پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-20-2010 06:42 PM


یه ک دونيا ته نيايی ... !

ماله که م ميوانداری يه ک دونيا ته نیايی يه

هه ر وه کوو ، ئه و ده شته پانوو به رينه

وه کوو ئه و ريگا دورو دريژه ..

وه کوو ئه و کیوه بلينده ..

گه ر نه نالينم ،

گه مژه م !

گوم ئه بم له ناو ئه و رازه دا !

گه ر بليم گه مژه م

کوا که سيک
که تی بگات ، له و رازه ... !

<< سه هه ند >>

behnam5555 07-20-2010 07:15 PM


تۆش بۆخۆت فر......

یادگاریه‌کان تاوتوێ که‌
وه‌فا لای تۆبێگانه‌یه‌
هه‌رچی ئه‌ڵیی به‌هانه‌یه‌
ئه‌ڕۆم و ناگه‌ڕێمه‌وه‌
دوور به‌ دوور سه‌ر ئه‌نێمه‌وه‌
له‌ڕۆژه‌وه‌ی تۆم ناسیوه‌
هیچ خۆشیم له‌خۆم نه‌دیوه‌
تاڵاوی دونیات پێ چێشتم
ساتێ به‌ ئاوات نه‌گه‌شتم
نۆره‌ی تۆیه‌ چاوه‌ڕوانی
سودی نیه‌ په‌شیمانی
ده‌ستت له‌ یه‌خه‌م بێته‌وه‌
ئیتر منت بیر چێته‌وه‌

میدیا حسین

behnam5555 07-20-2010 07:25 PM



هه ر كاتي ده كه ومه بيري
وه كو روژاني جواني

بو ساريژي زامه كانم
به ته نيا ديمه سه ر كاني

زوخاوي دل هه ل ده ريژم بو ورده شه پوله كاني
ئه م به سته يه بو ده خوينم به لاوه ك يا به گوراني

كاني كاني تو جيژواني پريه كاني
تو ئاوینه ي ئاسماني

خویني جه رگي چيا سه خت و به ر زه كاني
خوزگا ئه وه ي من ده ي زانم توش بيزاني كاني كاني

