پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 12-15-2009 03:12 PM


"نه كه رۆز"

ئه ي نه كه رۆزي نه مرم
ئه ي دڵ پڕ تيني چاو ته ڕم

ئه ي سه نگه ري ئه شق و ئه وين
ته نيا په نام جێگه ي گريان و پێكه نين

ئه ي عه شقه كه م خۆشه ويستم
ئه ي ده م به سراوي پڕ هه ستم

ئه ي سێبه رت گه رمايي ژيان
ئه ي جێژواني رۆژهه ڵات و كوردستان

له سه ر لووتكه ي به رزي خۆتا
ماڵێكي بچكۆله م ده رێ

با كاتي ماڵاوايي له ژين
بيمه ناو دڵته وه

ئه ي نازه نين
ئه ي نازه نين

(مانيا)

behnam5555 12-15-2009 03:15 PM

بێوه ژن

گۆرانييه ك به ته نيشتی بێوه ژنێكدا تێپه ڕی و
يه كدوو مشتێ

له ناخی كۆني خۆيدايه.
ئێواره يه ك بوو به ميوانی روخساری بێوه ژنێ و

كه وه ختێ رۆيشت
دوو سێ زه رده ی

له خه می كۆنی خۆيدايه.
شمشاڵێ چووه به رده می بێوه ژنێ و

له پاييزه كۆنه كانی
دوو سێ خه زانی بۆ ژه نی.

بێوه ژنيش هيچی نه بوو بيانداتێ
جگه له چوار پێنج غونچه يه ك فرمێسكی نوێ!

شيركو بيكه س/ملوانكه

behnam5555 12-15-2009 03:18 PM

میوان

پێكه نین و گریان هه ردوو
هه واڵێكی لێكتر زیزن

چه شنی به هار و پاییزن
شنه و گێه،هه تاوی هاوین و به فرن

زۆر لێك دوورن
هه ر وه ك تا ریكایی و نوورن

به ڵام ئه م شۆ وێكڕا هاتن
بۆ سه ردانی دڵی خه سته م

پێكه نین هۆن هۆن ده گریا،
گریان قاقا پێده كه نی له سه ر جه سته م

خالید عینایه تى

behnam5555 12-15-2009 03:23 PM

چ هه راسانی

باران كۆتایی و
ده ریا ده رفه تێك بۆ یاخی بوون،

تۆش خولیایه كی هه راسان.
مه گری؛

لێره وه هیچ مه رگێك
خۆی له باوه ڕی پشكوتن نادا.

تۆ ده توانی پێش هه موو
هه ناسه رۆحانیه كانی خوا عاشق بی و

بمری له هه راسانی و
له دایك بی له بێ قه راریدا.

هه ناسه كانمان پێش ئه وه ی ته هاره ت بگرن
ده بن به ئه فسانه و

فرمێسكه كانمان پێش ئه وه ی پاك بنه وه ده بنه
ئاوماڵی رۆحی شه كه تی پاییز.

ژیر به وه باوانی من و فرمێسكه عاشقه كان!
ساڵه هاتێ بۆ له دایك بوون و

ساڵه هاتێ بۆ عاشق بوون،
تۆ له وه رزه كانی عاشقی دا

له چركه كانی دڵت گه یشتووی،
من له ساته كانی ته مه ن دا

عاشق بووم!
دڵی ئاسمان فه ریح و

ته مه نی باران درێژ،
ئاره زووشمان بێ بڕانه وه.

مه ترسه!خۆمان ده سپێرینه خه ونی باڵنده شه یداكان.
بێ قه راری هێنده ی ئه وین به رین و

دڵنیایش هێنده ی چاوه كانت شه نگ.
به رده وام دڵنیاییت
له شه قامه ساناكانی رۆحتا...!

ئازاد موحه مه دیانی


behnam5555 12-15-2009 03:27 PM

بگه ڕێوه


ئه و كه سه ی وا له شاعير بووني مندا به شداره
چۆن دڵت هات

له گه ڵ سه ريني
ته نيايي ده رزي چنا

جێم بهێڵيت؟
چۆن دڵت هات

له گه ڵ شه وي
سارد و سڕي بێنوستنا،
جێم بهێڵيت؟!

بگه ڕێوه
ژووري ته نيام چاوه ڕێته
بگه ڕێوه

عومري زاوام
شه يداي بووكي ترپه ي پێته!

بۆ وه ی
چۆله كه ی سۆزه كانمان
ره نگی برسێتی نه بینن
ده چم...

