 |
|
behnam5555 |
09-18-2010 06:44 PM |
ته‌ندروستی و.....
ته‌ندروستی و.....
له م بشه ده مانه ویه به شی ته ندروستی دامه زرینین ئه و دوستانه ی که ده یانهه وی بشداریه بکه ن ده توانن نوسراوه کانی خویان له م بشه دا بنوسن.
به سپاسه وه خوم ده ست پیده که م.
زانایان دەمارەكانی هەڵچوون و بێزاریان لە مێشكدا دۆزییەوە
توێژەرەوانی بەریتانی دەڵێن كە "تۆڕێكیان لە دەماری مێشكدا دۆزیوەتەوە" كە ئەگەری زۆری هەیە توڕەیی و بێزاری بەهۆی ئەوانەوە بێت.
پرۆفیسۆر سەمیر زەكی و جان رۆمایا لە زانكۆی زیندەوەرناسی دەمار، لە زانكۆی لەندەن، رایانگەیاند ئەو دەمارانە لە بەشێك لەمێشكدا هەڵكەوتوون كەپەیوەندیی هەیە بە رق و بێزاری و هەڵچوونەوە.
پسپۆر زەكی دەڵێت:
" رق و بێزاری بە مەترسییەكی گەورە سەیر دەكرێ كە دەبێ لە جیهاندا باشتر بخرێتە ژێر كۆنترۆڵەوە.
پێدەچێت كە بێزاریش وەكو عیشق و ئەوین بە زۆری غەیرە ئیختیاری بێ و لەگەڵ عەقڵ نەگونجێت كە مرۆڤ تووشی كرداری مەترسیدار دەكات، بەڵام چۆن دەكرێ ئەو دوو هەستە ناتەبایە ئەوەندە لێك نزیك بن".
لە تاقیكردنەوەیەكدا كە 17 كەس تێیدا بەشداربوون، وێنەی ئەو كەسانەیان نیشان دەدان كە لێیان بێزاربوون، سەیر كردنی ئەو وێنانە لەلایەن ئەو كەسانەوە دەبوو بەهۆی چالاكییەك لە بەشێكی مێشكدا.
سەیر لەوەدایە كە عیشق و بێزاری هەردووكیان لەو ناوچەیەی مێشكدا ئەكتیو (فه عال ) دەبن.
|
behnam5555 |
09-18-2010 06:50 PM |
لۆبیا .....
لۆبیا هه‌ستی بینین به‌هێزتر ده‌كات
توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، لۆبیا له باری پرۆتینات ده‌وڵه‌مه‌نده بۆیه وزه‌یه‌كی باش بۆ جه‌سته دابین ده‌كات، ته‌نها بڕی 150گرام لهلۆبیاو خواردنی، كۆتایی به‌بوونی برسێتی مرۆڤ ده‌هێ نێت.
گرنگی لۆبیا له‌وه‌دایه كه چه‌ند توخمێكی باش ده‌به‌خشێته مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی خۆراكی له‌جه‌سته‌دا دروست بكات، توێژه‌ره‌كان روونی ده‌كه‌نه‌وه كه لۆبیا پارێزگاری لهكوێری ده‌كات، چونكه یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی به‌ماده‌ی "لۆتین" ده‌وڵه‌مه‌نده.
توێژه‌ره‌كان له‌و باوه‌ڕدان لۆبیا رۆڵی پارێزگاری كردن ده‌كات له
(له‌ناوچوونی ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌ركی لێپرسراوێتی بینین ده‌بینێت له‌تۆڕی چاودا) كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بینین له‌زۆربه‌ی كه‌سانی بهسالاَچوودا.
|
behnam5555 |
09-18-2010 06:57 PM |
پێست...
چه‌ند رێنماییه‌ك له‌پێناو مانه‌وه‌ی پێست به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست
پێستی مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه، كه هه‌ندێكیان بهحهساسیهت دادهنرێتو هه‌ندێكی تریشیان به‌هۆی بوونی نه‌خۆشییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست دروست ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی پێست به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، چه‌ند رێنماییه‌كی ئاسان ده‌خه‌ینه ڕوو:
مانه‌وه‌ی پێست به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست
1- شۆردنی دهمو چاو به‌ئاوو سابوون، كه له‌دووجار كه‌متر نه‌بێت له‌ڕۆژێكدا.
2- خواردنی خۆراكی تهندروستو دووركه‌وتنه‌وه له‌و خۆراكانه‌ی به‌چه‌وری ده‌وڵه‌مه‌ندن.
3- دووركه‌وتنه‌وه له‌تیشكی خۆر.
4- خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر‌و پارێزگاریكردن لهتهڕیی پێست.
5- به‌كار نه‌هێنانی خاولی‌و كه‌لوپه‌له‌كانی كه‌سانی دیكه.
6- خۆ شوشتن ڕۆژانه‌و به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خۆشوشتن كه له‌گه‌ڵ سروشتی پێستدا بگونجێت.
7- له‌كاتی شه‌ودا نوستن شپه‌رزه‌یی تێنه‌كه‌وێت.
8- گرنگیدان به‌پاكوخاوێنی سهرینو پۆشاكی جێگاكانی نوستن.
|
behnam5555 |
09-18-2010 07:12 PM |
شوتی و .....
شوتی و نەخۆشی شەكرە، دیابێت
http://www.persianv.com/uc/out.php/i12835_17984442.jpg
هێشتا وەرزی گەرما و میوە و سەوزە جۆراوجۆرەكانی كۆتایی نەهاتووە. ئەمساڵ كە یەكێك لە گەرمترین هاوینەكانی چەند ساڵی ڕابردوومان بوو بە یەكجاری تەنگی پێ هەڵچنی بووین و پیاوی بێزار دەكرد، لەو ئاگربارانەدا خۆاردنی شوتییەكی سارد زۆر خۆش بوو.
http://4.bp.blogspot.com/_ax5ZIdFoW1...lon-art-13.jpg
بەڵام خواردنی شوتی بۆ ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرە(دیابێت)ـیان هەیە زۆر خراپە و دەبێ پارێزی لێ بكەن و هەرگیز نەیخۆن، چونكە(پۆتاسیۆم)ـێك كە لە ناو شوتیدا هەیە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی (فشاری خۆین) و شەكری خۆینیان لە ڕادە بەدەر دەباتە سەرێ.
http://i.i.ua/prikol/pic/2/9/197292.jpg
بەڵام شوتی لە بەر ئەوەی كە (ئانتی ئۆكسیدان)ـێكی زۆری هەیە كە بۆ جەستە زۆر پێویستە هەروەها لە نەخۆشیگەڵێ وەك:
ئەسما و شێرپەنجەی كولۆن: ڕیخۆڵە ئەستوورە و تەنانەت لە (ئارترۆز:سەوفان)ـیش بەرگری دەكا.
|
behnam5555 |
09-18-2010 07:21 PM |
هةنار به......
هةنار به كةلكه بؤ دور خستنةوةى مرؤف له نةخؤشى شةكره.
http://goadasiab.persiangig.com/up/g...te_640x480.JPG
توێژه‌ران له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد كه هه‌نار به كه‌لكه بۆ نه‌خۆشى شه‌كره .
توێژه‌ران ده‌لێن " خواردنه‌وى 50 میلی لیتر له شه‌ربه‌تى هه‌نار له ڕۆژێكدا ، ده‌توانێت بۆ ماوه‌ى 3 ڕۆژ وه‌ك خۆراك و ده‌رمان سوود ببه‌خشێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى نه‌خۆشى شه‌كره هاتوون .
http://www.freshplaza.com/2007/0717/pomegranate.jpg
هه‌روه‌ها هه‌نار به كه‌مكردنه‌وه‌ى كلۆسترۆلی زیان به‌خش ، ئه‌گه‌رى تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى نه‌خۆشى شه‌كره هاتوون كه‌م ده‌كاته‌وه .
هه‌نار مادده‌ى ئهنتى ئۆكسیدانى تێدایه ، بویه توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك( لیوانیک ) له شه‌ربه‌تى هه‌نار له یه‌ك ڕۆژدا به به‌رده‌وامى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى فشارى خوێنیان هه‌یه ، ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كه‌یان .
|
behnam5555 |
09-18-2010 07:28 PM |
شةربةتى سيو ....
شةربةتى سيو ( ئاوی سی‌و ) جاره سةره بؤ نةخؤشيةكانى رؤماتيزم
http://hqpic.ir/Apples-3-p_6000.jpg?w=200&h=113
نوێترین لێكۆلینه‌وه ده‌رى خست كه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى سێ‌و و به‌كارهێنانى وه‌ك خواردنه‌وه‌یه‌كى رۆژانه نه‌خۆشیه‌كان جگه‌ر و رۆماتیزم له ناوده‌بات .
http://hqpic.ir/Juicy-Apples-p_6010.jpg?w=200&h=113
لێكۆلینه‌وه‌كه روونى كرده‌وه كه میوه‌ى سێ‌و نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله‌و به‌رزیی پاله‌په‌ستۆى (له خته ی )خوێن چاره‌سه‌ر ده‌كات و له‌به‌ر بوونى رێژه‌یه‌كى زۆرى ماده‌ى فوسفۆر ناهێلێ تێكچوونه‌كانى دل و پێست روو بده‌ن .
http://hqpic.ir/Apples-Green-Slice-I...pg?w=200&h=113
شایانى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشوو ده‌رى خستبوو كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى سێ‌و ئه‌گه‌رى تووش بوون به نه‌خۆشى كه‌م ده‌كاته‌وه به‌تابیه‌تى لاى مندالان
|
behnam5555 |
09-18-2010 07:42 PM |
ئاو پێویستییەكی گرینگە بۆ گورچیلە
http://www.niksalehi.com/hamechiz/khabar/2uz3w2b.jpg
زانایان ڕایانگەیاندووە كەوا بۆ ئەوەی گورچیلە بە ڕێكوپێكی كار بكات، دەبێت ڕۆژانە بەلایەنی كەمەوە 1 لیتر ئاو بخورێتەوە. ئاو یەكێكە لە پێداویستییە گرینگەكانی ژیان و بۆ تەندروستی لەشمان بە تایبەتی بۆ گورچیلەكانمان زۆر پێویستە.
مرۆڤ تا تەمەنی دەچێتە سەرەوە، ئاوی لەشی كەمتر دەبێتەوە، هۆی سەرەكیی پیربوونیش ئەمەیە. كاتێك ئاو لە لەشدا كەم دەبێتەوە، لەش بەرە بەرە ڕێ لە فڕێدانی ئاوی لەش دەگرێت.
