- -
نوکته.....
(
http://p30city.net/showthread.php?t=26390)
behnam5555 |
06-23-2010 12:46 PM |
نوکته.....
باسی ته‌مه‌ن بو. یه‌کێ ئه‌یوت :"من هه‌ر باپیرم دیوه" ئه‌وی تر ده‌یگوت:"من بابی باپیریشم دیوه".
کوڕێکی گاڵته‌چی له کۆڕه‌که‌دا بو وتی:"جا ئه‌وه چی‌یه؟ من دۆستێکم هه‌یه ده‌ڵێ من بابی بابی بابی باپیرم دیوه"
هه‌مو وتیان:"ئای له‌و درۆیه‌ی!! بێ و نه‌بێ دۆسته‌که‌ت درۆزنه"
ناوه‌الله، به‌ڕاستیه‌تی
ئه‌ی چۆن؟
چۆنی ناوێ، زمانی ده‌گیرێ!!
****************************
یه‌کێ له ژان کوکتۆی پرسی:" تۆ به‌هه‌شتت پێ خۆشتره یان جه‌هه‌ننه‌م؟"
وتی :" پرسارێکی گرانه، چونکو له هه‌ردوک شوێندا گه‌لێکم دۆست هه‌یه."
|
behnam5555 |
06-23-2010 12:47 PM |
سه‌ر و به‌ری مردنی بو. وتی :" کوڕینه وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه به په‌له بچن له ناو شارا چی کۆنه‌و مۆنه هه‌یه بیهێنن و بیکه‌نه به‌رم بابه‌و جله کۆنانه‌وه بمرم!! وتیان :" ئه‌مه بۆچی؟" وتی :
" بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نکیر و مونکیر له قه‌بره‌که‌دا هاتنه سه‌رم، با وابزانێ من مردویێکی کۆنم و ئی تازه نیم."
****************************
ژن و مێردێک به‌زمیان ده‌بێ، ده‌ڕۆنه لای مه‌لا. دوای قسه‌و باسێکی زۆر ژن ده‌ڵێ به مه‌رجێک ده‌ڕۆمه‌وه لای، به‌ڵین بدات. کابراش ده‌ڵی به‌ڵێن ده‌ده‌م. ژن ده‌ڵێ وا نابێ زۆرت به‌ڵین داون، ده‌بێ به‌ڕاستی به‌ڵێن بده‌ی. کابرا ده‌ڵی باشه ده‌یده‌م . ژن ده‌ڵی نه. کابرا ده‌ڵی :
" وه‌الله له سه‌ر ده‌ستی مامۆستا، گ.. ده‌خۆم کاری وا بکه‌مه‌وه".
مه‌لا ده‌ڵی : " هه‌سته ..باب ، له شوێنێکی دیکه گ..ه‌که‌ت بخۆ بۆ له‌سه‌ر ده‌ستی من"!!!!!
|
behnam5555 |
06-23-2010 12:51 PM |
کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ:
"نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دانه‌ی به ماچێک."
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات."
****************************
کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله‌فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چی‌یه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!"
پاقله‌فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت."
|
behnam5555 |
06-23-2010 12:55 PM |
كابرايه‌كی که‌مده‌رامه‌ت قاچى ئه‌شكێت. ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ویش پێی ئه‌ڵێت:
"ده‌بێت قاچت له گه‌چ بگرم، ئه‌مه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری تێ ئه‌چێت."
کابراش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ی ناکرێت به په‌نجا هه‌زار دینار بۆم له قوڕ بگریت؟"
****************************
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر. که سه‌ره‌ی دێت و ئه‌چێته ژووره‌وه دوکتۆر لێی ئه‌پرسێت:
"گرفتت چی‌یه بۆچی هاتوویت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"دوکتۆر گیان، دوو هه‌فته‌یه به به‌رده‌وامی من هه‌موو شه‌وێک خه‌و به فوتبۆڵێنه‌وه ئه‌بینم."
دوکتۆریش پێی ئه‌ڵێت:
"بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت ببێت له‌و خه‌وه ئه‌بێت شه‌وێک نه‌خه‌ویت، جا له‌به‌رئه‌وه ئه‌مشه‌و مه‌خه‌وه!"
