- -
فه‌رهه‌نگۆک
(
http://p30city.net/showthread.php?t=37404)
behnam5555 |
04-19-2012 08:41 PM |
فه‌رهه‌نگۆک
فه‌رهه‌نگۆک
ئه‌م بشه بۆزانیاری پتری هاوریانی خۆشه‌ویست ته‌رخان کراوه
به‌سپاسێکی زۆروه له سایتی ده‌نگی ئسیلام
www.dangiislam.org
ئه‌وبه‌شه‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
پیتی(ا)
اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم:
كێتێبێكی به نرخ و پیرۆزه شێخی ئیسلام ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی عبدالحلیم ئیبن ته‌یمیه به درێژی باسی مه‌سه‌له‌ی خۆبه‌ریكردن له كافران (البرا‌ء من الكافرین)ی تێدا باسكردووه.
الفلاسفة:
فه‌لسه‌فه وشه‌یه‌كی یۆنانیه به مانی حیكمه‌ت و دانایی دێت، خاوه‌نه‌كانی پێناسه‌ی ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی: كه تێڕوانینێكی ژیریانه‌ی ئازادله هه‌موو كۆت و ده‌سه‌ڵاتێك كه بسه‌پێ به سه‌ریدا، وه بڵاوكردنه‌وه بیر‌و ڕاكانی هه‌رچه‌ند له نێوان ئه‌وو ئاین یان خوو نه‌ریتی به‌رچاودا جیاواز بێ.. كۆمه‌ڵێكی بێ باوه‌ڕن و ده‌رچوون له هه‌موو ئاینه‌كان، نه باوه‌ڕیان به خوا‌و نه به فریشته‌كان و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی هه‌یه.
الفاطمية:
ئه‌سڵ و بنچینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسماعلیه، له سه‌ر ده‌تسی الحسن كوڕ‌ی حوشب ده‌ركه‌وت كه ده‌وڵه‌تی ئیسماعیلی له یه‌مه‌ن له ساڵی (266)ك دامه‌زراند، پاشان یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسماعلیان له تونس دانا پاشانیش له میسر، پاشان بوون به دوو به‌شه‌وه بۆ نه‌زاری ڕۆژهه‌ڵات و موسته‌علی ڕۆژئاوا، پاشان فاطمی موسته‌علی به یارمه‌تی صوله‌یحییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی گرت به سه‌ر میسر‌و حیجازو یه‌مه‌ندا.
الفتوحات المكية:
ناوی (الفتوحات المكية في معرفة الأسرار المالكية و الملكية)یه، كتێبێكه له ته‌سه‌ووف و زانستی ده‌رووندا، خاوه‌نه‌كه‌ی(محي الدين أبي بكر محمد بن علي بن أحمد الطائي الحاتمي) به ناوبانگ به (ابن عربي)یه.
الفتاوى الظهيرية:
كتێبێكه له سه‌ر فه‌توادان له سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌حناف
الفخر الرازي:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی عه‌مری كوڕ‌ی حه‌سه‌ن كوڕ‌ی حوسه‌ینی ته‌میمی به‌كری، فخر الدین‌ی ڕازی، له پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كانه، له ساڵی (554)ك له دایك بووه، كه‌سێكی قسه‌بێژ-متكلم-و فه‌قیه و ئوسوڵی بووه، له ساڵی (606)ك وه‌فاتی كردووه
الفرقة الناجية:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه
الفرقة الناجية المنصورة:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
القومية:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی هزری توندڕه‌وو ده‌مارگیره، بانگه‌شه‌ی پیاهه‌ڵدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراو ئه‌كات به سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كانی تردا، ئه‌م بیرۆكه‌یه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌ركه‌وت و هاته كایه‌وه، له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و (ئه‌وانی دیكه‌ش)، بانگه‌شه‌ی پیاهه‌ڵدان و به پیرۆزرڕاگرتنی عه‌ره‌ب و دانانی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی ده‌كرد بۆیان، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ده‌ركه‌وت، كه ئه‌ویش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ڕۆژئاوایی بوو كه له‌وه‌و پێش له ئه‌وروپادا دروست ببوو.
القدرية:
پاڵدراوه بۆ لای قه‌ده‌ر، كۆمه‌ڵێكی كه‌لامین خاوه‌ن كۆمه‌ڵه چه‌مك و مه‌فاهمێكی هه‌ڵه‌ن له تێكه‌شتن له قه‌ده‌ر، به شێوه‌یه‌ك گومانیان وا ئه‌برد كه به‌نده سه‌ربه‌خۆیه له ویست و ئیراده‌ی و توانای خۆیداو خوا هیچ ویست و مه‌شیئه‌ت و دروستكردنێكی نیه له كرده‌وه‌كانیدا، ڕۆچووه‌كانیان ئنكاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه خوا علیم وزانستی له‌وه پێشی هه‌بێ، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه قسه‌ی له سه‌ر قه‌ده‌ر كرد‌و ده‌ری خست ( معبد الجهني) بوو
القسطنطينية:
بیزه‌نته‌ی كۆنه. قوسته‌نتینی گه‌وره له ساڵی (٣٢٤)ی كۆچی سه‌رله‌نوێ دروستی كردۆته‌وه و ناوی نا قوسته‌نتینییه. پایته‌ختی سیاسی و ئایینی ئیمپراتۆر‌یی بیزه‌نتی بووه. (محمد الفاتح) له ساڵی (١٤٥٣)ی زایینی ڕزگاری كرد. ئیتر بووه جێی ئیمبراتۆر‌یی عوسمانی و ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ئاسیتانه و پاشانیش بووه به ئیستانبوول.
الكاثوليكية:
گه‌وره‌ترین كه‌نیسه‌ی نه‌سرانییه له جیهاندا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كات كه دایكی كه‌نیسه‌كان و مامۆستا‌و ده‌مڕاستیانه، لافی ئه‌وه لێ ده‌دات كه‌دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی (بطرس الرسول)ه، نوێنه‌رایه‌تی چه‌نده‌ها كه‌نیسه ده‌كات كه دان به گه‌وره‌یی و باڵاداستی بابای ڕۆمادا ده‌نێن به سه‌ریاندا، له به‌ر درێژبوونه‌وه‌ی ناو‌و و ده‌سه‌ڵاتی بۆ ڕۆژئاوایی لاتینی به تایبه‌تی ناو نراوه به كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوا یان كه‌نیسه‌ی لاتین
الكسیس كاریل:
فزیولوجی و نه‌شته‌رگه‌رێكی فه‌ڕه‌نسیه، ڕواندنی ئه‌ته‌م (نسیج)ی دۆزیه‌وه، خاوه‌نی كتێبی (الانسان ذلك المجهول)ه، (1873-1944).
اللالكائي:
باوكی قاسم هبةالله كوڕ‌ی حه‌سه‌ن كوڕ‌ی مه‌نسووری شافعی لالكائی، له كاتی خۆیدا سوودمه‌ند بووه بۆ خه‌ڵكی به‌غداد، فیقهی شافعی خوێندووه توانا‌و لێهاتویی تیدا په‌یدا كردووه، چه‌ند دانراوێكی هه‌ن له به‌ناوبانگترینیان:شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة، له ساڵی (418)ك وه‌فاتی كردووه.
الملاحدة:
ئیلحادو بێ باوه‌ڕی ڕێڕه‌وێكی فه‌لسه‌فیه له سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی عه‌ده‌می دامه‌زراوه كه بنه‌ماكه‌ی ئنكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوونه به خوای په‌روه‌ردگار سبحانه‌وتعالی، مولحید‌و بێ باوه‌ڕه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه بوونه‌وه‌ر به بێ دروستكه‌ر هاتۆته بوون، وه مادده هه‌ر بوو هه‌تا هه‌تایه، وه له یه‌ك كاتا دروستكه‌رو دروستكراویشه، وه زۆرێك له وڵاته‌كانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌ناڵێنن به ده‌ست ڕه‌وت و ڕێبازی ئیلحادیه‌وه كه شیوعیه‌تی ڕووخاو عیلمانیه‌تی فێڵاوی تیانا به‌رجه‌سته‌ی كردووه.
المؤولة:
ئه‌و تاقمانه‌ن كه هه‌ڵئه‌سن به ته‌ئویلی سیفاته‌كان، یان هه‌موویان وه‌ك موعته‌زیله‌كان، وه یان هه‌ندێ له سیفاته‌كان وه‌ك ئه‌شعه‌ریه‌كان، مانای ته‌ئویلیش لای ئه‌هلی كه‌لام بریتیه له: لادانی وته له گریمانی په‌سه‌ندو شیاو‌و بۆ گریمانی نه‌شیاوو ڕێ تێنه‌چوو به بوونی به‌ڵگه‌و قه‌رینه‌یه‌ك.
الماتريدية:
تاقمێكی كه‌لامین و پاڵ ئه‌درێنه لای ئه‌بی مه‌نسووری ماتریدی، له سه‌ده‌ی چواره‌مه‌ی كۆچی‌دا له سه‌مه‌رقه‌ند پێگه‌یشتن و گه‌وره بوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی عه‌قڵیان به كار ده‌هێنا له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی موعته‌زیله‌و جه‌همیه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌شدا، هه‌وڵیان ئه‌دا له نێوان ئه‌وان و ئه‌هلی سوننه‌تدا نێوه‌نێك پێك بێنن له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕدا، جا ئیتر پله‌و پایه‌ی ژیریان له به‌رامبه‌ر نه‌قڵدا به‌رز كرده‌وه، وه وتیان به ته‌ئویل و ته‌فویض و مه‌جاز له قورئاندا، وه وتیان كه قور‌ئان مه‌خلوقه، وه به هۆی ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بوون ئه‌وه ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی ماتریدیدا تا ئه‌مڕۆش.
المتكلمون:
مه‌به‌ست پێیان ئه‌هلی كه‌لامه كه له سه‌لماندن و جێگیركردنی بیروباوه‌ڕدا پشتیان به ژیری به‌ستووه، وه‌ك كه‌لابیه‌كان و ئه‌شعه‌ریه‌كان و ماتریدیه‌كان و جه‌همیه‌كان و موعته‌زیله‌كان.
المدينة:
شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره دروودی خوای لێ بێت كه كۆچی بۆ كرد له مه‌ككه‌وه، بووه پێگه‌ی بانگه‌وازی ئیسلام و له‌وێوه ئیسلام به دنیادا بڵاو بۆوه. له پێش كۆچی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێ بێت هه‌ردوو هۆزی ئه‌وس و خه‌زره‌ج و كۆمه‌ڵێك له جووله‌كه تیایدا نیشته‌جێ ببوون. له ناوه‌كانی دیكه‌ی مه‌دینه: یه‌سریب (یثرب).
المرجئة:
یه‌كێكن له تاقمه كه‌لامیه‌كان كه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ مه‌فاهیمی هه‌ڵه‌ن له مه‌سه‌لی عه‌قیده‌و ئیماندا، هیچ بوون و كیانێكیان نه‌ماوه، قسه‌و باسه‌كانیان له ناو زۆرێك له تاقم و كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌دا بڵاو بونه‌وه، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه له سه‌ر ئیڕجاء قسه‌ی كردووه: ذر كوڕ‌ی عبدالله‌ی مه‌ذحه‌جی بووه، وه توندترین جۆره‌كانی ئیڕجاء ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: ئیمان وباوه‌ڕ ته‌نها مه‌عریفه‌و زانیاریه، وه كوفر‌و بێباوه‌ڕیش ته‌نها نه‌فامی و بێ ئاگاییه به خوا‌و به‌س، وه له قسه‌ی ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ كه ئیبلیس و فیرعه‌ون ئیمانداری ته‌واو بوون
|
behnam5555 |
04-19-2012 08:47 PM |
پیتی(ا)
المسند:
ئی پێشه‌وا (ئه‌حمه‌دی كوری حه‌نبه‌ل)ه، وه له گه‌وره‌ترین و فراوانترین كتێبی فه‌رمووده‌یه، ئه‌حمه‌د به كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێ سه‌باره‌ت به‌م كتێبه: "ئه‌م موسنه‌ده بپارێزه‌و مه‌یفه‌وتێنه، چونكه له داهاتوودا ده‌بێته پێشه‌وای خه‌ڵكی".
المستدرك:
ناوی كتێبه‌كه (المستدرك على الصحيحين)، ئی پێشه‌وای الحافظ باوكی عبدالله موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی عبدالله حاكمی نیسابووری له ساڵی (405)ك وه‌فاتی كردووه، دانه‌ر نزیكه‌ی (9000) فه‌رمووده‌ی بوخاری و مسلم ی بینیوه‌ته‌وه‌و چاك كردۆته‌وه (استدرك)، وه جگه له یه‌كێكیش له لێكۆڵه‌ره‌وانی فه‌رمووده فه‌رمانی ئه‌وه‌یان داوه به سه‌ر الحاكم دا كه له ڕاستكردنه‌وه‌ی زۆرێك له فه‌رمووده‌ی نادروستا ئاسانكار -متساهل- بووه.
المشبهة:
یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك كه لێكچواندنیان وتبێ به‌یانیه‌كان بوون، ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك بوون له ڕافزیه ڕۆچووه‌كان، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش له‌م ئوممه‌ته‌دا لێكچواندن (التشبیه)ی له‌م ئوممه‌تدا بڵاو كردبێته‌وه هیشامی كوڕ‌ی حه‌كه‌می ڕافزی بوو، وه لێكچوێنه‌ره‌كانیش دوو كۆمه‌ڵن: كۆمه‌ڵێك زاتی خوا ئه‌چوێنن به زاتی دروستكراوه‌كان، وه‌ك هیشامیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان، وه كۆمه‌ڵێكیش سیفاته‌كانی خوا ئه‌چوێنن به سیفاتی دروستكراوه‌كان، وه‌ك موعته‌زیله‌كانی به‌سره، به‌ڵكو هه‌موو ته‌ئویلچیه‌كان و په‌كخه‌ر(معطلة)كان له بنچینه‌دا لێكچوێنه‌رن، وه له تاقم و كۆمه‌ڵه‌كانی لێكچوێنه‌ره‌كان مه‌غیریه‌و كه‌رامیه
المصقول في علم المنقول:
ئی ئه‌بی حامد موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌دی غه‌زالی‌یه، بابه‌تی كتێبه‌كه له سه‌ر زانیاری بیروباوه‌ڕه.
المعتزلة:
كۆمه‌ڵێكی ئیسلامین له كۆتاییه‌كان سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویدا دروست بوون، پشتیان به ژیری ڕووت به‌ستووه له تێگه‌یشتنیان بۆ عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ ئه‌ویش به هۆی كاریگه‌ربوونیان به هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی هێنراوو، كه وای لێ‌كردن له عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕی سه‌له‌ف لابده‌ن، وه هۆی ناوبردنیشیان به موعته‌زیله ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌نارگیر بوونی واٍصلی كوڕ‌ی عطاء له كۆڕی ده‌رسه‌كانی حه‌سه‌نی به‌سری، له بیر‌و باوه‌ڕیان: ئینكاركردنی هه‌موو سیفاته‌كان، وه قسه‌ی ئه‌وه كه خاوه‌ن تاوانی گه‌وره نه كافره‌و نه باوه‌ڕداره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه قور‌ئان دروستكراوه، وه شتانی دیكه‌ش.
المعطلة:
ئه‌وانه كه نه‌فی به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌كانی كتاب و سوننه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی پێیانه، وه له‌وانه‌ش نه‌فیكردنی ناو‌و سیفاته‌كان، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش له ئیسلامدا باسی له په‌كخستن وباوه‌ڕ نه‌بوونی به سیفاته‌كانی خوا كردبێ له ئیسلامدا جه‌عدی كوڕ‌ی درهه‌م بوو، وه جه‌همیه‌كانیش له به‌ناوبانگترین تاقمه‌كانی په‌كخه‌ره‌كان ده‌ژمێررێن، پاشان موعته‌زیله‌كان، پاشانیش ئه‌شعه‌ریه‌كان.
المغنی:
ئی ئیمام موفق ا‌لدین باوكی موحه‌ممه‌د عبدالله كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی قودامه‌ی مه‌قدسی جه‌ماعیلی دیمه‌شقی صالحی حه‌نبه‌لیه، ئه‌م كتێبه له فراوانترین كتێبه‌كانی فیقه ده‌ژمێررێت.
النووي:
یه‌حیا كوڕ‌ی شرف الدین‌ی نه‌وه‌وی شافعی، ئه‌بو زه‌كه‌ریاخاوه‌نی دانراوی زۆر، له دایكبوون و وه‌فاتی له نه‌وا بووه، له دیمه‌شق به دوای علیم وزانستا گه‌ڕاوه، له به‌ناوبانگترین دانراوه‌كانی شه‌رح و ڕاڤه‌كردنی(سه‌حیحی مسلم) و (المجموع) شه‌رحی (المهذب)ه، له ساڵی (631)ك له دایك بووه، وه له ساڵی (676) وه‌فاتی كردووه.
النسائي:
ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی شوعه‌یب كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی سینان، باوكی عبدالرحمنی نه‌سائی پێشه‌وای حافظ، خاوه‌نی السنن، له ساڵی (215)ك له دایك بووه و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (303) وه‌فاتی كردووه.
النظام:
ئیبراهیم كوڕ‌ی یه‌ساری به‌صری، أبو إسحاق النظام، له پێشه‌وایانی موعته‌زیله‌كان بووه، مه‌له‌وان بوو له زانیاری فه‌لسه‌فه‌و كه‌لامدا، كۆمه‌ڵێ بیروڕای تایبه‌تی هه‌بوو، كۆمه‌ڵێك (النظامية) بۆ لای ئه‌و پاڵ ئه‌درێن، خاوه‌ن ژیاننامه‌یه‌كی خراپ بوو، له ساڵی (221) وتراویشه له (223)ك مردووه.
النعمان بن بشير:
نو‌عمان كوڕ‌ی به‌شیر كوڕ‌ی سه‌عد كوڕ‌ی ثه‌عله‌به‌ی ئه‌نٌصاری خه‌زره‌جیه، خۆی و باوك و دایكی له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، خه‌ڵكی مه‌دینه‌یه‌و پاشان شام جێگیر بووه، پاشان فه‌رمانڕه‌وایی كوفه‌ی پێ درا، له حمص له ساڵی (65)ك له ته‌مه‌نی (64) ساڵیدا كوژرا. خوا لێی ڕازیبێ.
الهند:
وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته خوارووی ئاسیاوه له سه‌ر ده‌ریالوشی هیندی له نێوان پاكستان و صین دایه، موسڵمانه‌كان له سه‌رده‌می جێنشینی وه‌لیدی كوڕ‌ی عبدالملك به سه‌ركردایه‌تی محمد كوڕ‌ی قاسمی ٌثه‌قه‌فی له ساڵی 098)ك ڕزگاریان كرد.
الوثنية: دائه‌بڕێ به سه‌ر جۆره‌ها بیروباوه‌ڕ كه خوا به تاكو ته‌نها ناگرن له یه‌كتاپه‌رستیدا، وه پاڵئه‌درێته لای به‌ندایه‌تیكردنی بت له داروو به‌رد، وه یۆنانیه كۆنه‌كان وه‌سف ده‌كرێن به بت په‌رست، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵگه نه‌فامیه‌كانی پێش ئیسلامیش هه‌ر به بت په‌رست وه‌سف ده‌كرێن، وه بیروباوه‌ڕی بت په‌رستی چه‌نده‌ها شێوه‌و شێوازی هه‌یه له‌وانه: به خواگرتنی مرۆڤ، وه به‌ندایه‌تیكردنی پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و پیاوچاكان وقدیسیه‌كان.
اليهودية:
ئاینی عیبرانیه‌كان كه به نه‌وه‌و ئه‌سباطه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ناسراوه، خوای گه‌وره موسای بۆ ناردن سه‌لامی لێبێ و به ته‌وراتیش پاڵپشتی كرد، ئه‌م ناوه‌شیان بۆیه لێنراوه چونكه پاڵ دراونه‌ته لای ( يهوذا )ی كوڕ‌ی یه‌عقوب سه‌لامی لێبێ، له بیروباوه‌ڕیان پاش شێواندنی ته‌ورات ئه‌وه‌ی كه: عوزه‌یر كوڕ‌ی خوایه، وه تۆمه‌تباركردنی مه‌ریه‌م به دۆرو بوختانی گه‌وره (كه زینای كردووه) وه كوشتنی پێغه‌مبه‌ران، بێ باوه‌ڕ بوون به ئایات و نیشانه‌كانی خوای گه‌وره و ئینكارو بێ باوه‌ڕیان بۆ موعجیزه‌و سه‌راسیمه‌ی پێغه‌مبه‌ران.
الآجري:
پێشه‌وا ئه‌بو به‌كر كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی حوسه‌ینی به‌غدادی، فه‌قیهی شافعی په‌یڕه‌و، فه‌رمووده ناس، خاوه‌نی كتێبی (الشريعة)، له ساڵی (360)ك وه‌فاتی كردووه
الآريسيين:
جوتیاره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات و دار‌و ده‌سته‌ی هیره‌قلی گه‌وره‌ی ڕۆم بوون، یان شوێنكه‌وته‌ی ئاریۆس بوون كه بانگه‌شه یه‌كخواناسی و واز هێنان له بیروباوه‌ڕی سێ خوایی ئه‌كرد.
الألباني:
عه‌لامه‌ی فه‌رمووده‌ناس، موجه‌دید، شاره‌زای سه‌له‌فی، باوكی عبدالرحمن محمد ناصرالدین كوڕ‌ی نوحی نه‌جاتی بنه‌ڕه‌ت ئه‌لبانی، له وڵاتی ئه‌لبان له ساڵی (1334)ك له دایك بووه، له ژێر چاودێری باوكی كه یه‌كێك بووه له زانایانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌لبانیا گه‌وره بووه، خێزانی شێخ له ژێر ده‌ستی عیلمانیه‌تی شیوعی ئه‌و وڵاته كۆچیان كردووه، فێری زانستی شه‌رعی بووه لای زانایانی سه‌رده‌می خۆی له وڵاتی شام و وازی له خوێندنی نیزامی هێناوه، خه‌ركی زانیاری شه‌رعی بووه خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه، تا خوای گه‌وره ده‌رگای لێكرده‌وه‌و بووه تاكه‌كه‌سی سه‌رده‌می خۆی، ئیتر كه‌وته نوسین و دانان و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كردی كه‌سانی جگه له‌و لێی بێ‌توانا بوون، به‌و عیلمانه ناوبانگی ده‌ركرد، پاش ئه‌وه‌ی نوسین و دانراوێكی ئیجگار زۆری له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه له پاش خۆی به جێ هێشت، به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (1419)ك وه‌فاتی كرد.
الأرثوذكس:
یه‌كێكه له سێ كه‌نیسه سه‌ره‌كیه‌كانی ئایینی نه‌سرانی، له ساڵی (1054)ز به شێوه‌یه‌ی كۆتایی و ته‌واو له كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی جیابۆوه، دان به ده‌سه‌ڵاتی بابای ڕۆما نانێت و باوه‌ڕی وایه كه ڕۆحی پیرۆز (الروح القدس) ته‌نها له باوكه‌وه هه‌ڵقوڵاوه‌و هاتووه
الأشاعرة:
تاقم و كۆمه‌ڵێكی كه‌لامی ئیسلامین. پاڵ ده‌درێنه لای ئه‌بووحه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری، كه له كۆتاییی ته‌مه‌نیدا گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر په‌یڕه‌وی سه‌له‌ف. سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنیش لای ئه‌مانه كیتاب و سوننه‌یه له‌سه‌ر خوازیاریی بنه‌ماكانی زانیاریی كه‌لام و له بیرباوه‌ڕیان جێگیركردنی هه‌موو ناوه‌كان و هه‌ندێك له سیفه‌ته‌كان (حه‌وت سیفه‌ته‌كه).
الأعماق:
شوێنێكه له نزیكی دابق له نێوان حه‌له‌ب و ئه‌نتاكیه‌دا.
|
behnam5555 |
04-19-2012 08:53 PM |
پیتی(ا)
الإمام أحمد:
پێشه‌وای شاره‌زاو حافز‌و موجته‌هید ئه‌حمه‌دی كوڕ‌ی موحه‌ممه‌دی كوڕ‌ی هیلاله، پاشكره‌كه‌ی ئه‌بو عبدالله‌ی شه‌یبانیه، پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، له ساڵی (٢٤١) كۆچی وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
الإباضية:
ده‌سته‌یه‌كن له ده‌سته‌كانی خه‌وارج، پاڵ ئه‌درێنه لای عبدالله كوڕ‌ی ئیبازی ته‌میمی دامه‌زرێنه‌ریان، خۆیان ده‌ڵێن كه ئێمه له خه‌وارج نین، وه له ڕاستیدا له خه‌وارجه ڕۆچوو زێده‌ڕۆكان نین، به‌ڵام له كۆمه‌ڵی مه‌سه‌له‌دا هاوڕان له گه‌ڵ خه‌وارجدا له‌وانه: په‌ك خستنی سیفاته‌كان، وه به دروستگرتنی ده‌رچوون له سه‌ر ئیمام و پێشه‌وا سته‌مكاره‌كان، ئیبازیه‌كان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان له عومان پێك هێنا له ڕابوردودا، وه به‌رده‌وام تا ئه‌مڕۆی ئێمه‌ش بوونیان هه‌یه.
الاشتراكية:
په‌یڕه‌وێكی ئابووری و سیاسیه، له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ماركس بانگه‌شه‌ی بۆ كرد، وه تیۆره‌كانیشی له سه‌ر كۆمه‌ڵه یاسایه‌ك دانا‌و ناوی لێ نان حه‌تمی و هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بوو پێچه‌وانه‌یان بوه‌ستێته‌وه، وه ئیشتراكی علیمیش به ماركسیه‌ت ناو ئه‌برێت، دیموكراسیه‌ت و ئیشتراكه‌یتی سه‌ندیكایی و ئیشتراكیه‌تی مه‌سیحی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌م ئیشتراكیه‌ته بوون.
الباطنية:
تاقمێكن خۆیان له به‌رگی شیعه‌گه‌ری و خۆشه‌ویستی ئال و به‌یتدا داپۆشیبوو،به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا كافری ته‌واو بوون، وه بۆیه‌ش ناو براوون به‌وانه چونكه وا ده‌بینن كه هه‌موو شتێك ڕووی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌یه، ڕووی ده‌ره‌وه ئه‌وه كه موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم پێی هاتووه، ڕووی ناوه‌وه‌ش زانستی ته‌ئویله كه خۆیان نه‌بێت كه‌سی دیكه نایزانێت، ئه‌وه‌ش كرۆكی بانگه‌وازه لای ئه‌وان، وه وا ده‌بینن كه فه‌رزو سوننه‌ته‌كان بریتین له چه‌ند ئاماژاو هێمایه‌ك و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان نیه.
البخاري:
پێشه‌وای حافز، موتقین، محه‌ممه‌دی كوڕ‌ی ئیسماعیل كوڕ‌ی ئیبڕاهیم موغیره‌ی كوڕ‌ی بردزیه، باوكی عبدالله بوخاری، پێشه‌وای ئیماندارانه له فه‌رمووده‌دا، خاوه‌نی سه‌حیحی به ناوبانگه، له ساڵی (194) كۆچی له دایك بووه‌و له ساڵی (256) وه‌فاتی كردووه.
البداية والنهاية:
ئی پێشه‌وا ابی الفداء الحافظ ئیسماعلی كوڕ‌ی عه‌مری كوڕ‌ی كه‌ثیر به ناو بانگ به ئیبن كه‌ثیره، وه كتێبه‌كه‌ش دانراوه له مێژووی ئاده‌مه‌وه تاكو سه‌رده‌می دانه‌ر.
البروتستانت:
كۆمه‌ڵێكی نه‌سرانین، به ناوی ئینجیل و ژیرییه‌وه ناره‌زاییان ده‌ربڕی له سه‌ر كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوایی، ڕه‌خنه ئه‌گرن له هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ی كتێبه‌كه‌یان و ڕزگاربوونی خۆیان بێت. ناویشیان ئه‌برێت به ئینجیلیه‌كان چونكه ته‌نها شوێن ئینجیل ئه‌كه‌ون و به‌س، وه جیاوازییان نییه له سه‌رجه‌م كه‌نیسه‌كانی تر جا له بیرباوه‌ڕی سێ خواییدا بێ یان بیرباوه‌ری له خاچ دان و به پیرۆزڕاگرتنی خاچ دا، مارتن لۆثه‌ر دامه‌زرێنه‌ری بووه.
