behnam5555 |
12-22-2009 11:42 AM |
سوود و زیانی جگه ره کێشان؟!
سوود و زیانی جگه ره کێشان؟!
ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که به ڕاستی به ئه‌وینی ژیان و ساخ و سه‌ڵامه‌تی خۆیان و ماڵ و خێزانیانه‌وه ,ساڵه های ساڵه جگه‌ره ده کێشن , ده‌زانن که چ کارێکی گه‌وره و به نرخیان به جێگه‌یاندووه ؟!
ئایا تا ئێستا سه رهڕای ئه‌و هه‌موو پروپاگه‌نده لاوازانه‌ی که بۆ وه‌لانانی جگه‌ره کراون , ده زانن ئه‌گه‌ر جگه‌ره ولانێن یا که متری بکێشن , چ زیانێکی پڕمه ترسی و مالوێرانکه‌ری به‌دواوه‌یه؟!
وه‌رن ته نیا بۆ ساتێک بیر له‌و مه‌سه‌له بکه‌ینه‌وه که بۆ وێنه ته نیا له ئه‌مریکادا که زیاتر له 30 له سه دی خه‌ڵکه‌که‌ی جگه‌ره ده‌کیشن و هه‌ر روژ سێ تا پینج دۆلاری بو خه‌رج ده‌که‌ن , له پڕ ئه‌و دڵه ناسکه‌یان به حالی خۆیان و ده وروبهرهکهیان بسووتێ و بیانه‌وه‌ێ جگه‌ره‌وه لانین یا که‌می که‌نه‌وه , و ئه‌و کاره جیگاکانی تری دونیاش بته‌نێته‌وه, چ ده‌قه‌ومی؟ ئایا ئه و کاره نابێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی به میلیارد دولار قازانجی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که جگه‌ره ده‌فرۆشن؟ و یا بێکار بوونی هه‌زاران کرێکار, که‌م بوونه‌وه‌ی داهاتی ده‌ۆله‌ت له ماڵیاتی فرۆشی جگه‌ره , که‌م بوونه‌وه‌ی کڕین و فروشتنی تووتن و ماڵ وێران بوونی تووتنکاران و هه‌روه‌ها که‌م بوونه‌وه‌ی داهاتی شرکه‌ته ته‌بلیغاتیه‌کان؟ له لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر یه‌کێک جگه‌ره نه کێشی و تووشی نه‌خۆشی جۆراوجۆر نه‌بێ , ئه‌و هه‌موو مه‌ته‌بی دوکتور و مێزی عه‌مه‌لیات و ته‌ختی خه‌سته‌خانانه چی لێدێت ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش , ئه‌گه‌ر جگه‌ره کێشان خراپه , که وابوو ئه‌و هه‌مو تبلیغاته بۆ جگه‌ره به تایبه‌ت له وڵاتانێک وه‌کو ئالمان , به‌و تابلۆ ره نگاورهنگانه و به‌وێنه‌ی ژنانی جوان و پیاوانی وه‌رزشکار و به‌خۆوه یا کاوبۆی جگه‌ره له‌سه‌ر لێو , که له ژێریان گاڵته‌جاڕی وه‌زارتی له شساخی نوسراوه که « جگه‌ره له‌شساخی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه » , بۆ چییه ؟
به‌م شێوه ده‌بینین که جگه‌ره‌کێشان چ خزمه‌تێکی گه‌وره به بووجه‌ی ده‌وڵه‌ت , داهاتی کۆمپانیاکانی جگه‌ره فرۆشتن ,ئاژانسه ته‌بلیغاتیه‌کان , خه‌باتی دژی بێ‌کاری کڕیکارانی کۆمپانیای بهرهم هێنه‌ری جگه‌ره و تووتنکارهکان , پڕبوونی ته‌ختی خسته‌خانه‌کان و مه‌ته‌بی دوکتوره‌کان و ته‌نانه‌ت کاری گۆرههڵکهنهکان , ده‌کا ! ئێستا که بڕیک له سه‌ر نه‌خشی پۆزیتیوی جگه‌ره‌کێشان دواین , خراپ نییه که مێکێش باسی زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشان بکه‌ین , ئه‌گه‌ر چی زۆریش گرینک نین !
بۆ چی نابێ جگه‌ره بکێشرێ ؟
ئه‌مڕو جگه‌ره‌کێشان گرینکترین هۆکاری نه‌خوشی شێرپه‌نجه ( سه ڕه تان ) ,زیاد بوونی راده ی مه‌رگ و گرفتێگی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه که نه ته‌نیا سلامه‌تی جگه‌ره کێشه‌کان به‌ڵکو که‌سانی جگهرهنه کێشش ده خاته مه‌ترسیه‌وه .
زهڕڕهکانی دووکه‌ڵی جگه‌ره هێنده وردن ( به قوتری 3/. میکرومیتر) که به ڕاحه‌تی هه‌ڵده‌مژرێن و له هه‌موو به‌رگریه دِفاعیهکانی ڕێگای هه‌ناسه‌کێشان تێده‌په‌رن و ده‌گه‌نه کیسه هه‌واییه‌کانی ناو سیپه‌لک .به‌م شێوه , دووکه‌لی جگه‌ره , به راحه‌تی دێته ناو سیپه‌لکی نه ته‌نیا جگه‌ره‌کێشانه‌وه , به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که جگه‌ره‌ش ناکێشن و کارتێکه‌ری خراپ ده‌کاته سه‌ر سڵامه‌تی مرۆڤ .
« ئه ندازیارنی ئاژانسی پاراستنی سروشت و ژینگه » پِشانیانداوهکه ته‌نانه‌ت به که‌ڵک وه‌رگرتن له باشترین ئامڕازه‌کانی پاڵاوتنی هه‌وا , ئیمکانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌و که‌سانه‌دا که جگه‌ره‌ناکێشن , به‌ڵام له گه‌ڵ جگه‌ره‌کێش ده‌ژین , که‌م نابێته‌وه .
هه‌ر بۆیه‌ش جیاکردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌کێش له و که‌سانه ی که جگه‌ره‌ناکێشن ,له کاتی جگه‌ره‌کێشاندا ,پێویسته .
چون زیانه‌کانی جگه‌ره, ژیان و کاری نزیک به 70 له سه‌دی خه‌لکی جگهرهنه کێش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
جگه رهکێشان هۆی سه رهکی زورێک له نه خۆشێهکانی شێرپه‌نجه و به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی مردنه.
به پێی لێکدانه‌وه‌ی ناوه‌ندی «کۆنتڕوڵ و به‌رگری له نه‌خوشیه‌کان » ته‌نیا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ساڵانه 420 هه‌زار که‌س به هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه ده‌مرن.
|