پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 09-04-2010 12:51 PM

بوچی

بوچی به ته نیا لیره جیت هیشتم
چیروكی عیشقی لاویت پی نیشتم
دیاره نازانی گولم وا نابی
نه عیشق وایه و وه فایش وا نابی

كه تو جیت هیشتم گولم چرو بوو
ئاخر عیشقی تو هه مووی درو بوو

عیشقم چوو ، گولم چوو
روژگارم به سر چوو ( عومریشم )
چاوه ریی به هار بووم
قه ت نه مدی و به سه ر چوو

دلیك عاشق بی هه ر ده نالینی
دلی تو به رده دلم ده شكینی
نه تو عاشقی نه عیشقیش وایه
خوشه ویستی من به بی په روایه

نه مزانی ئه توش ده روی به ویلی
وه ها به جاری توش به جیم دیلی


behnam5555 09-04-2010 01:02 PM


دیلان

دیلانا مه ره نگینه
ته و دا خورت و زه رینه
ده ما من ته ماشا كرد
یارا من ده و دا نینه

خورتو وه رن دیلانی
زه ریو وه رن دیلانی
وه ره ره وگشا گووه ندی
وه ره ده ستی من جاری
ئاخ لی جان واخ لی جانی
وه ز هاتم دو كانی
دیلانه بانی به رمه
پر كی فه رالت و گه رمه
ته ما من یار نه دیتی
ئاگر باری ل سه ر مه
چاخی یاری دبینم
حه یرانا دل سترینم
ل گووه ند و دیلانا
عاشقیك خار و دینم



behnam5555 09-04-2010 01:03 PM


هه لپه ركی

هه لپه ركی گه رمه شایی یه هه رایه
كچ و كور تیكه ل به زمه و سه مایه
هه ركس بو دوستی په یمان ئه به ستی
شان له شان ده خشی ده ست لیك ئارایه
نازدار و بیری شیرین و دولبه ر
مه ریه م و مه له ك ئه ستیر و گه و هه ر
سه ر چوپی گرن خانمی دولبه ر
ئه مرو له گه ره ك به زمه و هه رایه
ئه مرو له گه ره ك شایی یه و سه مایه

زره ی بازنه و ده نگی گو به ره
هاواری شا باش سه دای له و به ره
نازی به چاوان پیم ده لی وه ره
بریا سه د بریا ئه و بومن بوایه
خوزگه ده خوازم ئه و بو من بوایه

هه لپه رن ده ی ده ی به شان هر به شان
مه مكو له ی ناسك با بینه هژان
شوخیكی جوانم كردووه به نیشان
جوانی وا نیه وه ك په ری وایه


behnam5555 09-04-2010 01:05 PM


به سه رهاتی

به سه رهاتی دلداریم
بوته باسی ئه م شاره
هه موو خه لك ده یزانی
بی وفا بووی ئه م جاره
دلی منیش مشتیكه
توانای ئازارت ناكا
خوشم لیره ئاواره م
وازم لی بینی چاكه
گریان له گیانی من دا
له دوای تو وه ك بارانه
ئه زانم روژی ده مرم
هه ر به عیشقه ی جارانه
عیشقی من داستانی بوو
هه موو كه سی پیی زانی
كه چی تو خسته ژیر پیت
منیش بووم به قربانی

behnam5555 09-04-2010 01:06 PM


وه ره وه

وه كوو ده ریا شه پول ده ده م
به گریان هه راسانم
به چوار ده ورم گیژه ن ئه خوم
چی به سه ر هات ده سگیرانم
ده سگیرانم وه كوو په ری له كه ناری خورئاوا بوو
به بی بزه ی مال ئاوایی له ده ستم ده ر چووه بی شوو
ئه و روژانه ی به یه كه وه په ری گولمان هه لئه وه راند
ئه و ساتانه له لیوی یه ك ماچی به هاریمان ئه چاند
وه ره وه وه ره وه ده ردی دل چاره كه ی
ده ردی دل گرانه و با ئیتر چاره ی كه ی
با ئیتر نه سووتیین هه ردووكمان تاكوو هه ین
وه ره وه له غه ریبی وه ره وه
بگه ریوه تاكوو ده ستی باغچه و به هار لیوه بگرین
بگه ریوه له غریبی باچی دی بو یه كتر نه گرین
ئیستا ئیره وشكه بومن وه كوو عه رزی گه لا وه رین
ئیستا پیكی په شیمانی ئه نوشم له داخی ئه وین

