- -
دڵه ڕاوكێ
(
http://p30city.net/showthread.php?t=18081)
behnam5555 |
12-16-2009 08:34 AM |
دڵه ڕاوكێ
دڵه ڕاوكێ
له‌و قه‌ڕه‌باڵغیه له‌سه‌ر جه‌دوه‌له شكاوه‌كه‌ی خۆی دانیشتوه و جارجار كه‌سێك شتێكی لێ ئه‌كڕێ .
ده‌ره‌لینگی پانتۆڵه دڕاوه تووسیه‌كه‌ی ، به‌ره‌و قاوه‌یی ئه‌چێ .
دوو بابۆڵه په‌نیری كوردی خرابووه گیرفانیه وه . وه‌عده‌ی نیوه‌ڕۆی بوو . كراسێكی چڵكنیش كه گیرفانی ، یه‌خه كه‌ی داخستبوو . هه‌موو ڕۆژێ به‌مانه‌وه به دڵه‌راوكێ ئه‌هاته به‌ر پاساژ بۆ كاسبی .
حه‌فته‌ی پێشوو سه‌رنجام توانیبووی جلی جوانی تاناكۆرا بۆ هه‌ر سێ خوشك و براكه‌ی بكڕێ و خۆشحاڵیان بكات . هه‌ستی به پیاوه‌تی ئه‌كرد . ئه‌مڕۆش بۆ خۆی ئه‌كڕێ .
هه‌ر له تاناكۆرا كراسێكی شینی ده‌س نیشان كردبوو بۆ خۆی . « خوایه گیان نه‌یفرۆشتبێ . » دڵه‌ڕاوكێی بوو .
روومه‌تی گه‌ش و جوان بوو ، كه‌چی ده‌ستی له ده‌ستی لاوێكی كرێكار ئه‌چوو : زبر …
به‌ینێ حه‌ماڵیشی ئه‌كرد . ده‌ره‌قه‌ت نه‌هات !
ده‌ورانده‌ور ، ڕیزبه ڕیز ئاسن و ئاجور ئه‌چوو بۆ ئاسمان .
دڵه‌ڕاوكێی بوو . جارجار كه ماندوو یان بێتاقه‌ت ئه‌بوو ، له‌ناوبه‌ینی پاساژ و ماڵ و مزگه‌وته‌وه ، ئه‌یڕوانیه ئاربه‌با . ئاربه‌بای زۆر پێ جوان بوو . ئێستا ئه‌ویشیان لێ ئه‌گرت …
كاجه‌لالی خزمیان كه له پاساژ دووكانی هه‌یه ، ئه‌یوت :
”كوڕه قه‌ینا ! به قوربانت ، باهه‌رپاساژ درووست بكه‌ن ! با موسافیر و موشته‌ری زۆر ببێ . خه‌مت نه‌بێ بازاڕی ده‌س فرۆشه‌كانیش باش ئه‌بێ .”!
شه‌وێكیش باوكی وتی : ” ده‌ڵێن شه‌ش پاساجی تریش ساز ده‌كه‌ن . “
« كوڕه چش ! ئاربه‌بام بۆ چیه ؟ با فرۆشم زۆرببێ ، بتوانم تۆزێ له خه‌رجی عه‌مه‌لی چاوی دایكم به‌م . »
…
رۆژ دێت و ئه‌ڕوا . خه‌ڵكیش دێن و ئه‌ڕۆن . له بێ بازاڕی ئه‌وینا ، گیرفانی هه‌ندێ ئه‌ماسێ و هی ئه‌میش ته‌قه‌ی دێ و بزه‌ی دێته سه‌ر لێو !
« ده‌ی خوایه بینێری! »
٭٭٭
سبه‌ینێ زه‌ماوه‌ندی بێگه‌رده . دڵه‌ڕاوكێی بوو . بیری ئه‌و كاته‌ی ئه‌كرد كه‌باوكی ته‌حویلی زاوای ئه‌یا و دایكی ئه‌گری و چاوی خراپتر ئه‌بێ . په‌له‌ی بوو بچێته‌وه بۆماڵ . ئه‌مشه‌و خه‌نه‌به‌ندانه .
ژنێكی جوانی چاویلكه ره‌ش له‌به‌ر ده‌می وێستا . مناڵێكی كاڵی گووپنیشی پێ بوو ، به‌سته‌نی ئه‌خوارد .
« ئاخر به‌م به‌هاره به‌سته‌نی چی ؟ خۆ به‌سته‌نی هاوینان ئه‌خورێ . »
ـ دونه‌ای چند ؟
ڕاچڵه‌كی . ژنه جوانه‌كه بوو .
ـ ها ؟
ـ گفتم یكی چند ؟
ـ …
ژنه زانی .
ـ هه‌زار و پونصه ت.
ـ چقدر گرون !
« له‌و بۆنه !»
ـ چی خانم ؟ … هین … موغازه‌ها سه هه‌زار می فرۆشن .
ـ هزار میدی ببرم ؟
مناڵه هه‌ر خه‌ریكی به‌سته‌نیه‌كه‌ی بوو .
ـ هین … ناولله … خێر نمی كوند .
ژنه رۆی .
« خۆزگه بمدایه »
دڵه‌ڕاوكێی بوو .
٭٭٭
هه‌تاوی نیوه‌ڕۆ ئازاری ئه‌دا . ته‌وقی سه‌ری گه‌رم ببوو.
« پێم وایه به‌سته‌نی بۆ ئێستاش ئه‌بێ . »
كتێبه علومه‌كه‌ی له ژێر خۆ‌یا ده‌رهێنا و خستیا سه‌رسه‌ری .دڵه‌ڕاوكێی بوو ئێواره زوو بگاته‌وه بۆ خه‌نه‌به‌ندان .
هه‌ر له سك و زاوه دڵه‌ڕاوكێی بوو .
سوبحى سه ليمى/بانه
|
اکنون ساعت 01:37 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)