ده زاني بو زور دي مه لات؟
چون له لاي تو به جي ماون جي پي كاني

كاني كاني

تو شاهيدي پشكوتني ئه وينيكي ئا سماني
قاتلي من له توي دا شورد په ن جه كاني

خویني دلم تكاوه نيو ئاوي كاني
به ده م دزه ي ئه وينه وه

ده مردم و نه م ده زاني
كاني كاني كاني كاني


behnam5555 07-20-2010 07:26 PM



وەکوو دارێک له رەگەوە دەریبێنن
تۆم له ناخی دڵم دەرکرد
وەک کاغەزێک بیسووتێنن
خۆشەویستی تۆ ئاوا مرد
وەک برووسکه ون بێ لەناو لەشی شەودا
تاسەم بۆ تۆ ئاوا نەما
وەک باڵدارێک له کەلاوەی خۆی بێزار بێت
وەک رووبارێک لەسەرچاوەی خۆی بێزار بێت
بێزارم لێت ، بێزارم لێت
ئەو رۆژانەی خۆشتم دەویست
من شێت بووم شێت
رۆژانێک بوو حەزم دەکرد و دەم هەویست هەر تۆ بگرم به خۆشەویست
رۆژانێک بوو کە جاران سەیری تۆم ئەکرد
ئیتر کێوی خەمم دەمرد
ئێستا بە چاوتا دەڕوانم تەدەقێ سەرچاوەی ژانم
رۆژانێک بوو تۆ لە دڵما کۆتەڵێکی پیرۆز بووی ؛ ساویلکە بووم
کەچی من هەر وام دەزانی ، تۆ بۆ من دڵسۆز بووی
بە گشت زەبری پاچی قینم ، کۆتەڵی پیرۆزتم شکاند
بۆ جوانەمەرگی ئەوینم تاقە فرمێسکێکم نەڕژاند
من چۆن فرمێسکی ئازار دەڕژێنم بۆ کچی بێ بار
ئەوەندەی من تۆم خۆش ئەویست
نیو ئەوەندە خۆم خۆشنەویست
کەچی تۆ هەر منت نەویست
کچێ تازە ئاو ببڕێ لە رووخانە
بەڕوو قات بێ لەو کێوانە
من دڵ بە تۆ نادەم ئیتر
ئیتر بە تۆ ناڵێم گیانە ، چاوەکانت مانگەشەوی کوردستانە
من نەمام بووم کە دڵی خۆم ، ئاخ بۆ کچێک دەکرد بە مۆم
کە نەک شعر
ئەنجیل،
تەوڕات ،
زەبوور،
قورئان ،
دڵ و وەڵات
بە یەک ئەنگوستیلە دەدات
تۆ کچەکە ئەگەر رۆژێک ئەوین فێر بووی
ئەگەر رۆژێک لە زمانی برین فێر بووی
ئەگەر رۆژێک بە هۆنڕاوەی زیزی مندا ، چاوت خشکاند
ئەگەر هەستت کەرد خەریکە ، لەناوەوە بتخواتەوە چەمی گریان
رێنەماییم ئەویە بۆت
مەگری بۆ من ؛ بگری بۆ خۆت

behnam5555 07-20-2010 07:27 PM


هه نگی ویلی خه یالی من
له نیو باخی بزه ی یادت
بونی سازو شیعر و گورانی ده هینی
له نیو که ندووی ته نگی دلم
شانه غه زه لی هه نگوینی یاری
ئه وسا شیعر و سوز و نیگا
کلوور کلوور
له سه رده فته رم ده باری

(( کولسووم عوسمانپوور ))

behnam5555 07-20-2010 07:28 PM



پرچه کانت پرن له بونی گوله سیو ،

داخوم چه ن شه وی خه مبار ،
به تارو پوی ره ش و
ده فه ی هه ور
ئاسمانی خه ونه کانی ته نیوه ؟
*
ده سته کانت پر له ریحانه
له شلیره ،
له پاییزی خه یاله کان ،
تو بلیی
به چه ن مرواریی ئه ستیره
کراسی شه وگاری چنیوه ؟
*
چاوه کانت به لام
پرن له خه رمانه ی نامویی
ئه زانم بارانی چاوانمی قه ت نه دیوه ؟


behnam5555 07-20-2010 07:30 PM



ئه سیری بسکی ئالوزی کچه کوردیکی نه شمیلم
تماشا که ن چه سیریکه به ده ستی دیله وه دیلم

(( هیمن ))