البريلوية:
كۆمه‌ڵێكی سۆفین له نیوه كیشوه‌ری هیندی پاكستانی له شاری بریلی له ویلایه‌تی أوترابرديش له هیندستان له ڕۆژانی ئیستیعماری به‌ریتانیدا دروست بوون، ناوبانگیان به خۆشه‌ویستی و ته‌قدیس كردنی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان به گشتی و پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به تایبه‌تی ده‌ركردبوو، ئه‌حمه‌د رضا خان دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵه بوو.
الترمذي:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی عیسا كوڕ‌ی سورة كوڕ‌ی مووسا، كوڕ‌ی ضه‌حاكی سوله‌می تیرمذی، باوكی عیسا، خاوه‌نی (الجامع) یه‌كێك له شه‌ش سه‌رچاوه‌كه، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (297)ك وه‌فاتی كردووه.
الجهم بن صفوان:
جه‌همی كوڕ‌ی صفوان، ئه‌بو محرزی سه‌مه‌رقه‌ندنی، گومڕای داهینه‌ر-مبتدع-، سه‌ری جه‌همیه‌كانه، له ساڵی (1289)ك كوژرا.
الجهمية:
یه‌كێكن له‌و ده‌سته‌و تاقمه كه‌لامیانه‌ی پاڵ ئه‌درێنه لای ئیسلام، له سه‌ر بیدعه‌ی كه‌لامی و بیرورڕای پێچه‌وانه به بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت دامه‌زراوه، كاریگه‌ر بووه به بیروباوه‌ڕی جووله‌كه و صابئه‌و فه‌یله‌سووفه‌كان، پاڵدراونه‌ته لای جه‌همی كوڕ‌ی صفوان، وه له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان ئینكارو باوه‌ڕ نه‌بوونیان به هه‌موو ناو‌و سیفاته‌كان، وه قسه‌كردن به ئیرجاء له كاره‌كانی مرۆڤدا، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه قور‌ئان دروسكراو -مخلوق-ه، وه جگه له‌مانه‌ش.
الجعد بن درهم:
جه‌عدی كوڕ‌ی درهه‌م، له سه‌رده‌می تابعیندایه، زه‌هه‌بی ده‌ڵێ: بیدعه‌چیه‌كی گومڕایه، گومانی وایه كه خوا ئیبڕاهیمی نه‌كردۆته خه‌لیلی خۆی، وه به قسه‌كردنیش قسه‌ی له گه‌ڵ موسادا نه‌كردووه، جا له سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا له عێراق كوژرا.
الحلولية:
ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا ده‌چێته ناو هه‌ندێ له كه‌سانی نه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه، وه ئه‌م بیرۆكه‌یه له ئاینی نه‌سرانیه‌تدا ناسراوه به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهووت به ناسووت، كه وا گومان ده‌به‌ن كه خوا چۆته ناو مه‌سیحه‌وه‌و حه‌ل بووه تیایدا! وه سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوصه‌یریه‌كان و باطنیه‌كانیش پێی كاریگه‌ر بوون.
الحلاج:
ئه‌لحوسه‌ین كوڕ‌ی مه‌نسور ئه‌بو موغیث، خه‌ڵكی (بیضا‌ء)ی وڵاتی فارس بوو، له شاری (واسط) له عێراق گه‌وره بووه، بێباوه‌ڕێكی زندیقی له دین ده‌رچوو بوو، باوه‌ڕی به (وحدة الوجود) هه‌بوو، ڕۆژی سێ شه‌ممه (209)ك له به‌غداد له (باب الطاق) كوژرا.
الحافظ ابن رجب:
(الحافظ عبدالرحمن) كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی ڕه‌جه‌بی به‌غدادی، پاشان نیشته‌جێی دیمه‌شق، حه‌نبه‌لی مه‌زهه‌ب، بیروباوه‌ڕو ڕێگه‌و په‌یڕه‌وو سه‌له‌فی، له ساڵی (736)ك له دایك بووه، وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (795)ك وه‌فاتی كردووه
الحاكم:
محمد كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی حمدویه كوڕ‌ی نه‌عیم كوڕ‌ی الحاكم، پێشه‌وای حافز عه‌للامه‌ی ڕه‌خنه‌گر، شێخی فه‌رمووده‌ناسان، خاوه‌نی كتێب و دانراو، له ساڵی (405) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
الحداثة:
ڕێڕه‌وێكی بیری ئه‌ده‌بی عیلمانیه، له سه‌ر پوخته‌ی ئه‌فكاری بیروباوه‌ڕی ڕۆژئاوا وه‌ك ماركسیه‌ت و ئه‌وانی دیكه‌ش پێك هاتووه، مه‌به‌ستی وه‌لاخستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاینه، وه ڕوخان و له ناوبردنی هه‌موو به‌هایه‌كی ئاینی و ڕه‌وشتی و مرۆییه نه‌ك تازه‌گه‌ری بێ له هۆنراوه‌و په‌خشاندا، كورته‌ی چه‌ند مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وێكی ترسناكی بێ باوه‌ڕه كه له ئه‌وروپادا به دیار كه‌وتن، وه ئه‌م مه‌زهه‌به له نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له پاریس ده‌ستی پێ كرد.
الحسن البصري:
باوكی سه‌عید حه‌سه‌نی كوڕ‌ی یه‌ساری به‌سری ئه‌نساری، به‌نده‌ی زه‌یدی كوڕ‌ی سابیت بووه. گه‌وره‌ی شوێنكه‌وتووان -التابعین- بووه له به‌سره‌دا و شاره‌زا و زانای زه‌مانی خۆی بووه. فه‌رمووده‌ناس، له به‌ناوبانگه‌كانی متمانه‌پێكراوان و گه‌وره دنیانه‌ویسته‌كان بووه. له مه‌دینه له‌دایك بووه و نیشته‌جێی به‌سره بووه. له ساڵی (١١٠)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
الحسن بن علي:
باوكی موحه‌ممه‌د كچه‌زاو ڕێحانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره سوڵح و ته‌بایی پێ خسته نێوان موسڵمانانه‌وه، نه‌رمونیانترین و شاره‌زاترین و لێچواوترینی خه‌ڵكی بوو به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ خه‌لافه‌تی گرته ده‌ست و پاشان له به‌ر پاراستنی خوێنی موسڵمانان لێی هاته خوارێ و وازی لێ هێنا، له ساڵی (58)ك وه‌فاتی كردووه.
الخوارج:
یه‌كه‌م تاقمێك بوون له مێژووی ئیسلامدا ده‌ركه‌وتن، ده‌رچوون له سه‌ر ئه‌میری باوه‌ڕداران عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی طالب خوا لێی ڕازیبێ و هه‌نێ له هاوه‌ڵانیان كافر كرد، له بیروباوه‌ڕیان: پێویست بوونی ده‌رچوون به سه‌ر پێشوایانی موسڵمانان كه سته‌م و فسقیان تیا بێ، وه به كافركردنی بكه‌ری تاوانی گه‌وره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه به نه‌مری ئاگردا ئه‌مێنێته‌وه، وه ئینكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوون به شه‌فاعه‌ت.
|
behnam5555 |
04-19-2012 08:57 PM |
پیتی(ا)
الدارمي:
پێشه‌وای حافظ فه‌رمووده‌ناسی به‌ڵگه، باوكی موحه‌ممه‌د عبدالله كوڕ‌ی عبدالرحمن كوڕ‌ی فه‌زڵ كوڕ‌ی به‌هرانی داره‌می، خاوه‌نی سونه‌ن، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (255)ك وه‌فاتی كردووه.
الذهبي:
پێشه‌وای (الحافظ) فه‌رمووده‌ناس -محدث-ی سه‌رده‌م و كۆتایینی حوففاظه‌كان و مێژوونووسی ئیسلام شمس ا‌لدین باوكی عبدالله موحه‌ممه‌دی كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی عوسمان قایمازی توركی پاشان دیمه‌شقی، خوێنه‌ر -المقريء-ی قور‌ئان، له‌ساڵی (673) له‌دایك بووه، ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ساڵی (748)ك وه‌فاتی كردووه.
الرأسمالية:
ڕژێمێكی ئابووریی خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ساسییه، له سه‌ر تێركردنی پێویستیه سه‌ره‌كی و ته‌واوكاریه‌كانی مرۆڤ وه‌ستاوه، وه گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌سه‌ندنی خاوه‌ندارێتی تاكی، به پشت به‌ستن به سیاسه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت، په‌یڕه‌وێكی ماددی چڵێسه، بێ ئاگایه له به‌هاو قیه‌مه ڕۆحیه‌كان له مامه‌ڵه‌كردنی له گه‌ڵ ماڵ و سامانداو به‌وه‌ش كه هه‌ردێ و ده‌وڵه‌مه‌ندان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بن و هه‌ژارانیش هه‌ژارتر، وه ئه‌مریكاش ده‌مڕاست و ڕابه‌ری ئه‌م مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وه‌یه.
الرافضة:
ئه‌وانه‌ن كه جێنشینایه‌تی شه‌یخه‌ین ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ریان ڕه‌فز كرد‌و وه‌ریان نه‌گرت، وه گومانیان وا بوو كه جێنشینی بۆ عه‌لی‌یه، په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به بیروبۆچونه‌كانی عبدالله كوڕ‌ی سه‌به‌ئی جووله‌كه‌وه، ئه‌ڵێن كه ئیمامه‌ت پایه‌یه‌كه له پایه‌كانی دین، وه پێشه‌واكان مه‌عصوم و بێ تاوانن، وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هاوه‌ڵه‌كانیان پێ كافرو بێ باوه‌ڕه.
الرسالة النظامية:
ناوی (الرسالة النظامية في الأركان الإسلامية)یه، وه ناویش ئه‌برێ به (العقيدة النظامية) ئی ئه‌بی المعالی عبدالملك كوڕ‌ی عبدالله‌ی جووه‌ینی‌یه، وه له كۆتایین دانراوه‌كانیه‌تی، كه تیایدا ناته‌واوی و ناڕێكی ته‌ئویلی بڕیار داوه.
الزيدية:
تاقمێكن له تاقمه‌كانی شیعه، ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای زه‌یدی كوڕ‌ی عه‌لی، وه له به‌ر په‌یوه‌ندی كۆنیان به موعته‌زیله‌وه كاریگه‌ر بوون به بیروباوه‌ڕیانه‌وه، ده‌ڵێن كه پێشه‌وایه‌تی هه‌ردوو شه‌یخه‌ین و عوسمانی كوڕ‌ی عه‌ففان خوا لێیان ڕازیبێ ته‌واوه، وه ده‌ڵێن له گه‌ڵ بوونی باشتر‌و ڕێزداریشدا پێشه‌وایه‌تی ڕێزبه‌سه‌ردادراو هه‌ر دروسته(صحة إمامة المفضول مع وجود الفاضل)، ئه‌مانه نزیكترین تاقمی شیعه‌ن له ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه، وه سێ تاقم له زه‌یدیه‌كان جیا بوونه‌وه: جارودیه، صالحیه، به‌تریه.
السلف:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
السلف الصالح:

السنن:
زاراوه‌یه‌كه مه‌بست پێی (سوننه‌تی ئه‌بی داوود، تیرمذی، نه‌سائی، ئیبن ماجه)یه.
السنة لابن أبي عاصم:
وه ناویشی ئه‌برێ به (كتاب السنة) دانراوی حافظ ئه‌بی به‌كر عه‌مر كوڕ‌ی ئه‌بی عاصمی الضحاك كوڕ‌ی مخلدی شه‌یبانی (278)ك، بابه‌تی كتێبه‌كه‌ش باسكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌و ئاسارانه كه هاتوون له ته‌فسیركردنی ئایات و فه‌رمووده‌كان كه په‌یوه‌ندیان به عه‌قیده‌و بنه‌ماكانی ئاینه‌وه هه‌یه، عه‌للامه شێخ ئه‌لبانی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ته‌خریجی فه‌رمووده‌كانی كردووه.
الشيوعية:
په‌یڕه‌وێكی ئیلحادی بێ باوه‌ڕیه و وا دا ئه‌نێت كه مادده بنچینه‌ی هه‌موو شتێكه، وه مرۆڤ ته‌نها به ڕێكه‌وت هاتۆته ئه‌م ژیانه‌وه، وه هیچ مه‌به‌ستێك له دروستبوونی ئه‌م بوونه‌دا نیه، له ئه‌ڵمانیا له سه‌ر ده‌ستی كارل ماركس و ئه‌نجلس ده‌ركه‌وت، پاشانیش له شۆڕشی به‌لشه‌فی له ڕ‌وسیا له ساڵی (1917)ز به‌رجه‌سته بوو، ئینكاری بوونی خوا‌و هه‌موو نادیارێك ده‌كه‌ن
الشيعة:
یه‌كه‌م جار وته‌ی شیعه به سه‌ر ئه‌وانه‌دا دائه‌بڕا كه ڕێزی عوسمانیان ئه‌دا به سه‌ر عه‌لیدا خوا لێیان ڕازیبێ، له گه‌ڵ ڕێز‌و به گه‌وره‌زانینیان بۆ ئه‌بو به‌كرو عومه‌ر خوا لێیان ڕازیبێ، پاشان ئه‌م چه‌مك و تێگه‌یشتنه گه‌شه‌ی سه‌ند له سه‌ر ده‌ستی هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له ژێره‌وه بێباوه‌ڕ بوون و له سه‌ره‌وه ئیسلامیان وه‌رگرتبوو وه‌ك عبدالله‌ی كوڕ‌ی سه‌به‌ئی جووله‌كه، ئیتر وای لێهات كه عه‌قیده‌كه‌یان بووه به ده‌ق و ڕاسپێری (النص و الوصیة) له ئیمامه‌تدا، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشه‌واكان بێ‌تاوان و بێ هه‌ڵه‌ن، ئیتر شیعه‌گه‌ری بووه مۆڵگه‌یه‌ك بۆ هه‌ر كه‌سێك كه مه‌به‌ستی ڕوخاندنی ئیسلامی بێت به ناوی خۆشه‌ویستی ئال وبه‌یته‌وه، وه له ڕاستیدا شیعه جیابوونه‌ته‌وه بۆ چه‌ن تاقمێكی زۆر، له به‌ناوبانگترینیان: ڕافزیه‌كان، دوازده ئیمامی، زه‌یدی، باتنی و ئیتریش.
الشافعي:
باوكی عبدالله محمد كوڕ‌ی ٍئیدریس كوڕ‌ی عه‌باس كوڕ‌ی عوسمان كوڕ‌ی شافع، پێشه‌وای قوڕه‌یشی به ناوبانگ، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، په‌یڕه‌وی شافعی پاڵ ئه‌درێته لای ئه‌و، له ساڵی (204)م وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
الصهيونية:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ڕه‌گه‌ز په‌رستی توند ڕه‌وه، مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌یه له فه‌له‌ستینداو له ڕێی ئه‌ویشه‌وه حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی به سه‌ر جیهاندا بكات، ڕووی سیاسی جووله‌كایه‌تی جیهانیه، له هه‌موو دامه‌زراووه حكومیه‌كانی جیهاندا ده‌ستی باڵای هه‌یه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كاریان دێنێ، وشه‌ی زاێونیزمیش الصهيونية له ناوێ شاخی صهیۆن (جبل صهيون) له قودس وه‌رگیراوه.
الصوفية:
زوتنه‌وه‌یه‌كی ئاینیه له سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی‌دا به جیهانی ئیسلامی‌دا وه‌ك خولیایه‌كی تاكه‌كه‌س كه بانگه‌شه بۆ دنیانه‌ویستی ئه‌كرد له جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاو بۆوه، پاشان بیدعه‌ی سۆفیه‌تی په‌ره‌ی سه‌ند تا وای لێهات بووه مۆڵگه‌ی هه‌موو ناڕاست و درۆزن و زندیقێك تا وای لێهات ئیلحادو زه‌نده‌قه تیانا ناو بانگی ده‌كرد، وه هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌و ئیعلانی تیا تواندنه‌وه و یه‌كبوون و یه‌كێتی بوون -الحلول والاتحاد ووحدة الوجود- یان كرد.
الصحیحین:
هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و مسلم
الطائف:
شارێكی سعودیه له حیجاز كه‌وتۆته خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌ككه له‌سه‌ر كێوی غه‌زوان.
الطائفة المنصورة:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
الطبراني:
پێشه‌وای الحافظ و متمانه، فه‌رمووده‌ناسی ئیسلام، باوكی قاسم سوله‌یمانی كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی ئه‌یووب كوڕ‌ی مه‌طیری له‌خمی شامی ته‌به‌رانی خاوه‌ن هه‌رسێ فه‌رهه‌نگ -معجم- (گه‌وره‌و مام ناوه‌ندو بچووك)، جێی متمانه‌و ڕاستگۆ‌و بوو، زۆر فراوان بوو له له‌به‌ركردن و ده‌رخكردندا، شاره‌زا بوو به ناته‌واوی پیاوان و ده‌روازه‌كانی عیلم (كان بصیرا بالعلل و الرجال و الأبواب) له‌ساڵی (360)ك وه‌فاتی كردووه.
العراق:
كۆمارێكی عه‌ره‌بیه له ڕۆژئاوای ئاسیا كه‌وتۆته نێوان سوریا‌و سعودیه‌و كوێت و ئێران و توركیا، ڕووباری دیجله‌و فوڕاتی پێا ده‌ڕوات، له سه‌رده‌می جێنشینی عومه‌ری كوڕ‌ی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ موسڵمانه‌كان فه‌تحیان كرد، به‌غداد پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
|
behnam5555 |
04-19-2012 09:00 PM |
پیتی(ا)
ابن فورك:
پێشه‌وای موته‌كه‌لیم ئه‌بو به‌كر موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی حه‌سه‌ن كوڕ‌ی فه‌وره‌كی ئه‌سبه‌هانی، ده‌وترێ: كه مردووه، وه ده‌شوترێ: مه‌حمودی كوڕ‌ی سیكتیكین كوشتویه‌تی
ابن قدامة:
عبدالله كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی قودامه كوڕ‌ی مقدامی مه‌قدسی پاشان دیمه‌شقی صالحی -موفق ا‌لدین ئه‌بو موحه‌ممه‌د- له شه‌عبانی ساڵی (541)ك له جه‌ماعیل له فه‌له‌ستین له دایك بووه، وه له ساڵی (620) وه‌فاتی كردووه.
ابن كثير:
ئیسماعیلی كوڕ‌ی عه‌مری كوڕ‌ی كه‌ثیری قه‌یسی دیمه‌شقیه-عماد ا‌لدین ابو الفداء- به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (٧٠١) كۆچی له دایك بووه‌و له ساڵی (٧٧٤) مردووه.
ابن منده:
محمدی كوڕ‌ی ئیسحاق كوڕ‌ی محمد كوڕ‌ی یحی كوڕ‌ی مه‌نده‌هی ئه‌صبه‌هانی عوبه‌یدی، پێشه‌وای حافظ ، له ساڵی (395)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن مسعود:
عبدالله كوڕ‌ی مه‌سعود كوڕ‌ی غافل كوڕ‌ی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه
ابن أبي مليكة:
عبدالله كوڕ‌ی عبیدالله كوڕ‌ی كوڕ‌ی ئه‌بی مه‌لیكه‌ی ته‌یمی قازی، ئیبن زوبیر قه‌زاوه‌تی طائف‌ی خسته ئه‌ستۆ، له ساڵی (117)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن أبي العز:
عه‌لی كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی صالح ئه‌بو لحه‌سه‌نی ئه‌زره‌عی دیمه‌شقی حه‌نه‌فی، ناسراو به ابن أبي العز، له‌ساڵی (731)ك له دایك بووه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ساڵی (792)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن أبي شيبة:
عبدالله كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوری ئه‌بی شه‌یبه‌ی عه‌به‌سی، گه‌وره‌یان ئه‌بو به‌كری كوفی بووه، له ساڵی (159)ك له دایك بووه‌و له (235) وه‌فاتی كردووه، موسنه‌دی هه‌یه‌و خاوه‌نی دانراویشه له فه‌رمووده‌و ئاسارو ئیمان و باوه‌ڕدا.
ابن أبي عاصم:
محمد كوڕ‌ی عه‌مر كوڕ‌ی نه‌بیل ئه‌بی عاصمی شه‌یبانی، فازی ئه‌صفه‌هان بووه، به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵٍی (278)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن الفارض:
ئه‌بو حه‌فص عه‌مری كوڕ‌ی ئه‌بی ا‌لحسین، له بنچینه‌دا خه‌ڵكی حه‌مایه، له میسر له‌دایك بووه، له‌ساڵی (632)ك مردووه.
ابن القیم:
محمد كوڕ‌ی ئه‌بی به‌كر كوڕ‌ی ئه‌یوب كوڕ‌ی سه‌عدی زه‌رعی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لیه-شمس ا‌لدین ابو عبدالله- فه‌قیهو شاره‌زا، ئوصولی، موجته‌هید، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (751) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ابن الجوزي:
عبدالرحمن كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی عه‌لی، قوڕه‌یشی به‌كری به‌غدادی حه‌نبه‌لی، ناسراوه به (أبي الفرج إبن الجوزي)، له‌ساڵی (509) یان (510)ك له دایك بووه، وه له‌ساڵی (597)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن تیمیه:
شێخی ئیسلام ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی عبدالحلیم كوڕ‌ی عبدالسلام كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی الخضر كوڕ‌ی ته‌یمیه‌ی حه‌ڕانی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی تقی ا‌لدین ابو العباس، فه‌رمووده ناس،حافز، شاره‌زاو فه‌قیه، له ناوبه‌ری بیدعه، ڕاڤه‌كه‌ری قور‌ئان، له ساڵی (661) كۆچی له دایك بووه،به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (728) وه‌فاتی كردووه.
ابن حبان:
پێشه‌وای مێژوو نووس، فه‌رموده ناس، محمد كوڕ‌ی حبان كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی حبان، ئه‌بو حاته‌می البستی، زانا‌و شاره‌زاو له گه‌وره فه‌رموده ناس و قسه‌كه‌ران بووه له پیاوان، له به ناو بانگترینی كتێبه‌كانی (الصحیح)ه كه ناوی ناوه (التقاسیم و الانواع)، له ساڵی (345) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ابن حجر:
ابو الفضل، شهاب ا‌لدین ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی محمدی كه‌تانی عه‌سقه‌لانیه، فه‌رمووده‌ناسی مێژوونسی ئه‌دیب، خاوه‌نی چه‌نده‌ها نوسراوه، له سالی (822)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن حزم:
پێشه‌وای زاهری عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی سه‌عید كوڕ‌ی حه‌زم، ئه‌نده‌لوسی قورتوبی، زانای ئه‌نده‌لوس بوو له سه‌رده‌می خۆیدا، یه‌كێكه له پێشه‌وایانی ئیسلام، له سه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وان بوو، كۆتا پله‌ی زیره‌كی و ژیریی و وریایی و بیرتیژی بوو، علیم و زانستی به كتاب و سوننه‌ت زۆر به‌رفراوان بوو، هه‌روه‌ها به مه‌زاهب و ڕێگه‌و بیروباوه‌ڕو ئایینه‌كان، هه‌روه‌ها له ئاداب و زمانی عه‌ره‌بیدا، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئاواره كرا‌و له ساڵی (654)ك به ئاواره‌یی مرد
ابن رجب:
الحافظ عبدالرحمن كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی ڕه‌جه‌بی به‌غدادی، پاشان دیمه‌شه‌قی نیشته‌جێ، حه‌نبه‌لی مه‌زهه‌ب، بیروباوه‌ڕو ڕێگه‌و په‌یڕه‌وو سه‌له‌فی، له ساڵی (736)ك له دایك بووه، وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (795)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن رشد:
محمد كوڕ‌ی ئه‌حمه‌دی ئه‌نده‌لوسی، باویك وه‌لید، حه‌فید، له نێوان كۆمه‌ڵانی كیلابی و ئه‌شعه‌ری و موعته‌زیله‌كان پێگه‌یشتووه، كاریگه‌ر بووه پێیان، كتێبی فه‌یله‌سوفه‌كانی خۆێندۆته‌وه، ڕێڕه‌وی ئه‌وانی گرتووه، كتێبی زۆری له فه‌لسه‌فه‌و مه‌نطق‌دا نوسیوه، به‌ڵام باشتر بووه له ئبین سیناو ئیبن سه‌بعین، له ساڵی (310)ك مردووه.
ابن سينا:
فه‌یله‌سووف، ئه‌بو عه‌لی، ئه‌لحوسه‌ین كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی الحوسه‌ین كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی سینا، به‌ڵخی پاشان بوخاری، خاوه‌نی دانرا له پزیشكایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتیق، له‌وانه بوو كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌سه‌لاتداری عوبه‌یدی ئه‌كرد، له قه‌رامیته باتنییه‌كانه له‌وانه‌ی كه به بێباوه‌ڕی و ئیلحاد ناسراون، له‌ساڵی (428)ك مردووه
ابن سیرین:
ابو به‌کر موحه‌ممه‌دی کوڕی سیرینی به‌سڕی ئه‌نساڕی له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی کوڕی عه‌ففان له‌ساڵی (٣٣) ی کۆچی، به‌رامبه‌ر (٦٥٣) ی زایینی له دایک بووه، یه‌کێکه له تابعین، که ناسراو بووه به زاهدو وارع، پێشه‌وای سه‌رده‌می خۆی بوو له زانسته شه‌رعیه‌کاندا.. هه‌ر به زانا‌و شاره‌زاو لێکده‌روه‌ی خه‌ونه‌کان ناوبانگی کردبوو.
|
behnam5555 |
04-19-2012 09:01 PM |
پیتی(ا)
ابن سبعين:
عبدالحق كوڕ‌ی ئیبراهیم كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی نه‌سر كوڕ‌ی سه‌بعینی مرسی ڕه‌قوطییه، له‌ساڵی (614)ك له‌دایك بووه، سه‌رقاڵی فه‌لسه‌فه بووه‌و له‌ویشه‌وه قسه‌و بیرۆكه‌ی (وحدة الوجود)ی بۆ دروست بووه، له مه‌ككه ماوه‌ته‌وه‌و وه‌ك لێی ده‌گێڕنه‌وه هه‌ندێ جار به ئومێدی ئه‌وه‌ی چۆن وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ ئه‌میش بێت چۆته ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء و ماوه‌ته‌وه تێایدا، ئه‌میش له‌سه‌ر ئه‌و بیرباوه‌ڕه‌ی كه ده‌یگوت وه‌حی شتێكی به‌ده‌ستهاتوو-مكتسب-ه‌و هه‌موو كه‌س هه‌وڵی بۆ بدات ده‌توانێت به ده‌ستی بێنێت، وه وه‌حی فه‌یزێكی ده‌ڕژێته سه‌ر عه‌قڵ و ژیری كاتێك پاك و بێگه‌رد ده‌بێت، چه‌نده‌ها شتی گه‌وره‌ی له قسه‌و كرده‌وه‌دا لێ نه‌قڵ كراوه، له‌ساڵی (669)ك مردووه.
ابن عمر:
عبدالله كوڕ‌ی عومه‌ر كوڕ‌ی خه‌طابی قوڕه‌یشی عه‌ده‌وی، ئاماده‌ی شه‌ڕی چاڵه‌كه (خه‌نده‌ق)و دوای ئه‌وانیش بووه، له‌وانه بوو كه ڕیوایه‌تی زۆر له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم گێڕاوه‌ته‌وه، وه له هه‌موو كار‌و بارێكی ژیانیدا شوێن پێی پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵده‌گرت، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی (73) یان (74)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن عباس:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله كوڕ‌ی عه‌باس، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، حیبری ئه‌م ئومه‌ته‌یه، وه‌رگێڕو ته‌رجومانی قور‌ئان، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی(68) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ابن عبد البر:
یوسف كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی محمد كوڕ‌ی عبدالبری نومه‌یری، باوكی عه‌مری قورطبی،پێشه‌وای عه‌للامه‌ی كارامه‌و شاره‌زاو وردكار، متمانه‌دار بوو، به دین بوو، خاوه‌نی سوننه‌ت و شوێنكه‌وته‌ی سوننه‌ت بوو، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (463)ك مردووه.
ابن عربي:
محی ا‌لدین باوكی عبدالله موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی عه‌لی ناسراو به ئیبن عه‌ره‌بی تائیی ئه‌نده‌لووسیی، له‌و سۆفییه ڕۆژچووانه بوو كه باوه‌ڕیان به (وحدة الوجود) هه‌بووه، سۆفیه‌كان له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن: شێخی هه‌ره‌گه‌وره‌و كبریتی سووره -الشیخ الأكبر و و الكبريت الأحمر-، له ساڵی (638)ك مردووه.
