![]() |
غەریبە خەو |
ژوان |
نزا |
گۆڵی خوێناوی کوڕ: بڕوانه شاییه چۆپیه له و ماڵه گوێ بگره زۆڕنایه ، ده هۆڵه ، شمشاڵه ! زه رد و و سوور تێکه ڵ بوون ، ژن و پیاو ، هه رایه له و ناوه هه ر هاڕه ی هه یاسه ی تۆ نایه ! سا تۆ خوا خێراکه با برۆین ده ست بگرین به کامی دڵداری پێکه وه هه ڵپه ڕین کچ: گۆڵ نه بێ بۆ سه رم ئاڵ چه پکێ ، زه رد چه پکێ نایه م بۆ زه ماوه ن ، نایه م بۆ هه ڵپه ڕکێ کوڕ: کچ له ڕێی جوانیتا ، کچ له ڕێی جوانیتا کج له ڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا پاییزه ، گه ڵای دار ڕژاوه ، باغ ڕووته، گوڵ کوانێ ؟ گوڵ لیوی به بزه پشکووته ! کچ: گوڵ نه بی بۆ سه رم زه رد چه پکێ ، ئاڵ چه پکێ نایه م بۆ زه ماوه ن ، نایه م بۆ هه ڵپه ڕکێ بتدایه دڵبه من به هه موو مه عناوه دوو چه پکت ئه هێنا له با غچه ی پاشاوه کوڕ: (ئه ڕواو له به ر خۆیه وه به گۆرانی ئه ڵێ: ) باغچه ی پاشا له و به ر ئاوه خێڵی دوشمن ده وره ی داوه ئه ڕۆم: ڕێگام لێ گیراوه ناڕۆم: چاو کاڵ لێم تۆراوه ! (به ره به ره له دێ دوور که وته وه ) کوڕ: به باغچه ی پاشادا ورد گه ڕام ، خوار و ژوور زه رد هه بو ،بۆم چنیت ، چنگ نه که وت گۆڵی سوور نازانم ئه مجا دێیت بۆ شایی و هه ڵپه ڕکێ کچ: نایه م گۆڵ ماویه تی بۆ سه رم سوور چه پکێ ! کوڕ: (یه خه ی مراخانی ترازان): ناته وێ ئه م زامی سه ر دڵه م له باتی؟ کچ: هه ی هاوار تفه نگی دۆژمنیش پێکاتی؟ ڕاکشێ تاوێ سه ر بنێره سه هر ڕانم با بگریم بۆ دڵێ بۆ گوڵێ دۆڕانم ! مامۆستا گۆران |
شه هید نه مره شه هید نه مره: وه‌کوو شاخ وه‌کوو به‌فر وه‌کوو دره‌خت وه‌کوو به‌هارو گوڵه باخ شه هید ئاوه تینوێتی زه‌وی ئه شکێنێ. په‌نجه و ده‌سته ئازاری خاک رائه ژه نێ. سۆمای چاوه کام دوا ڕۆژ دووره ئه یبینێ. شه هید باڵای به قه د باڵای کوردستانه دڵی ئازادی و به یداخی لووتکه‌ی هه ڵوێستی ئینسانه شێر کۆ بێ که س |
قه ڵه م قه ڵه مێ سه ری خۆی هه ڵگرت هیچ ده‌فته‌رو هیچ کاغه زێ نه یان زانی رووی له کوێ کرد چۆنکه ویستیان دای بده ن و خۆی به خۆی بکوژێننه وه! چونکه ویستیان وا بنوسێ هه ر به ته‌نیا سۆڵتانه کان بیخوێننه وه شێرکۆ بێ که س |
له به‌یانی خۆشه‌ویستی ئه‌تۆی تیشکی هه‌تاوه‌که‌م |
|
|
|
اکنون ساعت 09:10 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)