پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-01-2010 07:05 AM

عه‌شقم مه‌به‌


هه‌ناسه‌که‌م هانا بۆ عه‌شقی من مه‌به‌ عه‌شقی من له‌خێله گه‌رۆكه‌كانه
گیانه‌که‌م بروا بـــــه ‌ئه‌وینی من مه‌كا ئه‌وینی من بێ شوێن ومه‌كانه
له‌و ماچانه ی لێم كــــردی لێـــم خــــۆش بـــه لێوم بــــه برین چێ
ئه‌و په‌یمانانه‌ی پێـــم دا بووی لـــه یاد بكه هه‌مووت لــه بیر بــچێ
مـــــن تـــــاوانبارم تۆم فــــریودا لێــــم بـــبــوره گـــیانـــه‌کــــه‌‌م
پـــــه‌شێمــانـــم پــــه‌یمـــانی درۆم دا هه‌ست بـــه تـــاوان ده‌کـــه‌م

behnam5555 07-01-2010 07:06 AM



ئێستاش هاتووم تۆ گه‌ردنم ئازاد بکه‌ی
كــه گـــه‌ر بـــێ ئـاگـا هـۆی خــه‌مت بـــووم
لێــــم ببوره گه‌ر ساتـــێ گریابیت و لـــه‌گه‌ڵت نه‌بووم
هه‌رچه‌نده خۆت وخوداش باش ده‌زانن من شایه‌نی ئه‌وه نه‌بووم
بــه‌ڵام خــه‌تــای خـۆم بوو بــاوه‌ڕم پێت كـرد ….
زۆر هــه‌ڵــه بـــووم !!!!!!!!

behnam5555 07-01-2010 07:07 AM


خۆزگه


خۆزگه هـــه‌رگیز تـــاكێك لـــه‌م ژیــانـــــه نه‌ده‌بووم
خۆزگه هـــــه‌رگیــز بـــــه نــــاسینت شـاد نه‌ده‌بووم

خۆزگه هه‌رگیز ئاشنای وشه‌كانــــی زارت نـه‌ده‌بووم
خۆزگه هه‌رگیز پـــه‌یوه‌ستی نـــاخی ڕه‌شت نه‌ده‌بووم

تۆ کـچێکــی یاریزان و منیش مندالێكی ساویلكه بووم
خـــه‌می تـــۆم كرده خۆراكی ژینم، خۆش باوه‌ڕ بووم

من بێ تـــاوان وه‌ك په‌پوله لـــــه‌بــــه‌ر ده‌ستت بووم
كه‌چی ته‌نها بـــه خـــه‌م و ئه‌سرینت پــه‌روه‌رده بووم

من تــــه‌نهــــا چـــاوه‌ڕوانــــی ڕاست گـــۆییت بووم
چـــی بـــكــه‌م ئـــــاوێته‌ی ئـــــه‌وینێكی پڕ درۆ بووم

دڵم دابووه ده‌ست ژیان و بــه‌ره‌و لای تۆ ڕێكه‌وتبووم
بۆ ساتێ ڕووانین له‌ ڕوخسارت بۆ مردن ئاماده بووم


behnam5555 07-01-2010 07:11 AM


من ده‌ڵێم .......... تۆ ده‌لێی

من ده‌ڵێم .......... سه‌یرم كه‌
تۆ ده‌ڵێى .......... گیانت فیداكه‌
من ده‌ڵێم .......... چاوت جوانه‌
تۆ ده‌لێى .......... دونیا دووره‌نگه‌
من ده‌لێم .......... دلم ئه‌سیره‌
تۆ ده‌لێى .......... كه‌زۆر دووره‌
من ده‌لێم .......... چاوت بكه‌وه‌
تۆ ده‌ڵێى .......... من له‌یاد كه‌
من ده‌ڵێم .......... دلم مه‌شكێنه‌
تۆ ده‌لێى .......... من ده‌شكێنم من
من ده‌ڵێم .......... دلمت برد
تۆ ده‌ڵێى .......... به‌منت سپارت
من ده‌ڵێم .......... دڵم شكاوه‌
تۆ ده‌ڵێى .......... چاك ده‌بیێته‌وه‌ ماندوه‌
من ده‌لێم .......... بـــــــم ێنه‌
تۆ ده‌ڵێى ........... سه‌یریكه‌ نابێت
من ده‌ڵێم .......... به‌ته‌نیا جێم ده‌هێلى
تۆ ده‌ڵێى .......... توانات نیه‌
من ده‌ڵێم .......... به‌ته‌نیاى سه‌خته‌
تۆ ده‌ڵێى .......... ئه‌مجاره‌به‌خته‌
من ده‌ڵێم .......... خواله‌گه‌ڵت بێت
تۆ ده‌ڵێى .......... چه‌ند تاله‌قسه‌كانت

