- -
محمد ماملي
(
http://p30city.net/showthread.php?t=16901)
behnam5555 |
11-18-2009 06:59 PM |
محمد ماملي
محمد ماملی
استاد گرانمايه موسيقی كردی
ارج نهادن و پاس داشت از خدمات نخبگان شعر‌و ادب و هنر رسم رايج و سنت ديرينه تمام جوامع بشري مي‌باشد. و از همين رهگذر است که دوست تر ميداريم هيمن وهه ژار و....و همه ديگران را.
در عصر مدرنيته که تمامي جوامع بشري از انواع ارتباطات و رسانه ها متاثر شده اند و ابعاد جهان به اندازه فاصله هر كس از دستگاه رايانه و اينترنتش فشرده شده است.فراموش نمودن نخبه اي و يا هنرمندي هيچ توجيه موجهي بر نميدارد و گردش ايام قادر نيست غبار روزگار را بر چهره دلپذير هيچ انديشه ورز و هنرمندي بپاشد. و مصداق از "دل برود هر آنچه از ديده برفت "را عينيت بخشد و بي ترديد هنرمندان راستين و نخبگان والا در جايگاه خويش قرار مي‌گيرند که بايد هم چنين باشد.
در اواخر قرن نوزدهم و اوايل قرن بيستم در يکي از شبهايي که ميرزا عبدالرحيم وفايي مهابادي عارف و شاعر و آهنگساز نامور کنار پنجره گشوده منزلش واقع در چها رراه آزادي پشت خودکفايي فعلي به نظاره ايستاده بود ناگه صداي دلنشين "سعيد ماملي" ابوي محمد ماملي و دوستان خوش صدايش "قاقي" و "عابد" که معروف خاص و عام بودند او را به خود آورد . عبا را بر دوش انداخت و با جذبه و کشش صدا ، سر از کوچه خرِی « خيابان استاد مجدي فعلي» درآورد. آ ن سه خوشخوان با ديدن وفايي به احترامش دم فرو بستند و به سوي کوچه باغي در آن حوالي پيچيدند و وفايي به دنبالشان رفت تا به آنان رسيد وگفت:
فرزندم سعيد اين آوازها چيست ميخواني؟ او را به خود آورد و جانش را با آهنگها و اشعار عرفاني سيراب نمود که آهنگهاي "زولف وروخسار" "لة باخان ئاة و ناته دی" گا ده سووتيم گا ده گريم"و... يادگار آن دوران مي‌باشند. بعد از آن واقعه سعيد ماملي که خود مريد شيوخ گيلانيزاده بود با اجراي اين آهنگهاي عرفاني خانقاه شمزينان را دو چندان رونق بخشيد واين سنتي براي خانواده ماملي گرديد. محمد ماملي ميراث دار راستين اين سنت بود. او با جاذبه صداي گرمش آهنگهاي وفايي را زيبايي و شمايلي ديگر بخشيد. ديگر برادران خوش صداي وي نيز براين راه پوييده اند و هم اکنون فرزندان کاک محمد عهده دار ادامه اين مسيرند.
محمد ماملي در زمينه هاي موسيقي عرفاني فولکلوري و اجراي ساخته هايي از خود و آهنگهايي برگرفته از فارسي و ترکي کار کرده است.آهنگهاي فولکلوري را که از مناطق مامش، پيران، منگور و ... ميگرفت در اجرايشان شيوه خاص خويش را چنان به کار مي‌برد که زيبايي و تاثير آهنگها را صد چندان مينمود در اين مورد داراي سبک وسياق مخصوص به خود بود و هنگام استفاده از آهنگهاي ترکي و فارسي چنان عجين هنرمند مي‌شدند که در باز اجراي آنان تشخيص ريشه واقعي آهنگها بسيار دشوار و غير ممکن ميگرديد. محمد ماملي موسيقي و آواز خواندن را از کودکي پيش پدرش سعيد ماملي و در جواني نزد برادر بزرگترش حسين ماملي آموخته و در اجراي آن مهارت خاص داشت. محمد ماملي پرورده حال و هواي 1324 بود ودر آن اوان با ماموستا هژار وهيمن همدم گشته و بعدا از اشعار زيباي اين بزرگان به‌ره ها برد.
