ئاکامه‌کانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پزشكی زۆرخواردنه‌وه‌ی ئه‌لکۆل
گیلگمیش پاله وانی به‌ناوبانگی بابل
خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكول له کۆنی کۆنه‌وه له ناو ته‌واوی گه‌لانی گۆی زه‌وی باوبووه وته نیا جیاوازی مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌دا بووه كه که‌سانێک به ئازادی و که‌سانێکی تر به دزیوه خواردویانه‌ته‌وه و به پێی كو‌لتور،ئایین و داب و نه‌ریتی كومه‌ڵگا خواردنهوهیشه راو،ئابجۆ و یا لیكور باو بووه.
له‌نێوان به‌شێک له ئایینه‌کاندا خواردنی شهڕاو جێگای تایبه‌تی هه‌یه.
بۆ مه‌سیحیه‌کان شهڕاو نیشانه‌ی خوێنی عیسایه و بۆ جوله‌که‌کانیش خواردنی شهڕاو له زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه ئایینیه‌کاندا فه‌رز و واجبه.
له ئیسلامیش دا خواردنه‌وه‌ی شهڕاو له سه‌ره‌تادا حه‌ڵاڵ بووه.
پاش سه‌رکه‌وتنی سپای ئیسلام له یه‌کێک له شه‌ڕه‌کاندا که بوو به هۆی شڕه‌خۆری و خواردنه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌دری شهڕاو, سپای ئیسلام له کاتێکدا که ته‌واو سه‌رخۆش ده‌بن ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی کوت و پڕی سپای دوژمن و تێک ده‌شکێن.
پاش ئه‌وه سه‌رانی ئیسلام له پرۆسه‌یه‌کدا خواردنه‌وه‌ی شهڕاو مه‌کروه ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و دواتر حه‌رام ده‌کرێ.
له قورئان کتێوی ئایینی موسڵماناندا به‌رده‌وام باس له خواردنه‌وه‌ی شه‌ڕاوی ته‌هور(بێ گه‌رد) له به‌هه‌شت ده‌کرێ که نابێته هۆی سه‌رخۆشی, به شوێنێی دا شهڕاوخۆر دوچاری سه‌رئێشه, وڕینهکردن و گوناهکردن نابێ.
له قورئاندا به‌م چه‌شنه ئاماژه ده‌کرێ:
«ئه‌و به‌هه‌شته‌ی خودا به پارێزگارانی به‌ڵێن داوه, چۆن چۆنیه؟ چه‌ندین روباری وای تێدا, ئاوه‌که‌یان شلۆی نابێ. چه‌ند روباری شیری تێدا, هه‌رگیز تامی نه‌گۆڕاوه. چه‌ندین روباری شه‌رابی پێدا ده‌روا, تا وه‌یخۆن که‌یفی پێ ده‌که‌ن. چه‌ند روباریش له ههنگڤی پاڵافته هه‌ن.»
سوره‌ی موحه‌ممه‌د ئایه‌ی 15
(وه‌رگێڕ بۆ کوردی: هه‌ژار موکریانی)
له سوڕه‌کانی ئه‌لواقیعه, ئهلسافات, ئهلتور و ئهلئینساندا به‌ڵێنی خواردنه‌وه‌ی شهڕوای به‌هه‌شتی به به‌نده‌کانی دوره‌په‌رێزی خوداوه‌ند دراوه , هه‌روه‌ها له سوڕه‌ی یۆسف, ئایاتی 36و41 خه‌ونی به‌ندکراوێک به کوشینی ترێ بۆ وه‌رگرتنی شهڕاو ده‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌و که‌سه له به‌ندیخانه و نه‌جات په‌یداکردنی له مه‌رگ وێچنداروه.
به‌ڵام له سوڕه‌کانی ئه‌لحه‌ج, ئه‌لبه‌قه‌ره(مانگا), ئهلمائیده داوا له خه‌ڵک ده‌کرێ که دوری بکه‌ن له خواردنه‌وه‌ی شهڕاو که ئاکارێکی چه‌په‌ڵ و ئه‌هریمه‌نانه‌یه و ده‌بێته هۆی دوژمنی و نیفره‌ت و دورخستنه‌وه له یادی خواداوند و نوێژ خوێندن.
له هه‌ر حاڵ‌دا هه‌زاران هه‌زار ساڵه كه ئه‌لكول وه‌ك ئاوی حه‌یات (aqua vitae ـ لاتین) ناسراوه.
ئه‌ڵکۆڵ له كاتی شادی وخوشی وه‌ک شایی و زه‌ماوه‌ند ،له‌دایك بوونی مندال،تازه‌بوونی ساڵ،میوانی و كۆبونه‌وه له گه‌ڵ دۆستان و هاوڕێیان ده‌خورێته‌وه.