behnam5555 07-21-2010 04:07 PM



دو بیتی کردی


وه ره روکی کو روخسارت ببینم


گول ئو سونبول ژ دیدارت ببینم


وه ره رونی بال من هه مو ده مان


کو ئه ز ته تیر ببینم نازه نینم




دلم دووره ب حالی وی نزانم


ییکی دویم کو په یامی بشینم


ئه ی خودا تو مرنا من دره نگ که


دا کو ئه ز چاوین یارا خو ببینم




دلم زار ئو حه زینه چا نه نالم


وجودم ئاگرینة چا نه نالم


ژ من را دبیژن چما دنالي


مرن ل به ندا منه وا نه نالم




خه مام خه م به خه مخاری دلم خه م


خه م هه م مونس ئو هه م یار ئو هه م ده م


خه م ناهیله کو ئه ز ته نی بمینم


ئافه رین باری که للا مه رحه با خه م




بی ته گولشه ن وه ک زندانه د چاودا


گولستان ئاگرستانه د چاودا


بی ته ئارامی ئو عومر ئو ژیان


هه مو خه ما په ریشانه د چاودا




بی ته لوین سیاه ماره ب چاوان


بی ته هه ر روژ شه و تاره ب چاوان


بی ته ده ما دچمه گولستانی


گولستان سه ر تا سه ر خاره ب چاوان






behnam5555 07-24-2010 09:50 AM

هه‌نار بێ هه‌نار

په‌ری كه‌ریمی نیا



http://static.squidoo.com/resize/squ...anate_tree.gif

شكڵێك له‌ شێوه‌ی دڵت فلیقا
كراسه‌كه‌ هه‌نارێ ناكا
بیر ناگلێ
قاچم دێشا
یا
دڵت


چ ئۆستوروه‌یه‌كی دڵ گووشراوه‌
ماڵ ماڵینێ
كراس زێڕینێ
رێگه‌ بده‌
گوڵ نه‌كه‌نێ

كۆڵه‌كه‌ت جێوبانی بوكێنی بێت
پیاوه‌كه‌ت هه‌نارێ نه‌كات

باوكه‌ ساڵه‌های ره‌به‌قه‌
بنی داره‌كه‌ی كرده‌ ئاو
گری گری
هه‌نارت گری
داوه‌ڵت نه‌گری
خوا گه‌لێكه‌ بچووك

قاچت بۆ ده‌رپێیه‌
چیچكان شۆرِ كه‌
هه‌ناره‌كه‌ دار ناگرێ
كۆڵه‌كه‌ بڕمێنه‌
پاڵ:گه‌وادی

ئاوێنه‌كه‌ به‌ رووت كراوی
دابه‌شی شه‌ش قرِانی كه‌
قاچ له‌وه‌ هه‌ڵواسراوتر
مه‌مك له‌وه‌ دڕتر
ته‌پۆڵكه‌كانیش ده‌ستیان بان برۆیانه‌
رسته‌یه‌ك بێ كڵاو بكه‌ راخه‌رت
هیچ خاڵێك له‌و رسته‌دا هه‌نارێ ناكات
ئه‌سپ نییه‌ ئه‌سپه‌ ژن
ئه‌سپ گیرفانی زین نییه‌
ئه‌سپ بۆ زین×زین بۆ ئه‌سپ

رسته‌كه‌ت بێ هه‌نار:
درێژه‌ی من بێوه‌ژنییه‌
بهاوارێنه‌
كه‌وانه‌ی هاوارت دالێكه‌ بۆ زرِی دار

گوێت بگره‌
دایك یه‌ك هه‌نار
خوشك دوو هه‌نار
نه‌نك سێ هه‌نار
خه‌سوو 4 هه‌نار
پوورێ...
بازنه‌كه‌ت له‌م بازگه‌ رابگره‌
تۆ بێ هه‌نار
په‌ری بێ هه‌نار
نیشتمان بێ هه‌نار
حه‌قمه‌ بۆ وشه‌یه‌ك بشیرِێنم:
فیرده‌وس بازنه‌یه‌كه‌ بڵ

فانووسه‌كه‌ت به‌ كووژاوه‌یی دابگیرسێنه‌
هه‌ستێره‌ قه‌ت نابێته‌ سیاسه‌ت
هه‌ستێره‌ شین ده‌بێ و چاوی سوور نابێ
هه‌ستێره‌ سه‌وز ده‌بێ و هه‌نارێ ناكا
هه‌ستێره‌ موغایه‌ری سیاسه‌ته‌
هه‌ستێره‌ موه‌ته‌نی داری زڕه‌
شه‌ش گۆشه‌كه‌ت له‌م رسته‌دا
بحه‌
وێ
نه‌a
هه‌ستێره‌ هه‌نار بۆ سیاسه‌ت ناكات.
□□□
دایكم دا را دا را دا را چڵه‌كی
هه‌ناری پرِ غه‌زه‌بێ
حه‌یا قه‌تره‌و چكانێكه‌
دڕكی گوڵ باخت له‌ من كه‌وێ
دیواره‌كه‌ت ئاجور فه‌رِشی كه‌