بۆ ئەوەی خوێن بتوانێت بە ناو لەشدا هاتوچۆ بكات، لەش میز ڕادەگرێت و پاڵەپەستۆی ( له خته ی ) خوێن بەرز دەبێتەوە، بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا منداڵان تووشی سكچوون دەبن، چونكە هەوا گەرمە و تووشی ناتەواوی گورچیلە دەبن.
http://discoveries.files.wordpress.c...s-of-water.jpg
كاتێك لەش %1ی ئاوەكەی لەدەست دەدات، مرۆڤ هەست بە تینووییەتی دەكات، كاتێك ئەم ڕێژەیە دەگاتە %10، هۆشی لە دەست دەدات، تەنانەت لەوانەیە ژیانی لە دەست بدات.
هەر بۆیە ئەو كاتانەی كە پلەی گەرمیی هەوا دەگاتە سەرووی 28 پلە، نابێت ماوەیەكی زۆر لە دەرەوە ڕاوەستن.
بۆ ئەوەی تووشی كێشەی گورچیلە نەبن، دەبێت ڕۆژانە لە لیترێك ئاو كەمتر نەخۆنەوە، ئەمە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، لەوانەیە ئەم ڕێژەیە بگاتە 2.5 لیتریش. ئەو كەسانەش كە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، دەبێت زیاتر لە كەسانی ئاسایی ئاو بخۆنەوە و لە سوێری خۆیان دوور ڕاگرن و لەو خواردنانەی كە پرۆتینی زۆریان تێدایە خۆ بپارێزن .
|
behnam5555 |
12-04-2010 10:17 PM |
لە دواى نان خواردن یەکسەر مەخەوە !
فۆتۆ شەقڵاوه - نووستن راستەوخۆ پاش ژەمی خواردن بە تایبەتی پاش ژەمێكی گەورەی وەكو ژەمی نیوڕۆ گەلێك گرفتی تەندروستی لێدەكەوێتەوە. قەڵەوبوون یەكێكە لەم گرفتانە، زۆربەی ئەوانەی كە پاش ژەمێكی گەورەی نیوەڕۆ دەخەون، بەرە بەرە كێشی لەشیان زیاد دەكات و دوچاری قەڵەوی دەبنەوە. هەروەها مرۆڤ هەست بە لەش داهزران و بێ تاقەتی دەكات پاش لەخەو هەڵسان. ئەوانەی كە یەكسەر پاش ژەمی خواردن دەخەون، زۆر جار تووشی حاڵەتێكی دەروونی ناخۆش دەبن كە پێی دەگوترێ پەستی نووستن (قلق النوم). جگە لەمانە، نووستن پاش ژەمی خواردن مرۆڤ دوچاری بەدهەرسی و ناڕحەتی لە گەدەدا دەكات. گەدەی پڕ لەكاتی پاڵكەوتندا فشار دەخاتە سەر ناوپەنچك، بەردەوامبوونی ئەم فشارە بە تێپەڕبوونی كات لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری قۆڕی ناوپەنچك (ف‌ت‌ق الحجاب الحاجز (Hiatus Hernia. كەواتە هەوڵ بدە كە راستەوخۆ لەپاش ژەمی خواردن نەخەویت، وا چاكترە كە ماوەی نێوان ژەمی خواردن و نووستن لە دووكاتژمێر كەمتر نەبێت.
|
behnam5555 |
12-04-2010 10:18 PM |
نیسك و پاقله سه‌رچاوه‌ی دڵشادی و دڵخۆشین
فۆتۆ شەقڵاوه -پزیشكێكی میسری ئاشكرای كرد كه خواردنی نیسك و پاقله سه‌رچاوه‌ی دڵشادی و دڵخۆشین بۆ ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و دووانه ده‌خۆن. ئه‌م پزیشكه ناوی مه‌جدی به‌درانه و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی میسرییه، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش تایبه‌ت به هه‌ستیاری و به‌رگری (مه‌ناعه). ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت: خواردنی نیسك و پاقله سه‌رچاوه‌ی دڵشادین بۆ مرۆڤ، چونكه ئه‌م دووانه ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده‌ی (تریتۆفان) كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری بهسهۆ زیادبوونی هۆمڕۆنی (سیرۆتونین) هه‌یه كه به هۆڕمۆنی دڵشادی و دڵفراوانی و كردنه‌وه‌ی ئیشتیهای خواردن ناسراوه. وێڕای ئه‌مانه خواردنی نیسك و پاقله رۆڵێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر رێكخستنی نووستن و میزاح و زه‌وقی كه‌یفخۆشی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
|
behnam5555 |
12-04-2010 10:21 PM |
گوێز بخۆ بۆ ئه‌وه‌ى له‌چه‌ندین نه‌خۆشى دوور بیت
http://www.kurdup.com/uploads/ae89039349.jpg
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌وه‌ده‌ركه‌وتووه،
كه‌خواردنى گوێز ده‌بێته‌هۆى پاراستنى رِێژهى كۆلیسترۆل
له‌لاشه‌ى مرۆڤ و رِێگرى نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه‌ش ده‌كات.
له‌میانه‌ى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ران، ئه‌وه‌ده‌ركه‌وتووه، كهگوێز جۆرێك له‌ڤیتامین (E
) ى تێدایه، ده‌بێته‌هۆى بهرهگاربوونهوهى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك و پرۆستات و بۆرییه‌كانى هه‌ناسه‌دان.
|
behnam5555 |
12-04-2010 10:41 PM |
به‌ریتانیا: خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی مانگای كۆپیكراو هیچ زیانێكی نییه
http://83.169.12.202/wenekan/mangab.jpg
هاوڵاتی گرووپێك له‌توێژه‌رانی زانستی له وڵاتی به‌ریتانیا دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین پشكنینی تایبه‌تی رایانگه‌یاند خواردن‌و به‌كارهێنانی شیر‌و گۆشتی مانگای كۆپیكراو بێ مه‌ترسییه‌و هیچ زیانێكی نییه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
زانایانی ئه‌ندام له‌و لیژنه راوێژكارییه تایبه‌تمه‌نده دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی زانستی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ نییه له‌نێوان گۆشت‌و شیر‌و ماستی مانگای ئاسایی به به‌راورد به به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی كۆپیكراونو به‌رهه‌م هێنراون.
جێی باسه به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گۆشت‌و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان به‌رهه‌مهێنانی مانگا‌و ئاژه‌ڵی كۆپیكراو له ئاسیا‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌پێدراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته له‌سه‌ر جوتیاره‌كانی ئه‌وروپا مۆڵه‌تی تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئاژه‌ڵه كۆپیكراوانه وه‌ربگرن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌بڕی 8 هه‌زار دۆلار غه‌رامه ده‌كرێن.
|
behnam5555 |
02-09-2011 10:02 PM |
هه نار
ئیستا ئاماژه‌به‌چه‌ند سودێكی هه‌نار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی به‌دوور بگرێت.
ئایا ده‌زانیت به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نار باشترین جۆری "ڤیتامینه‌كان" له‌خۆ ده‌گرێت و له‌زۆرێك له‌نه‌خۆشییه‌كان به‌دوورت ده‌خاته‌وه؟. به‌ڵی ئهمهراستیهكهو پزیشكان روونیانكردۆتهوهكهرۆژانهخ واردنهوهی یه‌ك كوپ هه‌نار له‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن ده‌تپارێزێت.
خوێنه‌ری به‌رێز بابه‌یه‌كه‌وه زانیاریی له‌باره‌ی چه‌ند سودێكی دیكه‌ی هه‌نار به‌ده‌ست بهێنین، لهوانهههنار ئاستی كۆلسترۆڵی به‌سوود له‌ناو له‌شدا به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توشبوونت له‌مه‌ترسی كه‌م گه‌یشتنی خوێن بۆ دڵ له% كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین هه‌نار هه‌م به‌سود و هه‌میش تهندروستهبۆ دڵ، چونكهرێگری ده‌كات له‌ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی "نۆره‌دڵی" واته"نوبهقلبیه".
پزیشكان ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه
كهپێكهاتهكانی هه‌نار پڕهلهدژه ئۆكسیده‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێگری له‌دروست بوونی رۆنی ئه‌كسیدی "پلازما" ده‌كات، كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م رۆنههۆكارێك بێت بۆ ووشكبوونی ده‌ماره‌كان.
به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌م سوودانه‌ش ناوكی ناو ده‌نكه‌كانی هه‌نار هۆكارێكهبۆ چاڵاكبوونهوهی مێشك و كه‌م كردنه‌وی بێتاقه‌تی و ئیسهالی درێژ خایه‌ن و سه‌ر ئێشه‌و لاوازبوونی بینین
|
behnam5555 |
02-09-2011 10:04 PM |
نوێترین توێژینەوە پزیشكییەكان دەریانخستووە كە هەنگوین چارەسەرێكی گرنگ و كاریگەرە بۆ چارەسەركردنی كۆكەی شەوانەی منداڵان كە تا ئێستا بەشێوەیەكی كۆتایی چارەسەریی درەمانیی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
توێژینەوەیەكی زانستی كە لەلایەن زانكۆی هانۆڤەری ئەڵمانییەوە ئەنجام دراوە دەریخستووە كە هەنگوینی سروشتی یەكێكە لە كاریگەرترین چارەسەر بۆ كۆكەی شەوانەی منداڵان، كە نەخۆشییەكی باوی بێچارەسەری كۆتایی ئەو منداڵانەیە كە تەمەنیان لە نێوان 8 مانگی یەكەم تەمەن تا تەمەنی 2 ساڵانەوەیە.
توێژینەوەكە كە تیمێكی شارەزا و پسپۆڕ لە زانكۆی نێوبراو سەرپەرشتیان كردووە و پشكینین و توێژینەوەی وردیان لەسەر 800 منداڵ كردووە كە بەدەست كۆكەی شەوانەوە دەناڵێنن.
لە ئەنجامیشدا بۆیان دەركەوتووە كە ئەو كۆكە كۆكەیەی شەوان هۆكارە سەرەكییەكەی هەوكردنی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدانە كە تا ئێستا زانستی پزیشكی نەیتوانیووە چارەسەرێكی پزیشكیی تەواوی بۆ بدۆزێتەوە.
بەڵام تیمی توێژینەوەكە پاش سێ مانگ لە چارەسەركردنی ئەو منداڵانە لە ڕێگەی هەنگوینی سروشتییەوە بۆی دەركەوتووە كە هەنگوین بەشێوەیەكی كاریگەر و بە ڕێژەی 85% چارەسەری كۆكەی شەوانەی منداڵان دەكات.