آهنگهاي "لايه لايه" و "ئه خته ر" و"کوردم ئه من" يادگار آن دوران مي‌باشند.
محمد ماملي آوازه خوان مردمش بود و در مردمداري و مردم دوستي کم نظير بود همين ارتباط معنوي با مردم موجب مي‌شد که در رفع بسياري از اختلافات مردم نقش داشته باشد.به همين علت است که مردم خاطراتشان از محمد ماملي در زمينه هاي هنري، سياسي، اجتماعي حتي بيشتر از ما افراد خانواده اش مي‌باشد.به راستي اگر فرد کم سن وسالي در نوشته اي در باره عملکرد او در زمينه موسيقي و يا سياست و غير اظهار نظري بنمايد و بر واقعيت امر منطبق نباشد، ناشي از عدم آگاهي و شناختش از زندگاني هنرمند بوده است. اومیگوید:
من در فاصله سالهاي 44 -1342 که نوجواني بودم هنگام پذيرايي از مهمانان بحثهاي دا‌غ سياسي آنها را ميشنيدم و از اينکه در چنين محافلي حضور داشتم برخود ميباليدم ونسبت به همسالان خود احساس برتري و فضيلت ميکردم. وقتي در سال 1346 پدرم دستگير و به مدت هفت ماه توسط رژيم شاه زنداني گرديد بعد از آزادي از زندان فهميدم که جرم او کمک به مبارزين عليه نظام ستم شاهي و ارتباط با سليمان معيني و جريانهاي سياسي آن زمان بود.
هرگز نميرد آن که دلش زنده گشت به عشق ثبـت است بـــر جـــريــده عــالـم دوام مـا
فرنگیس کاویان
|
behnam5555 |
12-01-2009 12:41 AM |
تاوێک ده‌گه‌ڵ ماملێ
ئه و وتوویژه پیش وه فاتی کاک مه حه مد روی داوه
هێلا شلوومبێرگێر (Hella Schlumberger) له ئاڵمانییه‌وه
ماملێ چوارمه‌شقی، قیت و مه‌غروور له به‌رامبه‌رم دانیشتووه، ئه‌منیش خه‌ریكم په‌یتا په‌یتا هه‌موو چه‌شنه دانیشتنێكی سه‌ر عه‌رزی به‌تاقیده‌كه‌مه‌وه. ڕیشووه ڕه‌شه‌كانی پێچه بۆره گوڵداره‌كه‌ی له لاوه به‌ره‌و ڕوخساری ڕاده‌ژێن. چاوه‌كانی له پشت چاویلكه كه‌یه‌وه ده‌دره‌وشێنه‌وه، هه‌تا بڵێی ئینسانێكی به ڕێز و حورمه‌ته.
هێلا شلوومبێرگێر: خه‌ڵكی مه‌هابادێی، محه‌ممه‌د؟
ماملێ: به‌ڵێ، ئه‌من په‌نجاوچوار ساڵ له‌وه‌ی پێش له گه‌ڕه‌كی هه‌رمه‌نییانی مه‌هابادێ له دایک بووم(1). ئه‌وده‌م زۆر ماڵی هه‌رمه‌نی لێره بوون، ئێستا تاق و لۆق نه‌بێ نه‌ماون. بابم نه‌خوێنده‌وار بوو و له نێو بازاڕی دوكانێكی چكۆڵه‌ی خوری فرۆشتنی هه‌بوو. ئێمه شه‌ش كوڕ و كچێک بووین. زۆر كه‌ممان دراو هه‌بوو. ئه‌گه‌ر برینجمان بۆ ساز كرابا جێژنه‌مان بوو.
