 |
|
behnam5555 |
03-07-2010 08:10 AM |
دوایین نامه‌ی چاپلین بۆ جێرالدینی كچی
دوایین نامه‌ی چاپلین بۆ جێرالدینی كچی
وه‌رگێڕانی: حه‌سه‌ن سه‌لیمی
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_01.jpg
چارلی چاپلین یه‌كێك له هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای سینه‌مایه.
ناوبراو كاتێك له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتندا بوو له‌گه‌ڵ ئونا ئونیل ژیانی هاوبه‌شی پێك هێنا، به‌رهه‌می ئه‌م ژیانه 7 یان 8 منداڵه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌كێك له‌و منداڵانه كه ناوی جێرالدینه توانایی ئه‌كته‌ری وه‌ك میرات له باوكی پێ گه‌یشتووه‌و، له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی هونه‌ریدا سه‌رێكه له نێو سه‌راندا.
چه‌ند ساڵ پێش، كاتێك جێرالدین ده‌یویست بچێته جیهانی هونه‌ره‌وه، چاپلین نامه‌یه‌كی بۆ نووسی كه یه‌كێك له جوانترین‌و بزوێنه‌رترین نامه‌كانی جیهانه‌و بێ‌گومان هه‌ر خوێنه‌ر‌و بیسه‌رێك ده‌خاته بیر كردنه‌وه.
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_28.jpg
كچم، جێرالدین، لێره شه‌وه، شه‌وێكی نوئێل، له قه‌ڵای چووكه‌ی من‌دا هه‌موو هێزه‌كانم بێ‌چه‌ك نووستوون‌و نه ته‌نیا خوشك‌و براكه‌ت‌و ته‌نانه‌ت دایكت له قووڵایی خه‌و دایه، به ئاسته‌م توانیم بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌له‌وه‌ره نووستووانه وه‌خه‌به‌ر بێنم، خۆم بگه‌یه‌نمه ژووره بچكۆله‌و نیوه رووناكه‌كه‌م، ژووری به‌ر له مه‌رگم.
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_02.jpg
من ئێجگار له تۆ دوورم، زۆر دوور، به‌ڵام كوێر بێ ئه‌و چاوانه‌م ئه‌گه‌ر بۆ ساتێك وێنه‌ی تۆم لێ دووركاته‌وه، وێنه‌ی تۆ له‌وێ له سه‌ر مێزه‌كه‌ش هه‌یه، وێنه‌ی تۆ لێره له سه‌ر دڵی منیش هه‌یه، به‌ڵام تۆ له كوێی، له‌وێ، له پاریسی ئه‌فسووناوی له سه‌ر سه‌كۆی پڕشكۆی تیاتری شانزه‌لیزه سه‌رقاڵی هونه‌ر نواندنی!
ئه‌وه ده‌زانم‌و بۆیه ده‌ڵێی له بێده‌نگی ئه‌م شه‌وه ئه‌نگوسته‌چاوه‌دا، گوێم له هه‌نگاوه‌كانته‌و له‌و تاریكستانی زستانه‌دا بریسكه‌ی ئه‌ستێره‌ی چاوه‌كانت ده‌بینم، بیستوومه، ده‌وری تۆ له‌م تیاتره پڕشكۆدا ده‌وری ئه‌و شاكچه ئێرانیه‌یه كه دیلی تاتاره‌كان بووه.
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_04.jpg
شازاده خاتوون به‌و بمێنه‌وه، ئه‌ستێره به‌و بدره‌وشێوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قاقای ئافه‌رین گوتنی چاوڵێكه‌ران، عه‌تری مه‌ستی هێنه‌ری ئه‌و گوڵانه‌ی بۆت ده‌نێرن، ده‌رفه‌تی هۆشیاری پێ‌دای، له سوچێك دابنیشه، نامه‌كه‌م بخوێنه‌وه‌و گوێ له ده‌نگی بابت بگره، من بابی تۆم جێرالدین!... ئه‌من "چارلی"م! من به‌زمگێڕێكی پیر زیاتر نیم! ئه‌مڕۆ نۆره‌ی تۆیه، من به پانتۆڵه هه‌راو‌و شڕۆڵه‌كه‌م سه‌مام كرد‌و تۆ له كراسی حه‌ریری شازاده‌كاندا سه‌ما ده‌كه‌ی!
ئه‌م سه‌ما كردنانه‌ت‌و زۆرتر له‌وه، ده‌نگی چه‌پڵه‌ی بینه‌ران هێندێ جار ده‌تباته ته‌شقی ئاسمان، بڕۆ! بڕۆ بۆ ئه‌وێش! به‌ڵام هێندێ‌جار بگه‌ڕێوه زه‌وی‌و چاو له ژیانی خه‌ڵك بكه، ژیانی سه‌ماكه‌رانی كۆڵانه تاریكه‌كان كه به زگی برسی‌و ئه‌و پێیانه‌ی له هه‌ژاری ده‌دوێن، سه‌ما ده‌كه‌ن.