کابراش ئه‌ڵێ:
"ناکرێت دوکتۆر ئه‌مشه‌و هه‌ر ئه‌بێت بخه‌وم."
دوکتۆریش ئه‌ڵێ:
"بۆ؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"ئه‌مشه‌و یاری کۆتاییه."
|
behnam5555 |
06-23-2010 12:58 PM |
مامۆستای عه‌ره‌بی له خوێندکارێکی کچ ئه‌پرسێت
"هه‌وا نێره یان مێ؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"نێر."
مامۆستا ئه‌ڵێت
چۆن ئه‌زانیت؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"چونكه زۆر جار ته‌نووره‌که‌م هه‌ڵ ئه‌داته‌وه."
***************************
ژن و مێردێک ماوایه‌کی زۆره شه‌ریان بوه و پێکه‌وه قسه‌ناکه‌ن.رۆژێک ژنه‌که له‌سه‌ر به‌رما‌ڵ دوای نوێژ کردن ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه بۆ دوعاکردن و ئه‌ڵێ کاک ئه‌حمه‌دی شێخ دڵی ئه‌وپیاوه‌م نه‌رم بکه‌یت بێت ئاشتم بکاته‌وه .پیاواکه‌ش گوێی له‌م دوعایه ئه‌بێت به‌پرتاو خۆی ئه‌کات به‌ژوره‌که‌داو ئه‌ڵێ که‌ک ئه‌حمه‌د پاڵ مه‌نێ خۆم ئه‌رۆم
|
behnam5555 |
06-23-2010 12:59 PM |
دوو کابرا به‌شه‌ڕ دێن یه‌کێکیان زۆر جنێو به‌وی تر ده‌دات، ئه‌ویش زۆری لێ تووڕه ده‌بێت و پێێ ده‌ڵێت
"به‌سه کابرا چیتر گوو نه‌خۆی!" کابرای جنێوفرۆش که زۆر تووڕه ده‌بێت لێی دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت
"هه‌ی سه‌گباب ئه‌وه به کێ ده‌ڵێی گوو نه‌خۆی؟" ئه‌ویش زۆر له‌سه‌رخۆ پێی ده‌ڵیت
"ده‌بخۆ بخۆ کابرا، من هه‌قم نییه به‌سه‌رته‌وه
****************************
ڕۆژێکیان ژنێک له حه‌مام خۆی ئه‌شوات و گوێی لێیه یه‌کێک به پرتاو له ده‌رگا ئه‌دات و هاوار ئه‌کات
"ئه‌و ده‌رگایه بکه‌نه‌وه منم، کوێره‌ی دراوسێتانم
ژنه‌که‌ش که ئه‌زانێت کوێره‌یه له دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ: پێویست به خۆپۆشته‌کردنه‌وه ناکات و هه‌ر به ڕووتی ئه‌چێت خۆی ئه‌داته پاڵ ده‌رگاکه و ده‌رگاکه ئه‌کاته‌وه و فه‌رموو له کوێره ئه‌کات بێته ژووره‌وه. کوێره‌ش خۆی و سینییه‌که‌ی سه‌رده‌ستی دێته ژووره‌وه و ئه‌ڵێ
"فه‌رموو شیرینی هه‌ڵگره چاوه‌کانم چاکبونه‌ته‌وه
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:00 PM |
کچ".دایکه شووتاڵه یان شیرینه؟..... دایکی له‌دڵی خۆ‌یا ووتی :ئه‌گه‌ر بڵێم شیرینه ئه‌ڵێ منیش شووده‌کم ئگه‌ر بشڵێم تاڵه شوو ناکات......دایک :وه‌ڵا ترشه .......کچ:وه‌ی دایه گیان بۆیه هه‌رکه‌باسی ده‌کرێ ده‌مم ئاوده‌کات بۆی......
*****************************
پیاوێک له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا کردی به‌شه‌ڕ بڕیاریدا که خۆی بکوژێت....بڕێک نانی برد له‌گه‌ڵ خۆیدا چوو بۆ سکه‌ی قیتارێک له‌وێ دانیشت......کابرایه‌ک له‌ولاوه په‌یدا بوو پێی ووت ئه‌رێ پرسیارێک ؟....ووتی فه‌رموو.....ئه‌وه زه‌حمه‌ت نه‌بێ بۆ لێره دانیشتووی .....پیاوه‌ش ووتی هاتووم که خۆم بکوژم ....کابرا ئه‌ی ئه‌و نانه‌ت بۆ چیه ؟.....پیاوه‌ش ووتی:.. ووتم نه‌وه‌ک قیتاره‌که تا سبه‌ی نه‌یه‌ت ..خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ت ئه‌وا له‌برسا ندا ده‌مرم...
