پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 12-15-2009 03:44 PM


چه ند ده ترسم

چه ند ده ترسم
كه دێمه وه،

هه واڵێكی تاڵت پێ بێ.
چه ند ده ترسم،

كه باوه شت پێدا ده كه م،
بۆ نی نا مۆ یه كت لێ بێ.

چه ند ده ترسم،
كه دێمه وه،
گرامه ری زمانی چاو،

رێنووسی هێمات گۆ ڕابێ.
چه ند ده ترسم،

پله ی گه رمیی په نجه كانت
وه ك به جێم هێشت وا نه ما بێ.
له مه ش زێتر،

چه ند ده ترسم،كه سم!هاو ڕێم!
كه دێمه وه،
تۆ وه ك خۆت بیت،من بگۆ ڕێم!

عه بدووڵا په شێو

behnam5555 12-16-2009 08:42 AM


هاوار له من


هێنده له گێژی گه ردوونا
گێژم خوارد
هه مو ساته سه وزه كانی خۆزگه م هه ڵوه رین
بۆ وه ی گوڵه كانی خه یانه ت
ره نگ زه رد نه بن
دڵۆپ دڵۆپ نمه بارانی چاوه كانم هه ڵده مژێ
قاقڕێكی پڕ له سه راب
چ خۆشبه ختن ئه و باڵنده كۆچه ریانه ی
له سه وزایی ئه به دییه تدا
ئاوا ده بن و
نه فره تی زه وی نایانگاتێ
له م جیهانه پڕغوربه ته دا
رێگه ی دووری ئه ندیشه م
چڵی زه ردی دار سێوه كرمۆڵه یه
وا فریشته كانی سه رم
نه زانانه سوجده ی بۆ ده به ن
گه ر هه نگاوێ دورتر بفڕم
ئه گه مه وه رزی ره شی گه رده لوولی تاوان
مردم ئه وه نده
له گێژه ڵۆكه ی نه دامه تیدا
بووم به ده سرۆكه ی سه مای جندۆكان
مردم ئه وه نده زیكری ساته مه یوه كانم كرد
له به رزی سامناكی چاوه ڕ‌وانیدا
سه دان ساڵه له دوایین جاری مردنم
تێپه ڕ ده بێ
كه چی نه حه شرم ده كه ن
نه له م گۆڕیچه ته نگه ش ده رم دێنن
ئاخۆ كه نگێ
ئایه ی حه قیقه ت نازڵ ده بێ!؟
كام پێغه مبه ر...
كام ئۆمه ت وه ری ده گرێ
ئاخ په پووله قژ ئاگرینه كه
ئه وه تۆ بووی یا من؟!
له پێناوی ئه وینێكی ئه فسانه ییدا
چی تاشه به ردی ئاسمانه
باری به سه رماندا؟
ئه ی بۆ نه مردین؟!
تۆ بڵێ مه رگ به هێز تره یا ژیان؟
به رد سه ختتره یا گیان؟
یا ئه وینی وڵات دامان ئه گیرسێنێ
به پشكۆی پیرۆزی رقی تۆڵه
ئه ی ئه و خاتوونه دیله ی چوار مێخه یان كێشاوی
له جۆگرافیای تاوانێكی پیرۆزدا
چه پكێ بۆ كڕووزی سینگت
بكه تێشوی رێگام
ئاسمان ژه نگاوی و
پێغه مبه ره كان خائینن
ئایه كان به پیرۆزی ناگه نه ده ستمان

فه وزیه سووڵتان به یگی

behnam5555 12-16-2009 09:02 AM

قاله مه ڕه

ئه ي شيله ي هه نگويني سروشت!
ئه و شمشاڵه ت
ده گه ڵ
ڕۆحي پاكي
كام ئه ستێره سه ر بڕاو دا
هاو په يمانه،
وا...هێنده به هێز
قه سيده ي ڕه نج و ته نياييم
تێكه ڵ تالاري ئاسمان ده كا؟
خۆشه ويستي خاك
جاڕ ئه دا؟
ئه ي پاكترين به رهه مي ده رد!
به ره به يان
له كه وشه ني سه وزي سۆزت
به ره و ژيان ده ڕۆمه وه
ئێوارانه
چاو پشكووتن و پێكه نين و
خه مه كانم
مروور ده كه مه وه
هۆ په ر وه رده ي هه واي هه وار!
خه م به ره و كۆتايي ئه چێ
به قورباني په نجه كه ت بام
ئاهه نگي نوێ
ئاهه نگي نوێ