دیواره‌كه‌ چه‌قییه‌ چاوم
دراوسێكه‌مان له‌ سه‌ر بان سه‌عی ده‌كا:
چاوی له‌ به‌ر پێم هه‌ڵرِژاوه‌
حاح بۆ جارێكی تر
حه‌ساره‌كه‌مان گوڵاوی بوو
من عه‌شقێكم هه‌یه‌
پشیله‌یش نایتۆقێنێ
جه‌غارا
چاوی من شینێ
سه‌وزێ
عه‌سه‌لیێ
ئه‌ی
زڕێنێ
ئه‌م شه‌و خه‌و ته‌شتی خوێنه‌
دایكم هه‌موو خوێنێكی ناوێ
كورسیه‌كی توندتر ده‌كاته‌ پاڵم
حه‌زمه‌ ئه‌وه‌نده‌ بیئاوڕێنم
هه‌ر قاشێكی له‌ سه‌ر به‌شێكم بێت
دراوسێكه‌مان لاپه‌رِه‌یه‌كی تریش سه‌عی ده‌كات
دایكم چاوی ها له‌ كونی درگاكه‌
په‌ینجه‌یه‌ك هه‌لئه‌سپێرم
دڵم نوشته‌ی ملمه‌
قۆچه‌قانی نووشته‌م سراته‌لموسته‌قیمه‌
تا لاپه‌ره‌یه‌كی تر سه‌عی
یا حه‌زره‌تێ
بازنه‌ی به‌ختم بشه‌وێنه‌
□□□


دڵم چوار گۆشه‌ی قیچكانه‌
له‌م سووچی نا ئه‌و
سووچی
ئه‌و سووچی نا چواِررێیان سووچی
قورئانه‌كه‌ سه‌عی بكه‌
ئه‌مشه‌و تورنجی باوان ناقولاپه‌
یا پیری مراد
به‌رده‌كه‌م تێمه‌گره‌وه‌
بۆ من ده‌ستت خێچ بێت
×××

جمه‌ی جووت شه‌ش حه‌ب به‌یاز:
هه‌ناره‌ جارِێكی كه‌ڕكیفاوییه‌
كورسییه‌كه‌ت تیا ته‌واو ناكات
رووره‌شی پیری موراد
وایه‌ری تێله‌كه‌ پچرِا
وایه‌ر سیرِاتێكی ناموسته‌قیمه‌...