لەبارەی شێوازی پێدانی هەنگوینەكە و بڕەكەیەوە، پزیشكە پسپۆڕەكانی سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دایكیان ڕاسپاردووە كە منداڵانی خوار تەمەن یەك ساڵ و سەروی شەش مانگ كە بەڕێژەیەكی بەرز تووشی كۆكەی شەوانە دەبن، لە شەو و ڕۆژێكدا دەبێت بە چوارجار پڕی كەوچكە چاییەك هەنگوینیان بدرێتێ.
بۆ منداڵانی سەرو تەمەن یەك ساڵا تاكوو 2 ساڵان كەوچكێكی زەڵاتە و بۆ منداڵانی سەرو تەمەن 2 ساڵانیش بەهەمان كات و جار كەوچێكی چێشتخواردن هەنگوینیان بدرێتێ، بە دڵنیاییەوە تا ڕادەیەكی زۆر مندالەكەت لە كۆكەی شەوانە ڕزگاری دەبێت.
|
behnam5555 |
02-09-2011 10:06 PM |
له‌ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستیدا ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ڕۆژانهدوو كۆپ له‌چاى ڕه‌ش یان كۆپێك له‌چاى سه‌وز ده‌خۆنه‌وه، ئه‌وا له‌مه‌ترسی تووشبوون به‌مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى هێلكه‌دان به‌دوور ده‌بن .
زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه گرنگى ماده‌ی دژه‌ئۆكسیدى له‌ناو چادا پارێزگارى له‌ته‌ندروستى ده‌كات .
لێكۆلینهوهكهكهزانایانى زانكۆى واشنتون له‌سه‌ر هه‌زار ئافره‌ت ئهنجامدراوهڕایگهیاند كهڕۆژانهخواردنهوهى كۆپێك یان دوو كۆپ له چاى سه‌وز مه‌ترسی مه‌ترسی تووشبوون بهشێرپهنجهبهڕێژهى 54% كه‌م ده‌كاته‌وه .
جێی باسه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تر ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كهخواردنهوهى چا سوود به‌دڵ ده‌گه‌ینێت و مێشك چالاك ده‌كات و ئاستى كولیسترۆلى زیانبه‌خش كه‌م ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تریش كهپهیمانگاى نیشتیمانى پزیشكى له‌شارى ستوكهۆلمى پایته‌ختى سوید ئامادهكراوهدهلێت" خواردنه‌وه‌ى دوو كۆپ چا له‌ڕۆژێكدا مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى هێلكه‌دان به‌ڕێژه‌ى 50% كه‌م ده‌كاته‌وه .
|
behnam5555 |
02-09-2011 10:09 PM |
توێژه‌ران ئاشكرایانكرد، داگیرساندنی ته‌له‌فزیۆن به‌به‌رده‌وامی زیان به‌گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی و هۆشی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌و بارهوهئهنجامدراوه، روون بووه‌ته‌وه، كه‌ئه‌گه‌ر ته‌له‌فزیون به‌به‌رده‌وامی داگیرسا بێت؛ ئه‌وا ئه‌ندامانی خێزان كه‌متر پێكه‌وه قسه‌ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سیش سه‌یری ته‌له‌فزیۆن نه‌كات و به‌و جۆره رهنگهپهیوهندییهكۆمهڵا یهتییهكانیش لاواز تر بن.
له‌درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، هاتووه، كهتهلهفزیۆن نارِاستهوخۆ بیر و زه‌ینی مرڤی به‌ته‌مه‌ن ئاڵۆز ده‌كات.
له‌رابردووشدا ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ر ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردبوو، ته‌ماشا كردنی ته‌له‌فزیۆن، توانای قسه‌كردنی منداڵ دوا ده‌خات و راده‌ی یاری كردن و چالاكییه‌كانی هۆشه‌كی منداڵان كه‌م ده‌كاته‌وه.
|
behnam5555 |
02-09-2011 10:18 PM |
ددان لەدوو بەش پێك هاتووە: تاج كە بەشی سەرەوەی ددانە و ڕەگ كە لە ناو ئێسكدایە.
پەیكەری تاج(Crown): ئەو بەشەیە كە بە چاو دەبیندرێت؛ لەدەرەوە بۆ ژوورەوە لە سێ بەش پێك هاتووە: مینا، عاج، كڕۆكی ددان.
مینا(Enamel) : ئەو بەشەیە كە بە چاو دەبینرێت و شەفافە وڕەقترین و پتەوترین بەشی لەشی مرۆڤیشهكە خوێن پێی ناگات و هەستیشی نییه. 96%ـیماکیی كانزایییە. بەشێكی مردووی ددانە بۆیە ناتوانێت خۆی دروست بكاتەوە.
عاج(Dentine)
ئەو بەشەیە كە لە تاج لە ژێر مینا و لە رەگ دا لە ژێر چیمەنتداهەیە و توانای بەرگریشی لە مینا كەمترە و ڕەنگی مه‌یله‌و زەردە و بەشێكی زیندووویددانە كە بە ساردی و گەرمی و شیرنی هەستیارە. 80%ـی كانزایە. بەشێكی زیندووی ددانەكە لە هەندێك هه‌لومه‌رجدا توانای دروستكردنه‌وه‌ی خۆیشی هەیە--secondary and tertiary dentine).
ئەوەیش لەبەرئەوەیە كە لە ناو عاجدا كەناڵی بچووك بچووک هەنە كە لە میناوە بەرەو كڕۆكی دداندرێژ دەبێنەوە و لە ناویاندا خانەی تایبەت هەیە كە دەتوانن عاج دروست بكەن. ئەوكەناڵانە هۆكارێكە بۆ ئەوەی نەخۆش لە كاتی خواردنی شتی سارد و گەرم و شیرندا هەستبە ئازار بكات و بزانێت كە ددانی گرفتێكی هەیە.
كڕۆكی ددان(Dental Pulp)
لە ناوەڕاستیهەر ددانێكدا بۆشاییەك هەیە كە دەمار و خوێنبەر و خوێنهێنەر لە ناویدا هه‌یە كە پێیدەڵێن كڕۆكی ددان كە بە ڕێگای كونی بنی ڕەگی ددانه‌وه (Apical Foramen دێتە ناوددانهکهوه. قەبارەی لە ددانێكهوهبۆ ددانێكی تر جیاوازه‌و بە هه‌ڵکشانی تەمەنبچووكتر دەبێتەوە. ددان تا كاتێك زیندووە كە كڕۆكهکهی ساغ بێت، به‌ڵام هەر كاتێكلە بەر كلۆری، زەبر، یان هەر شتێكی ترهوهكە كرۆكی ددان بورووژێنێت ئەوا لەوكاتەدا ددانمان توشی ئازار دەبێت. هەندێك جار هەیە ئەو برینەی كە تووشی كڕۆكی دداندەبێت، دەبێتە هۆی مردنی كڕۆكەكەی.
ڕەگ(Root)
ئەو بەشەیە كە لە ناوئێسكدایە و تاجەكەی ڕاگرتووە. ژمارەی لە ددانێكهوهبۆ ددانێكی تر جیاوازه. هەندێكیان یەك ڕەگیان هەیە هەندێكیان دوو یان سێ، كەم جاریش بە تایبەتی ددانی عەقل 4 ڕەگیان هەیە.
ڕەگ بە بەستەریدەوروبەری ددان(periodontal ligament) لە ناو ئێسكهکهدا جێگیر بووە. لە خوارەوەیڕەگی ددان، كونێك هەیە(Apical Foramen) كە لەوێوە كڕۆك دێتە ناو ددانه‌که‌وه.
ڕەگی ددان لە سێ بەش پێك هاتووە كە لە دەرەوە بۆ ژورەوە بریتینلە: چیمەنت، عاج و كڕۆك.
چیمەنت (Cementum)
بەرگێكی تەنكە كە ڕەگی ددانی داپۆشیوە. لە ژێرچیمەنتدا عاج ههیهكە درێژەپێدەری هەر ئه‌و عاجهیهکهلهژێری تاجیددانهکهدا هه‌یه. هه‌ر وەكو مینا، ئه‌م به‌شه‌یش خوێنی بۆ ناڕوات.
بەستەری دەوروبەری ددان (Periodontal ligament)
ڕەگی ددانهکهکان بە ئێسكی شەویلاکهوهدەبەستێتەوە. دەتوانێت ددان یارمەتی بدات بۆ ئەوەی بجوولێت چ جووڵانهوهیفیسیۆلۆجی ددان بێت چ بە هۆی هێزی ئامێری ڕاستكردنەوەی ددان(جووڵانهوهییفیسۆلۆجی، بۆ ددان پێویستە و شتێكی باشە). هەروەها یارمەتیدەریشە بۆ ئەوەی ئەوهێزەی كە لە كاتی قسە كردن یان خواردن دەكەوێتە سەر ددان بلاوهبکات و به‌چوارده‌وردا په‌خش ببێته‌وه.
پووك(Gingiva):
چینێكی نەرمی بەردەوام كە ئێسكی ددان‌و ددانی داپۆشیوە و لە كاتی ئاسایی‌دا ڕەنگی پەمەییە، و دەکرێ له‌کاتی نەشتەرگەریداههڵیبدهیتهوه و پاشان لە شوێنه‌که‌ی خۆیدا ڕایبخهیتهوهو بیدوریتەوە.
ئه‌رک و فرمانه‌کانی ددان:
* بڕین و جاوین و وردکردن وئاسیاوکردنی خواردەمەنی به‌ر لهقووتدانی خواردنه‌که. گه‌ر بهاتبایه‌و وانهبووایهئەنزیمەكان نه‌یانده‌توانی خواردنه‌کان به‌ته‌واوه‌تی له‌ت لهتبکهنهوهو پاشانیش بهجوانیههزم نه‌ده‌کرا، هه‌ر بۆیهپێویستهبهرلهوهی پارووکهمان قووت بده‌ین، جوان جوان بیجاوین.
* پاڵپشتی لە شانە نەرمهكانی ناو دەم دەكات.
* بەبێ ددان قسەكردن ئەستەمە.
* جوانیبە ڕوخساری مرۆڤ دەبەخشێت.
|
behnam5555 |
02-09-2011 10:21 PM |
دروستبوونیبۆنیقاچ چه‌ند هۆكارێكیههیه، وهكوزیاد لهپێكردنیپێڵاو و گۆره‌وی ئه‌ستوور، به‌تایبه‌ت ئه‌و پێڵاوانهیرێگردهبن لهگهیشتنیههوا بهقاچهكان و نهشۆردنیقاچهكان دوایگهڕانهوهبۆماڵهوه، كه‌ئه‌وه‌ش دهبێـتههۆكاریدروستبوونیب هكتریا له‌ناو پێڵاوه‌كان وسه‌ر قاچی مرۆڤ و ده‌ردانی بۆنێكیناخۆش لێیانه‌وه.