احمد بن حنبل:
پێشه‌وای شاره‌زاو حافز‌و موجته‌هید ئه‌حمه‌دی كوڕ‌ی موحه‌ممه‌دی كوڕ‌ی هیلاله، پاشكره‌كه‌ی ئه‌بو عبدالله‌ی شه‌یبانیه، پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، له ساڵی (٢٤١) كۆچی وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
|
behnam5555 |
04-19-2012 09:04 PM |
پیتی(ئا)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ئا)
ئامینه:
دایكی پێغه‌مبه‌ره (صٍلی الله علیه وسلم). به‌ڕێزترینی ئافره‌تانی قوره‌یش بوو له پشت و نه‌سه‌ب و پایه‌دا. مامی وه‌هیبی كوڕ‌ی عه‌بدولمه‌ناف به‌خێوی كردووه و عه‌بدوڵڵای كوڕ‌ی عه‌بدولموته‌لیب هێناوێتی. له‌ویش پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) لێ بووه. له ساڵی (٥٧٦)ی ز مردووه، كه له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صٍلی الله علیه وسلم) ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بووه.
ئایدیۆلۆجی:
ideology، بیرۆکه، چه‌مکگه‌لێکی ڕێکخراو به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به مرۆڤ یان تاك و تاقم و که‌لتوور؛ بیرۆکه‌گه‌ل و ئامانجگه‌لێك که به‌رنامه‌یه‌کی ڕامیاری-کۆمه‌ڵایه‌تی پێك بهینێت.
ئاجری:
پێشه‌وا ئه‌بووبه‌كر كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی حوسه‌ینی به‌غدادی. فه‌قیهی شافعی-په‌یڕه‌و و فه‌رمووده‌ناس. خاوه‌نی كتێبی (الشريعة). له ساڵی (٣٦٠ك) وه‌فاتی كردووه.
ئارنۆڵد توينبی:
ئارنۆڵد توینبی مێژوونووسێكی ئینگلیزییه. ئینگلیز به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مێژوونووسانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:26 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ب)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ب) 1
بلال:
بلالی كوڕ‌ی ڕه‌باحی حه‌به‌شی، باوكی عبدالله، بانگبێژی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، وه به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی پێغه‌مبه‌ر له سه‌ر بیت المال، له له پێشه‌كانی بوو له ئیسلامدا، له ساڵی (20)ك وه‌فاتی كردووه.
بلال بن رباح :
بلالی كوڕ‌ی ڕه‌باحی حه‌به‌شی، باوكی عبدالله، بانگبێژی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، وه به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی پێغه‌مبه‌ر له سه‌ر بیت المال، له له پێشه‌كانی بوو له ئیسلامدا، له ساڵی (20)ك وه‌فاتی كردووه.
بلالی حه‌به‌شی :
بلالی كوڕ‌ی ڕه‌باحی حه‌به‌شی، باوكی عبدالله، بانگبێژی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، وه به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی پێغه‌مبه‌ر له سه‌ر بیت المال، له له پێشه‌كانی بوو له ئیسلامدا، له ساڵی (20)ك وه‌فاتی كردووه.
بلاد الشام :
ئه‌و وڵاته‌یه كه ئه‌كه‌وێته سه‌رووی دوورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه، وه له ناو نانیشی به شام وتراوه كه: له ده‌ستی شوومه‌وه كه ده‌ستی چه‌په‌وه وه‌رگیراوه، وه وتراوه: پاڵدراوته لای سامی كوڕ‌ی نوح، چونكه یه‌كه‌م كه‌سێك بووه كه نیشته‌جێ بووه تیایدا، وه شتی تریش وتراوه
به‌ڵته‌جی :
به‌ڵته‌جی (بلطجي) وشه‌یه‌كی باوی ناو خه‌ڵكی میسره، كه بریتییه له به‌كارهێنانی هێز و تۆقاندن بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌قی خۆت یان هه‌قی كه‌سێكی تر. ئەم وشەیە لە بنەڕەتدا توركییە و لە دوو بڕگەی (بەڵتە) و (چی) پێكهاتووە و بە واتای هەڵگری بەڵتە دێت؛ بەڵتە واتا (قەمە، تەور، تەشوێ) كە ئامێری سەربڕینی گیانلەبەر و وردكردنی گۆشتن.`لە میسر دەیخوازن بۆ ڕژێمی پێشووی حوسنی موبارەك و دەزگا ئاسایشییە جۆراوجۆرەكانی، کە تاوانكارە پێشووەكان -فرۆشیار و بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكان یاخود بەکرێگیراوەكان- بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران و بەرهەڵستكاران لە گۆڕەپانە گشتییەكان و تەنانەت لەناو زانستگاکانیش بەرامبەر بە بەخشینی بڕەپارەیەك پێیان.
به‌رنابا :
له‌وانه‌یه كه: گوێبیستی مه‌سیح بووه‌و له سه‌رده‌ستیدا پێ گه‌یشتووه، جیاوازی له گه‌ڵ پۆلسدا ده‌ركه‌وت و ئینكاری قسه‌و بانگه‌شه‌ی پۆلسی كرد كه عیسا سه‌لامی لێ بێت كوڕ‌ی خوا بێت-خوا بانتره له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن- ئه‌مه‌شی له ئینجیلێكدا نووسیوه كه پێی ده‌وترێت ئینجیلی به‌رنابا.
به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی ئیسلامیی مۆرۆ :
به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی ئیسلامیی مۆرۆ: دەستەیەكە تێده‌كۆشێت بۆ ڕزگاركردنی گه‌لی مۆرۆی مسوڵمان به سه‌رۆكایه‌تیی حاجی موراد ئیبراهیم، كه له‌دوای مردنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و بزووتنەوەیە (سه‌لامات هاشم) له ساڵی (٢٠٠٣)وە بووە به سه‌رۆكی ئەو بەرەیە. به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی ئیسلامیی مۆرۆ كه كاریگه‌ره به بیری ئیخوان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌لامات هاشم لە ساڵی (١٩٧٧)دا دروست بووە.
به‌ریتانیا :
وڵاتێكه له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، له‌نده‌ن پایته‌خته‌كه‌یه‌تی، به شانشینی یه‌كگرتوو (المملكة المتحدة) ناو ده‌برێت، بریتییه له كۆمه‌ڵێك دوورگه كه ئه‌كه‌وێته نێوان ئه‌تڵه‌سی و ده‌ریای سه‌رو و ده‌ریای ئێرله‌نده‌وه، دوورگه‌ی به‌ریتانیان چه‌ند كه‌رتێك له خۆ ده‌گرێت: ئینگلته‌را، ویلز، ئوسكوتله‌ندا، ئیرله‌نده‌ی سه‌روو.
به‌ریتانا :
وڵاتێكه له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، پایته‌خته‌كه‌ی (له‌نده‌ن)ه، ناو ئه‌برێت به مه‌مله‌كه‌تی یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵێ دوورگه‌یه ئه‌كه‌وێته نێوان ئه‌تله‌سی و ده‌ریای سه‌روو و ده‌ریای ئیرله‌نده‌وه، دوورگه‌ی به‌ریتانیا چه‌ند هه‌رێمێك ده‌گرێته خۆ: ئینگلته‌را، ویلز، ئیسكتله‌ندا، ئیرله‌نده‌ی سه‌روو.
به‌غداد :
پایته‌ختی عێراقه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ڕوباری دیجله،ئه‌بو جه‌عفه‌ری منصور له ساڵی (145)ك درووستی كرد و كردیه پایته‌ختی جێنشینی عه‌باسی.
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:31 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ب)2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ب)2
بولس الرسول:
جوویه‌كه‌و هاته ناو ئایینی نه‌سرانیه‌وه تاكو تێكی بدات و بیشێوێنێ، وه هه‌ر ئه‌و بوو بیرباوه‌ڕی سێ خوایه‌تی و له خاچدانی هێنایه ئایینی نه‌سرانیه‌وه.
بوحه‌یرا:
وتراوه كه جووله‌كه بووه له جووله‌كه‌كانی ته‌یما، وتراویشه كه نه‌صرانی بووه‌و پێی وتراوه: جه‌رجیس، له كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر له گه‌ڵ بازرگانانی قوڕه‌یشدا به‌ره‌و شام ڕۆ‌شتووه چاوی به پێغه‌مبه‌ر كه‌وتووه‌و به ئه‌بوطالبی گوتووه: به ڕاستی ئه‌م برازایه‌ت شان وپله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزی ده‌بێ.
بوخاری:
پێشه‌وای حافز، موتقین، محه‌ممه‌دی كوڕ‌ی ئیسماعیل كوڕ‌ی ئیبڕاهیم موغیره‌ی كوڕ‌ی بردزیه، باوكی عبدالله بوخاری، پێشه‌وای ئیماندارانه له فه‌رمووده‌دا، خاوه‌نی سه‌حیحی به ناوبانگه، له ساڵی (194) كۆچی له دایك بووه‌و له ساڵی (256) وه‌فاتی كردووه.
بیروباوه‌ڕی حلولی:
تێهه‌ڵكێشان و حه‌لبوونی شتێكه له شتێكی دیكه‌دا، حلولیه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا تێكه‌ڵ به به‌شێك له مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له ئایینی نه‌سرانیدا به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهوت و ناسوت ناسراوه، كاتێك كه لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه خوا تێكه‌ڵ به مه‌سیح بووه‌و تێدایدا تواوه‌ته‌وه! وه هه‌ریه‌ك له سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوسه‌یریه‌كان و باتنیه‌كان به‌م بیرۆكه‌یه كاریگه‌ر بوون و لێیان وه‌رگرتووه
بیزه‌نته:
بیزه‌نته‌ی كۆنه، قسته‌نتینی گه‌وره له سالی (324)ك سه‌رله‌نوێ دروستی كردۆته‌وه، وه ناوی نا قوسته‌نتینیه، پایته‌ختی سیاسی و ئاینی ئیمبراتۆریه‌تی بیزه‌نتی بووه، محمد الفاتح له ساڵی (1453)ز ڕزگاری كرد، ئیتر بووه جێی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی، وه ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ئاسیتانه‌و پاشانیش بووه به ئه‌سطه‌نبوڵ.
بیشر:
بیشری كوڕ‌ی غیاث‌ی موریسی، گومڕای بیدعه‌چی، شێخی موعته‌زیله، له ساڵی (218)ك مردووه.
بیشری موریسی:
بیشری كوڕ‌ی غیاث‌ی موریسی، گومڕای بیدعه‌چی، شێخی موعته‌زیله، له ساڵی (218)ك مردووه.
باكستان:
وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته خوارووی ئاسیاوه، كه‌وتۆته نێوان صین و هیندستان و ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه، ئیسلام ئاباد پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
باتنیه‌كان:
تاقمێكن خۆیان له به‌رگی شیعه‌گه‌ری و خۆشه‌ویستی ئال و به‌یتدا داپۆشیبوو،به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا كافری ته‌واو بوون، وه بۆیه‌ش ناو براوون به‌وانه چونكه وا ده‌بینن كه هه‌موو شتێك ڕووی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌یه، ڕووی ده‌ره‌وه ئه‌وه كه موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم پێی هاتووه، ڕووی ناوه‌وه‌ش زانستی ته‌ئویله كه خۆیان نه‌بێت كه‌سی دیكه نایزانێت، ئه‌وه‌ش كرۆكی بانگه‌وازه لای ئه‌وان، وه وا ده‌بینن كه فه‌رزو سوننه‌ته‌كان بریتین له چه‌ند ئاماژاو هێمایه‌ك و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان نیه.
بت په‌رستی:
دائه‌بڕێ به سه‌ر جۆره‌ها بیروباوه‌ڕ كه خوا به تاكو ته‌نها ناگرن له یه‌كتاپه‌رستیدا، وه پاڵئه‌درێته لای به‌ندایه‌تیكردنی بت له داروو به‌رد، وه یۆنانیه كۆنه‌كان وه‌سف ده‌كرێن به بت په‌رست، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵگه نه‌فامیه‌كانی پێش ئیسلامیش هه‌ر به بت په‌رست وه‌سف ده‌كرێن، وه بیروباوه‌ڕی بت په‌رستی چه‌نده‌ها شێوه‌و شێوازی هه‌یه له‌وانه: به خواگرتنی مرۆڤ، وه به‌ندایه‌تیكردنی پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و پیاوچاكان وقدیسیه‌كان.
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:33 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ب)3
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ب)3
برتراند رسل:
فه‌یله‌سووف و وه‌رزشه‌وان و نووسه‌ری ئینگلیزی به ناوبانگ به خه‌ركی بوونیه‌وه به زانیاری مه‌نتیق و تێوری مه‌عریفه وه به باوه‌ڕی به ژیری مرۆڤ و پاڵپشتی كردنی بیروباوه‌ڕی ئیلحادی و بێباوه‌ڕی، له ساڵی (1950) خه‌ڵاتی نۆبڵی پێ درا، وه له ساڵی (1970) پاش ته‌مه‌نێكی زیاتر له سه‌د ساڵ دژایه‌تیكردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌رانی خوا له ناو چوو مرد.
بشر المريسي:
بیشری كوڕ‌ی غیاث‌ی موریسی، گومڕای بیدعه‌چی، شێخی موعته‌زیله، له ساڵی (218)ك مردووه.
بغداد:
پایته‌ختی عێراقه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ڕوباری دیجله،ئه‌بو جه‌عفه‌ری منصور له ساڵی (145)ك درووستی كرد و كردیه پایته‌ختی جێنشینی عه‌باسی.
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:41 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ت)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ت)
ته‌ئویلكه‌ران:
ئه‌و تاقمانه‌ن كه هه‌ڵئه‌سن به ته‌ئویلی سیفاته‌كان، یان هه‌موویان وه‌ك موعته‌زیله‌كان، وه یان هه‌ندێ له سیفاته‌كان وه‌ك ئه‌شعه‌ریه‌كان، مانای ته‌ئویلیش لای ئه‌هلی كه‌لام بریتیه له: لادانی وته له گریمانی په‌سه‌ندو شیاو‌و بۆ گریمانی نه‌شیاوو ڕێ تێنه‌چوو به بوونی به‌ڵگه‌و قه‌رینه‌یه‌ك.
ته‌بوك:
مێرگێكه له حیجاز له نزیكی شام‌ه‌وه، له سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌جه له دیمه‌شقه‌وه بۆ مه‌دینه، غه‌زای ته‌بوك‌ی پێ ناونرا كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له ساڵی (9)ك كردی.
ته‌سه‌ووف:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاینیه له سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی‌دا به جیهانی ئیسلامی‌دا وه‌ك خولیایه‌كی تاكه‌كه‌س كه بانگه‌شه بۆ دنیانه‌ویستی ئه‌كرد له جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاو بۆوه، پاشان بیدعه‌ی سۆفیه‌تی په‌ره‌ی سه‌ند تا وای لێهات بووه مۆڵگه‌ی هه‌موو ناڕاست و درۆزن و زندیقێك تا وای لێهات ئیلحادو زه‌نده‌قه تیانا ناو بانگی ده‌كرد، وه هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌و ئیعلانی تیا تواندنه‌وه و یه‌كبوون و یه‌كێتی بوون -الحلول والاتحاد ووحدة الوجود- یان كرد.
توینبی:
ئارنۆڵد توینبی، مێژوونووسێكی ئینگلیزه، ئینگلیزه‌كان به گه‌وره‌ترین مێژوونووسی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
تيسير العزيز الحميد في شرح كتاب التوحيد:
ناوی (تيسير العزيز الحميد في شرح كتاب التوحيد)ه، دانراوی شێخ (سوله‌یمان كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی عبدالوهاب)ه، یه‌كه‌م شه‌رحێكه له‌سه‌ر كتێبی (كتاب التوحید) به‌ڵام ته‌واوی نه‌كردووه.
تیۆلۆجی:
theology، خوداناسی، لێکۆڵینه‌وه له باوه‌ڕێکی ئایینی.
تائیف: شارێكی سعودیه له حیجاز كه‌وتۆته خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌ككه له‌سه‌ر كێوی غه‌زوان.
تاج ا‌لدین ابن السبکي:
عبدالوهاب كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی عبدالكافی سوبكی، ئه‌بو نه‌سر تاج ا‌لدین به ناوبانگ به (تاج ا‌لدین)ی سوبكی، یان كوڕ‌ی سوبكی، مێژوونووسی ئوسوڵی، ئه‌شعه‌ری په‌یڕه‌و بووه، له‌ساڵی (771)ك وه‌فاتی كردووه.
تبوك:
مێرگێكه له حیجاز له نزیكی شام‌ه‌وه، له سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌جه له دیمه‌شقه‌وه بۆ مه‌دینه، غه‌زای ته‌بوك‌ی پێ ناونرا كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له ساڵی (9)ك كردی.
تدهور الحضارة الغربية:
ئی دانه‌ره‌كه‌ی ئوزواڵد اشبنجلر
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:49 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ج)1
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ج)1
جمال الدین‌ی ئه‌فغانی:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی صه‌فری حوسه‌ینی، به جه‌مال الدین‌ی ئه‌فغانی به ناوبانگه، له ساڵی (1254) له ئه‌فغانستان له دایك بووه، له ساڵی (1315) له ئاسیتانه مردووه
جه‌مال الدین‌ی ئێرانی:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی صه‌فری حوسه‌ینی، به جه‌مال الدین‌ی ئه‌فغانی به ناوبانگه، له ساڵی (1254) له ئه‌فغانستان له دایك بووه، له ساڵی (1315) له ئاسیتانه مردووه.
جه‌نگیزخان:
ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ره‌گه‌وره لای ته‌تاره‌كان، خۆی و منداڵه‌كانی وڵاتی موسڵمانانیان داگیر كرد، له‌ساڵی (1167)ز له دایك بووه‌و له‌ساڵی (1227)دا مردووه.
جه‌همی كوڕ‌ی سه‌فوان:
جه‌همی كوڕ‌ی صفوان، ئه‌بو محرزی سه‌مه‌رقه‌ندنی، گومڕای داهینه‌ر-مبتدع-، سه‌ری جه‌همیه‌كانه، له ساڵی (128)ك كوژرا.
جه‌همی كوڕ‌ی صه‌فوان:
جه‌همی كوڕ‌ی صفوان، ئه‌بو محرزی سه‌مه‌رقه‌ندنی، گومڕای داهینه‌ر-مبتدع-، سه‌ری جه‌همیه‌كانه، له ساڵی (128)ك كوژرا.
جه‌همیه‌كان:
یه‌كێكن له‌و ده‌سته‌و تاقمه كه‌لامیانه‌ی پاڵ ئه‌درێنه لای ئیسلام، له سه‌ر بیدعه‌ی كه‌لامی و بیرورڕای پێچه‌وانه به بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت دامه‌زراوه، كاریگه‌ر بووه به بیروباوه‌ڕی جووله‌كه و صابئه‌و فه‌یله‌سووفه‌كان، پاڵدراونه‌ته لای جه‌همی كوڕ‌ی صفوان، وه له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان ئینكارو باوه‌ڕ نه‌بوونیان به هه‌موو ناو‌و سیفاته‌كان، وه قسه‌كردن به ئیرجاء له كاره‌كانی مرۆڤدا، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه قور‌ئان دروسكراو -مخلوق-ه، وه جگه له‌مانه‌ش.
جه‌عدی كوڕ‌ی درهه‌م:
جه‌عدی كوڕ‌ی درهه‌م، له سه‌رده‌می تابعیندایه، زه‌هه‌بی ده‌ڵێ: بیدعه‌چیه‌كی گومڕایه، گومانی وایه كه خوا ئیبڕاهیمی نه‌كردۆته خه‌لیلی خۆی، وه به قسه‌كردنیش قسه‌ی له گه‌ڵ موسادا نه‌كردووه، جا له سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا له عێراق كوژرا.
جووله‌كه:
ئاینی عیبرانیه‌كان كه به نه‌وه‌و ئه‌سباطه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ناسراوه، خوای گه‌وره موسای بۆ ناردن سه‌لامی لێبێ و به ته‌وراتیش پاڵپشتی كرد، ئه‌م ناوه‌شیان بۆیه لێنراوه چونكه پاڵ دراونه‌ته لای ( يهوذا )ی كوڕ‌ی یه‌عقوب سه‌لامی لێبێ، له بیروباوه‌ڕیان پاش شێواندنی ته‌ورات ئه‌وه‌ی كه: عوزه‌یر كوڕ‌ی خوایه، وه تۆمه‌تباركردنی مه‌ریه‌م به دۆرو بوختانی گه‌وره (كه زینای كردووه) وه كوشتنی پێغه‌مبه‌ران، بێ باوه‌ڕ بوون به ئایات و نیشانه‌كانی خوای گه‌وره و ئینكارو بێ باوه‌ڕیان بۆ موعجیزه‌و سه‌راسیمه‌ی پێغه‌مبه‌ران.
جووله‌كایه‌تی:

جووه‌ینی:
عبدالملك كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی یوسف، ئه‌بو المعالی جووه‌ینی، پێشه‌وای حه‌ره‌مه‌ین، له گه‌وره‌ترینی پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كان بوو، له ساڵی (478)ك وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:51 PM |
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ج)2
جورج أورويل :
دانه‌ری كتێبی (1985)ه، پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه له‌م ساڵه‌دا كۆمه‌ڵه ڕوداوێكی تایبه‌ت ڕوو بده‌ن، پێش ئه‌م ساڵه‌ش به (85) ساڵی تر كتێبی نووسیوه.
جامع الصلوات :
ئی نه‌بهانیه، كتێبێكه دانه‌ره‌كه‌ی كۆمه‌ڵێ ویردو دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی تێ كردووه‌و كه تیایدا هاواركردن و داوای كۆمه‌ك كردن له پێغه‌مبه‌ری صلىالله علیه وسلم تیایه‌و، وه (الحلول والاتحاد) و (وحدة الوجود)ی تیایه.
جان جاك ڕوسو :
جان جاك ڕوسو، نووسه‌رێك فه‌ڕه‌نسی و فه‌یله‌سووفێكی كۆمه‌ڵناسه، بانگه‌شه‌ی سرووشتبوونی مرۆڤی كردووه، وه گه‌ڕانه‌وه بۆ سرووشت، له‌ساڵی (1712)ز له‌دایك بووه، له (1778) مردووه.
جابر بن سمرة :
جابر كوڕ‌ی سه‌مره كوڕ‌ی جه‌ناده‌ی عامری، پاشان سوائی، باوكی عبدالله، هاوه‌ڵێكی به‌رێزه، له دوای ساڵی (70)ك وه‌فاتی كردووه
جزيرة العرب :
نیوه دوورگه‌یه‌كه له خوارووی ڕۆژئاوای ئاسیاوه له سه‌ر زه‌ریای هیندی له نێوان ده‌ریای سوور و دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ڕووبار‌و ده‌ریا چوارده‌وریان داوه، هه‌ر یه‌ك له: سعوودیه و یه‌مه‌ن و عومان و میرنیشینی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و قه‌ته‌ر و كوێت ده‌گرێته‌وه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:55 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ح)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ح)
حلول:
تێهه‌ڵكێشان و حه‌لبوونی شتێكه له شتێكی دیكه‌دا، حلولیه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا تێكه‌ڵ به به‌شێك له مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له ئایینی نه‌سرانیدا به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهوت و ناسوت ناسراوه، كاتێك كه لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه خوا تێكه‌ڵ به مه‌سیح بووه‌و تێدایدا تواوه‌ته‌وه! وه هه‌ریه‌ك له سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوسه‌یریه‌كان و باتنیه‌كان به‌م بیرۆكه‌یه كاریگه‌ر بوون و لێیان وه‌رگرتووه.
حلوول:

حلوولییه‌كان:
ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا ده‌چێته ناو هه‌ندێ له كه‌سانی نه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه، وه ئه‌م بیرۆكه‌یه له ئاینی نه‌سرانیه‌تدا ناسراوه به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهووت به ناسووت، كه وا گومان ده‌به‌ن كه خوا چۆته ناو مه‌سیحه‌وه‌و حه‌ل بووه تیایدا! وه سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوصه‌یریه‌كان و باطنیه‌كانیش پێی كاریگه‌ر بوون.
حمص:
شارێكی كۆنی به ناوبانگه له شاره‌كانی سوریا، ئه‌كه‌وێته نێوان ڕووباری (العاصی) له نێوان دیمه‌شق و حه‌له‌ب.
حه‌للاج:
ئه‌لحوسه‌ین كوڕ‌ی مه‌نسور ئه‌بو موغیث، خه‌ڵكی (بیضا‌ء)ی وڵاتی فارس بوو، له شاری (واسط) له عێراق گه‌وره بووه، بێباوه‌ڕێكی زندیقی له دین ده‌رچوو بوو، باوه‌ڕی به (وحدة الوجود) هه‌بوو، ڕۆژی سێ شه‌ممه (209)ك له به‌غداد له (باب الطاق) كوژرا.
حه‌به‌شه:
وڵاتێكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له سه‌ر ده‌ریای سووره، له نێوان سودان و كینیا‌و صۆماڵ و جیبۆتیه‌ن ئێسته پێی ئه‌وترێ (ئه‌ثیوپیا) پاپته‌خته‌كه‌ی (ادیس ابابا)یه زۆربه‌ی دانیشتوانی شوێنكه‌وته‌ی كه‌نیسه‌ی قیبتین.
حه‌روراء:
دێیه‌كه له نزیكی كوفه، ناوه‌كه‌شی له بای حه‌رور وه‌رگیراوه واته گه‌رم، خه‌وارجه‌كان له‌وێ نیشته جێی بوون و ئیتر پاڵدارانه لای ئه‌و دێیه.
حه‌رره:
یه‌كێك له دوو به‌شه‌كه‌ی مه‌دینه كه لای ڕۆژهه‌ڵاتیه‌تی، به ناوی پیاوێك له باڵا به‌رزه‌كان (العمالیق)وه ناو نراوه كه ناوی (واقم) بووه‌و بانگ كراوه به حه‌رره‌ی واقم، وه له‌م حه‌رره‌یه‌شدا ئه‌و ڕووداوه به ناوبانگه ڕووی دا له سه‌رده‌می یه‌زید له ساڵی (63)ك.
حه‌سه‌نى كورى عه‌لى:
باوكی موحه‌ممه‌د كچه‌زاو ڕێحانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره سوڵح و ته‌بایی پێ خسته نێوان موسڵمانانه‌وه، نه‌رمونیانترین و شاره‌زاترین و لێچواوترینی خه‌ڵكی بوو به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ خه‌لافه‌تی گرته ده‌ست و پاشان له به‌ر پاراستنی خوێنی موسڵمانان لێی هاته خوارێ و وازی لێ هێنا، له ساڵی (58)ك وه‌فاتی كردووه.
حه‌سه‌نی به‌سری:
باوكی سه‌عید حه‌سه‌نی كوڕ‌ی یه‌ساری به‌سری ئه‌نساری، به‌نده‌ی زه‌یدی كوڕ‌ی سابیت بووه. گه‌وره‌ی شوێنكه‌وتووان -التابعین- بووه له به‌سره‌دا و شاره‌زا و زانای زه‌مانی خۆی بووه. فه‌رمووده‌ناس، له به‌ناوبانگه‌كانی متمانه‌پێكراوان و گه‌وره دنیانه‌ویسته‌كان بووه. له مه‌دینه له‌دایك بووه و نیشته‌جێی به‌سره بووه. له ساڵی (١١٠)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
حوده‌یبییه:
دێییه‌كی مام ناوه‌ندییه، به هۆی بیریێكه‌و كه له‌وێدا لای ئه‌و مزگه‌وته‌كه‌ی ئه‌و داره‌ی كه پێغه‌مبه‌ر له ژێریدا په‌یمانی دایه هاوه‌ڵه‌كانی، له نێوان حوده‌یبییه‌و مه‌ككه‌دا قۆناغێك هه‌یه، وه له نێوان ئه‌و و مه‌دینه‌دا نۆ قۆناغ هه‌یه، جز
حوزه‌یفه‌ی کوڕی یه‌ممان:
ناوی ئەبوو عەبدوڵڵا حوزەیفە کوڕی حەسیل (ئەلیەمان)ە لە تیرەی بەنی عەبس. حوزەیفە خۆی و براکەی و باوکی هاتنە خزمەت پێغەمبەری خوا و ئیسلامیان هەڵبژارد و هەروەها حوزەیفە ڕازدار (صاحب السر)ی پێغەمبەری خوا بوو. حوزەیفە -خوای لێی ڕازی بێت- لەژیر سێبەری ئەم ئایینەدا گەشەی کرد و خوای گەورە بەهرەی خوێندنەوەی ڕوخساری پێبەخشیبوو. بڕوا و خۆشەویستیی بۆ ئیسلام زۆر بەهێز بوو؛ كاتێك باوکی خۆی بینی لە ڕۆژی غەزای ئوحوددا بەهەڵە بەدەستی موسڵمانەکان دەکوژرێت و شمشێرەکانی دەبینی چۆن لێی دەدات، ئەمیش هاواری کردە وەشێنەرەکانی: "باوکم، باوکم، ئەوە باوکمە!!!"؛ بەڵام فەرمانی خوا بوو کە بەجێ هێنرا. دوایی کە موسڵمانەکان بەمەیان زانی، خەم و بێدەنگی دایگرتن، بەڵام بەزەیی بە حاڵیاندا هاتەوە و وتی: "خوا بتانبەخشێت، هەر ئەویش لێبوردەترینی بەخشەرانە." ئینجا بە شمشێرەکەیەوە بۆ بەجێهینانی ئەرکەکەی لەناو ئەو شەڕە هەڵگیرساوەکەدا دەرپەڕی. پاش غەزاکەش پێغەمبەری خواش -صلى الله عليه وسلم- بەمەی زانی و فەرمانی دا کە دیە (خوێن)ی باوکی حوزەیفە (حسيل بن جابر) بدرێت، بەڵام ئەو کردییە خێر بەسەر موسڵماناندا؛ ئیتر هێندەی تر خۆشەویستی و ڕێزی لای پێغەمبەری خوا زیادی کرد.