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:01 PM |
پیاوێك ژنێكی لاڵی ده‌بێت، ڕۆژێك ژنه‌كه له‌سه‌ر كاغه‌زێك بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌نووسێت ده‌چم بۆ ماڵی باوكم. مێرده‌كه‌یشی ناهێڵێت بچێت، ژنه‌كه‌ش توڕه‌ده‌بێت و به‌خه‌تێكی گه‌وره ده‌نووسێت ده‌چم بۆ ماڵی باوكم، مێرده‌كه‌یشی ده‌ڵێت باشه، بۆ ده‌قیژێنیت.
****************************
ژنێک له‌سه‌ره‌گدا به‌مناڵه‌کانی ئه‌ڵێت ئه‌وا من ئه‌مرم به‌ڵام کێ منی خۆشئه‌وێت لای دراوسێ کان بڵێن دایکمان به‌نه‌خۆشی (ئایدز)مرد .......مناڵه‌كان..دایه‌گیان..بۆچی؟. .. دایکیان ده‌ڵێت.کوڕه‌کانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌س شوو به باوکتان نه‌کات تا بڵێن ئه‌ویش تووشبووه
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:02 PM |
جارێك به‌رپرسێك ده‌چێته چێشتخانه‌یه‌كه‌وه بۆ نانخواردن، ئوتومبیلی به‌رپرسه‌كه یه‌كێك له شاگرده‌كان ده‌كات به‌ژێره‌وه و ده‌یكوژێت. به‌به‌پرسه‌كه ده‌ڵێن قوربان یه‌كێك له ئوتومبیله‌كانت شاگرده‌كه‌ی كوشتووه. ئه‌ویش ده‌ڵێت موشكیله نییه ئه‌ویش بخه‌نه سه‌ر حسابه‌كه.
**************************
کابرایه‌کی سه‌ر ڕووتاوه بۆ ڕوواندنه‌وه‌ی قژی چووه ئێران قژی ڕووانده‌وه له کاتی گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر حدود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به قاچاخ هاتبوو گیرا سه‌ریان سفر کرده‌وه و ناردیانه‌وه..ئه‌وه‌نده پرچه‌ی هه‌شیبوو نه‌یما
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:04 PM |
ڕۆژێك ئافره تێك چووه دائیره ی پۆلیس شكایه ت بكات بڵێت مێرده كه م وون بووه. پۆلیس ئیفاده ی وه رده گرن ده ڵێن : وه سفمان بۆ بكه
مێرده كه ت یه كێكی چۆنه !؟ژنه ده ڵێت : چاوی سه وزه ، قژی زه رده ، باڵای به رزه ، شانی پانه ، پێستی سپییه !! كوڕی ژنه كه داستی دایكی ڕاده كێشێت ده ڵێت : دایه ئه مه كه ی وه سفی باوكمه !؟دایكی ده ڵێت : ووس به كوڕم ، ڵێگه ڕێ ، با به دووای یه كێكی جوان بگه ڕێن بۆم..
********************************
به ڕێوه به‌ری دائیره یه ك : كچم تۆ ئه م ته نووره ته سك و تریسكانه له به ر ده كه یت دایكت بتبینێ چیت پێ ئه ڵێ !؟كچه : ئه ڵێ ئه مه جله كانی منت بۆ له به ره كچم.