خواردنه‌وه‌ی ئه‌ڵکوڵ به‌وه‌ش دوایی نایه به‌ڵکو له كاتی په‌ژاره و ناراحه‌تیدا وه‌ک سه‌ره‌خوشی و له كاتی رووخانی هیوا و ئاره‌زوه‌كان ، گیر و گرفتی نێوماڵ و ته‌لاق وه‌رگرتن ، دووری له وڵات و خه‌م دار بوون نۆش ده‌کرێ به چه‌شنێک شوێنی تایبه‌تی له ژیان و كولتوری گه‌ل و كومه‌ڵدا په‌یدا ده‌کات , هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌یه كه شوینكاری مه‌ی له زۆربه‌ی شیعره‌كانی شاعیرانی وه‌ک خه‌یام ، بابا تاهیر ، حافیز و به‌تایبه‌ت شاعیری دڵ ته‌ڕ وجوانی په‌رستی کورد هێمن ره‌نگی تایبه‌تی ده‌داته‌وه, ئه‌وه‌ش له ناڵه‌ی جودایی دا به‌و په‌ڕی جوانی ده‌گا:
ساقیا وابادهوه ، واباده وه
روو له لای من كه به جامی باده وه
موشته‌ری وه ك من له مه یخانی كه‌من
زۆربه‌یان شاد و به كه‌یف وبێ خه‌من
مه‌ی حه‌رامه بۆ سه‌هه‌نده و بێ خه مان
مه ستی بێ خه م بۆچی بگرن ئیخه مان
ئه‌م شه‌رابه تاڵه ده‌رمانی خه‌مه
لێی حه‌رام بێ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ردی كه‌مه…
************
بمشۆن به شه‌راب کاتێ که مردم
ته‌ڵقینی به مه‌ی دهن رۆحی سه‌ردم
رۆژی په‌سلان که گه‌ڕان وهم بێنن
خۆڵی ده‌ری مه‌یخانه‌یه هه‌ردم
خه‌یام-
************
من و حاشا له شه‌راب که‌ی وایه
ئاوه‌زم گاڵته ده‌کا به‌و رایه
تا به ئاخرونی رێی مهیکده بووم
بۆیه من نێونیشانم په‌ڕی به‌ر بایه
حافیز
************
روو له گوڵزار بکه‌م باده به ده‌ست
سه‌وزه بێ کانییه‌ک و من سه‌ر به‌ست
دوو سێ دهفران که له مه‌ی شادم که‌ن
دهمرفێنێ تا ئه‌له‌ست چاوی مه‌ست
بابا تاهیر عوریان
سه‌باره‌ت به مێژووی دۆزینه‌وه و ناسینی ئه‌لكول ، كه‌س به باشی نازانێ له چ شوێنێكدا و له چ كاتیكدا بۆ ئه‌وه‌ڵ جار ئه‌لكول ئاشكرا كراوه، به‌ڵام شوێنه‌وار ناسه‌كان نوسخه‌ی دروست كردنی ئابجو و پاشماوه‌ی ئابجویان له كووپه‌ی سواڵه‌ت دا له ئیران و مێزۆپۆتامیا(ناوچۆمان) دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سالانی 3500 ـ 5400 پێش زایین.
به باوه‌ری زۆربه‌ی مێژووناسان ناوچه‌كانی رۆژ هه‌لاتی نێوه‌راست و ناوچۆمان ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ناسین و دیتنه‌وه‌ی ئه‌لكول بووه که به شێوه‌ی هه‌ڵكه‌وت دۆزراوه‌ته‌وه. به تایبه‌ت 4000 تا 6000 سال پێش زایین له ناوچه‌ی نێوان ده ریای ره‌ش و خه‌زه‌ر واته ئه‌رمه‌نیستانی ئه‌مرۆ،بووه دست هێنانی شه‌راو كشتوكاڵی ترێ كراوه.
چیرۆك و ئه‌فسانه‌ش سه‌بارت به‌م مه‌سه‌له‌یه كه‌م نیه.
بۆ وێنه باس ده‌كرێ كه 5 هه زار ساڵ له مهوهپێش له كاتی پاشایه‌تی جه‌مشید شادا،بۆ هه‌وه‌ڵ جار شه‌راو به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵکه‌وت له ئیران دا دروست كراوه.
به پیی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه جه‌مشید شا زۆری حه‌ز له خۆاردنی ترێ بووه.
رۆژێك له رۆژان داوا له پاكارهكانی ده‌كا تا ترێیه‌كی زۆری بۆ له كووپهدا ئه‌مبار بكه‌ن تا هه‌ر كاتێك ئه‌مری كرد ترێ بۆ بێنن .پاش چه‌ند مانگێك شا ئاگادار ده‌كه‌ن كه ترێی نێو كووپه‌كان بوونه‌ته خوشاوێكی لێڵ .
هه‌ر له‌م كاته‌دا یه‌كێك له ژنانی حه‌ره‌م كه ساڵانی ساڵ له ده‌ستی سه‌ر ئێشهیكی به‌رده‌وام وه‌ڕه‌ز بووه به‌و ئاكامه ده‌گا كه ده‌بێ خۆی بكوژێ.
ئه‌م خاتونه به دیتنی ئه‌و كووپانه كه نیشانه‌ی ژه‌هراویی بونیان به‌سه‌ره‌وه بووه،ده‌ست ده‌كا به خواردنه‌وه‌ی ئه‌م ژه‌هره خۆشه و به جێی مردن سه‌ر خۆش و مه‌ست ده‌بێ و سهرئێشهكهشی کۆتایی پێدێ.