حسن البصري:
باوكی سه‌عید حه‌سه‌نی كوڕ‌ی یه‌ساری به‌سری ئه‌نساری، به‌نده‌ی زه‌یدی كوڕ‌ی سابیت بووه. گه‌وره‌ی شوێنكه‌وتووان -التابعین- بووه له به‌سره‌دا و شاره‌زا و زانای زه‌مانی خۆی بووه. فه‌رمووده‌ناس، له به‌ناوبانگه‌كانی متمانه‌پێكراوان و گه‌وره دنیانه‌ویسته‌كان بووه. له مه‌دینه له‌دایك بووه و نیشته‌جێی به‌سره بووه. له ساڵی (١١٠)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:59 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(خ)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(خ)
خه‌لیفه ئه‌بوبه‌كر:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز و خاوه‌ن قه‌در عبدالله كوڕ‌ی ئه‌بی قوحافه، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) باشترینی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وه یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ی ڕاشیده، وه یه‌كه‌م كه‌سێك بوو له پیاوان كه باوه‌ڕی به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) هێنا، جێنشینایه‌تیه‌كه‌ی دوو ساڵ و سێ مانگی خایاند، له ساڵی (13)ك وه‌فاتی كرد.
خه‌واریج:
یه‌كه‌م تاقمێك بوون له مێژووی ئیسلامدا ده‌ركه‌وتن، ده‌رچوون له سه‌ر ئه‌میری باوه‌ڕداران عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی طالب خوا لێی ڕازیبێ و هه‌نێ له هاوه‌ڵانیان كافر كرد، له بیروباوه‌ڕیان: پێویست بوونی ده‌رچوون به سه‌ر پێشوایانی موسڵمانان كه سته‌م و فسقیان تیا بێ، وه به كافركردنی بكه‌ری تاوانی گه‌وره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه به نه‌مری ئاگردا ئه‌مێنێته‌وه، وه ئینكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوون به شه‌فاعه‌ت.
خه‌وارج:

خه‌وارجه‌كان:

خه‌یبه‌ر:
شوێنێكه هه‌شت بورد له مه‌دینه‌وه دوره، جوله‌كه تیایدا نیشته‌جێ ببوون، وه مانای خه‌یبه‌ریش به زمانی جوله‌كایه‌تی: چاك، وه له به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌وت قه‌ڵای له خۆ گرتبوو پێی ئه‌وترا: خه‌یبه‌ره‌كان، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم له ساڵی (7)ك فه‌تحی كرد.
خه‌بابی كوڕ‌ی ئه‌ره‌ت:
خه‌بابی كوڕ‌ی ئه‌ره‌تی ته‌میمی، باوكی عبدالله، له پێشه‌واكانه له ئیسلامدا، له‌وانه‌یه كه له پێناوی خوادا سزا‌و ئه‌شكه‌نجه درا، له كوفه نیشته‌جێ بوو، هه‌ر له‌وێش له ساڵی (37)ك وه‌فاتی كرد.
خه‌دیجه:
دایكی باوه‌ڕداران خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلد كوڕ‌ی ئه‌سه‌د كوڕ‌ی عبدالعزی كوڕ‌ی قوصی كوڕ‌ی كلاب قوڕه‌یشی ئه‌سه‌دی، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو باوه‌ڕی هێنا به پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، له مه‌ككه له پێش كۆچدا له ساڵی ماته‌میدا به سێ ڕۆژ دوای ئه‌بی طالب وه‌فاتی كرد، وه مناڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صٍلىالله علیه وسلم هه‌موویان له‌ون ته‌نها ئیبڕاهیم نه‌بێ كه له ماریه‌ی قیبطیه.
خالیدی كوڕ‌ی عبدالله‌ی قه‌سری:
میری گه‌وره، باوكی هه‌یسه‌م خالید كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی یه‌زید كوڕ‌ی ئه‌سه‌دی قه‌سری دیمه‌شقی، میری عێراقیه‌كان بوو، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (126)ك وه‌فاتی كرد.
خالد بن عبد الله القسري:
میری گه‌وره، باوكی هه‌یسه‌م خالید كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی یه‌زید كوڕ‌ی ئه‌سه‌دی قه‌سری دیمه‌شقی، میری عێراقیه‌كان بوو، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (126)ك وه‌فاتی كرد.
خالدی كوڕ‌ی وه‌لید:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز خالدی كوڕ‌ی وه‌لیدی كوڕ‌ی موغیره‌ی كوڕ‌ی عبدالله ی كوڕ‌ی عومه‌ر كوڕ‌ی مه‌خزومی مه‌خزومیه، كونیه‌كه‌ی ابو سلمانه، به شمشێری خوا ناوبانگی هه‌یه، له نێوان حوده‌یبیه‌و فه‌تحی مه‌ككه‌دا موسڵمان بوو، له ساڵی (22)ك وه‌فاتی كردووه.
خديجة:
دایكی باوه‌ڕداران خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلد كوڕ‌ی ئه‌سه‌د كوڕ‌ی عبدالعزی كوڕ‌ی قوصی كوڕ‌ی كلاب قوڕه‌یشی ئه‌سه‌دی، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو باوه‌ڕی هێنا به پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، له مه‌ككه له پێش كۆچدا له ساڵی ماته‌میدا به سێ ڕۆژ دوای ئه‌بی طالب وه‌فاتی كرد، وه مناڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صٍلىالله علیه وسلم هه‌موویان له‌ون ته‌نها ئیبڕاهیم نه‌بێ كه له ماریه‌ی قیبطیه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:02 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(د)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(د)
دمشق:
پایته‌ختی ئێسته‌ی سوریا، وه پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی له كۆندا.
دۆگمابوون:
dogmatism, دۆگماتیزم، شوێنکه‌وتنی کوێرانه؛ به‌بێ پرسیارکردن په‌یڕه‌یکردنی ڕێبازێك.
دۆگماتیزم:
dogmatism, شوێنکه‌وتنی کوێرانه؛ به‌بێ پرسیارکردن په‌یڕه‌یکردنی ڕێبازێك.
ده‌رچووه‌كان:
یه‌كه‌م تاقمێك بوون له مێژووی ئیسلامدا ده‌ركه‌وتن، ده‌رچوون له سه‌ر ئه‌میری باوه‌ڕداران عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی طالب خوا لێی ڕازیبێ و هه‌نێ له هاوه‌ڵانیان كافر كرد، له بیروباوه‌ڕیان: پێویست بوونی ده‌رچوون به سه‌ر پێشوایانی موسڵمانان كه سته‌م و فسقیان تیا بێ، وه به كافركردنی بكه‌ری تاوانی گه‌وره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه به نه‌مری ئاگردا ئه‌مێنێته‌وه، وه ئینكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوون به شه‌فاعه‌ت.
دوو خواییه‌كانیش:
مه‌زهه‌بێكی فه‌لسه‌فیی كۆنه‌و یه‌كێكه له قۆناغه‌كانی ئایینی مه‌جووسی، دوودانه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌نده كه ئه‌م جیهانه له‌سه‌ر دوو بنه‌مای كۆنی هه‌ربوو -أزلي- پێكه‌وه بوو پێك هاتووه كه ئه‌وانیش: ڕووناكی و تاریكی ن، هیچ كه‌سێكیش له موسڵمانان كاریگه‌ر نه‌بوو به ئایینی دووخوایی ته‌نها كه‌مه‌كێكی زۆر كه‌م نه‌بێت كه به زه‌نده‌قه‌و له ئایین ده‌رچوو تۆمه‌تبار كرابوون.
دوورگه‌ی عه‌ره‌ب:
نیوه دوورگه‌یه‌كه له خوارووی ڕۆژئاوای ئاسیاوه له سه‌ر زه‌ریای هیندی له نێوان ده‌ریای سوور و دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ڕووبار‌و ده‌ریا چوارده‌وریان داوه، هه‌ر یه‌ك له: سعوودیه و یه‌مه‌ن و عومان و میرنیشینی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و قه‌ته‌ر و كوێت ده‌گرێته‌وه.
دیمه‌شق:
پایته‌ختی ئێسته‌ی سوریایه، وه پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی بوو له كۆندا.
دیسیپلین:
ڕێك، ڕێکخستن
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:07 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی( ڕ )
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی( ڕ )
ڕۆمیه:
پایته‌ختی مه‌سیحیه‌ت، فاتیكانی لێیه كه بنه‌كه‌ی بابه‌ویه، ئێسته ڕۆما پایته‌ختی ئیتالیایه.
ڕۆما:
پایته‌ختی مه‌سیحه‌ته، فاتیكانی لێیه كه پێگه‌و شوێنی بابایه‌تیه، ئێسته ڕۆما به پایته‌ختی ئیتالیان ده‌ژمێردرێت.
ڕۆسۆ:
جان جاك ڕوسو، نووسه‌رێك فه‌ڕه‌نسی و فه‌یله‌سووفێكی كۆمه‌ڵناسه، بانگه‌شه‌ی سرووشتبوونی مرۆڤی كردووه، وه گه‌ڕانه‌وه بۆ سرووشت، له‌ساڵی (1712)ز له‌دایك بووه، له (1778) مردووه.
ڕه‌بیعی كوڕ‌ی ئه‌نه‌س:
ڕه‌بیعی كوڕ‌ی ئه‌نه‌سی به‌كری یان حه‌نه‌فی به‌سرییه، له خۆراسان نیشته‌جێ بووه، فه‌رمووده‌ناس (محدث) بووه، ئیبن حه‌جه‌ر ده‌ڵێ: ڕاستگۆیه و وه‌همی هه‌یه له شیعه‌گه‌ریدا.
ڕیگن:
سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه (81-88)ز.
ڕا‌شناڵیزم:
rationalism، فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌سه‌نێتیی ئه‌قڵ، باوه‌ڕبوون به پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی ئه‌قڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:11 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ز )
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ز )
زه‌یدی كوڕ‌ی نوفه‌یل:
زه‌یدی كوڕ‌ی عه‌مری كوڕ‌ی نوفه‌یل كوڕ‌ی عبدالعزی قوڕه‌یشی عه‌ده‌ویه، ئامۆزای عومه‌ری كوڕ‌ی خه‌تتابه، له سه‌ر ئاینی ئیبڕاهیمی خه‌لیل بووه سه‌لامی لێبێ، پاشان به ئیسلام گه‌شت و موسڵمان بوو، پێش كۆچی پێغه‌مبه‌ر به پێنج ساڵ له ساڵی (17) پێش كۆچی‌دا مرد.
زه‌یدی كوڕ‌ی ثابت:
زه‌یدی كوڕ‌ی ثابت كوڕ‌ی الضحاك كوڕ‌ی لوذان كوڕ‌ی عه‌مر كوڕ‌ی عبدعوف كوڕ‌ی غنم كوڕ‌ی مالك كوڕ‌ی النجار كوڕ‌ی ثه‌عله‌به، باوكی سه‌عیدو باوكی خارجه‌ی خه‌زره‌جی نه‌جاری ئه‌نصاری، پێشوای گه‌وره شێخی قور‌ئان خوێنان و زانستی فه‌راٍئض (میرات)، موفتی مه‌دینه، وه نووسه‌ری وه‌حی، له ساڵی (45)ك وه‌فاتی كردووه.
زه‌یدیه‌كان:
تاقمێكن له تاقمه‌كانی شیعه، ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای زه‌یدی كوڕ‌ی عه‌لی، وه له به‌ر په‌یوه‌ندی كۆنیان به موعته‌زیله‌وه كاریگه‌ر بوون به بیروباوه‌ڕیانه‌وه، ده‌ڵێن كه پێشه‌وایه‌تی هه‌ردوو شه‌یخه‌ین و عوسمانی كوڕ‌ی عه‌ففان خوا لێیان ڕازیبێ ته‌واوه، وه ده‌ڵێن له گه‌ڵ بوونی باشتر‌و ڕێزداریشدا پێشه‌وایه‌تی ڕێزبه‌سه‌ردادراو هه‌ر دروسته(صحة إمامة المفضول مع وجود الفاضل)، ئه‌مانه نزیكترین تاقمی شیعه‌ن له ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه، وه سێ تاقم له زه‌یدیه‌كان جیا بوونه‌وه: جارودیه، صالحیه، به‌تریه.
زينب بنت جحش:
دایكی باوه‌ڕداران زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش كچی رئابی ئه‌سه‌دی، كچی ئومه‌یمه‌ی كچی عبدالمطلب‌ه، ئه‌وترێ كه له ساڵی (20) ك له سه‌رده‌می جێنشینی عومه‌ری كوڕ‌ی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ مردووه
زيد بن ثابت:
زه‌یدی كوڕ‌ی ثابت كوڕ‌ی الضحاك كوڕ‌ی لوذان كوڕ‌ی عه‌مر كوڕ‌ی عبدعوف كوڕ‌ی غنم كوڕ‌ی مالك كوڕ‌ی النجار كوڕ‌ی ثه‌عله‌به، باوكی سه‌عیدو باوكی خارجه‌ی خه‌زره‌جی نه‌جاری ئه‌نصاری، پێشوای گه‌وره شێخی قور‌ئان خوێنان و زانستی فه‌راٍئض (میرات)، موفتی مه‌دینه، وه نووسه‌ری وه‌حی، له ساڵی (45)ك وه‌فاتی كردووه.
زینه‌بی كچی جه‌حش:
دایكی باوه‌ڕداران زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش كچی رئابی ئه‌سه‌دی، كچی ئومه‌یمه‌ی كچی عبدالمطلب‌ه، ئه‌وترێ كه له ساڵی (20) ك له سه‌رده‌می جێنشینی عومه‌ری كوڕ‌ی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ مردووه.
زانایانی كه‌لام:
مه‌به‌ست زانایانی كه‌لامه كه پشتیان به ژیری به‌ستووه له دامه‌زراندن و سه‌لماندنی بیروباوه‌ڕ، وه‌ك كه‌لابیه‌كان و ئه‌شعه‌ریه‌كان و ماتریدیه‌كان و جه‌همیه‌كان و موعته‌زیله‌كان.
زاێۆنیزم:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ڕه‌گه‌ز په‌رستی توند ڕه‌وه، مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌یه له فه‌له‌ستینداو له ڕێی ئه‌ویشه‌وه حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی به سه‌ر جیهاندا بكات، ڕووی سیاسی جووله‌كایه‌تی جیهانیه، له هه‌موو دامه‌زراووه حكومیه‌كانی جیهاندا ده‌ستی باڵای هه‌یه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كاریان دێنێ، وشه‌ی زاێونیزمیش الصهيونية له ناوێ شاخی صهیۆن (جبل صهيون) له قودس وه‌رگیراوه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:14 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(س)1
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(س)1
سقراط:
ساڵی (470)پ.ز له ئه‌سینا له دایك بووه، ڕووی كرده دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌و گرنگیدان پێی، فه‌لسه‌فی له دوو پۆلێندا كورت هه‌ڵهێنایه‌وه ئیلاهیات و ئه‌خلاقیات، له ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا كوژرا.
سلسلة الأحاديث الصحيحة:
ناوبراوه به (سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها)، شێخ ناصر ا‌لدین الالبانی دایناوه‌و كۆی كردۆته‌وه، چه‌ند به‌رگێكه، تیایدا زۆرێك له فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانی ڕوون كردۆته‌وه‌و هه‌ندێكیش له ئه‌حكام و بابه‌ته‌كانی باسكردوون.
سمرة بن جندب:
سه‌مره‌ی كوڕ‌ی جوندوب كوڕ‌ی هیلالی فیرازی، له زانا‌و شاره‌زایانی هاوه‌ڵان بووه، له ساڵی (58)ك وه‌فاتی كردووه، وتراویشه كه له (59)دا.
سۆفیه‌كان:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاینییه له سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی‌دا به جیهانی ئیسلامی‌دا وه‌ك خولیایه‌كی تاكه‌كه‌سی كه بانگه‌شه‌ی بۆ دنیانه‌ویستی ئه‌كرد بڵاو بۆوه، پاشان بیدعه‌ی سۆفیگه‌ری په‌ره‌ی سه‌ند تا وای لێهات بووه مۆڵگه‌ی هه‌موو ناڕاست و درۆزن و زندیقێك تا وای لێهات ئیلحادو زه‌نده‌قه تیانا ناو بانگی ده‌كرد، وه هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌و ئیعلانی تیا تواندنه‌وه و یه‌كبوون و یه‌كبوونی -الحلول والاتحاد ووحدة الوجود- یان كرد.
سۆسیۆلۆجی:
sociology، کۆمه‌ڵناسی، کۆمه‌ڵزانی؛ زانستی کۆمه‌ڵ، دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان؛ به‌تایبه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕێکخراوانه‌ی گه‌شه‌کردن، ساختار، کارلێکه‌ری و ڕه‌فتاره گه‌لکارییه‌کانی ده‌سته‌گه‌لی ڕێکخراوی مرۆڤ.
سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییووبی:
صلاح ا‌لدین كوڕ‌ی یوسف كوڕ‌ی أ‌یوب، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌ییووبی. به‌زێنه‌ری خاچپه‌رستان و زاڵ و سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ریاندا. له ساڵی (٥٨٩)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
سه‌مره‌ی كوڕ‌ی جوندوب:
سه‌مره‌ی كوڕ‌ی جوندوب كوڕ‌ی هیلالی فیرازی، له زانا‌و شاره‌زایانی هاوه‌ڵان بووه، له ساڵی (58)ك وه‌فاتی كردووه، وتراویشه كه له (59)دا.
سه‌یید قوتب:
سه‌یید قوتب ئیبراهیم، له ساڵی (1324)ك له دایك بووه، بیرمه‌ندێكی ئیسلامی میسرییه، له وه‌زاره‌تی مه‌عاريف كاری كردووه، دوای ئه‌وه‌ی به وه‌فدێك نێردراوه بۆ ئه‌مریكا، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌و وڵاته گرتووه‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیستیقاله‌ی داوه‌و چۆته پاڵ كۆمه‌ڵی برایانی موسڵمان (الأخوان المسلمون)، پاشان عبدالناصر بۆ ماوه‌ی ده ساڵ زیندانی كرد، پاشانیش له ساڵی (1387)ك له سێداره‌ی دا.
سه‌حیحی موسلیم:
ناوی (الجامع الصحیح)ه، دانراوی ئیمام ئه‌بولحه‌سه‌ن موسلیم كوڕ‌ی حه‌جاجی نه‌یشاپوووری. ڕاستترین كتێبی فه‌رمووده‌یه دوای سه‌حیحی بوخاری.
سه‌رمایه‌داری:
ڕژێمێكی ئابووریی خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ساسییه، له سه‌ر تێركردنی پێویستیه سه‌ره‌كی و ته‌واوكاریه‌كانی مرۆڤ وه‌ستاوه، وه گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌سه‌ندنی خاوه‌ندارێتی تاكی، به پشت به‌ستن به سیاسه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت، په‌یڕه‌وێكی ماددی چڵێسه، بێ ئاگایه له به‌هاو قیه‌مه ڕۆحیه‌كان له مامه‌ڵه‌كردنی له گه‌ڵ ماڵ و سامانداو به‌وه‌ش كه هه‌ردێ و ده‌وڵه‌مه‌ندان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بن و هه‌ژارانیش هه‌ژارتر، وه ئه‌مریكاش ده‌مڕاست و ڕابه‌ری ئه‌م مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وه‌یه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:18 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(س)2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(س)2
سه‌عدی كوڕ‌ی ئه‌بی وقاصی:
سه‌عد كوڕ‌ی ئه‌بی وقاص كوڕ‌ی ئه‌هیب كوڕ‌ی عبدمنافی قوڕه‌یشی، باوكی ئیسحاق، ڕزگاركه‌ری عێراق و مه‌دائنی كیسرا، ئاماده‌ی به‌در بوو قادسیه‌شی ڕزگار كرد، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه تیری وه‌شاند له پێناوی خوادا، یه‌كێكه له ده مژده‌پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شت، له ساڵی (55)ك وه‌فاتی كرد.
سه‌عدی كوڕ‌ی ئه‌بی وه‌قاص:
سه‌عدی كوڕ‌ی ئه‌بی وقاص كوڕ‌ی ئه‌هیب كوڕ‌ی عبدمنافی قوڕه‌یشی، باوكی ئیسحاق، ڕزگاركه‌ری عێراق و مه‌دائنی كیسرا، ئاماده‌ی به‌در بووه فه‌تحی قادسیه‌ی كردووه، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه له پێناوی خوادا تیری هاویشتووه، وه یه‌كێكه له ده مژده پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شت، له ساڵی (55)ك وه‌فاتی كردووه.
سوفیان كوڕ‌ی عویه‌ینه:
سوفیان كوڕ‌ی عویه‌ینه (سفيان بن عيينة): سوفیان كوڕ‌ی عویه‌ینه كوڕ‌ی مه‌یموونی هیلالی كووفی، باوكی موحه‌ممه‌د، فه‌رمووده‌ناس (محدث)ی حه‌ره‌می مه‌ككه بووه. حافزی متمانه‌دار (حافظ ثقة) و خاوه‌ن زانستێكی فراوان بووه. له‌ساڵی (١٩٨)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
سوقرات:
ساڵی (470)پ.ز له ئه‌سینا له دایك بووه، ڕووی كرده دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌و گرنگیدان پێی، فه‌لسه‌فی له دوو پۆلێندا كورت هه‌ڵهێنایه‌وه ئیلاهیات و ئه‌خلاقیات، له ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا كوژرا.
سوهه‌یبی ڕۆمی:
سوهه‌یبی كوڕ‌ی سینان كوڕ‌ی خالید كوڕ‌ی عه‌مری ڕۆمی. باوكی یه‌حیا ناسراو به ڕۆمی، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (ٍصلی الله علیه وسلم). له مه‌دینه له ساڵی (٣٨)ی ك وه‌فاتی كردووه.
سوێد:
وڵاتێكی پاشایه‌تییه و ده‌كه‌وێته سه‌رووی ئه‌وروپا له نێوان دانمارك و نه‌رویج و فنله‌ندا، وڵاتێكی پڕ دارستانه.
سودان:
وڵاتێكی عه‌ره‌بیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له سه‌ر ڕوباری نیلی سه‌روو له سه‌ر ده‌ریای سووره له نێوان میسر‌و لیبیا‌و تشادو ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و زائیرو ئۆغه‌نده‌و كینیا‌و ئه‌ثیوپیا، خه‌رتووم پایته‌ختیه‌تی.
سیبریا:
ناوچه‌یه‌كی فراوانه له به‌شی ئاسیا له كۆماری ڕ‌وسیا له نێوانی ئۆرال له ڕۆژئاوا‌و ده‌ریای بیرنغ له ڕۆژهه‌ڵاته، ئه‌وش دوو به‌شه: سیبریای ڕۆژئاوا، سیبریای ڕۆژهه‌ڵات.
سید قطب:
سه‌یید قوتب ئیبراهیم، له ساڵی (1324)ك له دایك بووه، بیرمه‌ندێكی ئیسلامی میسرییه، له وه‌زاره‌تی مه‌عاريف كاری كردووه، دوای ئه‌وه‌ی به وه‌فدێك نێردراوه بۆ ئه‌مریكا، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌و وڵاته گرتووه‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیستیقاله‌ی داوه‌و چۆته پاڵ كۆمه‌ڵی برایانی موسڵمان (الأخوان المسلمون)، پاشان عبدالناصر بۆ ماوه‌ی ده ساڵ زیندانی كرد، پاشانیش له ساڵی (1387)ك له سێداره‌ی دا.
سێكیولاریزم:
secularism، عه‌لمانییه‌ت، عه‌له‌مانییه‌ت، به عه‌ره‌بی (علمانية): واتا ڕه‌چاونه‌کردنی ئایین و نائایینێتی. په‌رچدانه‌وه یان بایه‌خنه‌دان به ئایین.
سان مون:
یه‌كێكه له قه‌شه نه‌سرانییه‌كان.
سان سيمون:
(1760-1825ز) فه‌یله‌سووفێكی كومه‌ڵناسی فه‌ڕه‌نسییه، له پاریس له دایك بووه، خاوه‌ن كۆمه‌ڵه مه‌بادئێكی ئیشتراكی نه‌خشه‌داڕێژروایی و پیشه‌سازی و ته‌قه‌نییه.
سایكۆلۆجی:
psychology، زانستی بیر و ڕه‌فتار؛ لێکۆڵینه‌وه‌ی بیر و ڕه‌فتار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوارێکی تایبه‌تی زانست یان چالاکیدا.
سریلانكا:
سریلانكا: (سیلان)ی كۆن، دورگه‌یه‌كی ئیستوائیه ئاسیاییه له ده‌ریالوشی هیندی، شرتێك له دورگه‌ی به‌ردین و باڵێكی ته‌سك له ده‌ریالوش كه به ته‌نگاوی بالك ناو ئه‌برێت له خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان جیای ئه‌كاته‌وه، پایته‌خته‌كه‌ی (كۆلۆمبۆ)یه.
سعد بن أبي وقاص:
سه‌عدی كوڕ‌ی ئه‌بی وقاص كوڕ‌ی ئه‌هیب كوڕ‌ی عبدمنافی قوڕه‌یشی، باوكی ئیسحاق، ڕزگاركه‌ری عێراق و مه‌دائنی كیسرا، ئاماده‌ی به‌در بووه فه‌تحی قادسیه‌ی كردووه، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه له پێناوی خوادا تیری هاویشتووه، وه یه‌كێكه له ده مژده پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شت، له ساڵی (55)ك وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:21 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ص)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ص)
صفة الصفوة:
ئی أبي الفرج عبدالرحمن كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی الجوزي يه، كه كورته‌ی كتێبی (حلية الأولياْء)ی (ئه‌بی نه‌عیمی ئه‌سفه‌هانی)یه.
صلاح الدين الأيوبي:
صلاح ا‌لدین كوڕ‌ی یوسف كوڕ‌ی أ‌یوب، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌ییووبی. به‌زێنه‌ری خاچپه‌رستان و زاڵ و سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ریاندا. له ساڵی (٥٨٩)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
صنعا‌ء: پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
صهيب الرومي:
سوهه‌یبی كوڕ‌ی سینان كوڕ‌ی خالید كوڕ‌ی عه‌مری ڕۆمی. باوكی یه‌حیا ناسراو به ڕۆمی، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (ٍصلی الله علیه وسلم). له مه‌دینه له ساڵی (٣٨)ی ك وه‌فاتی كردووه.
صحیح مسلم:
ناوی (الجامع الصحیح)ه، دانراوی ئیمام ئه‌بولحه‌سه‌ن موسلیم كوڕ‌ی حه‌جاجی نه‌یشاپوووری. ڕاستترین كتێبی فه‌رمووده‌یه دوای سه‌حیحی بوخاری.
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:23 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ش)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ش)
شموولی:
گشتگیر، فراوان
شیوعیه‌ت:
په‌یڕه‌وێكی ئیلحادی بێباوه‌ڕیيه و وا دائه‌نێت كه مادده بنچینه‌ی هه‌موو شتێكه، وه مرۆڤ ته‌نها به ڕێكه‌وت هاتۆته ئه‌م ژیانه‌وه، وه هیچ مه‌به‌ستێك له دروستبوونی ئه‌م بوونه‌دا نیيه، له ئه‌ڵمانیا له سه‌ر ده‌ستی كارل ماركس و ئه‌نجلس ده‌ركه‌وت، پاشانیش له شۆڕشی به‌لشه‌فی له ڕ‌وسیا له ساڵی (1917)ز به‌رجه‌سته بوو، ئینكاری بوونی خوا‌و هه‌موو نادیارێك ده‌كه‌ن.
