![]() |
دایــکـــــم دایکی شیرینم چه‌ند خۆشه‌ویستی بۆ ژیانی من چه‌نده پێویستی له به‌ر من به‌شه‌و ئازار ئه‌کێشی نه‌کوو ده‌رکه‌وم تاکو دامپۆشی به لای لایه‌ی خۆش ، ئاوازی شیرین من ئه‌که‌یته خه‌و ده‌م به پێ‌که‌نین له نه‌خۆشیما ئه‌گه‌یته فریام چاره‌سازمی که وه‌ختێ گریام بۆ سه‌رمای زستان پارێزگارمی بۆ هاوین ئاوی سازگارمی ئه‌وه‌نده‌ی که تۆ منت خۆش ئه‌وێ |
زارۆک من زارۆکێکی کوردم خنجیلانه و بیر وردمله ناو گه‌لان دیارم زانا و زۆر وشیارم كه‌وا و پانتۆڵه جلم له خاوێنی وه‌ک گوڵم سیخمه و سه‌ڵته ئه‌پۆشم بۆ کوردسـتان ئه‌کۆشم دایم کوردیه زوانم ناسیاوی گشت جیهانم که‌ڵهوور، کرمانج و سۆران ئه‌وی دیکه‌یان گۆران له گه‌ڵ یه‌کدا وه‌ک براین بۆ کوردستان یه‌ک چراین عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌دی |
بـه‌فـــر به‌فری جوان و خـنجیله سـپی و سارد و وردیله تۆ دێیته خوار له ئاسمان ئه‌باریته سه‌ربانان سپی ده‌که‌ی وڵاتمان هه‌ورامان و کوردستان چۆله‌که دێته هه‌یوان داوای دان ده‌کا لێمان ده‌بێ دڵی نه‌شکێنین تاسه‌یان به‌جێ بێبین ده‌بێ بماڵین بانان تاپڕ بێ کووچه و کۆڵانان بێته ئاو بۆ جووتیاران عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌دی |
وه‌رزش وه‌رزش پێویسته بۆمان بۆ له‌ش سا‌غی له ژیان بۆ جووڵانی خوێنی گه‌ش بۆ جوومگه و ماسوولکه‌ی له‌ش به‌رگی وه‌رزش ئه‌پۆشم پێ‌ئه‌که‌نم، دڵخۆشم له ماڵ یان قوتابخانه ئه‌یکه‌م ئه‌م کاره جوانه بۆ مێشک و دڵ و گیانم وه‌رزش ئه‌که‌م ئه‌جووڵێم ئاماده ی کاری به‌جێم |
په‌پووله‌که‌م په‌پووله‌که‌م په‌پووله هه‌سته بکه‌وه جووڵه دوو باڵت بله‌رێنه په‌ڕه‌ی گوڵ بله‌رزێنه ئارام بگره له کۆ‌شی هه‌ڵمژه بۆنی خۆشی سازی دڵ ببزوێنه بولبولم بۆ بدوێنه منیش له ناو ئه‌م باخه به‌رامبه‌ر گرد و شاخه وێنه‌ت ئه‌کێشم له دوور به ڕه‌نگی زه‌رد، سه‌وز و سوور |
سه‌گه‌که‌م سه‌گه‌که‌م به وه‌فایه زیره‌کی له چاوایه هۆ‌گرمه و خۆشم ئه‌وێ دلسۆزه و هیچ ناخه‌وێ به شه‌و پاسم بۆ ئه‌کا دز و ناحه‌ز ده‌ر ئه‌کا که پشه ئه‌میاوێنێ کلکی بۆ ئه‌له‌قێنی ڕاوی ئه‌نێ تا سه‌ربان پشه خاکت به دامان سه‌گه‌که‌م به وه‌فایه زیره‌کی له چاوایه بۆ ئه‌وه‌ی ساغ بێ له‌شی چیم خوارد لێی ئه‌ده‌م به‌شی که نه‌خۆش که‌وت مه‌ردانه |
ئیمه مناڵین ئیمه مناڵین، وه‌ته‌ن دایکمانه مامۆستا باوکه، مه‌کته‌ب ماڵمانه قوتابی هه‌موو وه‌ک برامانه کوردی خۆشه‌ویست نوری چاومانه ئه بێ تێکۆشین ئه مرۆ مه‌ردانه چونکه کوردستان چاوی لێمانه |
ژماره یه‌ک و دوو دارێ سـێـو و دارێ توو سێ و چوار هاتم بۆ مه‌کته‌ب به غار پێنج و شه‌ش هه‌ستامه سه‌ر ته‌خته‌ی ڕه‌ش حه‌وت و هه‌شت چووم بۆ کوردستان به گه‌شت نۆ و ده یارمه‌تی هاوڕێت بده |
ســـمـۆره سمۆره کلکی زه‌رده چاوی جوان و بێ گه‌رده گوێ‌ی قو‌ته و پشتی بۆره ووریایه و فێڵی زۆره ئه ی سمۆره‌ی داره‌وان گوێز زۆر خۆشه بۆ زستان هی زلزل بشاره‌وه بیخه کونی داره‌وه |
که‌روێشک که‌روێشك له ناو لانا گوێ‌ی له سه ر پشت دانا چاوی نووقاند پڕخه پڕخ نووست تا ڕاوکه ر وتی: پخ! ئه مجا هه‌ر دوو گوێ‌ی له‌قان شانی پیا کرد به باز دان که روێشک، نزیکه دوژمن که روێشک، ڕاکه قوونه‌قوون |
اکنون ساعت 11:00 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)