هێلا شلوومبێرگێر: كێ فێره گۆرانیگوتنی كردی؟
ماملێ: بابم. هه‌ر به گشتی تایفه‌ی ئێمه تایفه‌ی گۆرانیبێژانه. بابم زۆربه‌ی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه ئه‌منیش ده‌یانڵێم، بۆخۆی دایناون و ئاهه‌نگی خستوونه سه‌ر. نه‌یتوانیوه سازێک لێ‌بدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی سازژه‌نی خۆی هه‌بووه. ئه‌و له هه‌موو گۆرانییه‌كی زیاتر حه‌زی له گۆرانی ئایینی و دڵداری بوو.
هێلا شلوومبێرگێر: نێوه‌رۆكی گۆرانییه دڵدارییه‌كان چبوو؟ ماملێ: نیزیكه‌ی ته‌واوی گۆرانییه دڵدارییه‌كانمان له سه‌ر كچێكی جوان و جحێڵ ساغبوونه‌وه كه كوڕه جحێڵه‌كه نایگاتێ.
هێلا شلوومبێرگێر: چۆن جوانیی كچه كورده‌كان به گۆرانی باس ده‌كرێ؟
ماملێ: ته‌واوی ئازای له‌شی، بێجگه له عه‌وڕه‌تی، به وێنه‌یه‌ک ده‌شوبهێنرێ و به گۆرانی پێیهه‌ڵده‌گوترێ. چاوه‌كان ئه‌ستێره‌ن، لێوه‌كان سندووقی چكۆڵه‌ی زێڕین- زاری گه‌وره لێره په‌سند نییه- ، ددانه‌كان مروارین، ڕه‌نگی گه‌ردن به به‌فری تازه‌كه‌وتووی كوێستانان ده‌شوبهێنین، پرچه‌كان به شه‌وانی زستان- ڕه‌ش و درێژ- ، كوڵمه‌كان به سووره‌گوڵی كێوی، سینگ به باغێكی جوان، كه حه‌ز ده‌كه‌ین لیمۆی لێبكه‌ینه‌وه. له به‌ندێک دا بۆ وێنه ده‌گوترێ: "مه‌مكوژه تۆ گه‌ردنی خۆت ڕوو له زولفان ده‌رخه‌وه / ئه‌ی ستاره‌ی سوبحده‌م ئه‌وشۆكه زووتر ده‌ركه‌وه"[شێعری "وه‌فایی"یه. - وه‌رگێڕ-]. ژنان له گۆرانییه‌كانماندا زۆرتر وه‌ک "جنسی ناسک" دیاریده‌كرێن.
هێلا شلوومبێرگێر: جوانیی پیاوانیش ده گۆرانیدا باس ده‌كرێ؟
ماملێ: نه‌خێر. به غیره‌تیان، چه‌كه‌كانیان، جلوبه‌رگیان هه‌ڵده‌گوترێ، به‌ڵام باسی جوانی و موحیبه‌تیان ناكرێ.
هێلا شلوومبێرگێر: جا ژنن كه به پیاوه‌كان هه‌ڵده‌ڵێن، یان بۆخۆیان به خۆیان هه‌ڵده‌ڵێن؟
ماملێ: ژنیش هه‌ن كه شێعر و گۆرانی به سه‌ر پیاواندا هه‌ڵده‌ڵێن، به‌ڵام له ڕوویان هه‌ڵنایه به ئاشكرا له نێو خه‌ڵكی ده‌ریبڕن. له ده‌وروبه‌ری ئێره دێهاتمان هه‌ن كه دیمه‌نی ئاوایان لێده‌بینرێ: كوڕێكی جحێڵ به ته‌نێ به كۆڵانی دێی دا دێته خوارێ، كچێكی جحێڵ، ئه‌ویش به ته‌نێ، به‌ره‌و پیری دێ و به گۆرانی به كوڕه‌ی هه‌ڵده‌ڵێ، به‌و شێوه‌یه به كوڕه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه حه‌زی لێده‌كا. یان له نێو مه‌نگوڕان، نه‌ک هه‌ر پێش زه‌ماوه‌ند، وه‌كی دیش دڵداریی به ئاشكرا ئازاده، بۆیه ئه‌وان ئاوا جوان و باڵابه‌رز و به‌هێزن.