شیشان:
وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته نێوان روسیا‌و جۆرجیاوه، گرۆزنی پایته‌خته‌كه‌یه‌تی
شێخی ئیسلام:
شێخی ئیسلام (ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی عبدالحلیم كوڕ‌ی عبدالسلام كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی الخضر كوڕ‌ی ته‌یمیه)ی حه‌ڕ‌ڕانی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی (تقی ا‌لدین ابو العباس)، فه‌رمووده ناس،حافظ، شاره‌زاو فه‌قیه، له ناوبه‌ری بیدعه، ڕاڤه‌كه‌ری قور‌ئان، له ساڵی (661) كۆچی له دایك بووه،به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (728) وه‌فاتی كردووه.
شافعی:
باوكی عبدالله محمد كوڕ‌ی ٍئیدریس كوڕ‌ی عه‌باس كوڕ‌ی عوسمان كوڕ‌ی شافع، پێشه‌وای قوڕه‌یشی به ناوبانگ، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، په‌یڕه‌وی شافعی پاڵ ئه‌درێته لای ئه‌و، له ساڵی (204)م وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
شائولی جووله‌كه:
جوویه‌كه‌و هاته ناو ئایینی نه‌سرانیه‌وه تاكو تێكی بدات و بیشێوێنێ، وه هه‌ر ئه‌و بوو بیرباوه‌ڕی سێ خوایه‌تی و له خاچدانی هێنایه ئایینی نه‌سرانیه‌وه.
شرح المنهاج:
ناوی (مغني المحتاج الى معرفة الفاظ المنهاج)ه، له فیقهی شافعی‌دا، دانراوی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د خه‌تیبی شه‌ربینیه، له ساڵی (977)ك وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:03 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ع) 1
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ع) 1
علي بن أبي طالب:
پێشه‌وای باوه‌ڕداران و چورامی جێنشینه ڕاشیده‌كانه، عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی طالب كوڕ‌ی عبدالمطلب هاشمی قوڕه‌یشی، باوكی حه‌سه‌ن، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، وه مێردی فاطمه‌ی كچی، باوكی هه‌ردوو حه‌سه‌نه‌نین و دوو سبطی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی (4)ك شه‌هید كرا.
علي بن الحسين:
عه‌لی كوڕ‌ی حوسه‌ین كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی تالیب، گه‌وره‌و به‌ڕێزو ئیمامی زاهیدو خواناس، زین العابدین، هاشمی عه‌له‌وی، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (93)ك وه‌فاتی كردووه، وه وتراویشه جگه له‌و ساڵه بووه.
عمار بن ياسر:
عه‌ماری كوڕ‌ی یاسری كوری عامری كوڕ‌ی مالكی عه‌نه‌سی، گه‌وره‌ی نه‌وه‌ی مه‌خزووم، هاوه‌ڵی به ناو بانگ، له گه‌ڵ عه‌لیدا له شه‌ڕی صفین له (37)ك كوژرا.
عمر بن الخطاب:
عومه‌ری كوڕ‌ی خطاب كوڕ‌ی نوفه‌یل كوڕ‌ی عبدالعزی كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی ریاح كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی قراط كوڕ‌ی ڕزاح كوڕ‌ی عه‌دی كوڕ‌ی كه‌عب، باوكی حه‌فصی عه‌ده‌وی، فاروق ئه‌میری باوه‌ڕداران، یه‌كێك له ده مژده‌ده‌ره‌كه‌ی به‌هه‌شته وه دووه‌می جێنشینه ڕاشیده‌كانه، له ساڵی (23) كۆچی شه‌هید كرا.
عمر بن عبد العزيز:
خه‌لیفه عومه‌ری كوڕ‌ی عه‌بدولعه‌زیز كوڕ‌ی مه‌روان كوڕ‌ی حه‌كه‌م كوڕ‌ی ئه‌بوولعاس كوڕ‌ی ئومه‌ییه كوڕ‌ی (عبد شمس) كوڕ‌ی (عبدالمناف) كوڕ‌ی (قصي) كوڕ‌ی (كلاب). پێشه‌وای حافز، عه‌لامه‌ی موجته‌هید، ئه‌بووحه‌فسی قرڕه‌یشی ئومه‌وی. له ساڵی (٦١)ی كۆچی له‌دایك بووه و له ساڵی (١٠١)ی كۆچی‌دا وه‌فاتی كردووه.
عمرو بن عبيد:
عه‌مری كوڕ‌ی عبید، باوكی عوسمان، گه‌وره‌ی نه‌وه‌ی ته‌میم له نه‌وه‌كانی فارسه، دنیا نه‌ویست و خواپه‌رست بووه، وه ئه‌هلی بیدعه‌و گومڕاو سه‌ر لێشێواو بووه، قسه‌ی له قه‌ده‌ر كردووه، گه‌وره‌ی موعته‌زیله‌كان بووه، له ساڵی (143)ك یان پێشتر مردووه.
عمران كوڕ‌ی حصین:
عمران كوڕ‌ی حصین كوڕ‌ی عبید كوڕ‌ی خلف، ئه‌بو نه‌جیدی خوزاعی، له ساڵی 7 كۆچی‌دا موسڵمان بوو، له‌وانه بوو كه خۆی كه‌نارگیر كرد له فیتنه (نێوان عه‌لی و مه‌عاویه)و له ساڵی (52)ك له به‌صره وه‌فاتی كرد.
عمرانی كوڕ‌ی حصین:
عمرانی كوڕ‌ی حصین كوڕ‌ی عبید كوڕ‌ی خلف، أبو نجيدی خوزاعی، له‌ساڵی 7 ك موسڵمان بوو، له‌وانه بوو كه خۆی گوشه‌گیر كرد له فیتنه‌كه (نێوان عه‌لی و مه‌عاویه) له ساڵی (52)ك له به‌صره وه‌فاتی كردووه.
عه‌قه‌به:
شوێنێكه له مینا و سێ به‌رده‌كه (الجمرات الثلاث)ی لێیه، بچوك و گه‌وره‌و عه‌قه‌به.
عه‌لقه‌مه:
عه‌لقه‌مه‌ی كوڕ‌ی وه‌قاسی له‌یسی مه‌د‌ینه‌یی، یه‌كێك بووه له زانایان. له سه‌رده‌می جێنشینیی عەبدولمەلیكی كوڕ‌ی مه‌رواندا وه‌فاتی كردووه.
عه‌لمانییه‌ت:
secularism، عه‌له‌مانییه‌ت، به عه‌ره‌بی (العلمانية): واتا ڕه‌چاونه‌کردنی ئایین و نائایینێتی. په‌رچدانه‌وه یان بایه‌خنه‌دان به ئایین.
عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بووتالیب:
پێشه‌وای باوه‌ڕداران و چوارەمی جێنشینه ڕاشیده‌كانه. عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بووتالیب كوڕ‌ی عەبولموتەلیبی هاشمی قوره‌یشی، باوكی حه‌سه‌ن، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و مێردی فاتیمه‌ی كچی، باوكی هه‌ردوو حه‌سه‌نەكان و دۆستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)؛ خوا لێی ڕازی بێت له ساڵی (٤)ك شه‌هید كرا.
عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی طالب:
پێشه‌وای باوه‌ڕداران و چورامی جێنشینه ڕاشیده‌كانه، عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی طالب كوڕ‌ی عبدالمطلب هاشمی قوڕه‌یشی، باوكی حه‌سه‌ن، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، وه مێردی فاطمه‌ی كچی، باوكی هه‌ردوو حه‌سه‌نه‌نین و دوو سبطی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی (4)ك شه‌هید كرا.
عه‌لی كوڕ‌ی حوسه‌ینی زین العابدین: عه‌لی كوڕ‌ی حوسه‌ین كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی تالیب، گه‌وره‌و به‌ڕێزو ئیمامی زاهیدو خواناس، زین العابدین، هاشمی عه‌له‌وی، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (93)ك وه‌فاتی كردووه، وه وتراویشه جگه له‌و ساڵه بووه.
عه‌ماری كوڕ‌ی یاسر:
عه‌ماری كوڕ‌ی یاسری كوری عامری كوڕ‌ی مالكی عه‌نه‌سی، گه‌وره‌ی نه‌وه‌ی مه‌خزووم، هاوه‌ڵی به ناو بانگ، له گه‌ڵ عه‌لیدا له شه‌ڕی صفین له (37)ك كوژرا.
عه‌مری كوڕ‌ی عاص:
عه‌مری كوڕ‌ی عاص‌ی كوڕ‌ی وائلی كوڕ‌ی هاشمی قوڕه‌یشی سه‌همیه، ئه‌میری میسر بوو، ئه‌كێكیش بووه له ژیر‌و بیرتیژانی عه‌ره‌ب، كونیه‌كه‌ی باوكی عبدالله و باوكی محمد بوو، له پێش فه‌تحی مه‌ككه موسڵمان بوو، یه‌كێك بوو له‌و دوو دادوه‌ره‌ی نێوان عه‌لی و مه‌عاویه، مه‌عاویه كردیه والی میسر، تا له ساڵی (43)ك وه‌فاتی كرد، وه وتراویش پاش ساڵی په‌نجا وه‌فاتی كردووه.
عومه‌ری كوڕ‌ی خه‌تاب:
عومه‌ری كوڕ‌ی خطاب كوڕ‌ی نوفه‌یل كوڕ‌ی عبدالعزی كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی ریاح كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی قراط كوڕ‌ی ڕزاح كوڕ‌ی عه‌دی كوڕ‌ی كه‌عب، باوكی حه‌فصی عه‌ده‌وی، فاروق ئه‌میری باوه‌ڕداران، یه‌كێك له ده مژده‌ده‌ره‌كه‌ی به‌هه‌شته وه دووه‌می جێنشینه ڕاشیده‌كانه، له ساڵی (23) كۆچی شه‌هید كرا.
عومه‌ری كوڕ‌ی خه‌تتاب:

عومه‌ری كوڕ‌ی خطاب:

عومه‌ری كوڕ‌ی عه‌بدولعه‌زیز:
خه‌لیفه عومه‌ری كوڕ‌ی عه‌بدولعه‌زیز كوڕ‌ی مه‌روان كوڕ‌ی حه‌كه‌م كوڕ‌ی ئه‌بوولعاس كوڕ‌ی ئومه‌ییه كوڕ‌ی (عبد شمس) كوڕ‌ی (عبدالمناف) كوڕ‌ی (قصي) كوڕ‌ی (كلاب). پێشه‌وای حافز، عه‌لامه‌ی موجته‌هید، ئه‌بووحه‌فسی قرڕه‌یشی ئومه‌وی. له ساڵی (٦١)ی كۆچی له‌دایك بووه و له ساڵی (١٠١)ی كۆچی‌دا وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:09 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ع) 2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ع) 2
عوباده‌ی كوڕ‌ی الصامت:
عوباده‌ی كوڕ‌ی الصامتی كوڕ‌ی قه‌یسی ئه‌نصاری خه‌زره‌جیه، به‌شداری په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی كردووه‌و یه‌كێك بووه له پله‌دار(نه‌قیب)ه‌كان، ئاماده‌ی به‌درو سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه بووه، له ڕزگاری كردنی میسردا به‌شدار بووه، له ساڵی (٣٤) كۆچی‌دا وه‌فاتی كردووه.
عوسمانی كوڕ‌ی عه‌ففان:
ئه‌میری باوه‌ڕداران عوسمانی كوڕ‌ی عه‌ففان، سێیه‌م خوله‌فای ڕاشدین، وه له‌و ده كه‌سه‌ی مژده پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شته، خه‌ڵكی هه‌مووی له سه‌ر یه‌ك مصحف (قور‌ئان) كۆ كرده‌وه، ماڵه‌كه‌ی له پێناوی خوادا ئه‌به‌خشی، له ساڵی (35)ك به شه‌هیدی وه‌فاتی كرد.
عێراق:
كۆمارێكی عه‌ره‌بیه له ڕۆژئاوای ئاسیا كه‌وتۆته نێوان سوریا‌و سعودیه‌و كوێت و ئێران و توركیا، ڕووباری دیجله‌و فوڕاتی پێا ده‌ڕوات، له سه‌رده‌می جێنشینی عومه‌ری كوڕ‌ی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ موسڵمانه‌كان فه‌تحیان كرد، به‌غدد پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
عەبدولعەزیز كوڕ‌ی عەبدوڵڵا بن باز:
عەبدولعەزیز كوڕ‌ی عەبدوڵڵا بن باز (عبدالعزیز بن عبدالله بن باز): له ساڵی (١٣٣٠)ی كۆچی له شاری ڕیاز له‌دایك بووه. له ته‌مه‌نی بیستساڵیدا كوێر بووه. زانستی شه‌رعی لای زانایانی ڕیاز وه‌رگرتووه. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌وره‌زانایان بوو. چالاكی جۆراوجۆری له بواره‌كانی بانگه‌واز بۆ لای خوا و گرنگیدان به كاروباری موسڵمانان هه‌بووه. له ساڵی (١٤٠٢)ی كۆچی‌دا خه‌ڵاتی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌می بۆ خزمه‌تكردنی ئیسلام پێبه‌خشراوه. له ساڵی (١٤٢٠)ی كٶچیدا وه‌فاتی كردووه.
عەدی بن حاتەم:
عه‌دی كوڕ‌ی حاته‌می كوڕ‌ی عەبدوڵڵا كوڕ‌ی سه‌عیدی ئەلتائی (عدي بن حاتم الطائي): باوكی تەریف (طریف)، هاوه‌ڵێكی به‌ناوبانگه. له‌وانه بوو كه له (فیتنه‌ی) هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌دا (دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم-) جێگیر و دامه‌زراو بوو، ئاماده و به‌شداریی فه‌تح و ڕزگاركردنه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها جه‌نگه‌كانی (عه‌لی)شی كردووە. له ساڵی (٦٨)ی كٶچی وه‌فاتی كردووه.
عائیشه:
دایكی ئیمانداران، دایكی (عبدالله) كچی جێنشینی پێغه‌مبه‌ر ئه‌بو به‌كری صدیق، خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلىالله علیه وسلم)، وه خوشه‌ویسترینی خێزانه‌كانی بووه لای، له گه‌وره شاره‌زایانی هاوه‌ڵان بووه، له مانگی شه‌وال له پاش ڕوداوی به‌در پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) هێنای، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی (57) یان (58) ك وه‌فاتی كردووه.
عبد الكريم الجيلي:
عبدالكريم كوڕ‌ی ئیبراهیم كوڕ‌ی عبدالكریمی جه‌یلییه، نه‌وه‌ی شێخ عبدالقادری گه‌یلانییه، له زانا به‌رزه‌كانی سۆفییه‌كانه‌وه خاوه‌ن كتێبێكی زۆره.
عبد الله بن الزبير:
عبدالله كوڕ‌ی زوبه‌یر كوڕ‌ی عه‌وام، به‌شداری له فتوحاته‌كاندا كردووه، له گه‌ڵ عائشه‌دا بووه له شه‌ڕی حوشتره‌كه (الجمل)دا، هه‌ڵساو شۆڕشی دژی والیه‌كانی ئومه‌ویه‌كان به‌رپاكرد له حیجازدا، وه دوای مردنی یه‌زیدی كوڕ‌ی مه‌عاویه خۆی وه‌ك خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دانا‌و له مه‌دینه‌دا بڵاوی كرده‌وه، نۆ ساڵ حوكم و فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، تاكو له پاشاندا حه‌جاجی كوڕ‌ی یوسفی سه‌قه‌فی له ساڵی (73)ك له مه‌ككه‌دا كوشتی
عبد الله بن سبأ:
عبدالله كوڕ‌ی سه‌به‌ء سه‌ری تایه‌فه‌ی سه‌به‌ئی، له ڕۆچووه‌كانی شیعه‌یه، گومڕاو گومڕاكه‌ره، ڕه‌چه‌ڵه‌كی له یه‌مه‌ن بوو، جووله‌كه بوو، پاشان ئیسلامی ئاشكرا كرد، به‌ڵام له ژێره‌وه بێباوه‌ڕ بوو، له بیروباوه‌ڕه‌كانی: قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه عه‌لی خوایه، وه وا ناو هه‌وردا.
عبد الله بن سعيد بن كلاب:
عبدالله كوڕ‌ی سه‌عید كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی كه‌للاب قه‌طانی به‌سری، سه‌ری موته‌كه‌لمین بووه له به‌سره‌دا له سه‌رده‌می خۆیدا، وه په‌یڕه‌ی كه‌لابی له عه‌قیده‌دا ئه‌درێته پاڵ ئه‌و، له ساڵی (245)ك مردووه.
عبد الله بن عمر:
بدالله كوڕ‌ی عومه‌ر كوڕ‌ی خه‌تابی قوڕه‌یشی عه‌ده‌وی، ئاماده‌ی شه‌ڕی چاڵه‌كه (خه‌نده‌ق)و دوای ئه‌وانیش بووه، له‌وانه بوو كه ڕیوایه‌تی زۆر له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم گێڕاوه‌ته‌وه، وه له هه‌موو كار‌و بارێكی ژیانیدا شوێن پێی پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵده‌گرت، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی (73) یان (74)ك وه‌فاتی كردووه.
عبد الله بن عمرو بن العاص:
عبدالله كوڕ‌ی عه‌مر كوڕ‌ی عاس كوڕ‌ی وائل كوڕ‌ی هاشم كوڕ‌ی سه‌عید كوڕ‌ی سه‌عد، پێشه‌وای شاره‌زاو زانا‌و خواناس، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا، وتراوه: له پێش باوكی‌دا موسڵمان بووه، له ساڵی (65)ك وه‌فاتی كردووه.
عبد الله بن عباس:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله كوڕ‌ی عه‌باس، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، حیبری ئه‌م ئومه‌ته‌یه، وه‌رگێڕو ته‌رجومانی قور‌ئان، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی(68) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
عبد الرحمن بن أبي قراد:
یه‌كێك بووه له هاوه‌ڵان، له خه‌ڵكی حیجازه، پێی وتراوه: ابن الفالكه.
عبدالقادری گه‌یلانی:
باوكی محمد عبدالقادری گه‌یلانی حه‌نبه‌لی، شێخی بغداد بوو، فه‌قیه و شاره‌زا بوو، به دین و پیاو چاك بوو، جێگیر بوو بۆ سیفاته‌كانی خوا، شتانێكی زۆری خراوه‌ته پاڵ كه درۆن و بۆی دروست كراوون، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (561)ك وه‌فاتی كردووه.
عبدالله كوڕ‌ی مه‌سعود:
عبدالله كوڕ‌ی مه‌سعود كوڕ‌ی غافل كوڕ‌ی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه.
عبدالله كوڕ‌ی زوبه‌یر:
عبدالله كوڕ‌ی زوبه‌یر كوڕ‌ی عه‌وام، به‌شداری له فتوحاته‌كاندا كردووه، له گه‌ڵ عائشه‌دا بووه له شه‌ڕی حوشتره‌كه (الجمل)دا، هه‌ڵساو شۆڕشی دژی والیه‌كانی ئومه‌ویه‌كان به‌رپاكرد له حیجازدا، وه دوای مردنی یه‌زیدی كوڕ‌ی مه‌عاویه خۆی وه‌ك خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دانا‌و له مه‌دینه‌دا بڵاوی كرده‌وه، نۆ ساڵ حوكم و فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، تاكو له پاشاندا حه‌جاجی كوڕ‌ی یوسفی سه‌قه‌فی له ساڵی (73)ك له مه‌ككه‌دا كوشتی.
عبدالله كوڕ‌ی عه‌مری كوڕ‌ی عاس:
عبدالله كوڕ‌ی عه‌مر كوڕ‌ی عاس كوڕ‌ی وائل كوڕ‌ی هاشم كوڕ‌ی سه‌عید كوڕ‌ی سه‌عد، پێشه‌وای شاره‌زاو زانا‌و خواناس، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا، وتراوه: له پێش باوكی‌دا موسڵمان بووه، له ساڵی (65)ك وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:13 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ع) 3
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ع) 3
عبدالله كوڕ‌ی عه‌بباس:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله كوڕ‌ی عه‌باس، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، حیبری ئه‌م ئومه‌ته‌یه، وه‌رگێڕو ته‌رجومانی قور‌ئان، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی(68) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
عبدالله كوڕ‌ی عومه‌ر:
عبدالله كوڕ‌ی عومه‌ر كوڕ‌ی خه‌تابی قوڕه‌یشی عه‌ده‌وی، ئاماده‌ی شه‌ڕی چاڵه‌كه (خه‌نده‌ق)و دوای ئه‌وانیش بووه، له‌وانه بوو كه ڕیوایه‌تی زۆر له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم گێڕاوه‌ته‌وه، وه له هه‌موو كار‌و بارێكی ژیانیدا شوێن پێی پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵده‌گرت، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی (73) یان (74)ك وه‌فاتی كردووه.
عبدالله كوری سه‌به‌ء:
عبدالله كوڕ‌ی سه‌به‌ء سه‌ری تایه‌فه‌ی سه‌به‌ئی، له ڕۆچووه‌كانی شیعه‌یه، گومڕاو گومڕاكه‌ره، ڕه‌چه‌ڵه‌كی له یه‌مه‌ن بوو، جووله‌كه بوو، پاشان ئیسلامی ئاشكرا كرد، به‌ڵام له ژێره‌وه بێباوه‌ڕ بوو، له بیروباوه‌ڕه‌كانی: قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه عه‌لی خوایه، وه وا ناو هه‌وردا.
عبدالله ی كوڕ‌ی عه‌مر:
عبدالله كوڕ‌ی عه‌مر كوڕ‌ی عاس كوڕ‌ی وائل كوڕ‌ی هاشم كوڕ‌ی سه‌عید كوڕ‌ی سه‌عد، پێشه‌وای زانا‌و خواناس و شاره‌زا، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وتراوه كه له پێش باوكی‌دا موسڵمان بووه، له ساڵی (65)ك وه‌فاتی كردووه.
عبدالله بن مسعود:
عبدالله كوڕ‌ی مه‌سعود كوڕ‌ی غافل كوڕ‌ی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه.
عبدالله كورى سه‌به‌ء:
عبدالله كوڕ‌ی سه‌به‌ء سه‌ری تایه‌فه‌ی سه‌به‌ئی، له ڕۆچووه‌كانی شیعه‌یه، گومڕاو گومڕاكه‌ره، ڕه‌چه‌ڵه‌كی له یه‌مه‌ن بوو، جووله‌كه بوو، پاشان ئیسلامی ئاشكرا كرد، به‌ڵام له ژێره‌وه بێباوه‌ڕ بوو، له بیروباوه‌ڕه‌كانی: قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه عه‌لی خوایه، وه وا ناو هه‌وردا.
عبدالله‌ی كوڕ‌ی وه‌هبی واحدی:
عبدالله كوڕ‌ی وه‌هبی ڕاسبی ئه‌زدی له پێشه‌واكانی حه‌روریه‌كان بوو، لاده‌رو بیدعه‌چیه، له نه‌هره‌وان له ساڵی (38)ك كوژرا.
عبدالله‌ی كوڕ‌ی سه‌به‌ء:
عبدالله كوڕ‌ی سه‌به‌ء سه‌ری تایه‌فه‌ی سه‌به‌ئی، له ڕۆچووه‌كانی شیعه‌یه، گومڕاو گومڕاكه‌ره، ڕه‌چه‌ڵه‌كی له یه‌مه‌ن بوو، جووله‌كه بوو، پاشان ئیسلامی ئاشكرا كرد، به‌ڵام له ژێره‌وه بێباوه‌ڕ بوو، له بیروباوه‌ڕه‌كانی: قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه عه‌لی خوایه، وه وا ناو هه‌وردا.
عبدالله‌ی كوڕ‌ی سه‌عیدی كوڕ‌ی كه‌للاب: عبدالله كوڕ‌ی سه‌عید كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی كه‌للاب قه‌طانی به‌سری، سه‌ری موته‌كه‌لمین بووه له به‌سره‌دا له سه‌رده‌می خۆیدا، وه په‌یڕه‌ی كه‌لابی له عه‌قیده‌دا ئه‌درێته پاڵ ئه‌و، له ساڵی (245)ك مردووه.
عبدالمطلب:
عبدالمطلب كوڕ‌ی هاشم كوڕ‌ی قصی، باپیری پێغه‌مبه‌ر بوو درودی خوای لێبێ، ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر هه‌شت ساڵان بوو كه مرد.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:16 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(غ)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(غ)
غلام خليل:
ئه‌بو به‌كر عبدولعه‌زیز كوڕ‌ی جه‌عفه‌ر كوڕ‌ی ئه‌حمه‌دی به‌غه‌وی ناسراو به غلام الخلال، یه‌كێكه له به‌ناوبانگه‌كانی حه‌نبه‌لییه‌كان، وه له‌وانه‌یه كه دانان و كۆكردنه‌وه‌ی له ته‌فسیرو فیقه و فه‌رمووده‌دا بووه، له كتێبه‌كانی (الشافی، و المقنع فی الفقه) -كه دوو كتێبی زۆر گه‌وره‌ن- وه (زاد المسافر، مختصر السنة، تفسير القرآ‌ن)، ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له ساڵی (363)ك وه‌فاتی كردووه
غه‌زالی:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د ئه‌بو حامدی طوسی غه‌زالی، له زیره‌ك و هۆشمه‌نده‌كان بوو، گرنگی داوه به زانیاری كه‌لام، پاشان وازی لێ هێنا و بیروباوه‌ڕی سۆفیگه‌ری وه‌رگرت، وتراوه له پاشاندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كتاب و سوننه‌ت، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (505)ك وه‌فاتی كردووه.
غولام خه‌لیل:
ئه‌بو به‌كر عبدولعه‌زیز كوڕ‌ی جه‌عفه‌ر كوڕ‌ی ئه‌حمه‌دی به‌غه‌وی ناسراو به غلام الخلال، یه‌كێكه له به‌ناوبانگه‌كانی حه‌نبه‌لییه‌كان، وه له‌وانه‌یه كه له دانان و كۆكردنه‌وه‌ی له ته‌فسیرو فیقه و فه‌رمووده‌دا بووه، له كتێبه‌كانی (الشافی، و المقنع فی الفقه) -كه دوو كتێبی زۆر گه‌وره‌ن- وه (زاد المسافر، مختصر السنة، تفسير القرآ‌ن)، ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له ساڵی (363)ك وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:20 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ف)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ف)
فه‌له‌ستین:
وڵاتێكی عه‌ره‌بیه ئه‌كه‌وێنه نێوان لوبنان و سوریا‌و ئوردن و میسر، ئه‌ڕوانێت به سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، جووله‌كه به هۆی پیلانێكی جیهانیه‌وه كه به به‌شداری و پاڵپشتی نه‌سرانیه‌كان داگیریان كرد له موسڵمانان و تیایا نیشته‌جێ بوون، ڕاپه‌ڕینی ئه‌قسای پیرۆزی تیا هه‌ڵگیرساو تا ئێسته‌ش ئاگرو بڵێسه‌ی له سه‌ر نه‌وه‌ی جوو به‌رده‌وامه.
فه‌یله‌سووفه مه‌شائیه‌كان:
فه‌لسه‌فه وشه‌یه‌كی یۆنانیه به مانی حیكمه‌ت و دانایی دێت، خاوه‌نه‌كانی پێناسه‌ی ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی: كه تێڕوانینێكی ژیریانه‌ی ئازادله هه‌موو كۆت و ده‌سه‌ڵاتێك كه بسه‌پێ به سه‌ریدا، وه بڵاوكردنه‌وه بیر‌و ڕاكانی هه‌رچه‌ند له نێوان ئه‌وو ئاین یان خوو نه‌ریتی به‌رچاودا جیاواز بێ.. كۆمه‌ڵێكی بێ باوه‌ڕن و ده‌رچوون له هه‌موو ئاینه‌كان، نه باوه‌ڕیان به خوا‌و نه به فریشته‌كان و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی هه‌یه.
فه‌یله‌سووفه ڕه‌واقیه‌كان:

فه‌یله‌سووفه‌كان:

فه‌ڕه‌نسه:
وڵاتێكه له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ناوه‌ڕاست و ئه‌تڵه‌سی و ده‌ریای سه‌روو، پایته‌خته‌كه‌ی (پاریس)ه.