له بوخچه رازه كه ی سینگی دایكم
چه پك،چه پك
ئاوازیان بۆ ده هێنم.


فه وزیه سوڵتان به یگی



behnam5555 12-15-2009 03:29 PM

"خه و"

له دوايين چركه كاني ژيني مه رگا
من دێمه دنيايێكي ڕوون

خه م ده نێژم
چاو داده گرم بۆ پێكه نين

زه رياي فرمێسكم وشك ئه كه م
ژين لێو رێژ ئه كه م له ئه وين

ئه بم به خوا
ئه بم به خواي وڵاتێكي بێ خۆر ئاوا

ئه بم به خواي وڵاتي دڵ
چ خه ياڵێ
باوه ر مه كه ن به خه وي چۆله كه ي برينداري سه ر چڵ.


behnam5555 12-15-2009 03:32 PM


خوناوكه

خاتوونه بایه كی
شلك وناسك

ده ستی پێچایه په نجه كانم و
ئاوێته ی
بۆنی رۆحی

له خاك وخوا تێكه ڵاوی
هه وری كردم

له داوێنی خه ونی ته ڕی
په ڵه هه ورا

ئۆخژنی ناو گیابه ندی قژی خاوت
كرد میه دڵۆپه باران و
ترپه ترپ

به سه ر پرچی داشۆڕاوی
چه ترا كه وتم

تنۆكێكی وێڵ و شه كه ت
هێدی هێدی

به باڵای شۆڕابه دا
پرچی هه ورم كرده وه جێ

نوقمی ژیكاڵی عاتیفه و
په رێشانی حه زێكی بێواز

شه ڵاڵی فرمێسكه گریانێكی
غه ریب
غه ریب

به برووسكه ی
تاسه یه كی كوتوپڕدا
ساتێكی قووڵ

بوومه زه رده په ڕی رووت و
له تاریكیدا
توامه وه

شه ماڵ (ئیبراهیم ئیسماعیل پوور)


behnam5555 12-15-2009 03:36 PM


بووكه بارانه

دڵدا رێكم سه ر لێ شێواو
له داوێنی چیای عه شقا
له ناو ته می یاسادا قه تیس.
تا وێك
جه سته ی زامه كانی خاتوزین ده شۆمه وه
ده مێك
لێزگه ی فرمێسكه كانی خه ج ده هۆنمه وه
تاوێكیش ده بمه بڵێسه ی ئاگرێكی یاخی و
ده چمه ده ماره كانی مێژووه.

باڵدارێكم بێ ئاسمان
له گه ڵ ئاوازی شێعره كانتا ره نگم گرتوه و
به ره وگه ر میانی سینگت هاتووم
ده لێم گه ڕێ!
ئاگره سووره ی ئه وینی زڵێخا
داوێنی دڵی گرتووم

له م وشكه ساڵی مێهره بانیه دا
بووكه بارانه ی
ده ست مناڵێكی گڕه زۆكم
له به ر ره شماڵی هه ر هه وارێك
ها وار ده كه م:
بارانم ده وێ....
با...
را...
ن...

فه وزیه سوڵتان به یگی

behnam5555 12-15-2009 03:38 PM


"قه تاري فرمێسك"

ساڵه هايه
خه م قه تارچي سيماي ژنه و

قه تاري فرمێسك به ره و وڵاتي نامۆ ده بات.
به ياني زوو

سه ره تاي سه فه ري بوو،
به سه ر هێڵي ده رد و ژانا تێ ئه په ڕي،

به داخه وه جووتيارێكي له خۆ بردووم نه ئه ناسي بينێرمه سه ر رێگاكه ي و

بيگه رێنمه وه بۆ شاري خۆي
شاري چاوم

تازه هه واڵيان پێ داوم
دوێنێ

شوره كچه كه ي دراوسێمان
له سه ر بير و بڕوا ڕوونه كاني

به زيندوويي
شووي كردوه

به گۆڕي ته نگي بێ ئابڕوويي
...

مانیا

behnam5555 12-15-2009 03:41 PM


تۆ

له نێوان تۆ و
وێنه که ی ره ش و سپی کۆنتدا

سپی بوونی مووی سمێڵ و
ماش و برنج بوونی قژ و

زۆر گۆرشانی بێ دڵی تر روویانداوه
که چی خه نده و سه رنجت هه ر وه ک خۆیانن

ئه زانی بۆ؟
چونکه دوو شت

هه رگیز پیربوونیان بۆ نییه
پێکه نین و
سیحری نیگایه کی عاشق.

که ژاڵ ئه حمه د


اکنون ساعت 06:44 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)