behnam5555 |
01-24-2010 09:50 PM |
یادێک له شاعیری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا گۆران (عه‌بدوڵڵا به‌گ).
یادێک له شاعیری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا گۆران
(عه‌بدوڵڵا به‌گ).
ڕۆژی هه‌ژده‌ی مانگی نوامبر، به‌رامبه‌ری بیست و هه‌شتی سه‌رماوه‌ز ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا گۆران بوو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه و به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یاد و گه‌وره‌یی وجێگای ئه‌و شاعیره مه‌زنه له خزمه‌ت به شێعری کوردی دا،به‌رهه‌مێکی به ناوبانگی ئه‌و ده خو ینینه وه .
شێعری "ده‌روێش عه‌بدوڵڵا" ی مامۆستا گۆران بۆبیره‌وه‌ری و ڕێزگرتن له‌و شاعیره مه‌زنه.
مامۆستا گۆران
ده‌روێش عه‌بدوڵڵا
به ڕه‌نگی زه‌رد و شێوه‌ی ده‌ست و شمشاڵی کزا ده‌روێش،
حه‌زم کرد به‌سته‌یه‌ک ببیه‌م، سه‌راسه‌ر حوزن و ماته‌م بێ!
له‌سیماتابه‌دیم کرد هه‌یکه‌لی عومرێکی حه‌سره‌تکێش
وه‌ها دیاره که به‌ختت ئاشیانی بولبولی خه‌م بێ
###
به‌ڵێ دیاره له ناو قه‌ومی به‌سیتا قه‌دری سه‌نعه‌تکار،
وه‌کوو عه‌کسی قه‌مه‌ر وایه له ناو حه‌وزێکی لیخن دا
به‌ڵام تاجی رو‌فاهو ته‌ختی حورمه‌ت میلله‌تی هۆشیار،
به ئوستادێ ده‌دا وه‌ک تۆ له ناو شمشالی کون‌کون دا
###
سه‌حه‌ر بێنێته گریان وقسه، سیحری په‌ریی نه‌غمه،
برای ده‌روێش ده‌زانم بۆ مه‌عیشت وێڵ و ئاواره‌ی
به زه‌هری ناعیلاجیته له ناکه‌س ویستنی لوقمه،
به مردنته که‌گوێی ناشی ئه‌خنکێنێ خرۆشی نه‌ی
###
به‌ڵام چی‌بکه‌ین له ناوچاوی ڕه‌شی به‌عزێ زه‌کای گه‌وره،
وه‌کوو تۆوی گوڵی ده‌م با له سه‌ر به‌ردێکی ڕه‌ق ئه‌ڕوێن
ئه‌گه‌رخیلقه‌ت نه‌سیبی عومری تۆی مه‌حکوومی ئه‌م ده‌وره،
نه‌کردایه، خوا عالم له کام عه‌رشت ئه‌سوو داوێن
###
نه حه‌رفی مه‌کته‌بێکت خوێند، نه ئوستادێ په‌لی گرتی،
سیرف به‌رزیی زه‌کا ئه‌م سه‌نعه‌ته‌ی فێر کرد به شمشاڵت
هه‌موو وه‌زنێکی گۆرانی، له توولانی ههتاکورتی،
به سه‌رپه‌نجه‌ی هونه‌ر کردت به دیلی کۆششی زاڵت
###
ئه‌ونده‌م بیست له مۆسیقا خورۆشی ڕۆحی بێگانه،
میزاجی کورده‌واریم تێکچووه ده‌روێش عه‌بدوڵڵا!
ده‌خیلت بم ده‌سا به‌و لاوک و ئای‌ئای وحه‌یرانه،
شه‌پۆلی زه‌وقی میللی پر ده‌روونی مات و چۆڵم که
###
له" بێتهۆڤن" گه‌لێک زیاتر به ڕۆحم ئاشنای وه‌ڵڵا
ده ئه‌ی ده‌روێش سکاڵایه‌ک له‌گه‌ڵ ڕۆحی کوڵۆڵم که
|