ئه‌م ژنه خه‌بری ده‌ست كهوتهكهی بۆ شا ده‌با،جه‌مشید شای ئیرانیش دوای خواردنه وه‌ی شهراوهكه نێوی « پزیشكی شاهنشاهی) له سه‌ر داده‌نێ.
یۆنانیه‌كانیش 700 ساڵ پێش زآیین شهراویان له ترێ وه‌ده‌ست هیناوه، چینیه كانیش به تیكه‌لاوكردنی برینج و هه‌رزن ئابجۆیان دروست كردوه و ناوی k io كیویان له سه‌ر ناوه.
خۆاردنی ئابجۆ چوار هه‌زار ساڵ له‌وه پێش له میسریش باو بووه و فه‌قیر و ده‌وله‌مند ئابجۆیان خۆاردۆتهوه .
هه‌ر له‌م كاته‌شدا نوسه‌رانی میسری باسی كارتێكردنی خراپی ئابجۆ و شهراویان له سه‌ر بیر و له‌شی مرۆڤ هیناوته سه‌ر كاغه‌ز .
له شاری كۆن و به نێوبانگی بابلیشدا كه ئیستا له نێوه راستی عیراقی ئهمرۆدایه 4000 هه‌زار ساڵ له مه‌و ه‌پێش، خۆاردنی شه‌راو له به‌ر كارتێكردنی خراپی له نێو كۆمه‌لگادا قه‌ده‌غه كراوه.
چه‌شنه‌كانی مه شروباتی ئهكولی و شێوه‌ی ساز كردنیان
مه‌شروباتی ئه‌لكولی به پێی شێوه‌ی وه‌ده‌ست هێنانیان به 3 ده‌سته‌ی ئابجو،شه‌راو و لیكور (وه‌ك : ودكا، ویسكی،جین،براندی….)
دابه‌ش ده كرین.ئابجۆ و شه‌راب له ریگای هه‌وین بوون
« fermentation - تخمیر،ترشان» و لیكورهكان له رێگای دلۆپاندنهوه « distillation» دروست ده‌كرێن .
له پرۆسه‌ی ترشاندا ، کارگ yeast spors ده‌بنه هۆی گۆڕانی قه‌ندی نێو دانه‌وێڵه،میوه و به‌شیك له سهوزیهكان به ئه‌لكول و كه‌ربۆن دی ئوكسید.
زۆربه‌ی گه‌لانی دونیا به پێی كشت‌و و كالی ناوچه‌كه‌یان له یه‌كێك له شته‌كانی ناوبراو كه‌ڵك وهردهگرهن ، بۆ وێنه له چین له هه‌رزن و برینج ،له ئه‌فریقا له مۆز ، هه‌نگوین ،گه نمه شانی و هه‌رزن و له ئه‌مریكای باكور سور پیستهكان له كاكتوس .
له یۆنان ،گورجستان ،ئه‌رمه‌نستان وكۆماری ئازه‌ربایجان و زۆربه‌ی ولاتانی تر بۆ دروست كردنی شه‌راو له ترێ كه‌ڵگ وهردگرترێ .
له پرۆسه‌ی دلۆپاندندا به دوای كوڵاندنی دانه‌وێڵه و میوه‌ی هه‌وین كرا‌و هه‌ڵمی پێك هاتو سارد دكرهێ و خۆشاوێك وه‌ده‌ست دێ كه لیكوری پێده‌ڵین .
بۆ دروست كردنی لیكورهكانیش بۆ وێنه له روسیه له یهڕهلماسی(په‌تاته) ، جۆ و گه‌نم، له چین له برینج ،له مكزیك له كاكتوس كه‌ڵك وهردگرترێ .
ئه‌ندازه‌ی ئه‌لكولی ته‌واوی مهشروبهكان بێ له به‌ر چاوگرتنی چه‌شنی ئه‌وان به یه‌ك ئه‌ندازه‌یه و ته‌نیا جیاوازیان له ئه‌ندازه‌ی ئاوی تێكه‌ڵاو كراوه. بۆوێنه ئه‌ندازه ی ئه‌لكولی:
12 اونس ئابجۆ = 5 اونس شه‌راب = 1 و چوار یه‌كی لیكوره (یه‌ك اونس =1. 31گه‌رم)
مه‌شروباتی ئه‌لكولی قه‌ند و كالوریكی زۆریان هه‌یه و له وانه‌ی كه به وێنههكی به ردهوام ده‌یخۆنه‌وه، ده‌توانێ ببیته هۆی چوونه سه‌ری قورسایی له‌شی ئه‌وان . بۆ وێنه :
12 اونس ئابجۆ 170 كالوری، 5 اونس شه‌راو 150 كالوری و لیكوری تیكه‌ڵاو كرا‌و ده‌گه‌ڵ خۆشاوی میوه كان پتر له 300 كالوری هه یه .
دوکتور كامران ئه‌مین ئاوه