شاره‌زایان و پزیشكان بۆ خۆبه‌دوورگرتن لهبۆنیناخۆش وبێزاركهریقاچهكان و رێگرتن لهدروستبوونیبهكتریاو فتریات له‌سه‌ر قاچهكانرێنمایی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، رۆژانهقاچهكان به‌ئاوو سابوون بشۆڕدرێت، ئاو بگاتبهنێوانیپهنجهكانی قاچ ، ده‌بێت دواتر قاچه‌كان به‌باشی ووشك بكرێنهوهبۆئهوهیبهكتریایلهسهر دروست نه‌بێت.
ههروههارێنماییئهوهشیان كردووه"ده‌بێت پێڵاو‌و گۆره‌وییه‌كان بهبهردهوامیبگۆڕدرێن، نابێت پێڵاوێك یان گۆره‌ویه‌ك له‌رۆژێكدا دووجار لهپێیبكرێت، دهبێتبۆدرهیقاچیش رۆژانهبهكاربهێنرێت".
شارهزایانههروهها ده‌ڵێن" ده‌بێت ماوهنا ماوهسهردانیپزیشك بكرێت بۆ ئهنجامدانیپشكنین له‌سه‌ر قاچه‌كان بۆ دڵنیابوونهوهلهدروست نهبوونیبهكتریا یان میكرۆبلهسهر قاچه‌كان، لهحاڵێكیشدا ئه‌گه‌ر بهكتریایدروستكردبوو ئه‌وا دهبێتبهپهلهچارهسهر بكرێت".
شاره‌زایان ئهوهشیانخستووهتهروو ده‌بێت گۆرهییدروستكراو بهلۆكهلهپێبكرێـت، له‌به‌ر توانایههڵمژینی ئاره‌قی قاچه‌كان، ده‌بێت پێڵاوی دروستكراوی ئه‌و مادانه‌ش بهكاربهێنرێتكهرێگهبهگهیشتنیههوا بۆ قاچه‌كان ده‌ده‌ن لهجۆریچهرمی سرۆشتی، نابێتبههیچ جۆرێك ئه‌و پیڵاوانهلهپێ بكرێت كهمادهیپلاستیكیو نایلۆنیتێدایه".
|
behnam5555 |
02-09-2011 10:27 PM |
خواردن وخواردنه‌وه‌و وه‌رزش كردن ئه‌و لایهنهگرنگهی ژیانی مرۆڤه‌و خۆپاراستن له‌وخواردنانه‌ی مرۆڤ خوی پێوه‌گرتووه، ده‌بێته‌هۆی ته‌مه‌ن درێژیی.به‌پێی دوا لێكوڵینه‌وه‌ش ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌تا 87 ساڵ درێژه،به‌لام زانایان ده‌ڵێن؛ چهندهمرۆڤ جیناتی خۆی بپارێزێت، ئه‌وا ده‌توانێ زیاتربژی و ته‌مه‌نی بگاته 120 ساڵ. هه‌ر كه‌س له‌ژیاندا چیدهخوات چی پێ ده‌خورێ، بێ گومان ده‌یزانێ، له‌هه‌ر خواردنێك پێوستهچهندی لێبخوات، له‌لایه‌كی ترهوهوهرزش كردن كه‌بنه‌مای به‌رده‌وامیی ژیانه، گرنگیدانبهم دوو كارهسهرهكییهی ژیان، ته‌مه‌نمان درێژ دهكاتو لهشتهندروستدهبێت.بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت كورت نه‌بێت، رهچاویئهم دهخاڵهبكه.
1ـ هه‌ڵچوون: هه‌ڵچوونی زۆر بهرگریلهش كه‌م ده‌كاته‌وه‌و زوو پیرت ده‌كات.
2ـ خواردنهوهیكهولیی: زۆر خواردنه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی هه‌ناوی مرۆڤ شه‌ته‌ك ده‌كات.
3ـ نه‌جولان: بۆ هه‌ر مرۆڤێك پێوستهلهرۆژێكدا بهلایهنیكهمهوهنیو سه‌عات به‌پێ بڕوات.
4ـ خواردنی چه‌ور: خورادنی زۆر چه‌ور ده‌بێته‌هۆی كۆڵسترۆڵی زیاده‌و زه‌ره‌ری بۆ تهندروستیههیه.
5ـ هه‌وای پیس و جگه‌ره‌كێشان: ته‌نگه‌نه‌فه‌سی وگیرانی بۆرییه‌كانی هه‌وا زیاتر به‌هۆی هه‌وای پیسه‌وه‌و توشبوونی نهخۆشیشێرپهنجهبههۆی كێشانی جگه‌ره‌وه.
6ـ زۆر مانهوهلهبهر خۆر: كه‌باشترین هۆكاره‌بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست.
7ـ بێ خه‌وی: هۆكاری بهرزبوونهوهیفشاری خوێن ولهبیرچونهوهههمووی له‌كه‌م خهوییهوهدروستدهبێت، ئه‌و ژووره‌ی لێیدهخهون، ده‌بێت ته‌لفزیۆنی تێدانه‌بێت و تاریك بێت، له‌رۆژیكدا 6 بۆ 7 سهعاتبخهویت.
8ـ به‌خێونه‌كردنی ئاژه‌ڵی ماڵی له‌ماڵه‌كه‌تدا: به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی هه‌ڵچوون كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌جه‌ڵته‌ی دڵیش دوورتده‌خاته‌وه.
9ـ خواردنی شیرینی: ده‌بێته‌هۆی قه‌ڵه‌وی وناڕه‌حه‌تی دڵ.
10ـ بێ هیوایی: بوونی هیوا له‌رووی جهستهیو رۆحییهوهمرۆڤ زیندوو دهكاتهوهجۆری ژیانی جوانتر ده‌كات.
زۆر كه‌س بێئهوهیلهكهڵكو سوودهكانیمهلهكردن بزانن، ته‌نها بهخولیایهك پێناسهیدهكهن، لهوبارهیهوهزانایان لهلێكۆڵینهوهیهكینوێدا گه‌یشتنه ئه‌و ئهنجامهیكهمهلهكردن ڕۆڵێكیگرنك ده‌گێڕێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی تهنگهژهیڕهبۆ له‌منداڵاندا، بێئهوهیچارهسهری ده‌رمانی پزیشكیبۆ بكرێت.
توێژه‌ره‌وان له‌ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیاندا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك منداڵیتهمهن نێوان حه‌وت بۆ یانزده ساڵان تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كرد به‌دووبه‌شه‌وه، به‌شی یه‌كه‌م بۆ ماوهیشهش ههفتهڕاهێنانو مه‌له‌یان پێكردن، بهشیدووهمیش هیچ چالاكییهكیوهرزشیان پێئه‌نجام نه‌دان.
توێژه‌ره‌وان ڕوونیانكردووه‌ته‌وه، كهمهلهكردن سهركهوتنێكیبهرچاو ده‌بینێت لهكهمكردنهوهیحاڵهتی ڕهبۆیبههێز، سهلماندنیئهو ڕاستییه‌ش لهكۆمهڵهییهكهمدا به‌دیهات كه‌ئه‌و منداڵانه‌ی مهلهیانكردبوو ههناسهتهنگیو ئازاریسنگیان كهمببووهوهبهبهراوورد بهكۆمهڵهیدووهم كهچارهسهریپزیشكیشیان وه‌رگرتبوو.
|
behnam5555 |
02-09-2011 10:34 PM |
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری ئه‌مریكی ئاشكرایان كرد كه‌په‌یوه‌ندی له‌نێوان زۆرخواردنیشوكولاتهو خه‌مۆكیدا هه‌یه، به‌ڵام شیكردنهوهیئهو پهیوهندییهروون نییه‌و وه‌كو مهتهڵیهێلكهو مریشكهكهوایه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توێژهریكۆلێژیپزیشكیزانكۆ یكالیفۆرنیاوه ئه‌نجامدراوه بهراوردێكیلهنێوان زۆرخواردنیشوكولاتهو خه‌مۆكیدا كردووه و تێیدا هاتووه" ئهوانهینائومێد ده‌بن یان خه‌مۆكی دایاندهگرێت به‌رێژه‌ی 55%یخهڵكیئاسایی شوكولاتهدهخۆن، چه‌ندیش خه‌مۆكیه‌كه‌یان زیاتر بێت شوكولاتهیزیاتر ده‌خۆن".
بیاتریس گۆلۆمب مامۆستای زانكۆیكالیفۆرنیا له‌سان دیگۆ و سهرپهرشتیاریتوێژینهوه ده‌ڵێت "روون نیهئایهئهوانهیههست به‌خه‌مۆكی ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئهوهشوكولاتهدهخۆن تا هه‌ست بهئارهزوویهك ده‌كه‌ن بۆ خواردنییان خودی خواردنی شوكولاتهخهمۆكی و بیتاقهتیهكهیان زیاتر ده‌كات".
توێژه‌ره‌كان چاودێری زیاتر له‌كه‌سیان كردووهكهشوكولاتهدهخۆن و دواتر له‌رێگه‌ی راپرسییهكیتهقلیدیهوهمه زاجی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌یان پێواوهبۆ زانینی ئاستیخهمۆكیان.
توێژینهوهكهدهریخستووه "بهشداربووهخهمۆكهكان 8.4% شوكولاته‌یان خواردووهلهمانێگیكدا، زیاتر لهوانهیخهمۆكیان نیهكهگهیشتووهته.4% له‌مانگێكدا.
گۆلومب روونیشیكردووه‌ته‌وه"په‌یوه ندی نێوان شوكولاتهو خه‌مۆكی به‌هه‌مان شێوهیمهسهلهیمریشكو هێلكهكهوایه، هه‌ر چۆن نازانرێت ئایا مریشك لههێلكهدروست بووه‌یان هێلكهلهمریشك، ئاواش ناتوانریت بسه‌لمێنرێت زۆر خواردنی شوكولاتهدهبێتههۆی خهمۆكۆی یان خه‌مۆكی ده‌بێته‌هۆی زۆر خواردنی شوكولاته
|
behnam5555 |
05-12-2011 08:16 PM |
ئه گر ده تهه وه ی لاقت بونیان نه یه
قــاچـــت بــــهچـــا بشــــۆ !!