فه‌خری رازی:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی عه‌مری كوڕ‌ی حه‌سه‌ن كوڕ‌ی حوسه‌ینی ته‌میمی به‌كری، فخر الدین‌ی ڕازی، له پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كانه، له ساڵی (554)ك له دایك بووه، كه‌سێكی قسه‌بێژ-متكلم-و فه‌قیه و ئوسوڵی بووه، له ساڵی (606)ك وه‌فاتی كردووه.
فوزه‌یل كوڕ‌ی عیاز:
باوكی عه‌لی فوزه‌یل كوڕ‌ی عیازی كوڕ‌ی مه‌سعودی ته‌میمی (الفضيل بن عياض): دونیانه‌ویستی خواپه‌رست، متمانه‌دار (ثقة) و پێشه‌وای به‌ناوبانگ، بەبنەچە خۆراسانییه، له‌ساڵی (١٨٧)ی كۆچی و وتراویشه پێش ئه‌وه وه‌فاتی كردووه.
فاتیكان:
وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و بابا سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی، له په‌یمانی لاتران (1929)م ئیتالیا دانی پێدا ناوه، ده‌وڵه‌مه‌ن
فارابی: ئه‌بوونه‌سر كوڕ‌ی ته‌رخانی فارابی (٢٥٩-٣٣٩ ك/ ٨٧٢-٩٥٠ ز): به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سووفەكانی ئیسلامی داده‌نرێت. هەروەها به مامۆستای دووه‌م داده‌نرێت له‌به‌ر لێتۆژینەوە و لێكدانه‌وه‌ی كتێبه‌كانی ئه‌رەستۆ.
فاطمه:
گه‌وره‌ی ئافره‌تانی جیهانیان فاطمه‌ی كچی پێشه‌وای خواناسان و پاڕێزكاران پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، بچوكترینی كچانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، وه خێزانی ئه‌میری باوه‌ڕداران عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی طالب خوا لێی ڕازیبێ، پێش ڕه‌وانكرن به ماوه‌یه‌كی كه‌م له دایك بووه، له ساڵی (11)ك وه‌فاتی كردووه.
فاطمیه‌كان:
ئه‌سڵ و بنچینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسماعلیه، له سه‌ر ده‌تسی الحسن كوڕ‌ی حوشب ده‌ركه‌وت كه ده‌وڵه‌تی ئیسماعیلی له یه‌مه‌ن له ساڵی (266)ك دامه‌زراند، پاشان یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسماعلیان له تونس دانا پاشانیش له میسر، پاشان بوون به دوو به‌شه‌وه بۆ نه‌زاری ڕۆژهه‌ڵات و موسته‌علی ڕۆژئاوا، پاشان فاطمی موسته‌علی به یارمه‌تی صوله‌یحییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی گرت به سه‌ر میسر‌و حیجازو یه‌مه‌ندا.
فتح الباري:
ناوه‌كه‌ی: (فتح الباري شرح صحيح الإمام البخاري) ی پێشه‌وای حافظ ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی بن حجری عه‌سقه‌لانیه ناسراو به ئیبن حجر، وه ئه‌م كتێبه گه‌وره‌ترین شه‌رح و ڕاڤه‌كردنه بۆ صه‌حیحی بوخاری، وه چه‌ند ته‌علیقاتێكی عه‌للامه‌ی (ئیبن باز)و حافظ (عبدالله الدویش)ی له سه‌ره.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:25 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(پ)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(پ)
پۆلس:
جوویه‌كه‌و هاته ناو ئایینی نه‌سرانیه‌وه تاكو تێكی بدات و بیشێوێنێ، وه هه‌ر ئه‌و بوو بیرباوه‌ڕی سێ خوایه‌تی و له خاچدانی هێنایه ئایینی نه‌سرانیه‌وه.
په‌كخه‌ره‌كان:
ئه‌وانه كه نه‌فی به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌كانی كتاب و سوننه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی پێیانه، وه له‌وانه‌ش نه‌فیكردنی ناو‌و سیفاته‌كان، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش له ئیسلامدا باسی له په‌كخستن وباوه‌ڕ نه‌بوونی به سیفاته‌كانی خوا كردبێ له ئیسلامدا جه‌عدی كوڕ‌ی درهه‌م بوو، وه جه‌همیه‌كانیش له به‌ناوبانگترین تاقمه‌كانی په‌كخه‌ره‌كان ده‌ژمێررێن، پاشان موعته‌زیله‌كان، پاشانیش ئه‌شعه‌ریه‌كان.
پێشین:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
پێشینه چاكه‌كان:

پڕۆتستانت:
كۆمه‌ڵێكی نه‌سرانین، به ناوی ئینجیل و ژیرییه‌وه ناره‌زاییان ده‌ربڕی له سه‌ر كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوایی، ڕه‌خنه ئه‌گرن له هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ی كتێبه‌كه‌یان و ڕزگاربوونی خۆیان بێت. ناویشیان ئه‌برێت به ئینجیلیه‌كان چونكه ته‌نها شوێن ئینجیل ئه‌كه‌ون و به‌س، وه جیاوازییان نییه له سه‌رجه‌م كه‌نیسه‌كانی تر جا له بیرباوه‌ڕی سێ خواییدا بێ یان بیرباوه‌ری له خاچ دان و به پیرۆزڕاگرتنی خاچ دا، مارتن لۆثه‌ر دامه‌زرێنه‌ری بووه.
پاریس: پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسه‌یه‌و ئه‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سین.
پارادۆكس:
paradox، ناچاوه‌ڕوانکراو، وته‌یه‌ك که به‌ڕوواڵه‌ت دژه له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌کانی به‌ڵام هێشتاش له‌وانه‌یه ڕاست بێت.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:28 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ق)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ق)
قه‌ده‌ری ئیبلیسی:
پاڵدراوه بۆ لای قه‌ده‌ر، كۆمه‌ڵێكی كه‌لامین خاوه‌ن كۆمه‌ڵه چه‌مك و مه‌فاهمێكی هه‌ڵه‌ن له تێكه‌شتن له قه‌ده‌ر، به شێوه‌یه‌ك گومانیان وا ئه‌برد كه به‌نده سه‌ربه‌خۆیه له ویست و ئیراده‌ی و توانای خۆیداو خوا هیچ ویست و مه‌شیئه‌ت و دروستكردنێكی نیه له كرده‌وه‌كانیدا، ڕۆچووه‌كانیان ئنكاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه خوا علیم وزانستی له‌وه پێشی هه‌بێ، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه قسه‌ی له سه‌ر قه‌ده‌ر كرد‌و ده‌ری خست ( معبد الجهني) بوو
قه‌ده‌رییه‌كان:

قه‌دیس جۆرج:
ساڵی (1863)ز بووه پاشای یۆنان، له ساڵی (1845)ز له كۆبنهاگن له دایك بووه، له ساڵی (1913)ز له سالۆنیك كوژراوه.
قورتوبه:
شارێكی ئیسپانیه له ئه‌نده‌لس له سه‌ر دۆڵی گه‌وره‌یه، عبدالرحمن الداخل دروستی كرد، پایته‌ختی ئه‌نده‌لسی ئیسلامی بوو، ئیسپانیه‌كان له سالی (633)ك داگیریان كرد.
قوسته‌نتین:
ئیمپراتۆرێكی ڕۆمانی و دامه‌زرێنه‌ری قوسته‌نتینیه بوو. له ساڵی (٣٣٧ی كۆچی) له‌دایك بووه.
قوسته‌نتینییه:
بیزه‌نته‌ی كۆنه. قوسته‌نتینی گه‌وره له ساڵی (٣٢٤)ی كۆچی سه‌رله‌نوێ دروستی كردۆته‌وه و ناوی نا قوسته‌نتینییه. پایته‌ختی سیاسی و ئایینی ئیمپراتۆر‌یی بیزه‌نتی بووه. (محمد الفاتح) له ساڵی (١٤٥٣)ی زایینی ڕزگاری كرد. ئیتر بووه جێی ئیمپراتۆر‌یی عوسمانی و ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ئاسیتانه و پاشانیش بووه به ئیستانبوول.
قیبتی:
قیبتی وشه‌یه‌كی یۆنانیه مانای: دانیشتوانی میسر، و وشه‌ی (قبط) تا سه‌ده‌ی (18)ش دائه‌بڕا به سه‌ر نه‌سرانیه میسیره ئه‌رسۆزه‌كسیه‌كان، له پاشاندا هه‌ندێكیان بیروباوه‌ڕی كاسۆلكی و هه‌ندێكی كه‌شیان پروتستانتییان وه‌رگرت، وه وای لێ هاتووه كه وشه‌ی (قیبتیه‌كان) به شێوه‌یه‌كی گشتی به سه‌ر نه‌سرانیه‌كانی میسردا ده‌ئه‌بڕێت.
قاهیره:
پایته‌ختی كۆماری میسری عه‌ره‌بییه. گه‌وره‌ترین شاره له ئه‌فریقا و جیهانی عه‌ره‌بی. پێشه‌وای (فاطمي) جوهر الصقلي له سه‌رووی (فسطاط)ه‌وه دروستی كرد.
قارون:
له خاوه‌ن ماڵ و سامان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جووله‌كه بوو. له سه‌رده‌می مووسادا، خۆی به گه‌وره زانی و باوه‌ڕی نه‌هێنا، خوای گه‌وره خۆی و ماڵه‌كه‌شی به زه‌ویدا برده خواره‌وه.
قاروون:
له خاوه‌ن ماڵ و سامان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جووله‌كه بوو. له سه‌رده‌می مووسادا، خۆی به گه‌وره زانی و باوه‌ڕی نه‌هێنا، خوای گه‌وره خۆی و ماڵه‌كه‌شی به‌زه‌ویدا برده خواره‌وه.
قرطبة:
شارێكی ئیسپانیه له ئه‌نده‌لس له سه‌ر دۆڵی گه‌وره‌یه، عبدالرحمن الداخل دروستی كرد، پایته‌ختی ئه‌نده‌لسی ئیسلامی بوو، ئیسپانیه‌كان له سالی (633)ك داگیریان كرد.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:32 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(گ)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(گ)
گاور:
شوێنكه‌وته‌ی عیسا پێغه‌مبه‌رن سه‌لامی لێبێ، ئینجیل كتێبه‌كه‌یانه، پاشان (بۆلس)ی جووله‌كه گوڕی و شێواندی، له بیروباوه‌ڕه‌كانیان پاش شێواندن: بیروباوه‌ڕی سێ خوایی، كردنی گۆشه‌نشین و قه‌شه‌كان به خوا له خواری خواوه، وه به پیرۆز گرتنی خاچ .
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:34 PM |
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ل)
لۆقا:
له قوتابیه‌كانی پۆلسه، ڕۆڵی بینی له بڵاوكردنه‌وه‌ی گومڕایی و سه‌رلێشێواوی له ناو نه‌سرانیه‌كاندا.
له‌نده‌ن:
پایته‌ختی به‌ریتانیایه له سه‌ر ڕووباری تایمزه له خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌راوه.
لینین:
سیاسی و تێوردانه‌ری شۆڕشگێڕی ڕوسی، دامه‌زرێنه‌رو فه‌یله‌سووفی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌لشه‌فی، له ساڵی (1924)ز مردووه.
لێكچوێنه‌ره‌كان:
یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك كه لێكچواندنیان وتبێ به‌یانیه‌كان بوون، ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك بوون له ڕافزیه ڕۆچووه‌كان، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش له‌م ئوممه‌ته‌دا لێكچواندن (التشبیه)ی له‌م ئوممه‌تدا بڵاو كردبێته‌وه هیشامی كوڕ‌ی حه‌كه‌می ڕافزی بوو، وه لێكچوێنه‌ره‌كانیش دوو كۆمه‌ڵن: كۆمه‌ڵێك زاتی خوا ئه‌چوێنن به زاتی دروستكراوه‌كان، وه‌ك هیشامیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان، وه كۆمه‌ڵێكیش سیفاته‌كانی خوا ئه‌چوێنن به سیفاتی دروستكراوه‌كان، وه‌ك موعته‌زیله‌كانی به‌سره، به‌ڵكو هه‌موو ته‌ئویلچیه‌كان و په‌كخه‌ر(معطلة)كان له بنچینه‌دا لێكچوێنه‌رن، وه له تاقم و كۆمه‌ڵه‌كانی لێكچوێنه‌ره‌كان مه‌غیریه‌و كه‌رامیه.
لالكائی:
باوكی قاسم هبةالله كوڕ‌ی حه‌سه‌ن كوڕ‌ی مه‌نسووری شافعی لالكائی، له كاتی خۆیدا سوودمه‌ند بووه بۆ خه‌ڵكی به‌غداد، فیقهی شافعی خوێندووه توانا‌و لێهاتویی تیدا په‌یدا كردووه، چه‌ند دانراوێكی هه‌ن له به‌ناوبانگترینیان:شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة، له ساڵی (418)ك وه‌فاتی كردووه.
لاهووتییه‌ت:
theology، خوداناسی، لێکۆڵینه‌وه له باوه‌ڕێکی ئایینی.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:40 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(م )1
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(م )1
مكة:
(بلدالحرام)ه، ئه‌كه‌وێته نێوه‌ڕاستی دورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه له ڕووی ڕۆ‌ژئاواوه، له ناوه‌كانی:بكة، أم القرى،البلد الحرام، البلد الامین.
منى:
شوێنێكی نزیكه له مه‌ككه‌و عه‌ره‌فاته‌وه، شوێنی به‌رد فڕێدانی لێیه، وه له نزیكی ئه‌شكه‌وتۆكه‌ی حیرایه كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێش وه‌حی خواپه‌رستی تیا ئه‌كرد
مه‌ككه:
(بلدالحرام)ه، ئه‌كه‌وێته نێوه‌ڕاستی دورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه له ڕووی ڕۆ‌ژئاواوه، له ناوه‌كانی:بكة، أم القرى،البلد الحرام، البلد الامین.
مه‌تتا:
خاوه‌نی ینجیلی یه‌كه‌م مه‌تتا.
مه‌دینه:
شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره دروودی خوای لێ بێت كه كۆچی بۆ كرد له مه‌ككه‌وه، بووه پێگه‌ی بانگه‌وازی ئیسلام و له‌وێوه ئیسلام به دنیادا بڵاو بۆوه. له پێش كۆچی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێ بێت هه‌ردوو هۆزی ئه‌وس و خه‌زره‌ج و كۆمه‌ڵێك له جووله‌كه تیایدا نیشته‌جێ ببوون. له ناوه‌كانی دیكه‌ی مه‌دینه: یه‌سریب (یثرب).
مه‌رقه‌س:
مه‌رقه‌س یان قه‌دیس یۆحه‌ننا، یه‌كێك له چوار ئینجیلیه‌كه، دامه‌زراندنی كه‌نیسه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریه ئه‌درێته پاڵ ئه‌و، ئینجیله‌كه له نزیكه‌ی ساڵی (64)ز نووسی.
مه‌عبد الجهنی:
مه‌عبه‌د كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی عه‌كیم كوڕ‌ی عه‌ویم، گومڕایه‌كی بیدعه‌چی، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه به ڕێگه‌یه‌كی بیدعی و داهێنراو قسه‌ی له سه‌ر قه‌ده‌ر كردبێ، به كوژراوی له ساڵی (80)ك مرد.
مولحیده‌كان:
ئیلحادو بێ باوه‌ڕی ڕێڕه‌وێكی فه‌لسه‌فیه له سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی عه‌ده‌می دامه‌زراوه كه بنه‌ماكه‌ی ئنكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوونه به خوای په‌روه‌ردگار سبحانه‌وتعالی، مولحید‌و بێ باوه‌ڕه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه بوونه‌وه‌ر به بێ دروستكه‌ر هاتۆته بوون، وه مادده هه‌ر بوو هه‌تا هه‌تایه، وه له یه‌ك كاتا دروستكه‌رو دروستكراویشه، وه زۆرێك له وڵاته‌كانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌ناڵێنن به ده‌ست ڕه‌وت و ڕێبازی ئیلحادیه‌وه كه شیوعیه‌تی ڕووخاو عیلمانیه‌تی فێڵاوی تیانا به‌رجه‌سته‌ی كردووه.
موڕجیئه:
یه‌كێكن له تاقمه كه‌لامیه‌كان كه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ مه‌فاهیمی هه‌ڵه‌ن له مه‌سه‌لی عه‌قیده‌و ئیماندا، هیچ بوون و كیانێكیان نه‌ماوه، قسه‌و باسه‌كانیان له ناو زۆرێك له تاقم و كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌دا بڵاو بونه‌وه، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه له سه‌ر ئیڕجاء قسه‌ی كردووه: ذر كوڕ‌ی عبدالله‌ی مه‌ذحه‌جی بووه، وه توندترین جۆره‌كانی ئیڕجاء ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: ئیمان وباوه‌ڕ ته‌نها مه‌عریفه‌و زانیاریه، وه كوفر‌و بێباوه‌ڕیش ته‌نها نه‌فامی و بێ ئاگاییه به خوا‌و به‌س، وه له قسه‌ی ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ كه ئیبلیس و فیرعه‌ون ئیمانداری ته‌واو بوون.
موڕجیئه‌كان:
یه‌كێكن له تاقمه كه‌لامیه‌كان كه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ مه‌فاهیمی هه‌ڵه‌ن له مه‌سه‌لی عه‌قیده‌و ئیماندا، هیچ بوون و كیانێكیان نه‌ماوه، قسه‌و باسه‌كانیان له ناو زۆرێك له تاقم و كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌دا بڵاو بونه‌وه، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه له سه‌ر ئیڕجاء قسه‌ی كردووه: ذر كوڕ‌ی عبدالله‌ی مه‌ذحه‌جی بووه، وه توندترین جۆره‌كانی ئیڕجاء ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: ئیمان وباوه‌ڕ ته‌نها مه‌عریفه‌و زانیاریه، وه كوفر‌و بێباوه‌ڕیش ته‌نها نه‌فامی و بێ ئاگاییه به خوا‌و به‌س، وه له قسه‌ی ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ كه ئیبلیس و فیرعه‌ون ئیمانداری ته‌واو بوون
موحه‌ممه‌د ئه‌لفاتیح:
سوڵتان موحه‌ممه‌دی دووه‌م (الفاتح)، ڕزگاركه‌ری قوسته‌نتینییه ساڵی (٨٥٧)ی كۆچی.
موحه‌ممه‌د عه‌بده:
موحه‌ممه‌د عه‌بده كوڕ‌ی حه‌سه‌نی توركومانی میسری، له ساڵی (1849) له دایك بووه، به لای ته‌ئویلی عه‌قلانی هاوچه‌رخ بۆ قور‌ئان و سوننه‌ت دایئه‌تاشی، هه‌روه‌ها مه‌یلی به لای وه پێشخستنی ژیری به سه‌ر ده‌قه‌كانی كتاب و سوننه‌تدا هه‌بوو، لافی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌دا كه ئیسلام پشت به به‌ڵگه‌ی ژیری ئه‌به‌ستێ، وه به ژیری به‌ڵگه دێنێته‌وه نه‌ك به موعجیزات، كۆمه‌ڵێكی ئاینی سیاسی دامه‌زراند كه مه‌به‌ستی نزیك كردنه‌وه بوو له نێوان ئاینه‌كاندا (ئیسلام، نه‌سرانیه‌ت، جووله‌كایه‌تی) ڕۆژنامه‌ی (الوقائع المصرية)ی ده‌ركرد، دژایه‌تی ئینگلیزی كرد‌و ئه‌وجا نه‌فی كرا، وه له گه‌ڵ (جمال الدین‌ی ئه‌فغانی)دا ڕۆژنامه‌ی ( العروة الوثقى)یان ده‌ركرد، موفتی وڵاتی میسر بوو ساڵی (1889)ز، له ساڵی (1905) مرد.
موحه‌ممه‌دی كوڕ‌ی كیرام:
باوكی عبدالله موحه‌ممه‌دی كوڕ‌ی كیرام سه‌جستانی، خواناسی موته‌كه‌لیم شێخی كه‌رامیه‌كان، به هۆی بیدعه‌كه‌یه‌وه فه‌رمووده‌كانی وه‌رنه‌گیراوون، هه‌شت ساڵ له پێناوی بیدعه‌كه‌یدا له نیسابوور گیراوه، پاشان به‌ربووه‌و به‌ره‌و (بیت المقد‌س) هاتووه‌و له ساڵی(255)ك له شام مردووه.
موحه‌ممه‌دی كوڕ‌ی عبدالوهاب:
پێشه‌وای موجه‌دید، شێخی ئیسلام محمد كوڕ‌ی عبدالوهاب كوڕ‌ی سوله‌یمانی ته‌میمی نه‌جدی، پێشه‌وای ڕاپه‌ڕینی ئاینی چاكسازی نوێ له دورگه‌ی عه‌ره‌ب، به ڕه‌حمه‌ت بێ له سالی (١٢٠٦) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
موزه‌نی:
ئیسماعیل كوڕ‌ی یه‌حیای موزه‌نی باوكی ئیبراهیم، قوتابی شافعی و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌كه‌ی بوو، له خه‌ڵكی میسره، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (264)ك وه‌فاتی كردووه.
موزده‌لیفه:
شوێنێكه له نێوان عه‌ره‌فات و مینا، پاش ئه‌وه‌ی حاجیه‌كان له عه‌ره‌فات ئه‌گه‌ڕێنه‌وه تیایدا ده‌مێننه‌وه، وه له نێوان ئیواره‌و خه‌وتناندا نوێژی تیا كۆ ئه‌كه‌نه‌وه.
موسلیم:
پێشه‌وای حافظ موسلیم كوڕ‌ی حه‌ججاج كوری موسلیمی قوشه‌یری نیسابورییه، أبو الحسن، خاوه‌نی سه‌حیحی به‌ناوبانگ، له ساڵی (261)ك وه‌فاتی كردووه.
موسنه‌د:
دانراوی ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕ‌ی حه‌نبه‌ل، كه له گه‌وره‌ترین و فراوانترین كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌یه، ئه‌حمه‌د به كوڕه‌كی خۆی ده‌ڵێ "پاێزگاری ئه‌م موسنه‌ده بكه‌و بیپارێزه، به ڕاستی ده‌بێته پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی".
موسنه‌دی ئیمام ئه‌حمه‌د:
ئی پێشه‌وا (ئه‌حمه‌دی كوری حه‌نبه‌ل)ه، وه له گه‌وره‌ترین و فراوانترین كتێبی فه‌رمووده‌یه، ئه‌حمه‌د به كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێ سه‌باره‌ت به‌م كتێبه: "ئه‌م موسنه‌ده بپارێزه‌و مه‌یفه‌وتێنه، چونكه له داهاتوودا ده‌بێته پێشه‌وای خه‌ڵكی".
موعته‌زیله:
كۆمه‌ڵێكی ئیسلامین له كۆتاییه‌كان سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویدا دروست بوون، پشتیان به ژیری ڕووت به‌ستووه له تێگه‌یشتنیان بۆ عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ ئه‌ویش به هۆی كاریگه‌ربوونیان به هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی هێنراوو، كه وای لێ‌كردن له عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕی سه‌له‌ف لابده‌ن، وه هۆی ناوبردنیشیان به موعته‌زیله ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌نارگیر بوونی واٍصلی كوڕ‌ی عطاء له كۆڕی ده‌رسه‌كانی حه‌سه‌نی به‌سری، له بیر‌و باوه‌ڕیان: ئینكاركردنی هه‌موو سیفاته‌كان، وه قسه‌ی ئه‌وه كه خاوه‌ن تاوانی گه‌وره نه كافره‌و نه باوه‌ڕداره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه قور‌ئان دروستكراوه، وه شتانی دیكه‌ش.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:44 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(م )2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(م )2
موعته‌زیله‌كان:
كۆمه‌ڵێكی ئیسلامین له كۆتاییه‌كان سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویدا دروست بوون، پشتیان به ژیری ڕووت به‌ستووه له تێگه‌یشتنیان بۆ عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ ئه‌ویش به هۆی كاریگه‌ربوونیان به هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی هێنراوو، كه وای لێ‌كردن له عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕی سه‌له‌ف لابده‌ن، وه هۆی ناوبردنیشیان به موعته‌زیله ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌نارگیر بوونی واٍصلی كوڕ‌ی عطاء له كۆڕی ده‌رسه‌كانی حه‌سه‌نی به‌سری، له بیر‌و باوه‌ڕیان: ئینكاركردنی هه‌موو سیفاته‌كان، وه قسه‌ی ئه‌وه كه خاوه‌ن تاوانی گه‌وره نه كافره‌و نه باوه‌ڕداره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه قور‌ئان دروستكراوه، وه شتانی دیكه‌ش.
میسر:
وڵاتێكی عه‌ره‌بیه ئه‌كه‌وێته سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا، عه‌مری كوڕ‌ی عاص له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕ‌ی خطاب‌دا ڕزگاری كرد، وه كردیه بنكه‌یه‌ك بۆ ڕزگاركردنی ئه‌فریقاو مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس، قاهره پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
مالك بن أنس:
مالیكی كوڕ‌ی ئه‌نه‌س كوڕ‌ی عامر كوڕ‌ی عه‌مر كوڕ‌ی حارثی ئه‌صبه‌حی، پێشه‌وای داری كۆچ (مه‌دینه) بوو، یه‌كێكه له چوار پێشه‌وا به ناو بانگه‌كه، په‌یڕه‌وی مالیكی بۆ لای ئه‌و پاڵئه‌درێ، له ساڵی (179)ك وه‌فاتی كردووه
مالیك:
مالیكی كوڕ‌ی ئه‌نه‌س كوڕ‌ی عامر كوڕ‌ی عه‌مر كوڕ‌ی حارثی ئه‌صبه‌حی، پێشه‌وای داری كۆچ (مه‌دینه) بوو، یه‌كێكه له چوار پێشه‌وا به ناو بانگه‌كه، په‌یڕه‌وی مالیكی بۆ لای ئه‌و پاڵئه‌درێ، له ساڵی (179)ك وه‌فاتی كردووه.
ماتریدیه‌كان:
تاقمێكی كه‌لامین و پاڵ ئه‌درێنه لای ئه‌بی مه‌نسووری ماتریدی، له سه‌ده‌ی چواره‌مه‌ی كۆچی‌دا له سه‌مه‌رقه‌ند پێگه‌یشتن و گه‌وره بوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی عه‌قڵیان به كار ده‌هێنا له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی موعته‌زیله‌و جه‌همیه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌شدا، هه‌وڵیان ئه‌دا له نێوان ئه‌وان و ئه‌هلی سوننه‌تدا نێوه‌نێك پێك بێنن له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕدا، جا ئیتر پله‌و پایه‌ی ژیریان له به‌رامبه‌ر نه‌قڵدا به‌رز كرده‌وه، وه وتیان به ته‌ئویل و ته‌فویض و مه‌جاز له قورئاندا، وه وتیان كه قور‌ئان مه‌خلوقه، وه به هۆی ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بوون ئه‌وه ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی ماتریدیدا تا ئه‌مڕۆش.
متفق عليه:
هه‌ردوو پێشه‌وای فه‌رمووده موسلیم و بوخاری ڕیوایه‌تیان كردووه.
متفق علیه:
هه‌ردوو پێشه‌وای فه‌رمووده بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه.
متفیهق:
به‌و كه‌سه ده‌وترىَ كه به جۆرێ قسه ده‌كا وا نیشان ده‌دا له به‌رامبه‌ره‌كه‌ى شاره‌زایی زیاتره و چاكتره.
متشدق:
كه‌سێكه زۆر درێژه به قسه‌كانى ده‌دا و خه‌ڵك بێزار ده‌كا.
مجموع الفتاوى:
كۆمه‌ڵێ له فه‌تواو نامه‌كانی شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه‌ن، شێخ عبدالرحمن كوڕ‌ی قاسم و كوڕه‌كه‌ی كۆیان كردۆته‌وه، كۆمه‌ڵێكی گه‌وره و زۆرن و ناوبانگیان دنیایان پر كرد، له (37) به‌رگدا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
مجموع الفتاوی:
گشت فه‌تواو نووسین و نامه‌كانی شێخی ئیسلام (ابن تيمية)یه، شێخ عبدالرحمن بن قاسم و موحه‌ممه‌دی كوڕ‌ی كۆیان كردۆته‌وه، كۆمه‌ڵێكی زۆر و گه‌وره‌و ناوبانگیان گه‌یشته سه‌راسه‌ری دنیا، له (٣٧) به‌رگدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
محمد فاتح:
سوڵتان موحه‌ممه‌دی دووه‌م (الفاتح)، ڕزگاركه‌ری قوسته‌نتینییه ساڵی (٨٥٧)ی كۆچی.