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:05 PM |
ڕۆژێك مامۆستایه‌ك له‌مه‌كته‌بی كچان پرسیارێك له ته‌له‌به‌كان ئه‌كات ئه‌ڵێ: كێ ئه‌زانێ ڕه‌شه‌با نێره یان مێ؟ ته‌له‌به‌یه‌كێش هه‌ڵئه‌ستێ ئه‌ڵێ نێره،مامۆستاكه‌شی ئه‌ڵێ به‌چیا ئه‌زانی؟ ته‌له‌به‌كه‌ش ئه‌ڵێ:ئه‌وه‌نیه هه‌موو جارێ كه یه‌م بۆ مه‌كته‌ب ره‌شه‌باكه ته‌نوره‌كه‌م به‌رزئه‌كاته‌وه
**************************************
جاريك زنيك به ميرده كه ى ئه ليت غه ساله ى جل شتنم بؤ بكره ميرده كه ى ئه ليت نانسى جل به ده ست ئه شوات ئيتر تؤ غه ساله ت بؤ جييه
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:07 PM |
ڕۆژێ پیاوێك له‌گه‌ڵ دوو منداڵی ئه‌یانه‌وێت بۆ بازاڕ بڕۆن له‌سه‌ر شه‌قام ڕاده‌وه‌ستن باوكیان ده‌س له‌ته‌كسیه‌ك هه‌ڵ ده‌بڕێ ئه‌ڵێ كابرا چه‌ندمان لێ ده‌سێنی تا بازاڕ؟ خاوه‌ن ته‌كسیه‌كه‌ش ئه‌ڵێ پێنج دیناركابرا ئه‌ڵێ ئه‌ی منداڵه‌كان؟ ئه‌ڵێ منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ خۆتان به به‌لاش، ئه‌ویش ئه‌ڵێ ده‌باشه به‌قوربان.تۆ منداڵه‌كان ببه خۆم له دوایی به سواری پاس دێم
*************************************
ڕۆژێ كوڕێك به باوكی ئه‌ڵێ باوه پێنج دینارم به‌رێ، باوكیشی زۆر ڕه‌زیل ئه‌بێت ئه‌ڵێ... چی چی هه‌تیو.چوار دینار زۆره هه‌مو ڕۆژێك فێر بویت سێ دینار خه‌رج ئه‌كه‌ی دوو دینارم پێیه ئه‌وه دینارێكه
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:09 PM |
مامۆستای گیانه‌وه‌رزانی به خوێندکارێک ئه‌ڵێت:"ناوی گیاندارێکی شیرده‌رم پێ بڵێ که دانی نه‌بێت!"خوێندکاره‌که‌ش ئه‌ڵێ:"نه‌نه حه‌پسه‌م."
**************************************
خۆڵڕێژێکی شاره‌وانی به منداڵێک ئه‌ڵێ:"ئا بڕۆ بابه گیان به دایکت بڵێ، بزانه خۆڵتان هه‌یه."منداڵه‌که‌ش ئه‌چێته ژووره‌وه و پاش که‌مێک ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ:" هه‌مانه، خاڵه گیان نامانه‌وێت
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:10 PM |
چه‌ند که‌سێک دانیشتوون سه‌یری فیلمێک ئه‌که‌ن به ڤیدیۆ و مه‌لایه‌کیشیان له‌گه‌ڵدایه. له هێکڕا ژن و پیاوێـک پیشان ده‌دات له‌سه‌ر جێگا به‌ڕووتی. له‌به‌ر دڵی مامۆستا، یه‌کێکیان ده‌ست ده‌داته کۆنتڕۆڵه‌که و ئه‌و دیمه‌نه تێ ده‌په‌ڕێنێت، که‌چی مامۆستا ، که پێ ده‌چێت دیمه‌نه‌که‌ی زۆر به دڵ بوو بێت، ئه‌ڵێ:" ئا توخوا بیگێڕه‌وه، بیگێڕه‌وه، با دوو تـفیان لێ بکه‌م
"**************************************
ئازاد به‌یانییه‌ک که له خه‌و هه‌ڵده‌سێت، تاقه‌تی نییه بچێته‌وه بۆ قوتابخانه، بۆیه ده‌ست ئه‌داته ته‌له‌فۆنه‌که و ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ قوتابخانه و ئه‌ڵێ:"ئازاد که‌ریم ئه‌مڕۆ زۆر نه‌خۆشه و ناتوانێت بێته‌وه بۆ قوتابخانه."ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داوه‌ته‌وه لێی ئه‌پرسێت:"ئه‌ی جه‌نابت کێیت ته‌له‌فۆن ئه‌که‌یت؟"ئازادیش ئه‌ڵێ:"من باوکمم
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:11 PM |
پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت:" ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟"ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت:" ئه‌ره‌وه‌ڵا. "پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:"له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟"ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ:"ئه‌ره‌وه‌ڵا."پیاوه‌که ئه‌ڵێ:"که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات."ژنه‌که ئه‌ڵێ:"نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره
"******************************************
ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک پیاو له دیوه‌خانێکدا دانیشتوون و باسی کچه‌کانیان ئه‌که‌ن. یه‌کێکیان ئه‌ڵێ:"دوو ساڵه کچه‌که‌م داوه به شوو که‌چی هێشتا منداڵی نییه."یه‌کێکی تریان هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێ:"وه‌ڵلا من پار کچه‌که‌م دا به شوو، ئه‌مساڵ کچێکی جوانی بوو."سێهه‌میان ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ:" وه‌ڵڵا برا به مێردی نییه به خودێیه من سێوه‌ی کچم مێردیشی نییه و خزمه‌تکارێکی ئێوه‌شی هه‌یه
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:12 PM |
جاریکیان پیاویک زۆر به تووڕه‌یی به مۆبایل به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ پێش ئه‌وه‌ی بیمه‌وه ئاوه‌که گه‌رم بکه....براده‌ره‌که‌ی ئه‌ڵی ئه‌وه ئازایه‌تیه....پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵئ ئه‌ی چۆن خۆ به ئاوی سارد قاپوو مه‌نجه‌ل ناشۆم
*********************************************
کوڕێک به‌هۆیه‌ک له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک تووشی ده‌مه‌قاڵی ئه‌بێت و لێدانێکی باشی پێ ئه‌که‌وێ.به‌لووتی به‌خوێنه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای هاوڕێکانی و گله‌یی خۆی لای ئه‌وان ئه‌کات، یه‌کێک له هاوڕێکانی غیره‌ت ئه‌ی گرێت و ئه‌ڵێ من ئه‌چم له هه‌موویان ئه‌ده‌مه‌وه، به‌ڵام شوێنیان له‌کوییه؟دووای گه‌ڕان و پرسیار کردن، ئه‌زانێ که ئه‌و جه‌ماعه‌ته له چایخانه‌ی .......... دائه‌نیشن.ئه‌ویش ئه‌چێته چای خانه‌که‌و ئه‌بێنێ چه‌ند که‌سێک له‌وێ دانیشتوون، زۆر به‌نێرانه ئه‌ڵێ، ئه‌وه کێ له‌و هاوڕییه‌ی منی داوه؟حه‌وت که‌س به‌یه‌که‌وه هه‌ڵئه‌ستنه‌وه، هه‌موو به‌یه‌که‌وه ئه‌ڵێن منئه‌ویش به‌چایچیه‌که ئه‌ڵێ، کاکه پاره‌ی چایه‌کانی ئه‌و براده‌رانه واسڵـــــــــــــــــــــــــه
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:15 PM |
کچێک خۆی ئه‌سوتێنێ، دوای کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که ده‌ستبه‌جێ کجه‌که ئه‌به‌ن بۆ خه‌سته‌خانه.
دکتۆر سه‌یری ئه‌کات و ئه‌بینی هه‌موو ئێسقانه‌کانی له‌شی شکاوه، برای کچه‌که بانگ ئه‌کات و لێی ئه‌پرسێ:
"کاکه ئه‌مه گیانی سوتاوه قه‌ینا ئه‌ی ئێسکه‌که‌نی بۆ شکاون؟"
"ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "ئاخر قوربان به خاکه‌ناز کوژانمانه‌وه."
*********************************************
مامۆستایه‌ک له قوتابییه‌کانی ئه‌پرسێ:
"کێ ئه‌توانێت ناوی گیاندارێکم پێ بڵێ که ئێسقان له له‌شیا نه‌بێت؟"
قوتابییه‌ک ئه‌ڵێ:
"بۆق" مامۆستاکه ئه‌ڵێ:
"کێ ئه‌توانێت نموونه‌یه‌کی ترم پێ بڵێت؟"
قوتابییه‌کی تر ئه‌ڵێ:
"بۆقێکی تر!