بۆنی ناخۆشی قاچ ته‌نیا به‌شتنی به ئاو ته‌واو نابێت و زۆرجار ئه‌و که‌سه‌ی که‌بۆنی قاچی ناخۆشهنهک ته‌نیا خۆیوهرس ده‌بێت به‌ڵکو که‌سانی ده‌وروبه‌ریشی وه‌رس ده‌کات و خۆشی توشی شه‌رمه‌نده‌یی ده‌بێت وێڕای ئه‌و کێشانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا به‌هۆی ئه‌و بۆنهناخۆشهوهبۆی دروست ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و بۆنهناخۆشهدهتوانیت یه‌کێک له‌م ڕێگایانهپهیڕهو بکه‌یت :
یه‌که‌م شتنی قاچ بهچــا :
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چا مادده‌ی تانینی زۆری تێدایهئارهق کردنه‌وه‌که‌م دهکاتهوهکهدهبێتههۆی دروستکردنی ئه‌و بۆنه‌ناخۆشه ، ده‌توانی چایه‌کی لێنراوی مامناوه‌ند واتهنهخهست نه‌ڕوون بکه‌یت ناو ته‌شتێکی قووڵه‌وه‌و قاچه‌کانی تیایدا دابنێیت یان چوار کیسی چا واته چوار چای سه‌فه‌ری بکه‌یت ناو چوار لیتری ئاوهوهبۆ ماوه‌ی ده‌ده‌قیقه بیکوڵێنیت و بۆماوه‌ی نیو سه‌عات قاچتی له‌ناودا دابنێێت ، رۆژی یه‌کجار ئه‌م کاره بکهلهو بۆنهناخۆشهڕزگار ده‌کات ، به‌ڵام بۆئه‌و که‌سانه‌ی قاچیان زۆر بونی لێدێت ده‌توانن رۆژی دووجار ئه‌م کردارهدووبارهبکهنهوه.
دووه‌م بیکاربوناتی سۆداو سرکه :
بڕێک لهسرکهیان بیکاربۆناتی سۆدا بکهلیترێک ئه‌وه‌وه‌و هه‌فته‌ی دووجار قاچتی پێ بشۆ.
سێیه‌م گه‌ڵای گوێز :
گه‌ڵای گوێز له‌ناو لیترێ ئاودا بۆ ماوه‌ی یه‌ک چارهکهسهعات بکوڵێنه‌و پاشان بپاڵێوه، دواتر بڕێک خوێی زبر‌و ئاوی ساردی تێبکه‌و بۆماوه‌ی دهدهقیقهقاچهکانت بخه‌ره‌ناو ئه‌م تێکهڵهیهوه، پاشان به‌جوانی وشکی بکه‌ره‌وه‌و به‌ئاوی لیمۆ بیانشۆ واتهئاوی لیمۆکهبده لێیان.
چواره‌م گه‌ڵای سالڤیا :
ده‌توانیت گه‌ڵای سالڤیا بکهیتهناو پێڵاوهکانتهوهئهم ڕووهکهئارهقی پێیه‌کانت هاوسه‌نگ ده‌کات و نایه‌ڵێت بۆنی ناخۆشیان لێ بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانیت گه‌ڵاکه‌ی بکهیتهناو ئاوه‌وه‌و بیکوڵێنیت و دواتر به‌هه‌مان ڕیگاکانی پێشوو به‌کاریبێنیت.
پێنجه‌م به‌کارهێنانی جاتره :
دوو که‌وچک لهجاترهبکهره ناو نیو لیتر ئاوهوهبۆماوهی دهدهقیقهبیکوڵێنهو دوای ساردبونه‌وه بۆماوه‌ی نزیکه‌ی نیو سه‌عات قاچه‌کانت بکهرهناوی رۆژانهئهم کارهدووباره بکهرهوهبهشێوهیهکی دیار تێبینی که‌مبونه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی قاچت ده‌که‌یت.
|
behnam5555 |
05-12-2011 08:20 PM |
به‌پێی توێژیینه‌وه‌یه‌كی زانستی دهركهوتووهچاوهكانی مریشك له‌رووی بیناییهوهزۆر له‌چاوه‌كانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان به‌هێزتره، به‌تایبه‌ت بۆ ناسینه‌وه‌ی ره‌نگه‌كان كه‌توانای بینینی تیشكه‌كانی سه‌روی وه‌نه‌وشه‌یی هه‌یه.
له‌م بارهیهوهدكتۆر (جۆزف كۆربۆ) كه‌له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی له‌كۆلیژی پزیشكی زانكۆی واشنتن له(سانت لویس) له‌ویلایه‌تی میسۆری توێژیینهوهیهكیان له‌سه‌ر 5 مریشك ئه‌نجامداوه‌و ئه‌و لایهنهشارهوهییهی له‌تۆڕی چاوی مریشكدا بوونی هه‌یه، بۆیان ئاشكرا بووه.
لهوتوێژینهوهیهی كۆربۆ و هاوكاره‌كانی دهركهوتووهكهتوانای ئه‌و باڵنده‌یه(مریشك) له‌رووی بیناییهوهزۆر له‌مرۆڤ به‌هێزتره‌و ره‌نگه‌كانیش باشتر له‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه.
دكتۆر كۆربۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی له‌چاوی مریشكدا هه‌یه، گهڕاندۆتهوهبۆ ئه‌وه‌ی كه چاوه‌كانی به‌قۆناغه‌كانی
گه‌شه‌سه‌ندن دا تێ ناپه‌ڕێت، بۆیه‌ئه‌و تۆڕه‌ی له‌چاوی مریشكدا هه‌یه‌زۆر له‌وه‌ی له‌چاوی به‌شێكی زۆر لهئاژهڵهشیردهرهكاندا هه‌یه، به‌هێزتره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تۆڕی چاوی مرۆڤ زۆر ههستیارهبهرامبهر به‌ره‌نگی سور، شین، سه‌وز. به‌ڵام چاوه‌كانی مریشك لهتوانایدایهتیشكهكانی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی ببینێت، ئه‌ویش به‌هۆكاری ئه‌و به‌هێزییه‌ی له‌تۆڕی چاوه‌كانی دا هه‌یه
|
behnam5555 |
05-18-2011 06:47 PM |
کونجی
به‌ووته‌ى توێژه‌ران ، خواردنى " كونجى" دهبێتههۆىدابهزاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن . دهنكى " كونجى " له%20تا25% پرۆتیین ،50% چه‌ورى ، و رێژه‌یه‌كى یه‌كسان ئه‌سید لینولییك و ئه‌سید ئۆلییك پێك هاتووه ."
كونجى" سه‌رچاوه‌یه‌كى دهوڵهمهندهلهئاسن، رووى و به‌تایبه‌ت كالسیۆم بهژومار دێت و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌حه‌زیان به‌شیر خواردنهوهنییه، ده‌توانن " كونجى " به‌مه به‌ستى دابینكردنى كالسیۆم ،ئاسن ، روى له‌شیان دابین بكه‌ن.
به‌ووته‌ى توێژه‌ران خواردنى " كونجى " جگه‌له‌وه‌ى نابێتههۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى خوێن ،به‌لكو ده‌بێته‌هۆى دابه‌زاندنى كۆلسترۆلى ناو خۆین .ئه‌و منداڵانه‌ى كهگرفتى خواردنییان هه‌یه، ده‌توانن له‌گه‌ڵ ماددهخۆراكییهكانى تر " كونجى" زیاد بكه‌ن و بیدهنهمندالهكانییان .به‌ووته‌ى توێژه‌ران ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌رۆژانه چه ندگرام " كونجى " ده‌خۆن كالۆرى وچهورییهكى زۆر و هه‌روه‌ها سوودێكى زۆر بهلهشیان ده‌گات
|
behnam5555 |
06-06-2011 10:05 AM |
تاكو پێتان بكرێت خه‌يار بخۆن
خیار ناوی زانستییەكەی (Cucumis Sativus)ە، كە بە كوردی هارۆشی پێدەگوترێ، میوەیەكی گیاییە، مێژوویدۆزینەوەی بۆ وڵاتی هیندوستان دەگەڕێتەوە و لەوێوە بۆ ناوچەكانی جیهانگوازراوەتەوە، ئەو میوەیە نزیكەی بیست سەدە بەر لە زایین لەلایەنمیسرییەكانەوە سوودی لێوەرگیراوە. بەناوبانگترین ناوچەی بەرهەمهێنەریخیاریش ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریكایە.
خیار لەبەشی میوە ساردەكاندایە و یارمەتیدەری هەرس كردنی خۆراك دەدات. خیارمێز هێنەرە و خوێن پاڵاوتە دەكات، سوپی خەیار میزگیران چارەسەر دەكات،خەیار بۆ توینویەتی باشە. گەر خەیار پارچە پارچە بكەی و لەسەر چین وگنجەكانی پێستی دابنێی پێست نوێ دەكاتەوە. بۆ پێستی چەور خەیار بە ئاویپاڵوێراو بشوون و لەسەر پێستتان دابنێین چەوری نامێنێ. خواردن و بۆن كردنی ودانانی خەیار لەسەر ناوچەوان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ژانەسەر. دلۆپ دلۆپئاوی خەیار لە لوت كردن دەبێتە هۆی ئەوەی لووتت تووشی گیران نەیەت، هەروەهاخەیار بۆ كەم خەوی زۆر بەسوودە. ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە تاكو پێیاندەكرێ خەیار بخۆن.
بەڵام ئەوانەی كە گەدەیان تووشی ئازار بووە نابێ خەیار زۆر بخۆن، هەروەهائەوەی دڵە كزەیان هەیە، بۆ ئاگاداری زیاتر دەبێ هەمیشە خەیار بەرلەنانخواردن بخورێت.
|
behnam5555 |
06-06-2011 10:12 AM |
ماست نه‌خۆشیه‌كانی دهمو دان ناهێڵێت
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی له‌ژاپۆن ده‌ریخستووه كه به‌مه‌به‌ستی به‌خشینی ته‌ندروستێكی باش بۆ دهمو دان باشتر وایه ماست به‌كاربهێنرێت.