هێلا شلوومبێرگێر: گۆرانی واش هه‌ن كه تێیاندا به ژنێک هه‌ڵبگوترێ كه جوان و ناسک نه‌بێ؟
ماملێ: به‌ڵێ، بۆ وێنه گۆرانییه‌ک له سه‌ر ئایشێ شێزاد كه له جه‌نگه‌ی برسێتی و گرانییه گه‌وره‌كه‌ی شێست و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دا، كه نیوه‌ی خه‌ڵكی مه‌هابادێ تێداچوون، بۆ هه‌ژاران له بازاڕی سواڵی نانی ده‌كرد. به‌و شێوه‌یه دوو مانگی زستانێ نانی دا به هه‌ژاران، هه‌تا به‌فر چۆوه و خه‌ڵک له كێوان دیسان شتێكیان بۆ خواردن وه‌ده‌ست كه‌وت.
هێلا شلوومبێرگێر: ئه‌دی ئه‌و ده‌مه‌ی كه ئه‌تۆ لاو و ئاشق بووی چۆن بوو؟
ماملێ: سه‌رده‌می ئێمه ئاوا بوو: ئێمه هه‌میشه به ده‌وری ماڵه كچه‌یدا ده‌خولاینه‌وه. جاری وابوو شه‌ش مانگی ده‌خایاند هه‌تا ده‌مانتوانی بۆ یه‌كه‌مجار ڕووی كچه‌ی ببینین. جا ئه‌گه‌ر ئه‌ویش حه‌زی له ئێمه كردبا دیارییه‌كی بۆ ده‌ناردین، زۆر جاران سێوێكی سووری بۆنخۆش بوو.
هێلا شلوومبێرگێر: ئه‌تۆ كه‌نگێ یه‌كه‌م سێوی سوورت وه‌رگرت؟
ماملێ: له ته‌مه‌نی بیست، بیست و یه‌ک ساڵیدا.
[ژنی ماملێ‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌یدا ده‌گه‌ڵمان دانیشتووه و به وردی گوێی هه‌ڵخستووه، ڕوخساری به پێكه‌نین گنجی تێده‌كه‌وێ و لاتاوێكی داوێ: "وه‌ک ئه‌من ده‌تناسم، ده‌بێ هه‌شت ساڵت بووبێ!"، ماملێش زه‌رده‌ی دێتێ و ده‌ڵێ: "دوایه بۆیه هێنده‌م سێ‌و ده‌درایه چونكه به ئاشكرا گۆرانیم ده‌گوت. جاری واشبوو ماچێكیان ده‌دامێ، له پاشان وه‌ک شای شاییم به خۆم بوو."]
هێلا شلوومبێرگێر: ئه‌دی ئه‌نگۆ چتان ده‌دا به كچه‌كان؟
ماملێ: زۆرتر سابوون، عه‌تر یان ئاوێنه‌یه‌ک.
هێلا شلوومبێرگێر: بۆچی ئاوێنه؟
ماملێ: تیشک و ئاوێنه بۆ ئێمه نیشانه‌ی چاكی و پاكین. بۆیه له زه‌ماوه‌ندیشدا ئاوێنه له پێش بووكێ ڕاده‌گیرێ. جاری وایه ماڵه بووكێ ئاردی به سه‌ر بووكێ داده‌كه‌ن، هه‌تا منداڵی زۆر بێ.
هێلا شلوومبێرگێر: له زه‌ماوه‌ندی "بادام(2)"ێ شیرنیات و پووڵیان به‌سه‌ر بووكێ وه‌رده‌كرد.