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:16 PM |
پیاوێك ده‌چێت بۆ خوازبێنی كچێك، دایكی كچه‌كه پێیده‌ڵێت سوێندم بۆ بخۆ تائێستا ژنت نه‌هێناوه، پیاوه‌كه‌ش ده‌ڵێت به‌گیانی هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌م تائێستا ژنم نه‌هێناوه
********************************
به پیاوێک ده‌ڵین : ڕاسته تۆ له‌سه‌ر به‌سیترین شت ته‌ڵاق ده‌خۆی پیاو ه‌که ده‌ڵێت : به‌ته‌ڵاقم وانیه
|
behnam5555 |
06-23-2010 01:19 PM |
خێزانێک له ناو به‌له‌مێکدا ئه‌بن و به قاچاخ ئه‌په‌ڕنه‌وه له تورکیاوه بۆ یۆنان. منداڵێکیان له باوکه‌که ئه‌پرسێ:"بابه قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت جیاوازییان چی‌یه"با‌وکه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:"قه‌زاوقه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌ر له خۆیه‌وه دایکت بکه‌وێته ده‌ریاکه‌وه. مو‌سیبه‌تیش ئه‌وه‌یه که مه‌له بزانێت و خۆی ڕزگار بکات
-----------------------------------------
پیاوێک به پیاوێک ده‌ڵێت: ڕاسته له‌لای ئێوه به‌که‌ر ده‌ڵێن قوربان پیاوه‌که وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌ڵێت: به‌ڵێ قوربان
|
behnam5555 |
07-01-2010 07:48 AM |
ژنێک مه‌ڕێکی کڕیوه و قه‌سابێکیشی بانگ کردووه تا بۆی سه‌رببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به قوربانی.
به‌ر له‌وه‌ی قه‌سابه‌که مه‌ڕه‌که سه‌ر ببڕێت ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌م مه‌ڕه‌م خێر بێت بۆ دایک و باوکم له به‌ریتانیا، بۆ خوشکم و خێزانه‌که‌ی له ئه‌ڵمانیا، بۆ خاڵ و خاڵۆژنم له سوید، ..."
کابرای قه‌ساب قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ خوشکم تۆ گۆرانی داواکراو پێشکه‌ش ئه‌که‌یت یان قوربانی ئه‌که‌یت؟"
|
behnam5555 |
07-01-2010 07:52 AM |
مامۆستای ئاین له قوتابییه‌کانی ئه‌پرسێت:
"كام پێغه‌مبه‌ر زمانی هه‌موو گیاندارانی زانیوه؟"
قوتابییه‌کیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"حه‌زره‌تی ته‌ڕه‌زان، سڵاوی خوای لێ بێت."
******************************
کابرایه‌ک، له ماڵه‌وه، خه‌ریكی بیره‌خواردنه‌وه‌یه و چونکه مێشیش بۆژۆی کردووه، به مێشکوژێکه‌وه خه‌ریکی مێشکوشتنه و له‌و کاته‌دا که زرمه له مێشی پێنجه‌م هه‌ڵئه‌سێنێت، ژنه‌که‌ی خۆی ئه‌کات به ژووردا و ئه‌ڵێت:
"ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌که ئه‌وه خه‌ریکی چیت؟ بیره‌خواردنه‌وه و مێشکوشتنیان وتووه؟"
کابراش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ره‌وه‌ڵا هیچی ناگاتێ و تا ئێستاش سێ مێشی مێ و دووانی نێرم کوشتووه و خوا گه‌وره‌شه بۆ هی تر!"
ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت:
"جا پیاوه‌که چۆن ئه‌زانیت سێیان مێیه و دوویان نێر؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"لێی ئاسانتر نییه! دووانه نێره‌که به‌سه‌ر قوتووی بیره‌که‌مه‌وه نیشتبوونه‌وه و سێیانه مێیه‌که‌ش به‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که‌مانه‌وه!"
|
behnam5555 |
07-01-2010 07:56 AM |
کچێک تازه ده‌نکێکی ئه‌بێت و زۆر شه‌یدای ئه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌لیان بۆ هه‌ڵ نه‌که‌وتووه که ته‌نها هه‌ر خۆیان بن به یه‌که‌وه. ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ کچه‌که ته‌له‌فۆن بۆ کوڕه‌که ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"دایک و باوکم ناچار بوون به په‌له سه‌فه‌ر بکه‌ن و بچن بۆ ماڵی باپیرم. ئه‌مشه‌و ماڵه‌وه که‌سی لێ نییه و خۆم به ته‌نهام، به قوربانت بم وه‌ره بۆ لام."