توێژینه‌وه‌كه ڕوونیده‌كاته‌وه كه ماست به‌هۆی بوونی ترشهڵۆكێكی تایبه‌تییه‌وه، كاریگه‌ری ده‌كات له‌دژی نه‌خۆشیه‌كانی دهمو دان كه به‌هۆی به‌كتریای زیانبه‌خشه‌وه، زیانكی گه‌وره بهپوك دهگهیهنێتو له‌داهاتووشدا له‌ده‌ستدانی ددانه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر 942 كه‌س ئه‌نجامدراو هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی گرته‌وه، تهمهنهكانیشیان له‌نێوان (40-90) سالاَن بوون، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماست‌و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی شیریان به‌كار هێناوه، بۆیه تیایدا ڕوونبووه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر بكار هێناوه، تووشی نه‌خۆشیه‌كانی دهمو دان بوون.
|
behnam5555 |
08-06-2011 02:11 PM |
میوه و که‌سایه‌تیی مرۆڤ
http://modersmal.skolverket.se/sydku...diska/miue.jpg
ڕه‌نگه که‌سایه‌تی مرۆڤ له ڕێگه‌ی حه‌زی زۆری له
خواردنی چ جۆره میوه‌یه‌ک بێت، ده‌ربکه‌وێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانێت که‌سایه‌تیت چۆنه و
ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و میوه‌یه‌ی زۆر حه‌زت لێیه‌تی، ئه‌م بابه‌ته
بخوێنه‌ره‌وه و بزانه تا چه‌ند ڕاسته؟
http://modersmal.skolverket.se/sydku...diska/apel.jpg
پرته‌قاڵ:ئه‌گه‌ر كه‌سیك حه‌زی له میوه‌ی پرته‌قاڵ بێت به‌و
مانایه دێت كه ئه‌و كه‌سێكی زۆر به‌ته‌حه‌مول و خاوه‌ن ئیراده
و توانایه، كاره‌كانتان به‌شێوه‌یه‌كی هێواش بهرِێوهدهچن
به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌نجامێكی باشیان ده‌بێت و له‌كارو
ئه‌ركی قورسیش ناترسن.
http://modersmal.skolverket.se/sydku...diska/pple.jpg
سێ‌و: ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له‌سێوه كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر
هه‌ڵه‌شه‌و توندرِهوو بێته‌حه‌مولن و هیچ سڕێكیش ناشارنه‌وه،
ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا برِیاربدهن و بیر له‌ڕابردوو
ناكه‌نه‌وه‌و حه‌زیشتان له گه‌شتوگوزاره، ئه‌و كاته‌ی كه له‌گه‌ڵ
خۆشهویستهكهشتاندان ئه‌و خۆشییه له چاوتان به‌دیده‌كرێت.
http://modersmal.skolverket.se/sydku...ska/bannan.jpg
مۆز:ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له مۆزه كه‌سانی رۆحسووك و به‌به‌زه‌یین،
هه‌روه‌ها كه‌سێكی زۆر شه‌رمنن و زۆربه‌ی كاتیش به‌هۆی دڵ
پاكیتانهوه تووشی كێشه ده‌بن و كه‌سه‌كانی چوار دهوریشتان
سود له‌و كهسایهتییهتان وه‌رده‌گرن و بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه
ئازارتان بده‌ن.
http://modersmal.skolverket.se/sydku...rdiska/krs.jpg
گێلاس: ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له گێلاسیشه ژیان بۆیان زۆر بێ
وه‌فا نییه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزو نزمیتان هه‌یه واته میزاجین،
ئێوه توانای هێزێكی خه‌یاڵی زۆر به‌هێزتان هه‌یه‌و حه‌زتان
لهئیشكردنه له‌بواری داهێناندا، له‌ناختاندا كه‌سێكی زۆر راستگۆن،
به‌ڵام توانای ئه‌وه‌تان نییه كه ئیفاده‌ی بۆچوونه‌كانی خۆتان بكه‌ن.
http://modersmal.skolverket.se/sydku...diska/trei.jpg
ترێ: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێوه زۆر كه‌سێكی ناسكن، به‌ڵام زوو زوو
هه‌ڵچوونتان ده‌بێت و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌میش كۆتایی پێدێت،
هه‌موو شتێكی جوانیشتان خۆش ده‌وێت و هه‌روه‌ها كه‌سێكی
سۆسیال و ناخ گه‌رمن و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه لهچواردهورتان
خۆشه‌ویست بن، هه‌موو كارێك كه ئه‌نجامیده‌ده‌ن خۆشی لێوه‌ر
ده‌گرن و حه‌زیش ده‌كه‌ن هه‌مان ئه‌و خۆشی و وزه‌یه له‌گه‌ڵ
چواردهورهكهتان به‌شبكه‌ن، ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه بێت هه‌رگیز
بێتاقه‌ت نابێت، چونكه زۆر شتتان هه‌یه بۆ ئه‌وانی پێشنیاز بكه‌ن.
http://modersmal.skolverket.se/sydku...iska/persi.jpg
قۆخ: كه‌سێكی زۆر بزۆكن و حه‌زتان له ژیانه، هاورِێیهتیش
یه‌كێكه له‌و به‌شه‌ی ژیانتان كه هه‌رگیز ناتوانن وازی لێ
بهێنن و كێشه‌كان گه‌وره ناكه‌ن و زۆر به‌زوویش چاره‌سه‌ری
بۆ ده‌دۆزنه‌وه.
http://modersmal.skolverket.se/sydku...iska/fikon.jpg
هه‌نجیر: ئێوه كه‌سێكی زۆر جددین و زۆر بیریش ده‌كه‌نه‌وه،
حه‌زتان له سۆسیالبوونی خۆتانه به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی
دیاریكراو و كه‌سێكی زۆر عینادیشن.
http://modersmal.skolverket.se/sydku...iska/melon.jpg
كاڵه‌ك: كه‌سێكی نه‌ترسن ئه‌و كێشانه‌ی به‌سه‌ریشتان دێن
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی وه‌رده‌گرن و زۆر له‌سه‌ری نارِۆن و
كه‌سایه‌تییه دڵخۆشكه‌ره كهشتان وایكردووه كه مرۆڤ بۆ لای
خۆتان رابكێشن، له‌بواری كاریشدا وه‌ستان و له‌كاتی گونجاو‌دا
برِیاری راست ده‌ده‌ن.
|
behnam5555 |
08-06-2011 02:21 PM |
هه‌نار
http://modersmal.skolverket.se/sydku...ska/henar.jpeg
یه‌کێک له میوه ده‌گمه‌نه‌کان له
وڵاتی سوید, هه‌ناره. سویدییه‌کان تا
ئه‌م دواییه‌ش هه‌ناریان پێ میوه‌یه
کی نامۆ بووه، شاره‌زاییان نییه له
سود و چۆنیه‌تی خواردنی ، ته‌نانه‌ت
ناوه‌که‌شی ، ناوێکی سه‌یریان لێناوه
پێیده‌ڵێن ( نارنجۆکه سێ‌و granatäpple ). ههنارمیوهیهکه خه‌ڵکانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشنان به ڕواندن و به‌رهه‌مهێنانی .
سوده‌کانی هه‌نار:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی زانایان ده‌ریخستووه:
- باشترین شته بۆ له‌ناوبردنی یا که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ورییه‌ی
که له گه‌ده‌دا کۆده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی چه‌ندین نه‌خۆشی.
- هۆکارێکی زۆر گرنگه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری خوێن.
- که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی به تۆشبوونی نه‌خۆشییه‌کانی شێرپه‌نجه ، له‌وانه
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆتستات.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:13 PM |
خواردنه‌وه‌ى قاوه یان چا ڕاسته‌وخۆ
دواى نانخواردن به‌رگرى له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌كا
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى له ئه‌مریكا ده‌ریخستووه ، كه ڕاسته‌وخۆ خواردنه‌وه‌ى كۆپێك چا یان قاوه دواى نان خواردن و به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سانى به‌ته‌مه‌نه‌وه ، ده‌كرێت ئاستى پاڵه‌په‌ستۆى خوێنیان سروشتى بێت و له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵیش پارێزراوبن .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ، كه ئه‌و كه‌سانه‌ى رێژه‌یه‌كى باشی قاوه به‌كارده‌هێنن ، ئه‌وا تێكراى مردن له‌لایان كه‌متر تۆمارده‌كرێت له‌چاو ئه‌وانى تردا ، چونكه خواردنه‌وه‌ى قاوه‌و چا مرۆڤ كه‌متر تووشی مردن ده‌كات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئاستى ته‌ندروستى چاڵاك ده‌كات .
له‌لای خۆیه‌وه دكتۆر فایز فائق پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌لێت" خواردنه‌وه‌ى قاوه‌و چا دواى ته‌واوبوونى خواردن ، سوود به كه‌سانى به‌ساڵاچوو ده‌گه‌ینێت ، به‌تایبه‌ت له كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و چالاك كردنى ته‌ندروستى و هاوسه‌نگ كردنى فشارى خوێن .
هه‌روه‌ها كاریگه‌ریه‌كانى زیانبه‌خشیش كه‌م ده‌كاته‌وه ، وه یارمه‌تى ئاسان كردنى كارى هه‌رسكردنی خواردنیش ده‌دات .
فائیق ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ، كه چا و قاوه مه‌ترسی تووشبوونى به‌ساڵاچووان به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌م ده‌كاته‌وه‌و كه‌م خواردنه‌وه‌شی مرۆڤ زیاتر تووشی ئازاره‌كانى سینگ ده‌كات و ماسوولكه‌كانى دڵ لاواز ده‌كات .
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:14 PM |
كه‌مبوونى رۆنى ئێمێگا سێ له له‌شى مرۆڤدا
ده‌بێته هۆى تووشبوون به گرفتى ده‌روونى
رێبوار حه‌مه‌لاو.. به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى "یونایتدپرێس "،توێژه‌رانى فه‌ره‌نسى رایانگه‌یاند ، كه كه‌مبوونى ئاستى " چه‌ورى ئێمێگا3 " له ناو له‌شى مرۆڤ ده‌بێته هۆى تووشبوونى گیروگرفت و كه‌مكردنه‌وه كارایی نرونهكانى ده‌زگاى عهسهبى مێشك و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هوى دروستبوونى هه‌ندێك كێشه‌ى تایبه‌ت له ده‌روونى مرۆڤدا.
به ووته‌ى توێژه‌رانى سه‌نته‌رى زانستى فه‌ره‌نسا ، كه‌مبوونى ئه‌سیدى چه‌ورى " ئێمێگا3 " له نێوان عهسهبهكانى مێشكدا گیروگرفت دروست ده‌كات كه ئه‌و گرفتانه وا ده‌كات كه مرۆڤ تووشى خه‌مۆكى ببێته‌وه.
