![]() |
|
په‌یكان " فوئاد جه‌هانی " بانه ئه‌ها په‌یكی شه‌هی شاهان چ خۆش په‌یمانه‌ووپه‌نده په‌راوێزی په‌ڕِه‌ی عه‌شقی به‌ڕێژنه‌هه‌وری گۆڤه‌نده كه‌بارین و تریشقه‌ی هه‌وری دڵ ژیلوانی چاوانم له‌قه‌ڵبه‌ز شیوی گۆنام و له‌ڕووباری دڵم مه‌نده گه‌مارۆی كه‌پری عه‌شق و دڵ له‌نیساری بزه‌ی تۆ دا كه‌دیل و كه‌ل په‌چه‌ی به‌نده‌و كه‌ئه‌سری دیده‌نابه‌نده بڵێ مه‌ولا له‌مه‌ولا من له‌له‌یلا لاده‌م و له‌ی لا وه‌كه‌م لێرانه‌من ڕێگه‌م له‌ڕێگه‌ی تۆ وه‌بم به‌نده ڕوخی دژوار و دژ داماو و ژێ ژانی نیگاهێكم په‌ڕی ئاوازی شه‌تره‌نجت له‌له‌نجه‌ت بۆ سیامه‌نده كه‌دیم نا دیمه‌نێكی چڕ له‌سوڕماوی له‌سورماوی دوو چاوی دیم كه‌نابینێ دوو چاوی ماشقه‌ی ڕه‌نده ده‌دیمنا بێژه‌ڕه‌نجاوی په‌چه‌ت تا كه‌ی به‌ئاڵۆز و به‌داردارداری سێ داره‌ی قژت خاچی دڵم به‌نده |
|
هه‌تاوی ڕووت ژیواری به‌ناحه‌ق كه‌ده‌چێ ده‌ر حه‌قی هه‌ستم دیواری دڵم داده‌ڕمێ دڵ ده‌به‌ده‌ستم هه‌ژگه‌ڵ به‌به‌خیلی قژی خاوت له‌ده‌روونم ئاڵاوه‌به‌په‌یمانه‌یی په‌یمانی نه‌فه‌ستم هیوا له‌نشێوی حه‌ز و ئاسۆ له‌به‌یانی هه‌ورازی هه‌وار و هه‌مه‌نی هه‌وری هه‌وه‌ستم دنیا له‌چڵێ چۆله‌كه‌و چاوێ له‌چه‌ك بێ بارانی گله‌و گولله‌وو گریانه‌ده‌به‌ستم زیندانی زنار و زمه‌نی زار و نزاریش ها‌توونه‌ته‌په‌یڤین و دڵ ئازاری قه‌فه‌ستم تۆ بێت و له‌هه‌رمانی هه‌ناسه‌ت بڕِه‌وێم و سه‌رگه‌رمی سه‌ما سه‌رمه‌دی سه‌ردارییه‌مه‌ستم په‌روازی په‌لم پردی په‌ژاره‌م ده‌پوێنێ ڕِووخانی سنووری په‌مه‌یی بایه‌كه‌هه‌ستم خوای خه‌نده‌وو خۆر و خه‌وه‌ئه‌م خێوی خه‌یاڵم به‌و هۆ‌یه‌كه‌وا بێ وزه‌وو به‌سته‌یه‌ده‌ستم هه‌ر كارێ ده‌كه‌م چاره‌یی داها‌تی له‌لایه من بێ خه‌به‌ر و پۆوی به‌بێ هووده‌ده‌به‌ستم برژانگی بژار و به‌برۆ تیری موژه‌ی حه‌ق پێكانی به‌په‌یكان و به‌په‌یكی مه‌یه‌مه‌ستم خوێن نایه‌له‌جێ تیری موژه‌ی سه‌روه‌ری مه‌ستان بارانه‌له‌چاو دێت و كه‌جۆگه‌ی هه‌ڵ ئه‌به‌ستم تا دێت و هه‌ناسه‌ی دڵه‌كه‌م ده‌سكه‌نه‌كا با به‌ر بۆنی شنه‌ی خۆری خه‌رامانه‌وه‌مه‌ستم ئه‌ستێره‌له‌گه‌ڵ شه‌و ده‌شه‌ڕێ تا بدڕێ ڕه‌ش په‌رده‌ی نه‌شه‌مه‌ی ڕه‌ش شه‌قی كا شه‌ققه‌یی شه‌ستم فواد جهانی بانه |
له ژیر باران دا |
|
نیوه شه وی بێ تویی |
|
شعری از ظاهر سارایی |
ريبه ندان؛ |
اکنون ساعت 04:49 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)