محمد ناصر الدين الألباني:
عه‌لامه‌ی فه‌رمووده‌ناس، موجه‌دید، شاره‌زای سه‌له‌فی، باوكی عبدالرحمن محمد ناصرالدین كوڕ‌ی نوحی نه‌جاتی بنه‌ڕه‌ت ئه‌لبانی، له وڵاتی ئه‌لبان له ساڵی (1334)ك له دایك بووه، له ژێر چاودێری باوكی كه یه‌كێك بووه له زانایانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌لبانیا گه‌وره بووه، خێزانی شێخ له ژێر ده‌ستی عیلمانیه‌تی شیوعی ئه‌و وڵاته كۆچیان كردووه، فێری زانستی شه‌رعی بووه لای زانایانی سه‌رده‌می خۆی له وڵاتی شام و وازی له خوێندنی نیزامی هێناوه، خه‌ركی زانیاری شه‌رعی بووه خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه، تا خوای گه‌وره ده‌رگای لێكرده‌وه‌و بووه تاكه‌كه‌سی سه‌رده‌می خۆی، ئیتر كه‌وته نوسین و دانان و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كردی كه‌سانی جگه له‌و لێی بێ‌توانا بوون، به‌و عیلمانه ناوبانگی ده‌ركرد، پاش ئه‌وه‌ی نوسین و دانراوێكی ئیجگار زۆری له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه له پاش خۆی به جێ هێشت، به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (1419)ك وه‌فاتی كرد.
محمد الفاتح:
سوڵتان محمدی دووه‌م (الفاتح) ڕزگار كه‌ری قوسته‌نتینیه ساڵی (857)ك
محمد بن كرام:
باوكی عبدالله موحه‌ممه‌دی كوڕ‌ی كیرام سه‌جستانی، خواناسی موته‌كه‌لیم شێخی كه‌رامیه‌كان، به هۆی بیدعه‌كه‌یه‌وه فه‌رمووده‌كانی وه‌رنه‌گیراوون، هه‌شت ساڵ له پێناوی بیدعه‌كه‌یدا له نیسابوور گیراوه، پاشان به‌ربووه‌و به‌ره‌و (بیت المقد‌س) هاتووه‌و له ساڵی (2559)ك له شام مردووه.
محمد بن الحسن العسكري:
ئه‌بو القاسم موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری كوڕ‌ی عه‌لی الهادی كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د الجواد كوڕ‌ی عه‌لی الرِضا كوڕ‌ی مووسای كاظم كوڕ‌ی جه‌عفه‌ری الصادق كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د الباقر كوڕ‌ی عه‌لی زین العابدین كوڕ‌ی حوسه‌ین كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی تالیب، كۆتاییینی دوانزه ئیمامه‌كانی شیعه‌ی دوازده ئیمامیه، ناوی ئه‌به‌ن به به‌ڵگه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو خاوه‌نی سه‌رداب، شیعه لافی ئه‌وه لێ ئه‌ده‌ن كه له سامراء له دایك بووه، وه كاتێك ته‌مه‌نی پێنج ساڵان بووه باوكی مردووه، جا كاتێك ته‌مه‌نی گه‌شتۆته ده یان یازده ساڵان چۆته سه‌ردابێكه‌وه له ماڵی باوكی‌دا له ساڵی (265)ك یان (257)ك وه ڕۆژێك له ڕۆژان دێته ده‌ره‌وه
محمد عبده:
موحه‌ممه‌د عه‌بده كوڕ‌ی حه‌سه‌نی توركومانی میسری، له ساڵی (1849) له دایك بووه، به لای ته‌ئویلی عه‌قلانی هاوچه‌رخ بۆ قور‌ئان و سوننه‌ت دایئه‌تاشی، هه‌روه‌ها مه‌یلی به لای وه پێشخستنی ژیری به سه‌ر ده‌قه‌كانی كتاب و سوننه‌تدا هه‌بوو، لافی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌دا كه ئیسلام پشت به به‌ڵگه‌ی ژیری ئه‌به‌ستێ، وه به ژیری به‌ڵگه دێنێته‌وه نه‌ك به موعجیزات، كۆمه‌ڵێكی ئاینی سیاسی دامه‌زراند كه مه‌به‌ستی نزیك كردنه‌وه بوو له نێوان ئاینه‌كاندا (ئیسلام، نه‌سرانیه‌ت، جووله‌كایه‌تی) ڕۆژنامه‌ی (الوقائع المصرية)ی ده‌ركرد، دژایه‌تی ئینگلیزی كرد‌و ئه‌وجا نه‌فی كرا، وه له گه‌ڵ (جمال الدین‌ی ئه‌فغانی)دا ڕۆژنامه‌ی ( العروة الوثقى)یان ده‌ركرد، موفتی وڵاتی میسر بوو ساڵی (1889)ز، له ساڵی (1905) مرد.
محمدی كوڕ‌ی عبدالوهاب:
پێشه‌وای موجه‌دید، شێخی ئیسلام محمد كوڕ‌ی عبدالوهاب كوڕ‌ی سوله‌یمانی ته‌میمی نه‌جدی، پێشه‌وای ڕاپه‌ڕینی ئاینی چاكسازی نوێ له دورگه‌ی عه‌ره‌ب، به ڕه‌حمه‌ت بێ له سالی (١٢٠٦) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
مسلم:
پێشه‌وای حافظ موسلیم كوڕ‌ی حه‌ججاج كوری موسلیمی قوشه‌یری نیسابورییه، أبو الحسن، خاوه‌نی سه‌حیحی به‌ناوبانگ، له ساڵی (261)ك وه‌فاتی كردووه.
مسند الإمام أحمد بن حنبل:
دانراوی ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕ‌ی حه‌نبه‌ل، كه له گه‌وره‌ترین و فراوانترین كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌یه، ئه‌حمه‌د به كوڕه‌كی خۆی ده‌ڵێ "پاێزگاری ئه‌م موسنه‌ده بكه‌و بیپارێزه، به ڕاستی ده‌بێته پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی".
مستدرك الحاكم:
ناوی كتێبه‌كه (المستدرك على الصحيحين)، ئی پێشه‌وای الحافظ باوكی عبدالله موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی عبدالله حاكمی نیسابووری له ساڵی (405)ك وه‌فاتی كردووه، دانه‌ر نزیكه‌ی (9000) فه‌رمووده‌ی بوخاری و مسلم ی بینیوه‌ته‌وه‌و چاك كردۆته‌وه (استدرك)، وه جگه له یه‌كێكیش له لێكۆڵه‌ره‌وانی فه‌رمووده فه‌رمانی ئه‌وه‌یان داوه به سه‌ر الحاكم دا كه له ڕاستكردنه‌وه‌ی زۆرێك له فه‌رمووده‌ی نادروستا ئاسانكار -متساهل- بووه.
مصر:
وڵاتێكی عه‌ره‌بیه ئه‌كه‌وێته سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا، عه‌مری كوڕ‌ی عاص له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕ‌ی خطاب‌دا ڕزگاری كرد، وه كردیه بنكه‌یه‌ك بۆ ڕزگاركردنی ئه‌فریقاو مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس، قاهره پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
معاوية بن الحكم السلمي:
یه‌كێكه له هاوه‌ڵان، له مه‌دینه نیشته‌جێ بووه، سیازده فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، ئیمامی مسلم یه‌ك فه‌رمووده‌ی لێوه هێناوه، ئیبن كه‌ثیرو عطای كوڕ‌ی یه‌سارو دجگه له‌وانیش لێیانه‌وه ڕیوایه‌ت كردووه.
معبد الجهني:
مه‌عبه‌د كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی عه‌كیم كوڕ‌ی عه‌ویم، گومڕایه‌كی بیدعه‌چی، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه به ڕێگه‌یه‌كی بیدعی و داهێنراو قسه‌ی له سه‌ر قه‌ده‌ر كردبێ، به كوژراوی له ساڵی (80)ك مرد.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:48 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ن )
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ن )
نـاسـا:
به‌ڕێوه‌به‌رێتیی فڕۆکه‌وانی و ئاسمانیی نیشتیمانی له ئه‌مریکا (NASA). کورتکراوه‌ی National Aeronautics and Space Administration.
نه‌وه‌وی:
یه‌حیا كوڕ‌ی شرف الدین‌ی نه‌وه‌وی شافعی، ئه‌بو زه‌كه‌ریاخاوه‌نی دانراوی زۆر، له دایكبوون و وه‌فاتی له نه‌وا بووه، له دیمه‌شق به دوای علیم وزانستا گه‌ڕاوه، له به‌ناوبانگترین دانراوه‌كانی شه‌رح و ڕاڤه‌كردنی(سه‌حیحی مسلم) و (المجموع) شه‌رحی (المهذب)ه، له ساڵی (631)ك له دایك بووه، وه له ساڵی (676) وه‌فاتی كردووه.
نه‌بهانی:
یوسف كوڕ‌ی ئیسماعیلی فه‌له‌ستینی، له ئه‌زهه‌ر خوێندویه‌تی و بۆ ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵ سه‌روكایه‌تی دادگای مافی كردووه له به‌یروت، پاشان هاتۆته مه‌دینه، جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هه‌ڵساو گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی و له‌وێ مرد (1265-13509)ك.
نه‌ته‌وه‌په‌رستی:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی هزری توندڕه‌وو ده‌مارگیره، بانگه‌شه‌ی پیاهه‌ڵدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراو ئه‌كات به سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كانی تردا، ئه‌م بیرۆكه‌یه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌ركه‌وت و هاته كایه‌وه، له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و (ئه‌وانی دیكه‌ش)، بانگه‌شه‌ی پیاهه‌ڵدان و به پیرۆزرڕاگرتنی عه‌ره‌ب و دانانی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی ده‌كرد بۆیان، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ده‌ركه‌وت، كه ئه‌ویش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ڕۆژئاوایی بوو كه له‌وه‌و پێش له ئه‌وروپادا دروست ببوو.
نه‌ته‌وایه‌تی:

نه‌جران:
دۆڵێكه له سه‌ر سنووری یه‌مه‌ن و سعودیه، له‌وێشدا شارێكی تیایه ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه.
نه‌رویج:
ئه‌كه‌وێته نیوه‌دوورگه‌ی ئه‌سكه‌نده‌نافیاوه، پایته‌خته‌كه‌ی (ئۆسلۆ)یه.
نه‌سائی:
ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی شوعه‌یب كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی سینان، باوكی عبدالرحمنی نه‌سائی پێشه‌وای حافظ، خاوه‌نی السنن، له ساڵی (215)ك له دایك بووه و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (303) وه‌فاتی كردووه.
نه‌سرانی:
ئه‌و په‌یامه‌یه كه هاته خوارێ بۆ سه‌ر عیسا سه‌لامی لێبێ، ئینجیل كتێبه‌كه‌یه‌تی، پاشان (بۆلس)ی جووله‌كه گوڕی و شێواندی، له بیروباوه‌ڕه‌كانیان پاش شێواندن: بیروباوه‌ڕی سێ خوایی، كردنی گۆشه‌نشین و قه‌شه‌كان به خوا له خواری خواوه، وه به پیرۆز گرتنی خاچ.
نه‌عیمی كوڕ‌ی حه‌ماد:
نه‌عیم كوڕ‌ی حه‌ماد كوڕ‌ی مه‌عاویه، پێشه‌وای الحافظ، یه‌كه‌م كه‌سێك بووه كه نووسینی -مسند-ی لێوه بناسرێت، له شاره‌زاو زاناترینی خه‌ڵكی بووه له زانیاری میرات -الفرائض-، له ساڵی (229)ك وه‌فاتی كردووه.
نومه‌یر:
شوێنكه‌وتووی به‌ڕێز نومه‌یری كوڕ‌ی ئه‌وسی ئه‌شعه‌ری، قازی دیمه‌شق، له ساڵی (121)ك وه‌فاتی كردووه.
نوێگه‌رایه‌تی:
ڕێڕه‌وێكی بیری ئه‌ده‌بی عیلمانیه، له سه‌ر پوخته‌ی ئه‌فكاری بیروباوه‌ڕی ڕۆژئاوا وه‌ك ماركسیه‌ت و ئه‌وانی دیكه‌ش پێك هاتووه، مه‌به‌ستی وه‌لاخستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاینه، وه ڕوخان و له ناوبردنی هه‌موو به‌هایه‌كی ئاینی و ڕه‌وشتی و مرۆییه نه‌ك تازه‌گه‌ری بێ له هۆنراوه‌و په‌خشاندا، كورته‌ی چه‌ند مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وێكی ترسناكی بێ باوه‌ڕه كه له ئه‌وروپادا به دیار كه‌وتن، وه ئه‌م مه‌زهه‌به له نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له پاریس ده‌ستی پێ كرد.
نوعمانی كوڕ‌ی به‌شیر:
نو‌عمان كوڕ‌ی به‌شیر كوڕ‌ی سه‌عد كوڕ‌ی ثه‌عله‌به‌ی ئه‌نٌصاری خه‌زره‌جیه، خۆی و باوك و دایكی له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، خه‌ڵكی مه‌دینه‌یه‌و پاشان شام جێگیر بووه، پاشان فه‌رمانڕه‌وایی كوفه‌ی پێ درا، له حمص له ساڵی (65)ك له ته‌مه‌نی (64) ساڵیدا كوژرا. خوا لێی ڕازیبێ.
چیچان:
وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته نێوان روسیا‌و جۆرجیاوه، گرۆزنی پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
نابليون:
نابلیون بونابرت، له دوورگه‌ی كورسیكا له دایك بووه، له دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسا بووه ئیمبراتۆری گشتی فه‌ڕه‌نسی له ساڵی (1789)ز، له ساڵی (1815)ز دوای ئه‌و ڕووخان و شكانه‌ی له واترلو ببلجيكا توشی هات له سانت هلينة گیرا كه دوورگه‌یه‌كه ئه‌كه‌وێته خوارووی ده‌ریالوشی ئه‌تڵه‌سیه‌وه‌و هه‌ر له‌وێش مرد.
نجران:
دۆڵێكه له سه‌ر سنووری یه‌مه‌ن و سعودیه، له‌وێشدا شارێكی تیایه ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه.
نعيم بن حماد:
نه‌عیم كوڕ‌ی حه‌ماد كوڕ‌ی مه‌عاویه، پێشه‌وای الحافظ، یه‌كه‌م كه‌سێك بووه كه نووسینی -مسند-ی لێوه بناسرێت، له شاره‌زاو زاناترینی خه‌ڵكی بووه له زانیاری میرات -الفرائض-، له ساڵی (229)ك وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:50 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(و )
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(و )
وه‌ره‌قه‌ی كوڕ‌ی نه‌وفل:
وه‌ره‌قه‌ی كوڕ‌ی نه‌وفل كوڕ‌ی ئه‌سه‌د كوڕ‌ی عبدالعزی كوڕ‌ی قوصی قوڕه‌یشیه، كوڕ‌ی مامی خه‌دیجه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، طبری و بغوی و ابن قانع و جگه له‌وانیش له هاوه‌ڵه‌كان ناویان بردووه.
وڵاتی فارس:
وڵاته‌كه‌ی كیسرایه كه ئێسته ناو ئه‌برێت به (ئێران). ئایینه‌كه‌ی ئاگرپه‌رستی بوو، موسڵمانه‌كان له سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ری كوڕ‌ی خه‌تتابدا -خوا لێی ڕازی بێ- به سه‌ركردایه‌تیی سه‌عدی كوڕ‌ی ئه‌بوووه‌قاس ڕزگاریان كرد.
وڵاتی پاش ڕووبار:
مه‌به‌ست پێی وڵاتی پاش ڕووباری (جه‌یحوون)ه له خۆراسان، جا ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاكه بوو ناویان نا به پاش ڕووبار، وه ئه‌وه‌ش له خۆرئاوایه‌وه بوو پێیان ده‌گووت خۆراسان.
وڵاتی شام:
ئه‌و وڵاته‌یه كه ئه‌كه‌وێته سه‌رووی دوورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه، وه له ناو نانیشی به شام وتراوه كه: له ده‌ستی شوومه‌وه كه ده‌ستی چه‌په‌وه وه‌رگیراوه، وه وتراوه: پاڵدراوته لای سامی كوڕ‌ی نوح، چونكه یه‌كه‌م كه‌سێك بووه كه نیشته‌جێ بووه تیایدا، وه شتی تریش وتراوه
.
وابن حبان:
پێشه‌وای مێژوونووس، محمد كوڕ‌ی حبان كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی حبان، ئه‌بو حاته‌می به‌ستی، عه‌للامه‌و له گه‌وره زانایانی فه‌رمووده‌ناس و قسه‌كه‌ر به پیاوان، له به‌ناوبانگترینی كتێبه‌كانی (الصحیح)ه، كه ناوی نا (التقاسيم والأنواع) له ساڵی (345)ك وه‌فاتی كردووه.
وحدة الوجود:
بيروباوه‌ڕێكی هیندیی ئیلحادییه. هه‌روه‌ك له كۆندا فه‌یله‌سووفه‌كانی یۆنان باوه‌ڕیان پێی بووه و له‌سه‌ریشی سۆفییه ڕۆچووه‌كان و هه‌ندێك له مه‌زاهیبه فه‌لسه‌فییه هاوچه‌رخەکان شوێنیان كه‌وتوون. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه خوا و بوون (الوجود) یه‌ك شتی لێجیانه‌بۆوه‌ن و بوونی ئه‌م جیهانه هه‌مان بوونی خوایه.، هه‌مووشتێك خوایه و خوا هه‌مووشتێكه. لای ئه‌وان به‌نده و خوا نییه، به‌نده خودی په‌رستراوه‌كه‌یه و خواش به‌نده‌یه؛ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان به‌نده و خوادا نییه.
وحدة الوجود:
بيروباوه‌ڕێكی هیندی ئیلحادیه، هه‌روه‌ك له كۆندا فه‌یله‌سووفه‌كانی یۆنان باوه‌ڕیان پێی بووه, وه له‌سه‌ریشی سۆفییه ڕۆچووه‌كان و هه‌ندێ له مه‌زاهیبه فه‌لسه‌فیه هاوچه‌رخان شوێنیان كه‌وتوون، ئه‌مه‌ش له سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه خوا و بوون (الوجود) یه‌ك شتی لێ جیانه‌بۆوه‌ن، وه بوونی ئه‌م جیهانه هه‌مان بوونی خوایه، هه‌موو شتێك خوایه‌وه خوا هه‌موو شتێكه، لای ئه‌وان به‌نده‌و خوا نییه، به‌نده خودی په‌رستراوه‌كه‌یه‌و خواش به‌نده‌یه، هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان به‌نده‌و خوادا نییه.
ورقة بن نوفل:
وه‌ره‌قه‌ی كوڕ‌ی نه‌وفل كوڕ‌ی ئه‌سه‌د كوڕ‌ی عبدالعزی كوڕ‌ی قوصی قوڕه‌یشیه، كوڕ‌ی مامی خه‌دیجه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، طبری و بغوی و ابن قانع و جگه له‌وانیش له هاوه‌ڵه‌كان ناویان بردووه.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:52 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ی)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ی)
یه‌مه‌ن:
وڵاتێكی عه‌ره‌بیه، ئه‌كه‌وێته خوارو ڕۆژئاوای دورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه، له نێوان سعودیه‌وه عومان و ده‌ریای عه‌ره‌ب و ده‌ریای سوور، كرابوو به دوو به‌شه‌وه یه‌مه‌نی سه‌روو، یه‌مه‌نی خواروو، پاشان له ساڵی (1990) یه‌كیان گرت، صنعا‌ء پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
یه‌هودی:
ئاینی عیبرانیه‌كان كه به نه‌وه‌و ئه‌سباطه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ناسراوه، خوای گه‌وره موسای بۆ ناردن سه‌لامی لێبێ و به ته‌وراتیش پاڵپشتی كرد، ئه‌م ناوه‌شیان بۆیه لێنراوه چونكه پاڵ دراونه‌ته لای ( يهوذا )ی كوڕ‌ی یه‌عقوب سه‌لامی لێبێ، له بیروباوه‌ڕیان پاش شێواندنی ته‌ورات ئه‌وه‌ی كه: عوزه‌یر كوڕ‌ی خوایه، وه تۆمه‌تباركردنی مه‌ریه‌م به دۆرو بوختانی گه‌وره (كه زینای كردووه) وه كوشتنی پێغه‌مبه‌ران، بێ باوه‌ڕ بوون به ئایات و نیشانه‌كانی خوای گه‌وره و ئینكارو بێ باوه‌ڕیان بۆ موعجیزه‌و سه‌راسیمه‌ی پێغه‌مبه‌ران.
یه‌زیدی یانق:
له قوتابییه‌كانی ئه‌بی وائیلی برای بن سه‌له‌مه.
یه‌سوع نه‌ك بۆلس:
به‌نتان دانه‌ره‌كه‌یه‌تی، تیایدا ده‌ڵێت: پێویسته نه‌سرانیه‌كان چاوبخشێننه‌وه به ئایینه‌كه‌یانداو شوێن یه‌سوع بكه‌ون نه‌ك پۆلس كه ئایینی نه‌سرانی گۆڕی، نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا سه‌لماندویه‌تی كه ئه‌و چوار ئینجیله له قسه‌ی پۆلسن، وه پێچه‌وانه‌ن به بیروباوه‌ڕو شه‌ریعه‌تی یه‌سوع.
یابان:
وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه، پایته‌خته‌كه‌ی طوكیۆ یه.
|
behnam5555 |
04-27-2012 12:58 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ێ)1
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ێ)1
ئه‌فلاتۆن:
له فه‌یله‌سووفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنانه. قوتابی سوقرات و مامۆستای ئه‌رستۆ بووه. دامه‌زرێنه‌ری ئه‌فلاتوونییه‌تی كۆنه. له ساڵی (٤٢٧پ.ز) له‌دایك بووه و له ساڵی (٣٤٧پ.ز) مردووه.
ئه‌فلاتون:
له فه‌یله‌سووفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنانه. قوتابی سوقرات و مامۆستای ئه‌رستۆ بووه. دامه‌زرێنه‌ری ئه‌فلاتوونییه‌تی كۆنه. له ساڵی (٤٢٧پ.ز) له‌دایك بووه و له ساڵی (٣٤٧پ.ز) مردووه.
ئه‌فلاتوون:
له فه‌یله‌سووفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنانه. قوتابی سوقرات و مامۆستای ئه‌رستۆ بووه. دامه‌زرێنه‌ری ئه‌فلاتوونییه‌تی كۆنه. له ساڵی (٤٢٧پ.ز) له‌دایك بووه و له ساڵی (٣٤٧پ.ز) مردووه.
ئه‌فریقا:
یه‌كێك له كیشوه‌ره‌كانی جیهانی كۆنه، ئه‌كه‌وێته نیوه‌ی خوارووی گۆی زه‌وی، به نیوه‌ڕاستی هێلی یه‌كساندا ده‌ڕوات، له سه‌روه‌یه‌وه ده‌ریای ناوه‌ڕاسته، ده‌ریای سوور‌و ده‌ریای عه‌ره‌بی و ده‌ریالوشی هیندی له ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه‌یه‌تی، وه ده‌ریالوشی ئه‌طله‌نطی و هیندیش له خوارویه‌وه‌یه‌تی، له ڕۆژئاواشیه‌وه ده‌ریالوشی ئه‌طله‌نطیه هه‌روه‌ها.
ئه‌فغانستان:
ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامییه له ئاسیای ناوه‌ڕاست. له خوارووی توركستان، له نێوان پاكستان و ئێران و چیندایه. كابول پایته‌ختێتی.
ئه‌كتیڤیتی:
activity، چالاکی
ئه‌لبانی:
عه‌لامه‌ی فه‌رمووده‌ناس، موجه‌دید، شاره‌زای سه‌له‌فی، باوكی عبدالرحمن محمد ناصرالدین كوڕ‌ی نوحی نه‌جاتی بنه‌ڕه‌ت ئه‌لبانی، له وڵاتی ئه‌لبان له ساڵی (1334)ك له دایك بووه، له ژێر چاودێری باوكی كه یه‌كێك بووه له زانایانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌لبانیا گه‌وره بووه، خێزانی شێخ له ژێر ده‌ستی عیلمانیه‌تی شیوعی ئه‌و وڵاته كۆچیان كردووه، فێری زانستی شه‌رعی بووه لای زانایانی سه‌رده‌می خۆی له وڵاتی شام و وازی له خوێندنی نیزامی هێناوه، خه‌ركی زانیاری شه‌رعی بووه خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه، تا خوای گه‌وره ده‌رگای لێكرده‌وه‌و بووه تاكه‌كه‌سی سه‌رده‌می خۆی، ئیتر كه‌وته نوسین و دانان و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كردی كه‌سانی جگه له‌و لێی بێ‌توانا بوون، به‌و عیلمانه ناوبانگی ده‌ركرد، پاش ئه‌وه‌ی نوسین و دانراوێكی ئیجگار زۆری له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه له پاش خۆی به جێ هێشت، به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (1419)ك وه‌فاتی كرد.
ئه‌مه‌ریكا:
هه‌ردوو كیشوه‌ری نێوان دوو قوتبه‌كه له خۆ ده‌گرێت، كه له كیشوه‌ره نوێیه‌كانی جیهانن، نیوه‌ی رۆژئاوای زه‌وی داده‌پۆشێت، ئه‌كه‌وێنه نێوان زه‌ریای ئه‌تله‌سی له ڕۆژهه‌ڵات و زه‌ریای ئارام له ڕۆژئاوا وه له نێوان هه‌ردوو زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی سه‌رو و خوارووه، هه‌ردوو زه‌ریای ئارام و ئه‌تله‌سی دایپۆشیوه، شێوه‌ی سێ قۆچكه‌ی هه‌یه: ئه‌مریكای سه‌رو و ئه‌مریكای خواروو، له نێوانیشاندا جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌مریكای ناوه‌ڕاسته.
ئه‌نه‌س:
ئه‌نه‌سی كوڕ‌ی مالیكی كوڕ‌ی النضری ئه‌نصاری خه‌زره‌جی. ده ساڵ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری كردووه (صلی الله علیه وسلم). ساڵی (٩٢ك) وه‌فاتی كردووه و وتراویشه له (٩٣ك)دا بووه ئه‌و كاته ته‌مه‌نی له سه‌د ساڵ تێپه‌ڕی كردبوو.
ئه‌نوه‌ر سادات:
سه‌ركۆماری میسر، له ساڵی (١٣٣٧ك) له‌دایك بووه. به‌شداری له بزووتنه‌وه نیشتیمانییه‌كاندا كردووه پێش شۆڕش. له پاشاندا بووه به سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (الجمهوریة). پاشان بووه سه‌رۆكی (مجلس الامة). پاشان جێگیری سه‌ركۆمار و پاشان سه‌ركۆمار هه‌تا له ساڵی (١٤٠١ك) كوژرا.
ئه‌نتاكیه:
شارێكه له سه‌ر ده‌ریای (العاصی) یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی جیهانی كۆن، پایته‌ختی سه‌لوقیه‌كان بووه له سه‌ده‌ی سێیه‌می پێش زایین، وه بنكه‌ی به‌تاریقه مه‌سیحیه‌كان بووه له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زایین‌دا، به ناوبانگ بووه به هونه‌رو ئه‌ده‌ب و وێژه‌وه.
ئه‌نده‌لوس:
ناوێكه موسڵمانه‌كان دایانبڕی به سه‌ر ئیسپانیا‌و پورتوغالدا دوای ئه‌وه‌ی كه موسی كوڕ‌ی نصیر و به‌نده‌كه‌ی طارقی كوڕ‌ی زیاد له ساڵی (92)ك ڕزگاریان كرد.
ئه‌هلی كه‌لام:
مه‌به‌ست پێیان ئه‌هلی كه‌لامن كه له مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕدا پشت به ژیری و عه‌قلیات ئه‌به‌ستنن وه‌ك كه‌لابیه‌كان و ئه‌شعه‌ریه‌كان و ماتریدیه‌كان و جه‌همیه‌كان و موعته‌زیلیه‌كان.
ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
ئه‌ورووپا:
یه‌كێكه له كیشوه‌ره‌كانی جیهان، له كه‌مترینیانه له ڕووبه‌ریدا و زۆرترینیانه له چڕیی دانیشتووانیدا. ده‌كه‌وێته نیوه‌ی سه‌رووی زه‌وی و ڕۆژئاوای ئاسیا. له سه‌ره‌وه‌ی زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكوور، له خوارووی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ده‌ریای قه‌زوێن وزنجیره‌چیاكانی ئاراڵ له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیش له ڕۆ‌ژئاواوه چوارده‌وریان داوه. چه‌ند وڵاتێك ده‌درێنه پاڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا و چه‌ند وڵاتێكیش ڕۆژئاوای.