ئۆلیڤیا مانزونى سه‌رپه‌رشتیار له سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى بوارى عهسهبهكانى مێشك له شارى مارسێى له فه‌ره‌نسا له فه‌ره‌نسا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، نه‌بوونى هاوسه‌نگى له رێژه‌ى ئه‌سیده چهورییهكانى ئێمگا 3 و 6 له خواردنى رۆژانه دا، پیشانى داوه كه هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ گۆرانكارییه ده‌روونییه‌كان و پێوسته ده‌كات كه دهرووننسان له كاتى چاره‌سه‌رى گرنگى به‌و ده‌رمانه بده‌ن.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران پێشنیار ده‌كه‌ن پێوسته به‌لاى كه‌مه‌وه رۆژانه یان هه‌فتانه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئه‌سیدى "ئێمێگا3" به‌كار بێنن تا كو له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى ده‌روونى پارێزراو بن
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:16 PM |
نووستن له‌كاتى ڕۆژدا یارمه‌تى بۆژانهوهى دڵ ده‌دات
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/9c5943226e.jpg
له‌میانه‌ى لێكۆاینهوهیهكى تازه‌ى پزیشكیدا كه توێژه‌ران له په‌نسلڤانیا ئه‌نجامیان داوه ، ده‌ركه‌وتووه كه نووستن له‌كاتى ڕۆژدا ده‌بێته هۆى بووژاندنه‌وه‌ى دڵ و مۆلۆله‌كانى خوێن و یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاله‌په‌ستۆى بیر‌و هۆش ده‌دات .
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ، لاوازى بیر‌و هۆش كه به‌هۆى كاركردنه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى درێژ‌و كه‌م نووستن چه‌نده‌ها كه‌س پێوه ده‌نالێنن ، كاریگه‌ریه‌كى سلبی ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ ، وه قه‌له‌ق و شپرزه‌ى نووستن په‌یوه‌ندى به كێشه‌كانى ته‌ندروستى و قه‌له‌وى و سوزداریهوه هه‌یه .
توێژه‌ران بۆ زانینى كاریگه‌رى نووستن له ڕۆژدا بۆ سه‌ر ته‌ندروستى دڵ و مۆلۆله‌كانى خوێن ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 85 كه‌س ئه‌نجام داوه ، وه ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد به دوو گرووپه‌وه ، گرووپی یه‌كه‌م له‌كاتى ڕۆژدا بۆ ماوه‌ى 60 خولهك نووستن ، به‌لام گرووپی دووه‌م كارى نووستنیان له ڕۆژدا ئه‌نجام نه‌دا .
دواتر بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه گوڕانكایهكى زۆر له بوارى فشارى بیر‌و هۆش و لێدانى دڵ و پاڵه‌په‌ستۆى ده‌روونى له نێوان ئه‌م دوو گرووپه‌دا ڕوویداوه ، وه دووپاتیان كردووه كه نووستن له‌كاتى ڕۆژدا بۆماوه‌ى 45تا60 خۆله‌ك یارمه‌تى بۆژانهوهى فشارى خوێن و مۆلۆلهكان ده‌دات و سوود به دڵ و فشارى ده‌روونى ده‌گه‌ینێت .
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:18 PM |
خواردنى هه‌موو جۆره توو ده‌بێته هۆى
دابه‌زاندنى چه‌ورى زیانبه‌خشه‌كانى ناو خوێن
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/c33de06934.jpg
به پێى دوایین توێژینه‌وه‌ى زانایان ، ناوكانهى ناو " توو" له جۆرێك مادده‌ى " فیبر" پێكهاتوون كه نا تاوێنه‌وه و رۆڵێكى گرنگیان هه‌یه له دابه‌زاندنى چه‌ورى ناو خوێن. بۆیه پزیشكان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو جۆرێك " توو" ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئانتى ئاكسیدانهكان و به تایبه‌ت تووى سوور به هۆى بوونى مادده‌یه‌ك به ناوى " ئانتۆسیانید" كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كى زۆرتر له ئانتى ئاكسیدان له خۆى گرتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌توانن ئه‌و میوانه‌ى كه ره‌نگیان وه‌نوشه بخۆن و به‌كار بهێنن .خواردنى ئه‌و جۆره میوانه ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى كۆلسترۆلى زیانبه‌خشى ناو خۆین.میوه " توو" سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده له شه‌كره " گلۆكۆز" و كه‌سانى تووشبوو به شه‌كره ده‌توانن به سانایی به هیچ ئاسته‌نگێك میوه‌ى " توو" بخۆن.
له ناو هه‌موو جۆرى میوه‌كاندا ، میوه‌ى " توو" سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانى C و تووى تازه له جۆرى ووشكراوى باشتره.هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى كه شه‌كره‌ى ناو خوێنیان دادبه‌زێت له جیگاى به كارهێنانى شۆكۆلات تووى ووشكراوه به كار بهینن وبه هۆى ئه‌وه‌ى توو سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ى فیبر ورێگه له دابه‌زینى شه‌كره.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:20 PM |
ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیۆته‌ر منداڵ تووشی نزیك بینى ده‌كات
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/2f4535e63a.jpg
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى له هۆنگ كونگ كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه بلاوكرایه‌وه ، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ، كه زیاتر له 40% منداڵانى قۆناغى سه‌ره‌تایی له هۆنگ كونگ به‌ده‌ست كێشه‌ى نزیك بینیه‌وه ده‌نالێنن ، كه هۆكارى سه‌ره‌كى زیادبوونى ئه‌و كێشه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زۆر ئه‌نجامدانى یارى ڤیدیۆى و ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن .
لێكۆلینه‌وه‌كه كه ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ى "ساوس چینا مۆرنیخ بۆست" بلاوكرایه‌وه ئاشكراى كرد ، كه 43,1% منداڵانى قۆناغى سه‌ره‌تایی به‌هۆى به‌كارهێنانى ئه‌و ئامێرانه له به‌ریتانیا به‌ده‌ست كێشه‌ى نزیك بینیه‌وه ده‌نالێنن ، به به‌راورد به رێژه‌ى 36,1%ى پێش ته‌مه‌نى ده ساڵیدا .
توێژه‌ران له زانكۆیهكانى چینى كه لێكۆلینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه ده‌لێن" ئه‌و منداڵانه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له به‌رده‌م شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیۆته‌ر داده‌نیشن ، ئه‌وا كاتێكى ته‌واوى ڕاهێنانى جه‌سته‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ماڵدا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
جێی باسه منداڵانى قۆناغى سه‌ره‌تایی له هۆنگ كونگ ڕۆژانه 3,5 كاتژمێر كاته‌كه‌یان به ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن و یارى ڤیدیۆى له‌سه‌ر كۆمپیۆته‌ر بهرسهردهبهن ، به به‌راورد له‌گه‌ل 0,84 كاتژمێر ئه‌نجامدانى چاڵاكى له ده‌ره‌وه‌ى ماڵدا .
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:23 PM |
گه‌ڵاى زه‌یتۆن به‌رزى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/3e1d0d24d3.jpg
له‌میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستیدا ده‌ركه‌وتووه ، كه پێكهاته‌كانى گه‌ڵاى زه‌یتۆن یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رزى ئاستى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌دات .
توێژه‌ران ده‌لێن" پێكهاته‌ى گه‌ڵاى زه‌یتۆن كاریگه‌ریه‌كى چاڵاكى هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ، كه وه‌ك چاره‌سه‌رى بزیشكى رۆلى خۆى ده‌بینێت له چاره‌سه‌ركردنى به‌رزى فشارى خوێن .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران له‌و بروایه‌دان كه گه‌ڵاى زه‌یتۆن یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى سێیه‌كى له پلازمادا ده‌دات .
جێی باسه له كۆندا پێكهاته‌ى گه‌ڵای زه‌یتۆن بۆ به‌رگرى كردن له به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشی شه‌كره‌و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كى تر به‌كارده‌هێنرا .
به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران ڕۆژانه به‌كارهێنانى 1000 ملیگرام له پێكهاته‌ى گه‌ڵاى زه‌یتۆن ، باشترین ڕێگایه بۆ گۆڕینى ڕه‌وشتى ژیان له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى سێیه‌كى و كۆلیسترۆل و به‌رزى پاله‌په‌ستۆى خوێن . وه به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ئێستا له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا ملیۆنه‌ها كه‌س به‌ده‌ست كێشه پاڵه‌په‌ستۆى خوێنه‌وه ده‌نالێنن .
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:25 PM |
"چاى سه‌وز"،سوودێكى فراوان به مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/d46b12ad00.jpg
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئاسیوشیتێد پرێس، پسپۆرانى بوارى خۆراك جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ، كه خواردنه‌وه‌ى چاى سوودێكى فراوانى بۆ مرۆڤ هه‌یه و ده‌یان مه‌ك كاى و جیفرى بلومبرگ ، دوو پسپۆرى بوارى خۆراك له تویژینه‌وه‌كانى خۆیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه "چاى " تایبه‌تمه‌ندى دژه میكرۆبى هه‌یه و هه‌روه‌ها " چاى " كاریگه‌رییه‌كى زۆر له ناوبردنى چه‌ورییه زیانبه‌خشه‌كانى ناو ده‌ماره‌كاندا هه‌یه.
زانایان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چاى به هه‌موو جۆره وتامهكانییهوه ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه " چاى " تایبه‌تمه‌ندى دژه ڤایرۆسى و ئانتى ئاكسیدانى ، دژه حه‌ساسیه‌ت و شێرپه‌نجه هه‌یه و له هه‌مان كاتدا رۆلێكى گرنگى له دابه‌زاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن هه‌یه.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:32 PM |
لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك: ماسی پڕكراو به‌رگرى له مرۆڤ ده‌كات دژی شێرپه‌نجه
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/14cedbe8f7.jpg
له‌میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستیدا ده‌ركه‌وتووه ، كه خواردنى ماسی پڕكراو به‌هۆى ده‌وله‌مه‌ندى به پرۆتینه‌كان و سه‌رچاوه‌ى ئاسن ، باشترین سوود به جه‌سته‌و مێشكى مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، وه به‌رگرى له شێرپه‌نجه ده‌كات .
ئاژانسی هه‌والى یه‌مه‌نى "سبا" بلاویكرده‌وه ، لێكۆلینه‌وه‌كه كه له ده‌زگاى گشتى لێكۆلینه‌وه‌ى زانستى دهریاىو زینده‌وه‌رانى ئاوى ئه‌نجام دراوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ، كه ئه‌م جۆره ماسیه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر فراوان له ئاوه‌كانى هه‌رێمى یه‌مه‌ن و كه‌نداوى عه‌ده‌ن هه‌ن .
جێی باسه ئه‌م ماسیه ژه‌مه خۆراكێكى سه‌ره‌كى گه‌لى یه‌مه‌نه ، وه ژماره‌یه‌كى زۆرى ولاتانى عه‌ره‌بی و بیانى به‌هۆى ئه‌م ماسیه بۆ ولاتانى خۆیان هاورده ده‌كه‌ن ، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و سووده تهندروستهیهى كه هه‌یه‌تى .