behnam5555 07-26-2010 02:20 PM



خولیا


من و ئه‌وشۆ
من ودایكم
من و پیرێژنێكی ڕه‌ق هه‌ڵاتوو
پێده‌چێ‌چاوه‌كانی ئه‌و
له‌شین گێڕی شه‌هیدێكا
له‌گه‌ڵ فرمێسكاوه‌ری بن
پێده‌چێ لێوه‌كانی ئه‌و
له‌گه‌ڵ لوژه‌ی هه‌ناسێكا
به‌ره‌وئه‌وپه‌ڕی سنوری بێ ده‌نگی فڕی بن....
من ودایكم...من وپیرێژنێكی...
ئیترمنیش سه‌مای ئه‌فسوناوی
به‌رهه‌موره‌نگه‌سه‌وزه‌كانی یاد،
به‌ڵام ئه‌وشۆ:
ئه‌من نا......تۆ؟!!...
گه‌رپێم نه‌گه‌ی
هه‌نگاوهه‌نگاو...جێ پێ‌جێ‌پێ‌
شه‌قامی فش نه‌پلیشێنی
سه‌وزنابێ‌.
هه‌وداهه‌ودا
كۆڵان مه‌ڵاسی ته‌نافی چاوه‌ڕوانیمه‌
-له‌گه‌ڵ تۆدام،من هه‌رته‌نیام-
وه‌ك ڕۆژانی به‌بێ‌تۆیی
نه‌هه‌ناری حه‌وشه‌تان و
نه‌گوڵه‌باخی په‌نجه‌ره‌و
زیاترله‌وه‌ش:نه‌په‌نجه‌یه‌ك
ده‌یانچنێ‌
من وشێعرو هه‌ناسه‌یه‌ك
سه‌راپاشمشاڵی باڵام
لێواولێوی فوو
گه‌لێ زامدارم،گه‌لێ زامدار.!!
وه‌ك جاڵجاڵۆكه‌ده‌وراوده‌ورم
ته‌ونه‌ته‌ون!
گه‌رتۆنه‌یه‌ی
خۆت نه‌گلێنی
ًچۆن بتگه‌مێ
ئێستاش من عاشقم
وه‌ك مه‌م به‌زین
گه‌رپێم نه‌گه‌ی؛
تۆ؟...پێم نه‌گه‌ی!؟!.....
همممممممممم
ئه‌وشۆ...دایكم
پیرێژنێكی ره‌ق هه‌ڵاتوو...
ئه‌تۆ...
به‌ڵام ئه‌من:
من وخودا...؛؛؛
من وشانی راستی گه‌ردون
من لێڕه‌واری ئه‌م ژانه‌م
من چۆڵه‌واری ئه‌م ته‌مه‌م
بێ‌وه‌ی پێم بڵێن سه‌رهه‌ڵده‌گرم
ئاره‌زوی تینووی ئه‌م ده‌ڤه‌ری هه‌ناسه‌یه‌
له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌كانی دایمكا
من دێمه‌وه‌
گه‌وره‌ده‌بم
وه‌ك شه‌پۆلی قوچی سه‌ركێش یاخی ده‌بم.
گوێكانت به‌دیواری سوری ئه‌م ئێواره‌وه‌نێ‌
ئه‌م بایانه‌لات نامۆ نین
تێ بگه‌گه‌رتۆچه‌ندنامۆی؟!!..
تێ‌بگه‌؛
باوه‌شم نیشتمان نیه‌
گه‌رپڕم كه‌ی له‌خۆڵه‌مێش؛
خودكاانیش دواغه‌زه‌بی هه‌روڵاتێك
كه‌لاوه‌كان له‌ناومنداهه‌ڵڕێژن.
گه‌رلێم گه‌ڕێن
له‌م پێده‌شته‌عه‌شق نابم...شێعرنابم
ژوان نه‌مناسێته‌وه‌
له‌م پێ‌ده‌شته‌نابمه‌كانی وشك بكه‌م
و...........
ئێمه‌گرێدراوی یه‌كین
گه‌رتۆنه‌یه‌ی لێك ئه‌پچڕێین
ئه‌من پچرَاو
ئه‌تۆپچڕاو
ئۆه‌......پچڕاوین ئێمه‌؛
تۆمه‌یلی ئه‌وقوڵاییه‌و
حه‌شارگه‌یه‌ك له‌ناوگڵا
ناتهه‌وێ‌كه‌س بمانبینێ‌.....
....هه‌ی ترسه‌نۆك.......
منیش پڕاوپڕی لوتكه‌م...نانا..
گه‌رتۆش نه‌یه‌ی من هه‌رده‌ڕۆم
باته‌نیابم...بابێ‌تۆبم:
له‌لوتكه‌دا دامگیرسێنن
بمكه‌ن به‌مۆم به‌خۆڵه‌مێش
ئه‌مجاره‌یان
له‌نێوشمشاڵی كون كون كراوی
ده‌رونما و
بایێكی گڕاوی هه‌رئه‌م هه‌ناسه‌یه‌
روحم گۆرانیه‌كی لایه‌لایه‌
له‌لوتكه‌وه‌به‌سه‌رلاشه‌ی خه‌وتووی تۆدا
ئه‌توێمه‌وه‌
من په‌نجه‌له‌ناوپه‌نجه‌ی هه‌زارتۆدا
ئه‌تۆش خه‌وتوو
چاوه‌ڕ وانی هه‌ربۆمنێك........


محه‌ممه‌دمسته‌فازاده‌بانه‌


گه‌ڵاڕێزان

18/81387


اکنون ساعت 05:08 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)