ئه‌وزاعی:
باوكی عه‌مر عەبدولڕەحمان كوڕ‌ی عه‌مری ئه‌وزاعییە. پێشه‌وای خه‌ڵكی شام و شاره‌زا (فقیه)ێكی حافز بوو. له‌ساڵی (١٥٧)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت-.
ئه‌ییووبی سه‌ختیانی:
پێشه‌وای به‌ڵگه، ئه‌یووب كوڕ‌ی ئه‌بی ته‌میمه كوڕ‌ی كه‌یسان سه‌ختیانی به‌سری، یه‌كێك بووه له شوێنكه‌وتووان -التابعین-، له ساڵی (131)ك وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-27-2012 01:02 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ێ)2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ێ)2
ئه‌بو له‌هه‌ب:
عبدالعزی كوڕ‌ی عبدالمطلب كوڕ‌ی هاشم، مامی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، له‌وانه بوو كه زۆر به سه‌ختی ئازاری پێغه‌مبه‌ریان دا صلی الله علیه وسلم، له سه‌ری (تبت ی‌دا أبي لهب و تب) هاته خواره‌وه.
ئه‌بو یه‌زیدی به‌ستامی:
ته‌یفوری كوڕ‌ی عیسا، باپیره‌ی مه‌جووسی بوو پاشان موسڵمان بوو، خه‌ڵكی به‌ستامه، لێی ده‌گێڕنه‌وه كه شه‌تاحاتی بووه، زۆرێك له فه‌قیهه‌كان و سۆفیه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند شێواز‌و ڕێگه‌ی دوور بۆیان ته‌ئویل كردووه، له‌زانایانیش هه‌بوون كه به هه‌ڵه‌و بیدعه‌چییان داناوه، له‌ساڵی (261)ك مردووه.
ئه‌بو المعالی جووه‌ینی:
عبدالملك كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی یوسف، ئه‌بو المعالی جووه‌ینی، پێشه‌وای هه‌ردووحه‌ره‌م، له گه‌وره‌ترین پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كان بووه، له ساڵی (4478)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بو به‌كری صدیق:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز و خاوه‌ن قه‌در عبدالله كوڕ‌ی ئه‌بی قوحافه، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) باشترینی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وه یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ی ڕاشیده، وه یه‌كه‌م كه‌سێك بوو له پیاوان كه باوه‌ڕی به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) هێنا، جێنشینایه‌تیه‌كه‌ی دوو ساڵ و سێ مانگی خایاند، له ساڵی (13)ك وه‌فاتی كرد.
ئه‌بو حامدی غه‌زالی:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د ئه‌بو حامدی طوسی غه‌زالی، له زیره‌ك و هۆشمه‌نده‌كان بوو، گرنگی داوه به زانیاری كه‌لام، پاشان وازی لێ هێنا و بیروباوه‌ڕی سۆفیگه‌ری وه‌رگرت، وتراوه له پاشاندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كتاب و سوننه‌ت، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (505)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بو سه‌عیدی خودری:
سه‌عدی كوڕ‌ی مالك كوڕ‌ی سنان كوڕ‌ی عبیدی ئه‌نصاری، خۆی و باوكی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بوون، له ساڵی (63)ك له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بوو موسای ئه‌شعه‌ری:
عبدالله كوڕ‌ی قه‌یس كوڕ‌ی سه‌لیم كوڕ‌ی هه‌دار كوڕ‌ی حه‌رب، ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری، له هاوه‌ڵه ئازا‌و نه‌به‌رده‌كان بوو، یه‌كێك بوو له‌و والیانه‌ی فتوحاتی كردووه، وه یه‌كێك بوو له‌و دوو دادوه‌ره‌ی كه هه‌ر یه‌ك له عه‌لی و مه‌عاویه پێیان ڕازی بوون بۆ دادوه‌ری كردن له نێوانیاندا له شه‌ڕی (صفین)دا، له ساڵی (44)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووله‌هه‌ب:
(عبدالعز)ی كوڕ‌ی (عبدالمطلب) كوڕ‌ی هاشمه. مامی پێغه‌مبه‌ر (د. خ.) بوو، له سه‌رسه‌ختترینی ئه‌وانه بوو كه ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌هێنایه ڕێی پێغه‌مبه‌ر. له حه‌قیدا (تبت ی‌دا ابي لهب وتب) هاته خواره‌وه.
ئه‌بوومووسای ئه‌شعه‌ری:
عبدالله كوڕ‌ی قه‌یس كوڕ‌ی سه‌لیم كوڕ‌ی هه‌دار كوڕ‌ی حه‌رب، ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری، له هاوه‌ڵه ئازا‌و نه‌به‌رده‌كان بوو، یه‌كێك بوو له‌و والیانه‌ی فتوحاتی كردووه، وه یه‌كێك بوو له‌و دوو دادوه‌ره‌ی كه هه‌ر یه‌ك له عه‌لی و مه‌عاویه پێیان ڕازی بوون بۆ دادوه‌ری كردن له نێوانیاندا له شه‌ڕی (صفین)دا، له ساڵی (44)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووهوره‌یره:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز، حافزی هاوه‌ڵان و گێڕه‌ره‌وه‌ی(راوی) ئیسلام، عبدالرحمن كوڕ‌ی صه‌خر، له سه‌ر ناوكه‌ی تا چه‌نده‌ها قسه‌و ڕا جیاوازی هه‌یه، له ساڵی (57) وتراویشه (58) وتراویشه (59) كۆچی له ته‌مه‌نی حه‌فتاو هه‌شت ساڵیدا وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بوویه‌زیدی به‌ستامی:
ه‌یفوری كوڕ‌ی عیسا، باپیره‌ی مه‌جووسی بوو پاشان موسڵمان بوو، خه‌ڵكی به‌ستامه، لێی ده‌گێڕنه‌وه كه شه‌تاحاتی بووه، زۆرێك له فه‌قیهه‌كان و سۆفیه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند شێواز‌و ڕێگه‌ی دوور بۆیان ته‌ئویل كردووه، له‌زانایانیش هه‌بوون كه به هه‌ڵه‌و بیدعه‌چییان داناوه، له‌ساڵی (261)ك مردووه.
ئه‌بوویووسف:
یه‌عقوب كوڕ‌ی ئیبراهیمی ئه‌نصاری، ئه‌بی یوسفی قازی، پێشه‌وای عه‌للامه، شاره‌زاو فه‌قیهی عێراقیه‌كان، هاوه‌ڵی ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه، له ساڵی (182)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووئه‌ییووبی ئه‌نساری:
خالیدی كوڕ‌ی زه‌ید كوڕ‌ی كوله‌یبی ئه‌نساری. له گه‌وره‌ی هاوه‌ڵانه. ئاماده‌ی به‌در بوو، له كاتی غه‌زای ڕۆمدا له ساڵی (٥٠)ی ك وه‌فاتی كرد.
ئه‌بووبه‌كری سدیق:
هاوه‌ڵی به‌ڕێزو خاوه‌ن قه‌ده‌ر، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه باشترین و به‌ڕێزترینی ئه‌م ئوممه‌ته دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وه یه‌كه‌مین خه‌لیفه‌ی ڕاشیده، وه یه‌كه‌م كه‌سێكه كه باوه‌ڕی به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم هێنا له پیاوان، جێنشینایه‌تیه‌كه‌ی دوو ساڵ و سێ مانگی خایاند، له ساڵی (13)ك وه‌فاتی كرد.
ئه‌بووتالیب:
ئه‌بوو تالیب كوڕ‌ی عبدولمته‌لیب، مامی پێغه‌مبه‌ره (د.خ.). باوكی (علي)ه. دوای مردنی باپیری كه‌فاله‌تی پێغه‌مبه‌ری كرد و به‌خێوی كرد و گه‌وره‌ی كرد. له ساڵی (٦٢٠) ی زایینی مردووه.
ئه‌بووجه‌عفه‌رى مه‌نسوور:
خه‌لیفه‌ی عه‌باسی، ئه‌بو جه‌عفه‌ر كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی عه‌لی هاشمی، ماوه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی 22 ساڵی خایاند، خاوه‌ن عه‌زیمه‌ت و بڕیارده‌رو راو هۆش و ژیری و ئازایه‌تی بوو، زوڵم و داپۆلسینیشی هه‌بوو، له ساڵی (158)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووجه‌عفه‌ری طه‌حاوی ئه‌زدی میسری حه‌نه‌فی:
پێشه‌وا ئه‌بو جه‌عفه‌ر ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی سه‌لامه كوڕ‌ی سه‌له‌مه‌ی ئه‌زدی حیجری ته‌حاوی، پاڵدراو بۆ لای ته‌حا، دێیه‌كه له دێكانی صه‌عید له میسر، له ساڵی (239)ك له دایك بووه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (321)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووحه‌نیفه:
نوعمانی كوڕ‌ی ثابتی كوفی، پێشه‌وای به ناوبانگ، له‌و پێشه‌وایانه‌یه كه شوێنه‌كه‌وته‌ی هه‌ن، مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وی حه‌نه‌فی بۆ لای ئه‌و وه‌پاڵ ئه‌درێ، له ساڵی (80)ك له دایك بووه‌و له ساڵی (150) وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووحامیدی غه‌زالی:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د ئه‌بو حامدی طوسی غه‌زالی، له زیره‌ك و هۆشمه‌نده‌كان بوو، گرنگی داوه به زانیاری كه‌لام، پاشان وازی لێ هێنا و بیروباوه‌ڕی سۆفیگه‌ری وه‌رگرت، وتراوه له پاشاندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كتاب و سوننه‌ت، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (505)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووسه‌عیدی خودری:
سه‌عدی كوڕ‌ی مالك كوڕ‌ی سنان كوڕ‌ی عبیدی ئه‌نصاری، خۆی و باوكی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بوون، له ساڵی (63)ك له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-27-2012 01:06 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ێ)3
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ێ)3
ئه‌بووعوبه‌ید قاسم كوڕ‌ی سه‌لام:
ئه‌بووعوبه‌ید قاسم كوڕ‌ی سه‌لامی به‌غدادییە. یه‌كێك له پێشه‌وایانی زمان، فیقهـ، فه‌رموودە، قور‌ئان و هه‌واڵ و ڕۆژانی خه‌ڵك (أخبار و أيام الناس)، چه‌نده‌ها دانراوی به‌ناوبانگی هه‌یه كه له‌نێو خه‌ڵكیدا بڵاون؛ ته‌نانه‌ت وتراوه كه ئیمامی ئه‌حمه‌د كتێبه‌كه‌ی (الغریب)ی به ده‌سته‌كانی ئه‌و نووسیوه‌ته‌وه. له‌ساڵی (٢٢٤)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت-.
ئه‌بی هوره‌یره:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز، حافزی هاوه‌ڵان و گێڕه‌ره‌وه‌ی(راوی) ئیسلام، عبدالرحمن كوڕ‌ی صه‌خر، له سه‌ر ناوكه‌ی تا چه‌نده‌ها قسه‌و ڕا جیاوازی هه‌یه، له ساڵی (57) وتراویشه (58) وتراویشه (59) كۆچی له ته‌مه‌نی حه‌فتاو هه‌شت ساڵیدا وه‌فاتی كردووه.
ئه‌حمه‌دی كوڕ‌ی حه‌نبه‌ل:
پێشه‌وای شاره‌زاو حافز‌و موجته‌هید ئه‌حمه‌دی كوڕ‌ی موحه‌ممه‌دی كوڕ‌ی هیلاله، پاشكره‌كه‌ی ئه‌بو عبدالله‌ی شه‌یبانیه، پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، له ساڵی (٢٤١) كۆچی وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
ئه‌رسۆزه‌كسی:
یه‌كێكه له سێ كه‌نیسه سه‌ره‌كیه‌كانی ئایینی نه‌سرانی، له ساڵی (1054)ز به شێوه‌یه‌ی كۆتایی و ته‌واو له كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی جیابۆوه، دان به ده‌سه‌ڵاتی بابای ڕۆما نانێت و باوه‌ڕی وایه كه ڕۆحی پیرۆز (الروح القدس) ته‌نها له باوكه‌وه هه‌ڵقوڵاوه‌و هاتووه.
ئه‌رستۆ:
ئه‌رستۆ: وه پێشی ئه‌وترێ
ئه‌رسطوطالیس، پێشگری مامۆستای یه‌كه‌می پێدراوه، فه‌یله‌سوفێكی یۆنانیه، له استاغیر له مه‌كدۆنیا له دایك بووه، قوتابی ئه‌فلاتۆن بووه، مامۆستا‌و هاوڕێی ئه‌سكه‌نده‌ر بووه، دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی مه‌شائیه له منطق‌دا.
ئه‌سۆشییه‌یتد پرێس:
(Associated Press) یاخود (AP)، ئاژانسێکی ده‌نگوباسی ئه‌مریکایییه که بانگه‌شه ده‌کات کۆنترین و فراوانترین ئاژانسی جیهانه.
ئه‌سطه‌نبوڵ:
بیزه‌نته‌ی كۆنه، قسته‌نتینی گه‌وره له سالی (324)ك سه‌رله‌نوێ دروستی كردۆته‌وه، وه ناوی نا قوسته‌نتینیه، پایته‌ختی سیاسی و ئاینی ئیمبراتۆریه‌تی بیزه‌نتی بووه، محمد الفاتح له ساڵی (1453)ز ڕزگاری كرد، ئیتر بووه جێی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی، وه ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ئاسیتانه‌و پاشانیش بووه به ئه‌سطه‌نبوڵ.
ئه‌شكه‌وتی حراء:
ئه‌شكه‌وتێكی بچووكه ئه‌كه‌وێته شاخی حراء له مه‌ككه، ئه‌و ئه‌شكه‌وتۆكه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی خواپه‌رستی تیدا ده‌كرد، وه ئه‌و كێوه ئێسته به كێوی نوور ناو ده‌برێت.
ئه‌شعه‌ریی:
تاقم و كۆمه‌ڵێكی كه‌لامی ئیسلامین. پاڵ ده‌درێنه لای ئه‌بووحه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری، كه له كۆتاییی ته‌مه‌نیدا گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر په‌یڕه‌وی سه‌له‌ف. سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنیش لای ئه‌مانه كیتاب و سوننه‌یه له‌سه‌ر خوازیاریی بنه‌ماكانی زانیاریی كه‌لام و له بیرباوه‌ڕیان جێگیركردنی هه‌موو ناوه‌كان و هه‌ندێك له سیفه‌ته‌كان (حه‌وت سیفه‌ته‌كه).
ئه‌شعه‌رییه‌كان:

ئه‌عمه‌ش:
سوله‌یمانی كوڕ‌ی ئه‌سه‌دی كاهیلی ئه‌عمه‌ش، ئه‌بو محمدی كوفی، فه‌رمووده‌ناس حافزی قور‌ئان خوێن، له ساڵی (61) كۆچی له دایك بووه، وه له ساڵی (147) یان (148) وه‌فاتی كردووه.
ئوم حه‌بیبه:
دایكی ئیمانداران ڕه‌مله‌ی كچی ئه‌بی سوفیان كوڕ‌ی سه‌خر كوڕ‌ی حه‌رب كوڕ‌ی ئومه‌ییه كوڕ‌ی عبد شمس كوڕ‌ی عبدمناف كوڕ‌ی قصی، ئوم حه‌بیبه‌ی قوڕه‌یشی ئومه‌وی، خێزانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، هه‌ر له كۆنه‌وه له مه‌ككه موسڵمان ببوو، وه له گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا عبدالله كوڕ‌ی جه‌حش كۆچی كرد بۆ حه‌به‌شه، وه عبدالله له‌وێ مرد، ئه‌و له حه‌به‌شه بوو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ماره‌ی كرد، عوسمانی كوڕ‌ی عه‌ففان لێی ماره بڕی، وتراویشه كه: خالیدی كوڕ‌ی سه‌عید كوڕ‌ی عاس لێی ماڕه بڕیوه، وه ماره‌ییه‌كه‌ی نه‌جاشی داویه‌تی كه چوارسه‌د دینار بووه، وه شه‌رحه‌بیلی كوڕ‌ی هێناویه‌تی بۆ مه‌دینه، له ساڵی (44)ك وه‌فاتی كردووه.
ئوحود:
كێوێكه نزیكه‌ی میلێك دووره له مه‌دینه‌وه له ڕووی سه‌رویه‌وه، غه‌زوه‌ی ئوحود له‌وێدا ڕویدا.
ئوستورالیا:
كیشوه‌رێكه ئه‌كه‌وێته نیوه‌ی گۆی زه‌وی، له نێوان هه‌ردوو زه‌ریای ئارام و هیندی.
ئیلحاد:
ئیلحادو بێ باوه‌ڕی ڕێڕه‌وێكی فه‌لسه‌فیه له سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی عه‌ده‌می دامه‌زراوه كه بنه‌ماكه‌ی ئنكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوونه به خوای په‌روه‌ردگار سبحانه‌وتعالی، مولحید‌و بێ باوه‌ڕه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه بوونه‌وه‌ر به بێ دروستكه‌ر هاتۆته بوون، وه مادده هه‌ر بوو هه‌تا هه‌تایه، وه له یه‌ك كاتا دروستكه‌رو دروستكراویشه، وه زۆرێك له وڵاته‌كانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌ناڵێنن به ده‌ست ڕه‌وت و ڕێبازی ئیلحادیه‌وه كه شیوعیه‌تی ڕووخاو عیلمانیه‌تی فێڵاوی تیانا به‌رجه‌سته‌ی كردووه.
ئیمامی چاوه‌ڕوانكراو:
ئه‌بو القاسم موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری كوڕ‌ی عه‌لی الهادی كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د الجواد كوڕ‌ی عه‌لی الرِضا كوڕ‌ی مووسای كاظم كوڕ‌ی جه‌عفه‌ری الصادق كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د الباقر كوڕ‌ی عه‌لی زین العابدین كوڕ‌ی حوسه‌ین كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌بی تالیب، كۆتاییینی دوانزه ئیمامه‌كانی شیعه‌ی دوازده ئیمامیه، ناوی ئه‌به‌ن به به‌ڵگه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو خاوه‌نی سه‌رداب، شیعه لافی ئه‌وه لێ ئه‌ده‌ن كه له سامراء له دایك بووه، وه كاتێك ته‌مه‌نی پێنج ساڵان بووه باوكی مردووه، جا كاتێك ته‌مه‌نی گه‌شتۆته ده یان یازده ساڵان چۆته سه‌ردابێكه‌وه له ماڵی باوكی‌دا له ساڵی (265)ك یان (257)ك وه ڕۆژێك له ڕۆژان دێته ده‌ره‌وه.
ئیمامی ئه‌حمه‌د:
پێشه‌وای شاره‌زا و حافز و موجته‌هید ئه‌حمه‌دی كوڕ‌ی موحه‌ممه‌دی كوڕ‌ی هیلالی شه‌یبانییه، کونیەی ئه‌بوو عەبدوڵڵا‌یە، پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه سەرمەزهەبە بڵاوەکانی ئەهلی سوننەت، له ساڵی (٢٤١) كۆچی وه‌فاتی كردووه -ڕه‌حمه‌تی خوای لەسەر بێت-.
ئیمامی غه‌زالی:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د ئه‌بو حامدی طوسی غه‌زالی، له زیره‌ك و هۆشمه‌نده‌كان بوو، گرنگی داوه به زانیاری كه‌لام، پاشان وازی لێ هێنا و بیروباوه‌ڕی سۆفیگه‌ری وه‌رگرت، وتراوه له پاشاندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كتاب و سوننه‌ت، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (505)ك وه‌فاتی كردووه
ئینگلس:
فریدریك ئینگلس، فه‌یله‌سووفێكی كومه‌ڵناسییه، بانگه‌شه‌ی ئیشتراكی كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه.
|
behnam5555 |
04-27-2012 01:10 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ێ)4
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ێ)4
ئیبن فه‌وره‌ك:
پێشه‌وای موته‌كه‌لیم ئه‌بو به‌كر موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی حه‌سه‌ن كوڕ‌ی فه‌وره‌كی ئه‌سبه‌هانی، ده‌وترێ: كه مردووه، وه ده‌شوترێ: مه‌حمودی كوڕ‌ی سیكتیكین كوشتویه‌تی.
ئیبن فارض:
ئه‌بو حه‌فص عه‌مری كوڕ‌ی ئه‌بی ا‌لحسین، له بنچینه‌دا خه‌ڵكی حه‌مایه، له میسر له‌دایك بووه، له‌ساڵی (632)ك مردووه.
ئیبن قه‌یم:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی ئه‌بی به‌كر كوڕ‌ی ئه‌یوب كوڕ‌ی سه‌عدی زه‌رعی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی-شمس ا‌لدین أبو عبدالله- فه‌قیهو شاره‌زا، ئوصولی، موجته‌هید، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (751)ك كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ئیبن كه‌ثیر:
ئیسماعیلی كوڕ‌ی عه‌مری كوڕ‌ی كه‌ثیری قه‌یسی دیمه‌شقیه-عماد ا‌لدین ابو الفداء- به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (٧٠١) كۆچی له دایك بووه‌و له ساڵی (٧٧٤) مردووه.
ئیبن كه‌سیر:
ئیسماعیلی كوڕ‌ی عه‌مری كوڕ‌ی كه‌سیری قه‌یسی دیمه‌شقی -عماد ا‌لدین ابو الفداء- له ساڵی (701)ك له دایك بووه و له ساڵی (774) وه‌فاتی كردووه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ.
ئیبن مه‌سعوود:
عبدالله كوڕ‌ی مه‌سعود كوڕ‌ی غافل كوڕ‌ی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه
ئیبن مه‌سعود:
عبدالله كوڕ‌ی مه‌سعود كوڕ‌ی غافل كوڕ‌ی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه.
ئیبن و قه‌یم:
موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی ئه‌بی به‌كر كوڕ‌ی ئه‌یوب كوڕ‌ی سه‌عدی زه‌رعی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی-شمس ا‌لدین أبو عبدالله- فه‌قیهو شاره‌زا، ئوصولی، موجته‌هید، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (751)ك كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ئیبن ڕه‌جه‌ب:
(الحافظ عبدالرحمن) كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی ڕه‌جه‌بی به‌غدادی، پاشان نیشته‌جێی دیمه‌شق، حه‌نبه‌لی مه‌زهه‌ب، بیروباوه‌ڕو ڕێگه‌و په‌یڕه‌وو سه‌له‌فی، له ساڵی (736)ك له دایك بووه، وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (795)ك وه‌فاتی كردووه.
ئیبن ئه‌بیلعیز:
عه‌لی كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی صالح ئه‌بو لحه‌سه‌نی ئه‌زره‌عی دیمه‌شقی حه‌نه‌فی، ناسراو به ابن أبي العز، له‌ساڵی (731)ز له دایك بووه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ساڵی (792)ز وه‌فاتی كردووه
ئیبن ئیسحاق:
محمدی كوڕ‌ی ئیسحاقی كوڕ‌ی یه‌ساری كوڕ‌ی خیاری مه‌دینه‌ییه، ئه‌بو به‌كری مه‌طلبی، خاوه‌نی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر، له ساڵی (١٥١) كۆچی مردووه.
ئیبن به‌تته:
ئیبن به‌تته (إبن بطة): پێشه‌وا (ئه‌بووعەبوڵڵا عوبەیدوڵڵا كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی حه‌مدانی عه‌كبه‌ری)یە. شاره‌زا و فه‌قیهی حه‌نبه‌لیی ناسراو، زانا و شاره‌زای فه‌رمووده، له‌وانه‌یه كه له سوننه‌ت و بیروباوه‌ڕدا (السنة و الأعتقاد) نووسراوی هه‌یه؛ له كتێبه‌كانی (الإبانة في أصول الديانة)یە. ئیمامی بەغەوی یەکێك لە مامۆستاکانی بووە. ئیبن بەتتە -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌ساڵی (٣٨٧)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ئیبن بەتووتە:
ناوی (محمد بن عبد الله بن محمد الطنجي)یە و بە ئیبن بەتووتە ناسراوە (لەدایكبوون ٢٤ی شوباتی ١٣٠٤ی زایینی - کۆچی‌دوایی ١٣٧٧ی زایینی بەرامبەر بە ٧٠٣-٧٧٩ی كۆچی). گەشتیار، مێژوونووس، قازی و زانای مەغریبی کە نازناوی میری گەشتیارانی موسڵمانی پێدراوە.
ئیبن ته‌یمیه:
شێخی ئیسلام ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی عبدالحلیم كوڕ‌ی عبدالسلام كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی الخضر كوڕ‌ی ته‌یمیه‌ی حه‌ڕانی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی تقی ا‌لدین ابو العباس، فه‌رمووده ناس،حافز، شاره‌زاو فه‌قیه، له ناوبه‌ری بیدعه، ڕاڤه‌كه‌ری قور‌ئان، له ساڵی (661) كۆچی له دایك بووه،به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (728) وه‌فاتی كردووه.
ئیبن جه‌ریر:
پێشه‌وای مێژوو ناس زانای حافظ محمد كوڕ‌ی جه‌ریری كوڕ‌ی یه‌زیدی ته‌به‌ریه، له آمل‌ی طبرستان له دایك بووه‌و له به‌غداد نیشته‌جێ بووه تا هه‌ر له‌وێ مردووه له ساڵی (٣١٠) كۆچی.
ئیبن حه‌زم:
پێشه‌وای زاهری عه‌لی كوڕ‌ی ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی سه‌عید كوڕ‌ی حه‌زم، ئه‌نده‌لوسی قورتوبی، زانای ئه‌نده‌لوس بوو له سه‌رده‌می خۆیدا، یه‌كێكه له پێشه‌وایانی ئیسلام، له سه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وان بوو، كۆتا پله‌ی زیره‌كی و ژیریی و وریایی و بیرتیژی بوو، علیم و زانستی به كتاب و سوننه‌ت زۆر به‌رفراوان بوو، هه‌روه‌ها به مه‌زاهب و ڕێگه‌و بیروباوه‌ڕو ئایینه‌كان، هه‌روه‌ها له ئاداب و زمانی عه‌ره‌بیدا، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئاواره كرا‌و له ساڵی (654)ك به ئاواره‌یی مرد.
ئیبن حجر:
ابو الفضل، شهاب ا‌لدین ئه‌حمه‌د كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی محمدی كه‌تانی عه‌سقه‌لانیه، فه‌رمووده‌ناسی مێژوونسی ئه‌دیب، خاوه‌نی چه‌نده‌ها نوسراوه، له سالی (822)ك وه‌فاتی كردووه.
ئیبن سه‌بعین:
عبدالحق كوڕ‌ی ئیبراهیم كوڕ‌ی موحه‌ممه‌د كوڕ‌ی نه‌سر كوڕ‌ی سه‌بعینی مرسی ڕه‌قوطییه، له‌ساڵی (614)ك له‌دایك بووه، سه‌رقاڵی فه‌لسه‌فه بووه‌و له‌ویشه‌وه قسه‌و بیرۆكه‌ی (وحدة الوجود)ی بۆ دروست بووه، له مه‌ككه ماوه‌ته‌وه‌و وه‌ك لێی ده‌گێڕنه‌وه هه‌ندێ جار به ئومێدی ئه‌وه‌ی چۆن وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ ئه‌میش بێت چۆته ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء و ماوه‌ته‌وه تێایدا، ئه‌میش له‌سه‌ر ئه‌و بیرباوه‌ڕه‌ی كه ده‌یگوت وه‌حی شتێكی به‌ده‌ستهاتوو-مكتسب-ه‌و هه‌موو كه‌س هه‌وڵی بۆ بدات ده‌توانێت به ده‌ستی بێنێت، وه وه‌حی فه‌یزێكی ده‌ڕژێته سه‌ر عه‌قڵ و ژیری كاتێك پاك و بێگه‌رد ده‌بێت، چه‌نده‌ها شتی گه‌وره‌ی له قسه‌و كرده‌وه‌دا لێ نه‌قڵ كراوه، له‌ساڵی (669)ك مردووه.
ئیبن سینا:
فه‌یله‌سووف، ئه‌بو عه‌لی، ئه‌لحوسه‌ین كوڕ‌ی عبدالله كوڕ‌ی الحوسه‌ین كوڕ‌ی عه‌لی كوڕ‌ی سینا، به‌ڵخی پاشان بوخاری، خاوه‌نی دانرا له پزیشكایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتیق، له‌وانه بوو كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌سه‌لاتداری عوبه‌یدی ئه‌كرد، له قه‌رامیته باتنییه‌كانه له‌وانه‌ی كه به بێباوه‌ڕی و ئیلحاد ناسراون، له‌ساڵی (428)ك مردووه.
|
اکنون ساعت 10:40 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)