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:33 PM |
خواردنى " سێ‌و" ده‌بێته هۆى درێژبوونى ته‌مه‌ن
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/8b81908c69.jpg
پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى "شینهوا"، پزیشكان له باره‌ى تایبه‌تمه‌ندى و سووده‌كانى میوه‌ى " سێ‌و"، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه و رایانگه‌یاند كه خواردنى میوه‌ى " سێ‌و" ، 10 % هۆكاره بۆ درێژبوونى ته‌مه‌نى مرۆڤ. هه‌موو پسپَورانى بوارى خۆراك ، له‌و بروایه دان كه خواردنى ته‌نها "سێوێك " له رۆژێكدا مرۆڤ له چوونه لاى پزیشك بێ نیاز ده‌كات.
پزیشكاتى زانكۆى چینى له هۆنگ كۆنگ بۆ جارى یه‌كه‌مه كه چه‌ند پێكهاته‌یه‌كیان له ناو میوه‌ى "سێ‌و" دۆزییه‌وه كه "سێ‌و" له رێژه‌یه‌كى زۆر ئانتى ئاكسیدان پێكهاتووه كه به شێوه‌ى رێك وپێك 10%ى ته‌مه‌نى مرۆڤ درێژ ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر " شن ی‌و چن و هاوكارانى له زانكۆى هۆنگ كۆنگ رایانگه‌یاند،چه‌ند مادده‌یه‌كى زیانبه‌خش له ناو له‌شدا به‌رهه‌م دێت كه ئێمه پێیان ده‌ڵێین رادیكاله ئازاده‌كان كه كاریگه‌رییه‌كى خراپ له سه‌ر له‌شى مرۆڤ داده‌نێن و رێرهورى پیرى و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كان زۆر ده‌كه‌ن.
بۆیه "سێ‌و" له جۆره میوانه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئانتى ئاكسیدانه جۆراوجۆره‌كان هه‌ر بۆیه میوه‌ى " سێ‌و" زۆر سوودمه‌ند وكاریگه‌ره و ده‌بێته هۆى درێژبوونى ته‌مه‌نى مرۆڤ
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:34 PM |
مۆز به‌سووده بۆ به‌رگریكردن له تووشبوون به شێرپه‌نجه
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/18b6353a03.jpg
له میوه‌ی مۆز ماده‌كانی وه‌ك "فیبر" و "پیتاسیۆم" هه‌یه‌و ئه‌م دوو ماده دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه و خواردنی مۆز به‌سووده بۆ به‌رگریكردن له تووشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
مۆز به‌سووده بۆ ماسولكه‌كانی مرۆڤ. مۆز خوێن پاڵهوته ده‌كاته و وزه‌به‌خشه و توانایی مرۆڤ زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها خواردنی مۆز بۆ ئه‌و كه‌سانه كه تووشی نه‌خۆشی سكچوون بوون به‌سووده.
سوودێكیتری مۆز ئه‌وه‌یه كه ڤیتامینی B6ی تێدایه و ئه‌مه‌ش به‌سووده بۆ سیسته‌می ده‌ماری مرۆڤ.
مۆز به‌سووده بۆ توانایی سێكسی مرۆڤ و رێژه‌ی كلۆسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت و كاریگه‌ری هه‌یه له دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن.
هه‌روه‌ها خواردنی مۆز و هه‌نگوێن بۆ ئه‌و كه‌سانه كه بێ هێزن و تووشی سستی ده‌بن به‌سووده و ده‌بێته‌هۆی زیاتربوونی وزه و تواناییان.
شایانی باسه خواردنی مۆز بۆ تووشبوان به نه‌خۆشی شه‌كره مه‌ترسی هه‌یه و ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌بێ مۆز نه‌خۆن.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:35 PM |
گوێژى ئه‌مه‌ریكى ، ده‌رمانى دڵه
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/09d19d3f60.jpg
پێى هه‌واڵێكى گۆڤارى " ساینس ده‌یلى ئۆن لاین "،پسپۆرانى بوارى خۆراك جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و جۆره ئانتى ئاكسیدانانهى ناو " گوێز" بهَ ساغ و سه‌لامه‌تى دڵ سوودمه‌ند و كاریگه‌ره.
پسپۆرانى زانكۆى لومالیندا ، له توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ‌دا رایانگه‌یاند كه ئه‌و ئانتى ئاكسیدانه بۆ پاراستنى دڵ له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و پاراستنى دڵ زۆر سوودمه‌نده.
گوێزى ئه‌مه‌ریكى سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده له چه‌ند ڤیتامین ومادده‌ى كانزایی و ڤیتامینه‌كانى " B,C,E و كالسیۆم و فسفۆر ومینیزیۆم و روى و پتاسیۆم ".هه‌روه‌ها جورێك ڤیتامین به ناوى " توكوفرول" و مادده‌ى فنولیك كه تایبه‌تمه‌ندى ئانتى ئاكسیدانى هه‌یه.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنى ئه‌و جۆره گوێزه ، به رێژه‌ى 33% ، چه‌ورى زیانبه‌خشى ناو خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.خواردنى چه‌ند دانه گوێز له رۆژێكدا ده‌بێته هۆى رێگه گرتن له تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و شه‌كره جۆرى دوو.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:38 PM |
فسته‌ق بۆ سه‌لامه‌تى دڵ و هێوركردنه‌وه‌ى
مێشك سوودمه‌نده
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/3bbdb1d3a2.jpg
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى "یونایتد پرێس"،ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ پیشانى داوه كه خواردنى رێژه‌یه‌كى گونجاو " فسته‌ق"، به رژێمى خۆراكى رۆژانه ، مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه.هه‌روه‌ها " فسته‌ق" ده‌توانێت ئاستى چه‌ورى زیانبه‌خشى ناو خوێن به‌رێژه‌ى 12% كه‌م بكاته‌وه.
به ووته‌ى زانایان ، ئه‌و كۆلسترۆله به ماناى دابه‌زینى مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه."فسته‌ق"، رێره‌وى له خۆگرتنى كاربۆهیدراته‌كان له ناو شه‌كره خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه.
به ووته‌ى پسپۆرانى بوارى خۆراك ، " فسته‌ق"، له رێژه‌یه‌كى زۆر پرۆتیینى رووه‌كى ، مادده‌ى نیشاسته وكانزایی وه‌ك " پتاسیۆم و مینیزیۆم ، پێكهاتووه كه پێداویستیه‌كانى له‌ش دابین ده‌كات.بهَیى " فسته‌ق" ده‌بێته هۆى هێوركردنه‌وه‌ى دڵ وئارمكرنهوهى مێشك.
هه‌روه‌ها خواردنى "فسته‌ق"ده‌بێته هۆى بۆرییه‌كانى جگه‌ر.هه‌روه‌ها پته‌وكردنى ئێسك و ددان ونهخۆشیى كه‌م خوێنى زۆر سوودمه‌نده .خواردنى "فسته‌ق" ده‌بێته هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بیروهۆش.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:39 PM |
خواردنه‌وه‌ى یه‌ك كوپ چاى، ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى مێشك
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/087616dec7.jpg
به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " ده‌یلى مه‌یل"،پزیشكان له تازه‌ترین توێژینه‌وه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ى كوپێك چاى ، له هه‌مان كاتدا ، ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى توانایی مێشك و هه‌روه‌ها هاوكارى نه‌هێشتنى ماندوێتى و بهزركردنهوهى ئاستى هۆشیارى و كارایی مێشك ده‌كات.
پسپۆرانى دانیماركى له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كاریگه‌رى ئه‌و مادده كیمیاییانهى ناو چایان له سه‌ر توانایی بیروهۆشى 44 به‌شدار بووى ناو ئه‌و توێژینه‌وانه تاوتوێ كرد. كاریگه‌رى ئه‌و ماددانه له‌وانه جۆرێك ئه‌سید ئامینه به ناوى " L-تئانین" كه له ناو چاى سه‌وزدا هه‌یه وهه‌روه‌ها كافینى ناو چاى له‌گه‌ڵ مادده‌كانى تر‌ى ناو چاى به‌راوه‌رد كرا.
ئه‌نجامى ئه‌و بهراوهردانه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چایان خواردبۆوه دواى 20 تا 70 خوڵه‌ك كاره‌كانیان به ووردى و باشتر ئه‌نجام دا بوو وهه‌روه‌ها ئاستى بیروهۆشى ئه‌و كه‌سانه روى له زۆرى كردبوو.به ووته‌ى توێژه‌ران ، چاى ماندوێتى له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مكردبۆوه.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:43 PM |
كوارك، بۆ تووشبووانى شێرپه‌نجه سوودمه‌نده
http://www.hi-lifi.com/up/viewimages/42e7189402.jpg
به پێى هه‌واڵێكى گوڤارى " نیوسانتێست"،توێژینه‌وه‌ك نى زانكۆى پینسلوانیا پیشانى داوه كه خواردنى " كوارك" رۆڵیكى گرنگى له پاراستن و ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه. ئه‌و توێژینه‌وانه جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه " كوارك" له مادده‌یه‌ك به ناوى " پسیلوسیبین" پێكهاتووه كه بۆ له‌شى مرۆڤ زۆر سوودمه‌نده و تایبه‌تمه‌ندى دژه پیربوونى هه‌یه.
هه‌روه‌ها زانایان له توێژینه‌وه‌كانى خۆیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه " كوارك " كاریگه‌رییه‌كى موعجیزه ئاسایی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى دڵه‌ڕاوكێى كه‌سانى تووشبوو به شێرپه‌نجه دا هه‌یه.زانایانى زانكۆى پینسلیوانیا ووتیان رێژه‌یه‌كى زۆر مادده‌ى ئانتى ئاكسیدان هه‌یه و خواردنى ئهوماددهى خۆراكییه مه‌ترسى تووشبوون به زۆربهلا نه‌خۆشییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
بهراوهردى كوارك له‌گه‌ڵ میوه وسهوزهكان ئه‌و جۆره ئانتى ئاكسیدانهیه كه له‌گه‌ڵ لێنان ودروستكردنى ئه‌و مادده‌ى خۆراكییه كه به "ئهركوتیونین" ناسراوه به پێچه‌وانه‌ى ئانتى ئاكسیدانانهى ناو میوه وسهوزهكان نا تاوێتهوه و تایبه‌تمه‌ندى ئانتى ئاكسیدانى خۆى له ده‌ست نادات.
|
اکنون ساعت 05:24 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)