http://t2.gstatic.com/images?q=tbn:A...dMd9sUKKNdTGOg
گامێش
گامێش گیاندارێكی شیرده‌ره و له خێزانی گا و مانگایه.به‌ڵام له‌وان گه‌وره‌تر و به‌هێزتره. نێرینه‌كانیان كه پێیانده‌وترێت كهڵهگامێش دوو شاخی ئه‌ستوریان هه‌یه. گامێش ساڵی یه‌كجار ده‌زێت، هه‌رجاره یه‌ك بێچووی ده‌بێت كه پێیده‌وترێت به‌ڵخ. گامێش زیاتر له‌و ناوچانه‌دا گه‌رم و زۆنگاوه ده‌ژین. شیری گامێش له شیری مانگا چه‌ورتره، شیره‌كه‌یان ده‌كرێت به قه‌یماغ و په‌نیر ....
گامێشی كێویش هه‌یه كه گه‌وره‌ترو به‌هێزترن، ئه‌م گامێشانه ماڵی ناكرێن و پێیانده‌وترێ گامێشی ئه‌فریقی. به‌ڵام گامێشی هیندی كه زیاتر له ناوچه‌كانی ئاسیا و میسر و ناوچه ئاوداره‌كانی ئه‌ورپا ده‌ژین به‌ئاسانی ماڵی ده‌بن. گامێشی كێوی به ڕه‌و ده‌ژین و ژماره‌ی گامێشی نێرینه كه‌متره له‌به‌رئه‌وه‌ی كهپیر ده‌بن گه‌له گامێشه‌كان به‌جێده‌هێلن و به‌ته‌نیا ده‌ژین .
درێژیی گامێش دوو مه‌تر ده‌بێ و كێشی نزیكه‌ی800كیلۆگرامه. زیاتر گژوگیا و گه‌ڵای دره‌خت و كرم ده‌خۆات. گامێش به درێژایی ڕۆژ خه‌ریكی له‌وه‌ڕینه و به شه‌ویش خه‌ریكی كاوێژكردنه و ئه‌و خواردنه‌ی كه به‌ڕۆژ فریا نه‌كه‌وتووه به باشی بیجووێت به شه‌و ده‌یهێننه‌وه ناو ده‌می و جارێكی تر دهیجووێتهوه، ئه‌مه‌ش پێیده‌وترێت كاوێژكردن .
گامێش جیا له ئاژه‌ڵه شاخدارهكان، شاخه‌كانی به‌رده‌وام گه‌وره‌ده‌بن و لقی وردیان لێنابنه‌وه و ناكه‌ون. ئه‌و گامێشانه‌ی كه له ناوچه سارده‌كاندا ده‌ژین چهرمهتووكنهكهیان له سه‌رما ده‌یانپارێزێت، كه ئاووهه‌وا به‌ره‌و گه‌رمیش ده‌ڕوات ئه‌وا تووكهكهیان ده‌وه‌رێت .
گا و مانگا له گامێش بچوكترن و به ئاژه‌ڵی ماڵیش داده‌نرێن، یه‌كێكن له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه به ئاسانی ماڵی بوون. پێش نۆ هه‌زار سال له وڵاتانی خۆره‌ڵاتی باشووری ئاسیادا ماڵی كراون. گا‌و مانگا سودیان بۆ ژیانی مرۆڤ زۆر بووه، كه‌ڵكیان له گۆشت و شیره‌كه‌ی وه‌رگرتووه، كه مانگا ده‌زێت و گوێره‌كه‌ی ده‌بێت تا ده مانگێك شیر ده‌دات، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار تا ده هه‌زار لیتر شیر ده‌دات .
مانگا ڕیزه ددانی پێشه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه نیه، زیاتر زمانی و پووكی به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و گیایه‌ی كه ده‌یخوات ئه‌وه‌نده نایجووێت به‌ڵكو قووتی ده‌دات و ئیتر له گه‌ده‌یدا ده‌یهاڕێت و هه‌رسی ده‌كات. ئه‌و مانگایه‌ی كه قورسایی 700 كیلۆگرامه ده‌بێت له ڕۆژێكدا 60ـ70كیلۆگرام گژوگیا بخوات. گا و مانگا وه‌ك ئێمه هێنده پێویستی به خه‌و نیه، له شه‌و و ڕۆژێكدا چه‌ند كاژێرێك پشووده‌دات و بۆ تاوێكیش خه‌و بیباته‌وه. گوێره‌كه له‌وانه‌یه له شه‌و و ڕۆژێكدا سێ كاژێرێك بخه‌وێت .
مانگا كه ئاوس ده‌بێت283 ڕۆژی ده‌خاێنێت. قورسایی گوێره‌كه40ـ50 كیلۆگرامه، زۆربه‌ی كات ته‌نیا یه‌ك گوێره‌كه‌ی ده‌بێت. گوێره‌كه‌كه پاش دوو تا سێ كاژێر ده‌توانێت هه‌ڵسێته سه‌رپێ و به‌ره و دایكی بڕوات و به ده‌می گوانه‌كانی دایكی بگرێت. دایكیشی به‌رده‌وام ده‌یلێسێته‌وه و بۆنی پێوه ده‌كات، ئه‌مه یارمه‌تی دایكه ده‌دات كه بێچووه‌كه‌ی خۆی له‌وانی تر به بۆن جیابكاته‌وه. پاش شه‌ش مانگ گوێره‌كه ده‌توانێت له دایكی دووركه‌وێته‌وه و به‌بێ یارمه‌تی دایكی بژی .