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_06.jpg
من یه‌كێك له‌وان بووم جێرالدین! به شه‌وگاری درێژ چیرۆكم بۆ گێڕایته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز چیرۆكی خۆم بۆ نه‌گوتی، ئه‌م چیرۆكه بۆ گوێ‌گرتن ده‌شێ، چیرۆكی ئه‌و به‌زمگێڕه برسییه‌ی كه له هه‌ژارترین شوێنه‌كانی له‌نده‌ن گۆرانی ده‌گوت‌و سه‌مای ده‌كرد‌و به‌ڵاوه‌گێڕیی كۆ ده‌كرده‌وه.
ئه‌مه چیرۆكی منه، من برسیه‌تیم چاشتووه،
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_22.jpg
من ژانی ئاواره‌ییم كێشاوه‌و له‌وانه‌ش زۆرتر، من ئازاری خۆ به چووكه زانینی ئه‌و به‌زمگێڕه‌م هه‌ست كردوه كه زه‌ریایه‌ك غوروور له سینگی‌دا شه‌پۆلی ده‌دا، به‌ڵام سكه‌ی رێبوارێكی خۆبه‌زلزان مه‌ندی ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش من زیندووم‌و نابێ باس له زیندووه‌كان بكرێ تا نه‌مردوون هه‌ربه‌م ناوه‌وه زیاتر له چل ساڵ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌ویم وه‌پێكه‌نین هێنا‌و زیاتر له‌وه‌ی ئه‌وان پێبكه‌نن خۆم گریام...
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_07.jpg
ناوه‌ناوه به ئوتوبوس یان مێترۆ به شاردا بگه‌ڕێ، چاو له خه‌ڵك بكه، بێوه‌ژنه‌كان‌و منداڵه هه‌تیوه‌كانیان چاو لێ بكه، لانیكه‌م رۆژێ جارێك به خۆت بڵێ، "منیش یه‌كێك له‌وانم"، به‌ڵێ كچم تۆ یه‌كێك له‌وانی نه زیاتر! هونه‌ر به‌رله‌وه‌ی دوو باڵی فڕین به مرۆڤـ بدا، زۆرجاران هه‌ردوو پای ده‌شكێنێ،...
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_08.jpg
هه‌میشه كاتێك دوو فرانكت خه‌رج كرد، به خۆت بڵێ سكه‌ی سێهه‌م هی من نیه، ئه‌وه ده‌بێ هی كه‌سێكی نامۆ بێ كه ئه‌مشه‌و پێویستی به یه‌ك فرانك هه‌یه، ئه‌گه‌ر له پووڵ‌و پاره بۆت ده‌دوێم بۆ ئه‌وه‌یه كه له هێزی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر‌و ئه‌فسووناویی ئه‌م ئه‌هریمه‌نانه ئاگادارم،
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_15.jpg
من سه‌رده‌مێكی درێژ له سیرك ژیاوم‌و هه‌میشه‌و هه‌موو كاتێك بۆ ژیانی ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ئه‌و په‌ت‌و ته‌نافه هه‌ره باریكانه كایه ده‌كه‌ن نیگه‌ران بووم، به‌ڵام ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ت پێ بڵێم كچی خۆم، مرۆڤه‌كان، له سه‌ر زه‌ویی سه‌قامگرتوو زۆرتر له یاریچیانی سه‌ر په‌ت‌و ته‌نافی ناسه‌قامگیر به‌ر ده‌بنه‌وه، ره‌نگه شه‌وێك دره‌وشانه‌وه‌ی گرانبایی‌ترین ئه‌ڵماسی ئه‌م جیهانه هه‌ڵتفریوێنێ، ئه‌و شه‌وه، ئه‌م ئه‌ڵماسه، په‌تی ناسه‌قامگیری تۆ ده‌بێ‌و به‌ربوونه‌وه‌ت مسۆگه‌ره،...
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_09.jpg
خوێنی من له ده‌ماره‌كانت‌دایه‌و هیوادارم تا ئه‌و كاته‌ی خوێن له ده‌ماره‌كانی من‌دا هه‌یه، چارلیی بابت له بیر نه‌كه‌ی، من فریشته نه‌بووم به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی پێم‌كرا هه‌وڵم‌دا مرۆڤـ بم، تۆش هه‌وڵ بده كه به هه‌قیقه‌ت مرۆڤـ بی، روخسارت ماچ ده‌كه‌م.
http://persian-star.org/1388/11/07/c...chaplin_14.jpg
سویس، ساڵی 1963
منبع: رمز وراز
|
اکنون ساعت 03:32 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)