کوڕه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"خه‌مت نه‌بێت و مه‌ترسه، هه‌ر دوعا و قورعان بخوێنه ئینشاڵڵا هیچ نابێت."
|
behnam5555 |
07-01-2010 07:57 AM |
ئوتۆمبیلێک له کابرایه‌ک ئه‌دات و قاچێکی ئه‌شکێنێت. شۆفێره‌که ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کابرای قاچشکاو ڕێک بکه‌وێت تا تووشی مه‌حکه‌مه نه‌یه‌ت، کابرای قاچشکاویش به هه‌لی ئه‌زانێت و داوای سه‌دهه‌زار دینار ئه‌کات. کابرای شۆفێر له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ:
"بۆ تۆ وا ئه‌زانیت من ملیۆنێرم وا داوای سه‌دهه‌زارم لێ ئه‌که‌یت؟"
کابرای قاچشکاویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ تۆش وا ئه‌زانیت من هه‌زارپێم وا قاچێکت شکاندووم و ئه‌شته‌وێت لێت خۆش ببم؟"
|
behnam5555 |
07-01-2010 08:00 AM |
کابرایه‌ک له ته‌والێت ئه‌بێت که زه‌نگی مۆبایله‌که‌ی لێ ئه‌دات. که ئه‌بینێت کوڕه‌که‌یه‌تی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه. کوڕه‌که‌شی پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ:
"دایکم ئه‌ڵێ: له هه‌ر کوێیه‌که له‌وێ تێر بخوات چونکه هیچم لێ نه‌ناوه بۆ نیوه‌ڕۆ."
***************************************************
پیاوێکی زۆر پیر به له‌رزه‌له‌رز خۆی ئه‌کات به دووکانی موزه‌میدێکی لاکۆڵاندا و پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ:
"کوڕم هاتووم ئه‌م ده‌رزییه‌م لێ بده‌یت، دوکتۆر بۆی نووسیوم."
موزه‌میده‌که‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا له ژێر ده‌ستیا ده‌رنه‌چێت، ناوێرێت لێی بدات بۆیه بیانوو ئه‌هێنێته‌وه و ئه‌ڵێ:
"خاڵه گیان به‌و خوایه زۆر حه‌زم ئه‌کرد یارمه‌تیت بده‌م، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خۆت ئه‌بینیت کاره‌بامان نییه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم."
کابرای پیره‌ش ئه‌ڵێ:
"ڕۆڵه گیان من نه‌مووت قنگم بۆ له‌حیم بکه تا تۆ بڵێیت کاره‌بامان نییه، ده‌رزیلێدان کاره‌بای بۆ چی‌یه؟"
|
behnam5555 |
07-01-2010 08:02 AM |
ژنێکی زۆر ڕه‌زیل پێنج دینار ئه‌دات به منداڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بچێت نان بکڕێت. له ڕێگایدا بۆ نانه‌واخانه‌که، منداڵه‌که باوکی ئه‌بینێت ئۆتۆمبیل لێی ئه‌دات، بۆیه به ڕاکردن ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و هاوار ئه‌کات:
"دایه، دایه باوکم ئۆتۆمبیل لێی دا."
دایکشی ئه‌ڵێت:
" ئۆی، ناوی جه‌رگت به ئاو بێت، ڕۆحم چوو وه‌مزانی پێنج دیناره‌که‌ت ون کردووه."
|
behnam5555 |
07-01-2010 08:06 AM |
منداڵێک ئه‌چێته دووکانی کۆڵانه‌که‌ی خۆیان و به خاوه‌ن دووکانه‌که ئه‌ڵێ:
"مام عه‌لی بنێشتت هه‌یه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه."
منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌م بده‌رێ."
مام عه‌لیش دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌داتێ و منداڵه‌که ئه‌ڕوات. زۆری پێ ناچێت منداڵه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ:
"مام عه‌لی گه‌نمه‌شامیت هه‌یه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه."
منداله‌که ئه‌ڵێ:
"ده دوو بنێشتم بده‌رێ."