جه هانگير غه فاري(ئاگرين)-بانه مه ره ي1378هه تاوي


behnam5555 12-16-2009 09:04 AM

ئه وینی تۆ


له و کاته وه ئه وینی تۆ
له ناخم دا سه ری هه ڵدا
داری هیوام با ڵای كردو،
گوڵی بزه م سوور هه ڵ گه ڕا
روژێك نه بو هه زار كه ڕه ت
گڕی عیشقت
په ڕ و باڵی مه لی خه یاڵ نه سووتێنێ
شه و نه بوو هه ناسه كه م
له سه ت لاوه
شووشه ی دڵم نه چڕژێنێ...

خالید عینایه تی



behnam5555 12-16-2009 09:07 AM

ئه گه ر هاتی
وه ک بارانێک له پایيز دا
لێم بباره
ته پو تۆزی
سه ردره ختی نێو گه ڵا کان
را بماڵه
ئه گه رهاتی
به هێواشی له سه ر که ناری
ئه م دڵه م
له نگه ر بگره
نه کا له قوڵایی دڵما
بزر ببی
ئه گه ڕوون بوی
هیچ که س نیه
هانا بۆ ڕزگاربوون به رێت
چون که دڵم
زه ریایه که
له خوشه ویستی ودڵداری
به هه شتێکه
له ئێواران و له جوانی

behnam5555 12-16-2009 09:10 AM


چل‌چرا

من پێكه‌وه به هه‌ر دوو ده‌ست
ته‌لی گه‌رم و ته‌لی ساردی
خۆشه‌ویستیم گرتووه
بۆیه له‌شم خۆی بۆته وزه‌ی كاره‌باو
له‌م شه‌وه‌دا
چل‌چرای ئه‌م هه‌موو شێعره‌ی
له سه‌ر سه‌رت هه‌ڵكردووه!

شێركۆ بێكه‌س

behnam5555 12-16-2009 09:13 AM

ئه وینی تۆ

له و کاته وه ئه وینی تۆ
له ناخم دا سه ری هه ڵدا
داری هیوام با ڵای كردو،
گوڵی بزه م سوور هه ڵ گه ڕا
روژێك نه بو هه زار كه ڕه ت
گڕی عیشقت
په ڕ و باڵی مه لی خه یاڵ نه سووتێنێ
شه و نه بوو هه ناسه كه م
له سه ت لاوه
شووشه ی دڵم نه چڕژێنێ...

خالید عینایه تی

behnam5555 12-16-2009 09:16 AM


سه ره تای سه ره تا

له كوێ عاشق بم
له وێ له دایك ده بمه وه و
سه ره تای سه فه رمه.
من له عاشق بوونی خواوه هاتوم.
خواش باوه ری به شێتی هه یه.
ده نا چی داوه له عه شقی من و
له شه یتان...

ئازادموحه مه دیانی

behnam5555 12-19-2009 03:45 PM

خوزگه ....


قه ت خوشه ویستی نه بووبایه
که هاتیش ئه وه ی که خوشه ویستی بو شاباش ده کرا
پی زان بایه

خوزگا قه ت دله پاکه ئه وینداره کان
نه ده شکان به به ردی پی نه زانی
بی هه سته کان!!!

behnam5555 12-19-2009 03:52 PM

ئه گه ر رووبار
گه لای ته رمم هه تاکو نیو ده ریا ببا
من ئاماده ی هه لوه رینم.


ئه گه ر ئاسمان
مه لی روحم تا ئه وپه ری بی کوتایی ریگا بدا
من ئاماده ی هه لفرینم.



مارف ئاغایی


اکنون ساعت 09:05 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)