behnam5555 07-01-2010 07:12 AM

ئــــه‌سیری تـــۆم

زۆرده‌مێکـه‌ ئــه‌سیری تـــۆم
چیتر ته‌فره‌نـــا خــــۆم ده‌‌ڕۆم

تۆش بۆخـۆت فرمێسک ڕۆکه‌
یادگاریـه‌کــان تـــاوتوێ کـــه‌‌

وه‌فـــا لای تـۆ بێگانــــه‌یـــه‌
هه‌رچی ده‌‌ڵیــــی بــه‌هانه‌یــه‌

ده‌ڕۆم و نـــاگـــه‌ڕێــمـــــه‌وه‌
دوور به‌ دوور سه‌ر ئه‌نێمه‌وه‌

له ‌ڕۆژه‌وه‌ی تـــۆم نــاسیــوه‌
هیچ خۆشیم لـــه‌خۆم نــه‌دیوه‌

تاڵاوی دونیات پــێ چێشتـــم
ساتــێ بــــه‌ ئاوات نه‌گه‌شتم

نــۆره‌ی تۆیه‌ چــاوه‌ڕوانـــی
ســـودی نیــه‌ پـــه‌شیمــانـی

ده‌ســتت لــه‌یــه‌خـه‌م بێته‌وه‌
ئیتــر مــنت بیــــر چێتــه‌وه‌‌


behnam5555 07-01-2010 07:13 AM


چاوه‌ڕێتم

هه‌تاکو که‌ی چاوه‌ڕوان بــم وه‌ک گوڵێک لـــه‌ڕێی شه‌ماڵ
ئه‌ی نازانی که‌ تۆ نه‌بیت بێ به‌هاره‌ چـوار وه‌رزی ساڵ

وه‌کو شاخی به‌فـــری ده‌ریــــا له‌ناو عـــه‌شقا تـــوامه‌وه‌
لـــه‌ ناو باخی خۆشه‌ویستیت وه‌ک نـه‌مانێک ڕوامـــه‌وه‌

ده‌ وه‌ره‌وه‌ وا پـــــه‌‌نجه‌ره‌ی ژووره‌کـــــه‌شـم چاوه‌ڕوانه‌
وه‌ک هه‌تاوێ وه‌ره‌ ژوورێ بــــا تێپه‌ڕێ ئــــه‌‌م شه‌وانه‌

کـێ گوێ لـــــــه‌ده‌نگی من ده‌گرێ خه‌می من ده‌خواته‌وه‌
کــــــێ وه‌کو تــــــۆ له‌ناو دڵما گڕی عــــه‌شق ده‌‌خاته‌وه‌

بۆچی نایه‌ی وه‌ک شه‌پۆلێک ده‌ستم بگری بـــه‌ره‌وکه‌نار
هه‌تا عه‌شقم وه‌کــــو مــه‌لێک له‌باڵ بدا بـــــۆ دوا هه‌وار

دوا هه‌واری عه‌شقی ئێمه‌ وه‌ک سێبــــــه‌ری دار چناره‌
لــــه‌‌ ژێر چڵێک وه‌ک دوو باڵدار ده‌ڕوانینه‌ ئــــه‌‌و بناره‌




behnam5555 07-01-2010 07:15 AM



گــوڵاڵه‌ی سینه‌ت


تــاوێ لــه‌ناو چاوه‌کانتا بم خه‌وێنه‌
بـــه‌ پـێـڵـوی چـاوت دام پـــۆشــــه‌
جـار بـه‌ جارێــکــیـــش رامـــژێنــه‌
بـا بـــه‌ ئـــارامـــی چــاو لێـک نێــم
خــه‌یــاڵــی دڵ فــه‌رامـــۆش کــه‌م
بـــه‌ بــــۆنــــی گــوڵاڵـه‌ی سینه‌ت
سه‌ره‌تا پـای بـاڵام بۆن خۆش که‌م
دڵ گران نیــــم ئـــه‌وســــا بــمرم
بـــا بـم خـــه‌نه‌ نـــاو قـــه‌بـــره‌وه‌
مـــه‌لائیــمکه‌تــی پــــرسیار بـــێ
بـه‌ ووردی لــێـــــم بــکۆلــــنه‌وه‌
لـــه‌ دونیاش مـــه‌رگـی عــاشقێ
بـــکه‌ن بــــــه‌ دیـــڕێ هــه‌واڵــێ
ژیـــان نــامــــه‌م بــــم خوێـنـنه‌وه‌‌
ئـــه‌بــێ کـێ هـــه‌بێ نــه‌نــاڵێ



