- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
04-19-2010 07:43 AM |
چرکانه
1)
کام هه‌نگاوت گه‌یشته تاریکی و
کام هه‌نگاوت به‌ره‌و رووناکی؟
تاریکی که من و
رووناکتر تۆ!!
(2)
شاعیرێک ده‌لوورێنێ و
دایکی بێ ماڵاوا،
گه‌یشته چۆڵترین بیابان.
(3)
خه‌می نانم خنکا و
خه‌می نیشتمان،
گه‌یشته تنۆک تنۆکی ئێسقانم.
(4)
ده‌ستێکم چۆڵ و
ده‌ستێکم له ملی ته‌نیایی.
به دوای ئامێزمدا وێڵ مه‌به!!
(5)
بۆ ئه‌به‌د
سوور ده‌نووسێته‌وه و
گه‌ش ده‌خوێنێته‌وه،
ئه‌و شه‌هیده‌ی سه‌رگه‌ردانه
ئه رسه لانی چه ڵە بي
|
behnam5555 |
04-19-2010 07:48 AM |
سه‌ربازێک له شه‌ڕ گه‌ڕایه‌وه.
ده‌ستێکی به چه‌که‌وه و
ده‌ستێکی پڕ له گوڵ.
له دووره‌وه ژنێک ده‌گری و
ژنێک پێده‌که‌نێ.
ئێوه بڵێن:
ئه‌وه‌ی ده‌گری دایکییه‌تی
یا
ئه‌وه‌ی پێده‌که‌نێ؟
|
behnam5555 |
04-19-2010 07:51 AM |
من ئابڕووی عه‌شقم
نوسره‌ت ره حمانی
وه‌رگێڕ:
حسێن جه‌وانشیر
له‌یلی!
چاوت خه‌ڕاجی سه‌ڵته‌نه‌تی شه‌ویی
له شاعیرانی رۆژهه‌ڵات ده‌وێ
من ئابڕووی حورمه‌تی عه‌شقم
نه‌که‌ی....
ئه‌گه‌ر بیڕێژی!
له‌یلی!
پڕ که پیاڵه
هێدی تر بڵێ
نه‌وای مه‌وداکانی روانین له
کۆڵانه باخه‌کانی هه‌ڵکه‌وت و ژووان.
پرچت ئاواڵه که‌و لێکی ده شه‌و له شه‌و دا
بێ وه‌ڕه‌ز بوون له گه‌ڵما به، به‌ڵام مه‌مبوغزێنه
نهێنی ژانی شه‌وان
شێعری منه!
کوتت:
له نێو ده‌سته‌کانتا گوڵ سیس ده‌بێ
کوتم: خه‌و
له چاوه‌کانمان دا شه‌هید بووه
کوتت: چاکترینی!
به‌ڵێ،چاکم
شێعری ته‌ڕم
تاژی سێ په‌ڕی عیرفانم
ده‌روێشم
خاکم!
ئاوێنه‌روانی په‌یوه‌ندییم دانیشه!
له که‌نار رێکه‌وت دا دانیشه!
ناوم بخه‌ره هزرت
به‌ڵام
ناوی من
مه‌خه‌ره لێوان، که ژه‌هر چێژ ده‌بین
من داخدارم
له‌یلی!
له جێ پێ کانی تۆ
له به‌ر ده‌رگه
بۆنی هه‌ڵاتن دێت
ئاور به‌رمه‌ده له سنگی پێخه‌و
به عه‌تری له‌شی رووتی سه‌وزت
دانیشه!
خاتوونی خاتوونه‌کانی شه‌و و شێعر
خانم!
له‌یلی! کلیلی به‌یان
له پێلوه‌کانی تۆ دایه
ده‌ستم بگره
له چوار ڕێیانه‌ی خه‌و تێ په‌ڕه؛
لێگه‌ڕه وگوزور که‌ین له‌م هۆزه نوستووانه!
ده‌ستم بگره تا بهۆنمه‌وه:
له ده‌سته‌کانی من دا
باڵی کۆترێکه.
له‌یلی!
من ئابڕووی عاشقانی جیهانم
نه‌که‌ی...ئه‌گه‌ر بیڕێژی!
من پاسه‌وانی ڕێزی ژانم
چاوت خه‌ڕاجی ده‌وێ؟
هانێ خه‌ڕاج!
له‌یلی!
