شێخی سه‌رۆك و مامۆستای سێیه‌م له دوای ئه‌رستۆ و فارابی ناوبانگی ده‌ركردووه. سیفه‌تی فهیلهسووفییهكهی له پزیشكێتییهكهی كه‌م نهكردۆتەوە و سارتۆن به گه‌وره‌ترین زانایانی ئیسلامی ژماردووە. هەروەها له به‌ناوبانگترین زانایانی جیهان ناوی ده‌ركردووه.
ئیبازیه‌كان:
ده‌سته‌یه‌كن له ده‌سته‌كانی خه‌وارج، پاڵ ئه‌درێنه لای عبدالله كوڕی ئیبازی ته‌میمی دامه‌زرێنه‌ریان، خۆیان ده‌ڵێن كه ئێمه له خه‌وارج نین، وه له ڕاستیدا له خه‌وارجه ڕۆچوو زێده‌ڕۆكان نین، به‌ڵام له كۆمه‌ڵی مه‌سه‌له‌دا هاوڕان له گه‌ڵ خه‌وارجدا له‌وانه: په‌ك خستنی سیفاته‌كان، وه به دروستگرتنی ده‌رچوون له سه‌ر ئیمام و پێشه‌وا سته‌مكاره‌كان، ئیبازیه‌كان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان له عومان پێك هێنا له ڕابوردودا، وه به‌رده‌وام تا ئه‌مڕۆی ئێمه‌ش بوونیان هه‌یه.
ئیتالیا:
ئه‌كه‌وێته ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، وه‌ك نیوهدورگهیهك وایه‌و پایته‌خته‌كه‌ی رۆما یه.
ئیتتیحاد:
بریتییه له باوه‌ڕ به بوونی دوو زات، زاتێك بۆ دروستكه‌ر وه زاتێكیش بۆ دروستكراو، پاشان ئه‌م دوو زاته یه‌ك ئه‌گرن و تێكه‌ڵاو ئه‌بن تاكو ده‌بنه یه‌ك زات.
ئیشتراكی:
په‌یڕه‌وێكی ئابووری و سیاسیه، له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ماركس بانگه‌شه‌ی بۆ كرد، وه تیۆرهكانیشی له سه‌ر كۆمه‌ڵه یاسایه‌ك دانا‌و ناوی لێ نان حه‌تمی و هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بوو پێچه‌وانه‌یان بوه‌ستێته‌وه، وه ئیشتراكی علیمیش به ماركسیه‌ت ناو ئه‌برێت، دیموكراسیه‌ت و ئیشتراكهیتی سه‌ندیكایی و ئیشتراكیه‌تی مه‌سیحی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌م ئیشتراكیهته بوون.
ئیشتراكیه‌ت:
په‌یڕه‌وێكی ئابووری و سیاسیه، له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ماركس بانگه‌شه‌ی بۆ كرد، وه تیۆرهكانیشی له سه‌ر كۆمه‌ڵه یاسایه‌ك دانا‌و ناوی لێ نان حه‌تمی و هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بوو پێچه‌وانه‌یان بوه‌ستێته‌وه، وه ئیشتراكی علیمیش به ماركسیه‌ت ناو ئه‌برێت، دیموكراسیه‌ت و ئیشتراكهیتی سه‌ندیكایی و ئیشتراكیه‌تی مه‌سیحی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌م ئیشتراكیهته بوون.
ئەبوو عەمر ئەلدانی:
ناوی (عثمان بن سعيد بن عثمان بن سعيد بن عمر، أبو عمرو الداني الأموي)یە و بە مامۆستای مامۆستایان بەناوبانگە و لەنێوان ساڵانی ٣٧١ بۆ ٤٤٤ی کۆچی ژیاوە.
ئامینه:
دایكی پێغه‌مبه‌ره (صٍلی الله علیه وسلم). به‌ڕێزترینی ئافره‌تانی قوره‌یش بوو له پشت و نه‌سه‌ب و پایه‌دا. مامی وههیبی كوڕی عه‌بدولمه‌ناف به‌خێوی كردووه و عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدولموته‌لیب هێناوێتی. له‌ویش پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) لێ بووه. له ساڵی (٥٧٦)ی ز مردووه، كه له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صٍلی الله علیه وسلم) ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بووه.
ئایدیۆلۆجی:
ideology، بیرۆکه، چه‌مکگه‌لێکی ڕێکخراو به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به مرۆڤ یان تاك و تاقم و که‌لتوور؛ بیرۆکه‌گه‌ل و ئامانجگه‌لێك که به‌رنامه‌یه‌کی ڕامیاری-کۆمه‌ڵایه‌تی پێك بهینێت.
ئاجری:
پێشه‌وا ئه‌بووبه‌كر كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی حوسه‌ینی به‌غدادی. فه‌قیهی شافعی-په‌یڕه‌و و فه‌رمووده‌ناس. خاوه‌نی كتێبی (الشريعة). له ساڵی (٣٦٠ك) وه‌فاتی كردووه.
ئارنۆڵد توينبی:
ئارنۆڵد توینبی مێژوونووسێكی ئینگلیزییه. ئینگلیز به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مێژوونووسانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئبین قودامه:
عبدالله كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی قودامه كوڕی مقدامی مه‌قدسی پاشان دیمه‌شقی صالحی -موفق ا‌لدین ئه‌بو موحه‌ممه‌د- له شه‌عبانی ساڵی (541)ك له جهماعیل له فه‌له‌ستین له دایك بووه، وه له ساڵی (620) وه‌فاتی كردووه.
|
اکنون ساعت 10:20 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)