ماملێ: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه بووک وه‌ک شه‌كری شیرن بێ، به پووڵه‌كه‌ش ماڵه بووكێ ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نن كه له پێناو كچه‌كه‌یاندا له هیچ خه‌رج و زه‌حمه‌تێک ناسڵه‌مێنه‌وه. دیتت كه‌ڵه‌بابێكیان به سه‌ر بووكێ دا هه‌ڵاویشت؟ - وه‌بیرم نایه.
- ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی بوو كه ئاره‌زوویانه یه‌كه‌م منداڵ كوڕ بێ. وام چاو لێ مه‌كه! ئه‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئایینه‌وه نییه. بۆیه‌یه كه له دێهاتی كاره قورسه‌كان به ده‌ست پیاوانه‌وه باشتر به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌وجار له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئێمه كورده‌كان پیاومان ده‌وێ بۆ خه‌بات له پێناوی ڕزگاركردنی كوردستاندا.
[ لێره دا دیمه‌نێكم دێته‌وه به‌ر چاو كه شه‌ش مانگ له‌وه‌ی پێش له مه‌هابادێ، له ماڵه برایه‌كی محه‌ممه‌دی ماملێ، دیتم: براكه‌ی له كن ژن و كوڕه‌كانی له سه‌ر فه‌ڕشێ چۆكی دادا و له‌به‌ر خوڵای پاڕاوه كه كوڕه‌كانی وه‌ک قوربانیی بۆ كوردستان لێ قه‌بووڵ بكا. كه‌سیش قسه‌ی ده قسه‌یدا نه‌كرد، به پێچه‌وانه‌وه، ژن و كوڕه‌كان پێیان شانازی بوو.
ماملێ ده‌ست به سه‌ر كچه چكۆڵه‌كه‌ی دادێنێ و به ئاشكرا ده‌ڵێ: "به‌ڵام ئه‌من كچه‌كانم زۆر له كوڕه‌كانم خۆشتر ده‌وێن."]
هێلا شلوومبێرگێر: هیچ كایه‌یه‌ک هه‌یه كه تایبه‌ت به كوردان بێ و ئه‌نگۆ له ڕابردوو دا له مه‌هاباد كردبێتان؟
ماملێ: به‌ڵێ، كایه‌ی میرمیرێن، كایه‌یه‌كی یه‌كجار سیاسییه.
هێلا شلوومبێرگێر: كایه‌یه‌كی سیاسییه؟
ماملێ: كایه‌یه‌ک كه به‌رده‌وام له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرا، ئه‌و كایه‌یه‌ش دوا جار دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیی لێره به‌ڕێوه چووه. "میر" یانی حاكم و سه‌ردار. حاكمێكی ڕاسته‌قینه بۆ كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام میری گه‌مه ده نێو خۆماندا هه‌ڵده‌بژێردرا. ئه‌و میره ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی دیاری ده‌كرد، وه‌زیر و ویشكه‌ڕنی هه‌بوو، به هه‌موویان هه‌وڵیان ده‌دا وه‌پێكه‌نینی خه‌ن. ئه‌گه‌ر میر پێكه‌نیبا، كایه‌كه ته‌واو ده‌بوو. ئه‌من قه‌ت میرێكم نه‌دی پێبكه‌نێ. دوایین میر، سه‌دیقی سیاسه‌ری، له گه‌ڕه‌كی مه دا ده‌ژی، چه‌ند ماڵ ئه‌ولاتر، ئه‌و له‌و ده‌مێوه هێشتا هه‌ر پێنه‌كه‌نیوه. میرمیرێن گه‌مه‌ی منداڵان نییه، له هه‌موو دێهاته‌كان ده‌یكه‌ن و چه‌ند شه‌و و ڕۆژان ده‌خایه‌نێ. زۆر جاران ده‌و ده‌مه‌یدا ده‌ست پێده‌كا كه كوردێک زیندانی ده‌كرێ. ڕه‌خنه ده‌ربڕینێكه، وه‌ک دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیكه، دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندیی تارانێ، وایه. میری گه‌مه‌ی ئێمه میری ڕاسته‌قینه‌ی، كه به بێ قانوون و به ئه‌وپه‌ڕی دڕندهیییهوه له مه‌هابادێ حكومه‌تی ده‌كرد، ناچار كرد زیندانیی سیاسی ئازاد بكا. به‌و چه‌شنه كه ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراو له لایه‌ن میری گه‌مه‌وه كورتانێكی كه‌رێ ده‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن و ده‌چنه كن میری ڕاسته‌قینه و پێیده‌ڵێن: "ئه‌تۆ یان ده‌بێ ئه‌و كورتانه‌ی له خۆت نێی یان ده‌بێ زیندانییه‌كان ئازاد بكه‌ی." ئه‌ویش ناعیلاج ڕێگای دووهه‌م هه‌ڵده‌بژێرێ. له جه‌نگه‌ی گه‌مه‌ی میرمیرێن دا هه‌موو دوكان و بازاڕ داده‌خران، له هه‌موو شوێنان ده‌خورا و ده‌خوراوه، هه‌ڵپه‌ڕكێ و زه‌ماوه‌ند ساز ده‌بوون. له ته‌واوی دێی دا قسه‌ی خۆش ده‌كران، به‌و قسه خۆشانه ده‌یانه‌ویست میر وه‌پێكه‌نین خه‌ن. ده نێو ئه‌و قسانه دا نه‌قڵی زۆر پیسیشیان ده‌گێڕاوه.
[ماملێ پاڵده‌داته‌وه، پێده‌كه‌نێ، به‌ڵام به هیچ چه‌شنێک نایه‌وێ یه‌كێک له‌و نه‌قڵانه بگێڕێته‌وه.]
بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان شانازی بوو كه له كاتی ئه‌و جێژنه دا پووڵ و خوارده‌مه‌نییان به‌خشیباوه. ئه‌گه‌ر به مه‌یلی خۆیان ئه‌وه‌یان نه‌كردبا، میری گه‌مه پیاوی خۆی ده‌سه‌ر ده‌كردن، هه‌تا پووڵیان لێ ئه‌ستاندبان، پاشان ئه‌و پووڵه به سه‌ر هه‌ژاراندا ده‌به‌خشراوه. بزانه، ئێمه هه‌ر ئه‌وده‌می به‌و گه‌مه‌یه ویستوومانه حكومه‌تی تایبه‌تیی خۆمان، عه‌داڵه‌تی تایبه‌تیی خۆمان، ڕێكخراوی تایبه‌تیی خۆمان دامه‌زرێنین و خۆمان ڕابێنین، به‌ڵام به چه‌شنێک كه گاڵته و خۆشیشی ده‌گه‌ڵ بێ. بۆیه ترسی حكومه‌تی شای سه‌باره‌ت به گه‌مه‌ی میرمیرێن زۆر به‌جێ بوو.
هێلا شلوومبێرگێر: وێده‌چێ وه‌ختی وه‌ی هاتبێ كه ئێوه دیسان میرمیرێن ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
ماملێ: هه‌قته، ده‌بێ ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه... [له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌چێ ده فكره‌وه]
هێلا شلوومبێرگێر: ئه‌رێ گۆرانیی كوردیی تازه هه‌ن كه باسی ئه‌و شه‌ڕه‌ی دوایی بكه‌ن؟
ماملێ: ئه‌من هێشتا شێعرێكی وام له سه‌ر نه‌بیستووه. ئه‌گه‌ر "هێمن" یه‌كێكم بۆ بنووسێ، ده‌توانم ده‌سبه‌جێ بیكه‌م به گۆرانی. ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ جارێكی دیكه بێیه‌وه، به بێ شک زۆرمان ده‌بن
1): ماملێ ساڵی 1925 له دایک بووه و ساڵی 1999 كۆچی دوایی كردووه. - وه‌رگێڕ-
(2): بادام گوندێكه له نیزیک مه‌هاباد. - وه‌رگێڕ-
منبع : هیدی
|
اکنون ساعت 04:59 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)