منداڵه‌که به‌م شێوه‌یه ڕۆژی چه‌ند جارێک ئه‌چێته لای مام عه‌لی و پرسیاری شتێکی لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. مام عه‌لی ته‌واو هه‌راسان ئه‌بێت بۆیه ئه‌چێت بۆ ماڵیان هه‌تا لای باوکی شکاتی لێ بکات. مام عه‌لی به باوکی کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌و کوڕه‌ت ڕۆژی چه‌ند جارێک دێته دووکانه‌که‌م و پرسیاری شتێکم لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. من وا هه‌ست ئه‌که‌م گاڵته‌م پێ ئه‌کات بۆیه هاتووم شکاتی لێ بکه‌م."
باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا بۆ هاتوویت شکاتی لێ ئه‌که‌یت، ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ره‌وه‌ڵڵا ده‌ستم هه‌یه."
باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئێ ده که‌واته دوو تف بکه‌ره ناوچه‌وانی."
|
behnam5555 |
07-01-2010 08:08 AM |
کابرایەک زۆر تەنگاو ئەبێت و ئەچێت بۆ ته‌والێت، زۆر دائەنیشێ هیچی بۆ ناکرێت ته‌نانه‌ت بایەکیشی پێدا نایەت. ماوەیەک دائەنیشێ و لە ناکاودا قرقێنه‌یه‌ک لێ ئه‌دات. سەیرێکی ئاسمان ئەکات و ئەڵێت:
"خوایە گیان، تۆ بڵێی سەروبن دانەنیشتبم!"
******************************************
کوڕێکی گێلی ئیزعاج ده‌وروخولی کچێکی داوه و هه‌موو ڕۆژێک پێی ئه‌ڵێ:
"خه‌ڵک ئه‌نێرمه داوات."
کچه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت له ده‌ستی ڕۆژێک پێی ئه‌ڵێ:
"من خۆم لاریم نییه له‌وه‌ی که بنێریته داوام، به‌ڵام به خوا من ئه‌زانم که ماڵه‌وه‌مان ڕازی نابن و به خزمی خۆم نه‌بێت به که‌سم ناده‌ن."
کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"باشه تۆ چوزانیت؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"به‌وه‌دا ئه‌زانم که نه‌نکمیان داوه به باپیرم، دایکم به باوکم، ئامۆژنم به مام و خاڵۆژنیشم به خاڵم."
|
behnam5555 |
07-26-2010 02:35 PM |
دوو ته‌مه‌ڵ له‌حه‌وشه‌یه‌کا پاڵکه‌وتوون.. یه‌کێکیان به‌وی تریان ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌تۆ به‌چه‌ند ده‌قه‌ئه‌گه‌یته‌ده‌رگای حه‌وشه؟ ئه‌ویش پاش سه‌عات و نیوێک جوابی ئه‌یاته‌وه‌و ئه‌ڵێ وه‌ڵا به‌پێنج سه‌عات.. ته‌مه‌ڵی یه‌که‌م پاش دوو سه‌عات ئه‌ڵێ: ئه‌ھ باوکه‌ڕۆۆۆۆۆ فیشه‌که
..
ژنێکی زۆر ڕه‌زیل پێنج دینار ئه‌دات به‌منداڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بچێت‌نان بکڕێت. له‌ڕێگایدا بۆ نانه‌واخانه‌که، منداڵه‌که‌باوکی ئه‌بینێت ئۆتۆمبیل لێی ئه‌دات، بۆیه‌به‌ڕاکردن ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ماڵه‌وه‌و هاوار ئه‌کات:
"دایه،دایه‌باوکم ئۆتۆمبیل‌لێی دا."
دایکشی ئه‌ڵێت:
" ئۆی، ناوی جه‌رگت به ئاو بێت، ڕۆحم چوو وه‌مزانی پێنج دیناره‌که‌ت ون کردووه.
مامۆستایه‌ک به‌ته‌له‌به‌یه‌ک ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌بۆ تۆ سپی پێستیت و براکه‌ت ڕه‌شه؟
ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئاخر باوکم ڕه‌فیقێکی زۆر خۆشه‌ویستی قوله‌ڕه‌شی هه‌یه..
به كابرايه ك ئه لين: مه له ئه زانيت؟
ئه ليت: له ئاوا؟
به كابرايه ك ئه لين ئاو سوودي چييه؟
ئه ليت: ئه گه ر ئاو نه بيت ناتوانين مه له بكه ين
ئه گه ريش نه توانين مه له بكه ين ...ئه خنكيين..
|
اکنون ساعت 02:52 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)