کاتێ پاک ده‌که‌یته‌وه خه‌تی چاوت
دیواره‌کانی ئه‌م شه‌وه به سامه
تێک ده‌شکێ،ئۆف...که بێداد ده‌که‌ی؛
کاتێ پاک ده‌که‌یته‌وه خه‌تی چاوت
له باخه‌کانی سه‌وزی له‌شتا، شه‌و
رزگار ده‌که‌ی!
له‌یلی!
که‌وشه‌ن به‌زێن به،
دیواره‌کان بڕووخێنه،
له خه‌ت و خاڵ به‌وه،
له گه‌ڵما وه‌ره،هه‌میشه‌یی به!
شه‌و باری
بارینه سێڵاوی فرمێسکه‌کان تێک شکا
خه‌ت کووژایه‌وه.
گوڵ له نێو ده‌سته‌کانما ژاکا و هه‌ڵوه‌ری
خه‌ت تێکه‌ڵ بوو،
رووخا!
له‌یلی!
بێ سنوور ئه‌وینداری بکه،
بێ خه‌ت و خاڵ به.
له گه‌ڵ من دا وه‌ره که چاکترینم
له گه‌ڵ من دا که ئابڕووی عه‌شقم
له گه‌ڵ من دا که
شێعرم
شێعرم
شێعرم.
له من دا ده‌س نوێژ بگره
به‌رماڵم، دانیشه له پاڵم
روو له من که که رووگه‌ی ئاشقانم
ئه‌وسا نوێژت
له گه‌ڵ ماچێکی درێژ دا
ده‌س پێ بکه!
له‌یلی!
له‌گه‌ڵ من دا بوونا چاکه:
من ده‌تهؤنمه‌وه
|
forrest |
04-19-2010 08:40 PM |
به یانی زوو
مانگیان برده پیی سیداره و
به بی تاوان هه لیانواسی
_له و ساته وه_
هه موو شه ویک
ئاسمان ده ریای فرمیسکه و
ئه ستیره کان ده بنه ماسی
نه جاری
|
forrest |
04-19-2010 08:45 PM |
نه وای ناله ی دل وینه ی سه دای نه ی
پیاله ی زووخاو مه نوشوو چون مه ی
که واو پاره ی جه ر‌گ سینه ی پر جه تاو
ره حمت بویه نه ی، یه مه ی، یه که واو
هه ر ئه ساسی هه ن جه لام جه م بیه ن
گه رمی کزه ی به زم هیچش که م نی یه ن
ته سعیدت کیشان ساحیب شه رت و شون
چ ئیحتیاجی وه ی که واو تون؟
مه وله وی
|
forrest |
04-19-2010 08:49 PM |
ئه گه ر حه کیمی ئه م باغچه گوشه گیره یت
ئاشوفته ترین ده رویشی ئه م جه نگه له م
ئه گه ر شازاده ترین ئاده مکوژی
شه رانگیزترین روحی ناو ئه م بایه م
بخت‌یار علی
|
forrest |
04-19-2010 08:53 PM |
چاره م نه بوو...
چاره م نه بوو خوشه ویستم
من له بری ئه وه ی خوم له سه ر ده فته ره کانی باران و
فه رهه نگه کانی گیا و خاک‌دا بنووسم
خوم له ناو گوناحه کانی تو دا نووسی و
له ناو لیسته ی ره شی عاشقه کانتدا مردم
|
forrest |
04-19-2010 08:54 PM |
جه هه نه می ئاشقان جیایه له جه هه نه مه کانی دیکه
|
forrest |
04-19-2010 08:57 PM |
من به دارستانه کانم گووت: هه موو وه رزه کان وه کوو یه کن
من به ئه ستیره کانم گووت: بوون و نه بوونتان وه کوو یه که
سوودی مانگ بو ئاشقان له م شاره دا ئا فسانه یه
بالا به رزی بو سه روه کان، که چاویان نه گات به ده ریا، بیهووده یه
بخت‌یار علی
|
forrest |
04-19-2010 09:00 PM |
راستی کچ خوشتره یا نیشتمان؟
نیشتمان مه سه له ن
ئه گه ر کچ نه بی که ی ئه دره ختی...
کچیش شه هیدیکه و
له هه وه سی نیشتمانی پیاوئاوی دا
له خه لتانی خوینا خه له تا...
|
اکنون ساعت 09:28 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)