behnam5555 07-01-2010 07:16 AM


په‌شیمانم

به‌ نه‌فامی خۆشـم ویستی نه‌مزانــی هـێـنـده‌ بـــێ‌ ووه‌فای
هه‌موو ژیانم سوتان بۆت تۆ جــارێ‌ بۆ من نـــه‌گــریــای
پێت ئه‌وتم عاشقی تۆم عه‌شقی تۆ لـــه‌نـــاو خـــوێنمــایه‌
به‌تــه‌نها تــۆم خۆش ویستوه‌ و تـــۆ شك ئه‌به‌م له‌م دنیایه‌
هه‌موو ڕۆژێ‌ بـــه‌ده‌یـــان جا من خۆم ئه‌كرد به‌ قوربانی
تۆیش خـــــه‌یـاڵت لای من نه‌بوو بێ‌ ئاگابووم نه‌م ده‌‌زانی
له‌ناكاو ون بـووی له‌چاوم ڕۆشتی و جێت هێشتم به‌جارێ‌
هه‌زار جــار تكام لـــێ كردی نـــــه‌‌ده‌هــاتی بـــۆ دیــدارێ‌
چاوه‌ڕێی ڕۆژی ئـاهه‌نــگ بووم ڕێگه‌ت گۆڕیم بۆ دابڕان
خۆشی و خه‌نده‌ و پێكـــه‌نینت بـــه‌‌ جارێ‌ كردم بــه‌ گریان
تۆ وای له‌ ئاهه‌نگ و شاـــدی حاڵی دڵـــی مــن نــــازانی
من ئه‌گریم بۆ ئه‌و ساتـــانه‌ی كه‌ خـــۆم ئه‌كرد به‌قوربانی
په‌شیمانم ئیــــتر تـــا هـــه‌م ووشه‌ بـــۆ تــۆ نـــاهۆنمه‌وه‌
ڕۆژێكی تـر وه‌کـــو جاران بــۆ نـــاو دڵمت نـــابــه‌مــه‌وه‌
تۆ قه‌رزاری عه‌شقـــی منی هــه‌‌تا مـردن شه‌رمــــه‌زاری
بــه‌‌ده‌ستی خۆت خــاپورت كـرد عــه‌شقێًكی پڕ له‌یادگاری

behnam5555 07-01-2010 07:17 AM


ڕێم لێ به‌رده‌ باسه‌فه‌ر که‌م

ڕێم لـێ به‌رده‌ با سه‌فه‌ر که‌م بــۆ ووڵاتــــی ئـــه‌وین داران
له‌ پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌نج بێوه‌ر بم وه‌کو ڕه‌نـجی مــه‌مـی ئالان

ڕێم لـــێ بــه‌رده‌ بـــا سه‌فه‌ر که‌م بــۆ ووڵاتی بت په‌رستی
بــا ده‌ربـــاز بم لـــه‌ ووڵاتـــی پڕ له ‌خه‌م و خۆ پـــه‌رستی

لـــه‌م وولاته‌ تـــاکوو ئێستــا هـــه‌ڵ نــه‌کێشام هه‌ناسه‌یه‌ک
نه‌م نێنیوه‌ دوو خــۆشه‌ویست به‌ ئازادی بـــگــه‌ن به‌ یه‌ک

له‌پێش ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ر بێت و جلی خه‌می ڕه‌ش لــه‌ به‌ر که‌م
تکــا ده‌کــــه‌م ڕێم لـــێ به‌رده‌ لـــه‌م ووڵاته‌ به‌سه‌فه‌ر کــه‌م

behnam5555 07-01-2010 07:19 AM


به‌هه‌ناسه‌م به‌ ساقه‌ت بێ

سه‌یره‌ ئه‌م شاره‌ له‌وه‌ته‌ی ده‌ژیم من لــه‌ بـــاوه‌شیا هــه‌ر ده‌م ژیاوم
که‌چی گه‌ڕ ڕۆژێ تۆ تێیدا نـه‌بی وه‌کــو دۆزه ‌خێک دێته پێش چـاوم
خۆ من وام زانی جوانی ڕوخـسارت بــه‌ته‌نها لـــه‌ نێو دڵما ئه‌سیره‌
تــازه‌ زانیومه‌ کـــه‌وا نێو شاریش به‌ڕه‌نگ و سیمـای تۆۆه‌ دڵگیره‌
وه‌کو فریشته‌ هـــه‌تــاکو ئێستـا که‌س سه‌ر له‌ عه‌سقی پاکت ده‌رناکا
هێنده‌ پیرۆزی نه‌ک به‌تــه‌نها من شاریش به‌بێ تۆ ڕۆژێک هه‌ڵناکا
کچێ ئه‌م شاره‌ شه‌قام به‌شه‌قام هه‌ر هه‌مووی تێکڕا جهوری تۆ بێ
ڕێشم لێ مه‌گره‌ ئه‌گه‌ر پێت بڵێم هه‌ناسه‌م سه‌د جار به‌ساقه‌ی تۆبێ


اکنون ساعت 02:32 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)