behnam5555 09-04-2010 01:07 PM

یاران


له ژیر زه رده و نووری مه غریبدا ده گریم دیسان

له ناو به فری به ر به یاندا ده گریم دیسان
من ده گریم و ده زانم ئه و چه ند پیروزه
بو خه می من باوه شی ئه و چه ند به سوزه
ئیتر یاران لیم گه رین با ئه مشه و شینی عه شقی بكه م
بو ئه م سوزه مانگی قه له م چروی وشه من به ری بكه م

ئه مشه و جه ژنی شیعره و به دمه ستی منه یاران
شه وی به خته و ره هیله ی عه شقه ئه مشو یاران
تو ته ماشای كچانی شار به چرپه وه
به قریوه ی هه زار نازی سه ره ریوه
چون وه كوو مه ل پولاوپولی
سه ر چناران دین و ده چن
قه تاری گول چه می غه من
چروی سه وزن دین و ده چن
ئیتر یاران …………


behnam5555 09-04-2010 02:23 PM






ڕۆڵه‌ی كوردم فێری هه‌وراز و لێژم


تا زۆر بڕۆم زیاتر ئاره‌ق بڕێژم


كورتتر ده‌بێ ڕێگای دوور و درێژم


ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ، به‌ره‌و ئاسۆی ڕوون


ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم ! تا ترۆپكی ڕزگاربوون


هێـمن

behnam5555 09-04-2010 02:25 PM






دایه‌گیان من سه‌یرى شێوه‌ى خۆم ئه‌که‌م له‌ جوان ئه‌چم
تۆش دڵم خـۆشــکه‌، به‌یانى جـه‌ژنه‌ بـۆ مـاڵان ئه‌چـم

خـۆ له‌گــه‌ڵ ئـاوێنــه‌کــه‌م دایــم به‌ره‌و ڕوى یـه‌کتریـن
ئـه‌مـگـرێتــه‌ باوه‌ش و ئـه‌و حــه‌ز ئـه‌کــا مــن لانه‌چم

هــه‌رچــى توشــم دڵ له‌ ڕێگــه‌ تێروپـڕ سـه‌یرم ئه‌کـا
وه‌خـته‌ هــه‌ر قـوتم بـده‌ن کـاتـێ به‌ره‌و ڕویان ئه‌چـم


مه‌دهۆش

behnam5555 09-04-2010 02:29 PM

ده‌خیل ساقی وه‌ره وه‌‌عده‌ی وه‌فاتـــــــــم
بده جامێ به‌قوربانی وه‌فاتــــــــــــــــــــم

له‌به‌ر جه‌وری ڕه‌قـــــیب و ده‌ردی دووری
هه‌میشه چاوه‌ڕێی مه‌رگه ‌‌حه‌یاتــــــــــــم

هه‌زار ده‌فعه شه‌و و ڕۆژ گه‌ر ده‌رم كه‌ی
غولام و به‌نده‌یی تۆم خاكی پاتــــــــــــم

له عه‌شقی چاوه‌كانی مه‌ستی له‌یـــــــلا
وه‌كو مه‌جنوون شه‌یدایی وڵاتـــــــــــــــــم

گوتم (سانی) هه‌ڵێ بۆ خۆت هه‌ڕاكــــــه
گوتی چاره‌م نه‌بوو هه‌رچه‌‌ند هه‌ڵاتــــم


سانی


behnam5555 09-04-2010 02:31 PM




نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم

به‌غه‌مزه‌ی چاوت به‌خه‌نـده‌ی زارت
بردیان به‌غاره‌ت خه‌و و خـــــه‌یاڵم

فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عه‌زیـــــزم
دوور له زولفی تۆ، كافر به‌حاڵـــــم


سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ به‌خاڵــــــــــــــــــم




ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا
به‌‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم

(وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه‌ مـــاڵم

وه‌فایی





اکنون ساعت 04:58 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)