پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 04-14-2010 02:19 PM

ئه‌مشه‌ۆ له خه‌وم‌دا پێت گه‌ێشتم
زۆر ئاڵاو واڵوو جۆان بووێت
ماچێکی په‌ڕ له تێری له لێوی تۆ
هه‌تا بێانی هه‌ناسه‌ێ له ده‌م سه‌ندم
باوه‌شی نه‌رمه‌ت لاێه لاێه‌ی په‌خه‌ۆاندم
خنده‌ی لێوت ڕۆانینی په‌ڕ له وشه‌ت
گرێانێکی چاۆه‌ڕوانی به بیر‌خه‌سته‌م
نازداره‌که‌ی هه‌موو هه‌ڵبه‌سته‌کانم
زۆر بی‌تاقت‌ته‌م تامه‌‌زرۆی قسه‌کانتم
بیره‌ۆریت جێم ناهێڵێت
که خه‌م ئه‌بوو به جۆانی
جێ‌مان ئه‌هێشت به ئاسانی
زۆر په‌شیمانم له‌ۆی که نه‌متۆانی
عه‌شق به‌ڕی ‌که‌م به‌رۆ‌ئالانی

جه لال مه‌له‌کشا

behnam5555 04-14-2010 02:30 PM


ئه مسال بێ چیا نه ورۆز ناکه م
بێ بۆنی گیا . نه ورۆز ناکه م
نه ورۆز ناکه م بێ بلێسه ی سووری ئاگر
نه ورۆزناکه م ئه گه ر ره شبه له ک تۆزنه کاو
خۆم نه بم به سه ر چۆپی گر!!

***
کزه ی جه رگم :
به یانی زووهه لم سێنه!
زۆر ده ترسم.
که وێک
کارێک.
گوندێک
شارێک
چه مێک ، چیایێک له بیر بکه م
زۆر ده ترسم.
دارێک،
به ردێک ،
کوختێک ،
گه ردیک،
بنجه گیایێک ،له بیر بکه م!
به یانی زووهه لم سێنه!
دیسان مه ڵێ : " با تێر خه ۆ بێ "
سوێندم به چیا خواردوه ،
که کوردستانه دووره که م
به گه رمێن و کوێستانه وه ،
بگوازمه وه بۆ غه ریبی- بۆ ژووره که م

عه بدوڵڵا په شێو

behnam5555 04-14-2010 02:34 PM

ئــه‌شــێ ڕووبـــارێ بــه‌ره‌و هــه‌وراز ســه‌رکــه‌وێ
ئــه‌شـــێ لاشــه‌ی مــن بـه‌هـه‌شـتی خــوای بـه‌رکــه‌وێ
ئــه‌شــێ فــیرعــه‌ون جــارێکــی تــر زیــندوو بــێته‌وه‌
ئــه‌شــێ مــه‌م زیــندوو بــێـته‌وه‌ لــه‌سـه‌ر ســنگــی زیــن بــسره‌وێ
بــه‌ڵام نــاشــێ کــه‌سـێکــی تـر هــه‌بــێـت لــه‌مــن زیــاتـر تــۆی خــۆش بوێــت


عثمان کريمي

چرو 04-14-2010 03:22 PM

بی تویم
رۆحی من،
‌ شه‌قامی بێ تابلۆ.
‌ ئێواره‌یت


بۆ پێاسه‌ ده‌روات.
‌ له‌‌‌ حه‌سره‌ت
ئه‌سرین
دێته روانین و
ته‌مه‌نا
له‌ سووچ ‌نیگایه‌ک
ده‌کا.
رازی عشق
به‌ زاره‌وه‌
دڵ دووعا
بۆ‌ تاسه‌ت ده‌کا!!؟
که‌ بێ توو
به‌ شاری د‌ڵما
نه‌‌ عه‌یب حه‌زه‌ر .!!
که‌چه‌ن
فه‌رزه‌و فه‌رازه‌ ڕێم
بێ تویم،
سووجده‌
به ‌ڕێ ده‌خا.
‌ته‌مه‌ن
به‌ بوونته‌وه‌ گۆزه‌ر ده‌کا.
گیانه‌که‌م!!
بینایم
له‌ خێڵی شار
حه‌زه‌ری حه‌زوور ده‌کا.

Hiwa 04-15-2010 06:18 AM

هم يار گياني هاتيه هم عيده هم مانگه شوه
مِردم خدا! داخم اراي يي شيشه لو بد مصوه
دنيا دميگه و آودمه بوتا بنيشيمن ويك
خوم بومه نذري آودمه پوره جواني باتوه

forrest 04-15-2010 10:40 AM

له دونیای من دا
خور له درزی نه توانینه وه سه یرم ده کا
ئاسمان بی ره حمانه چلکنه
بویه باران تابلوی گریانیکه و هیچی تر

forrest 04-15-2010 10:44 AM

خور
هه ر خوره و ئه خوری له جاده
هیلاکه و- لیگه رین...
تکایه رامگرن دابه زم
دایکم بو من بیزووی به هیچ کرد.

کمال امینی

چرو 04-15-2010 11:27 AM

خه‌یاڵ من
ئێسک‏ سوک تۆ
کوانوی ته‌م گرتوو من
پریشک تۆ
گوێچکه‌ من
چرپه‌ و زه‌رده‌خه‌نه‌ تۆ
چاو، ئاه چاو من
به‌ڵام په‌یکه‌ر تۆ
هه‌ستم، موچرکم
چه‌نین و راخوشین تۆ
خه‌ون منم
فریشته‌ی خه‌و ئه‌تۆ
فرمێسکم
په‌نگی هه‌نیسک ئه‌تۆ
ده‌روازه‌ منم
هه‌نگاو ئه‌تۆ
شار، شار منم
داگیرکه‌ری تۆ
کاخه‌زی سپیتم ئه‌ی مه‌رکه‌بی شێعره‌کانم
دڵ منم ئه‌ی هێزی ترپه‌کانی دڵم
شه‌و منم ئه‌ی چرکه‌کانی تێپه‌ڕینی زه‌مه‌نم
دامه‌چڵه‌که‌ ده‌ڵێم منم
ئه‌ی فه‌رمانڕه‌وای سه‌رزه‌مینی دڵم



فه‌رهاد نێعمه‌ت‏پور

forrest 04-15-2010 12:42 PM

من
شاعیریک بووم
که شیعری عاشقانه م هه لده به ست
به لام
له یه ک ساتدا
شاعیریکت پی درووست کردم

که به خه نجه ر شیعر ده لیت

behnam5555 04-18-2010 07:14 AM


ئه‌ فـسـانه

باش ده‌‌‌زانـێ خۆشـم ده‌‌‌وێ
باش ده‌‌‌زانـم خۆشی ده‌‌‌وێم!
٭٭
که‌ ده‌‌‌سـت ده‌‌‌خـاته‌ ناو ده‌‌‌سـتم
داده‌‌‌گیـرسێ وه‌‌کـوو سۆبه‌ ،
گه‌‌رم گه‌‌رم !
ماچی ده‌‌‌که‌‌م ،
ده‌‌ تـوێته‌وه‌
ده‌‌ بێته‌‌ شه‌ونم و شه‌‌رم !


اکنون ساعت 06:50 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)