![]() |
شيعر بو منالان
به‌به به‌به! به‌به بچكۆله مه‌گری مه‌گری به‌رخۆله بنوه له ناو جۆلانه گه‌رم و گوڕه هێلانه دایه ده‌ستی گیراوه منی لای تۆ داناوه منیش هه‌رچه‌ن مناڵم خه‌ریكی ئیشی ماڵم هانێ مووروو ها خرخاڵ ها بابه‌تی گڕ و گاڵ به‌به! پێبكه‌نه ژیر به به‌س چاوه‌ڕوانی شیر به ئه‌م گریان و هاواره پیشه‌ی كفت و بێكاره كه گه‌وره بووی به‌به گیان دادێ نابه‌خشێ گریان ئه‌وسا دایه و مه‌مۆله خه‌وه خه‌وه به‌رخۆله ئه‌م شیعره هی ع. شه‌ونمه |
زه‌رده‌واڵه
زه‌رده‌واڵه وریا شاری زه‌رده‌واڵه له‌سه‌ر ده‌رگای حه‌وشی ماڵه تا زوه ڕاكه له‌و ناوه شاره‌كه‌یان ورووژاوه ئاڵۆسكاون له‌سه‌ر چزن په‌لامار ئه‌ده‌ن، ئه‌گه‌زن زه‌رده‌واڵه زیانهخرۆن ترێی میوه‌كه‌مان ئه‌خۆن به ڕۆژیشا دێین و ئه‌چین ئه‌بێ سه‌رمان دانه‌وێنین وریا هه‌ردووكمان بێزارین تووشی یه‌ك ئێش و ئازارین مه‌ڵێ: (سیره گۆشتم تاڵه شه‌قێ بده له‌و منداڵه) به جووته گه‌ر هه‌وڵێ بده‌ین زه‌رده‌واڵه له‌ناو ئه‌به‌ین جارێ با هێمن بنه‌وه بۆ خۆیان بنشینه‌وه له‌سه‌ر پلێ گۆشتی جگه‌ر كۆمه‌ڵ ئه‌بن بێدهردی سه‌ر ئه‌وسا هه‌ر به یه‌ك لووتی پێ ئه‌و كۆمه‌ڵه له ناو ئه‌چێ سیرهسیره سیره‌ی دوژمن كه شه‌و داهات ئه‌خزێته كون شاپڵیته‌ی بۆ ههڵئهكهین ته‌خت و تاراجی تێك‌ئه‌ده‌ین ئه‌وه‌ی كه ما سه‌ری زستان ئه‌یانكوژێ له ڕێگه و بان جا وریا ئه‌وسا من و تۆ سه‌ربه‌ست ئه‌بین له هاتوچۆ شاسه‌نه‌م |
ته‌خته‌ی ره‌ش
ته‌خته‌ی ره‌ش ئه‌ی ته‌خته‌ی ڕه‌ش،ته‌خته‌ی پۆلم ئاودێری سه‌وزایی گۆلم وه‌ك ئاسمانی شه‌و ڕه‌شی باوه‌شی ئه‌ستێره‌ی گه‌شی به ئه‌ستێره نه‌زانی وێڵ ئه‌ڕوا شه‌وانی گه‌شت و گێڵ رێ ده‌رئه‌كا به چالاكی هه‌تا ئه‌گاته ڕووناكی منیش وێڵم تۆی ڕابه‌رم ته‌خته‌ی ڕه‌شی به‌رامبه‌رم نه‌زانێكم له‌م دنیایه ئه‌ستێره‌م له ڕووی تۆدایه ئه‌و ئه‌ستێره‌ش ته‌باشیره مرواری مامۆستای ژیره بۆم ئه‌بارێ وه‌كوو ته‌رزه نرخی یه‌ك به یه‌كی به‌رزه تۆی گه‌ردوونی ئامۆژگاری دنیای هونه‌ر و زانیاری به ورشه‌ورشی سپیایی بۆم ڕاماڵه تاریكایی تا تۆم هه‌بێ له به‌ر چاوم هه‌رگیز ناوه‌ستێ هه‌نگاوم ئه‌ڕۆم ئه‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ تاكوو ئه‌گه‌م به ڕۆژی نۆ ئه‌وسا بیرم وه‌ك كشتوكاڵ لێی ئه‌چێژن گه‌وره و مناڵ |
ژماره
ژماره یه‌ك، بابمان ئیشكهره دوو، دایكم چێشتلێنه‌ره سێ، خوشكم ئیشی زۆره چوار، ئه‌و خوشكم جلشۆره پێنج، خوشكی بچكۆلانه وه‌ڕوێركه‌ی هه‌موومانه شه‌ش، كاكم تۆ‌و ئه‌چێنێ حه‌وت، ئه‌و كاكم ئه‌خوێنێ هه‌شت نۆ، دوو برام هه‌یه یه‌كێكیان بچكۆله‌یه ده، خۆمم خۆم ئه‌ژمێرم تا ده ژماره فێرم خێزانێكین ده سه‌ر كه‌س به‌ختیار و به ده‌ربه‌س په‌ریا شاسه‌نه‌م |
یادگار
یادگار كه‌لوپه‌لی پارم ماوه له ناو تاقێكا دامناوه په‌ڕاو،تێنووس،نمره‌ی ساڵم ئه‌پارێزم تا مناڵم ههڵیانئهگرم بۆ یادگار هه‌تا ئه‌بم به هه‌رزه‌كار ئه‌وسا ته‌ماشایان جوانه وه‌ك بابه‌تی مۆزه‌خانه ئه‌بن به دیمه‌نی به‌رچاو هی پێشكه‌وتن هه‌نگاو هه‌نگاو كه‌واته هه‌ر له ئێستاوه بناغه‌ی به‌ندم داناوه بۆ برا بچكۆلانه‌كه‌م بۆ كه‌سانی خێزانه‌كه‌م ده‌رئه‌كه‌وێ بێ تێكۆشان كه‌س نایبڕێ پله‌ی ژیان په‌ریا شاسه‌نه‌م |
ڕێویه دزه
ڕێویه دزه رێویه دزه‌ی قوتابخانه ده‌نگ و باسی ئه‌مڕۆمانه ئه‌وا ئه‌مڕۆ پۆل بێده‌نگ بوو پێش ماوه‌ی لێدانی زه‌نگ بوو له دواوه هاوارێ هه‌ڵسا پاره‌م دزرا ئای مامۆسا قوتابیه‌كه‌ی ده‌ستی ڕاسی دز بوو مامۆستا ئه‌یناسی پاره‌ی ده‌ركرد له گیرفانی پاره‌ی خۆی بوو ناو نیشانی ئینجا وتی ئه‌م چاو بزه ناوی ئه‌نێین ڕێویه دزه رێویه دزه پاشی دزی كه‌وته گریان و سه‌ركزی قوتابیه‌كان وه‌كوو خۆره شوێنی كه‌وتن به بالۆره ئه‌م چاو بزه ئه‌م چاو بزه ناوی ئه‌نێین ڕێویه دزه كه‌سێ دز بێ دیاره دیاره شه‌رمه‌زاره په‌ریا شاسه‌نه‌م |
خوازتن
خوازتن هاوڕێ كه‌لوپه‌ل مه‌خوازه به‌سه داوای بێئه‌ندازه ده‌مێ ئه‌ڵێیت په‌ڕه‌م به‌رێ ده‌مێ ئا توخوا داده‌رێ ده‌مێ قوتابیه‌كه‌ی پێشم راسته‌م به‌رێ خه‌ت ئه‌كێشم هه‌تاكوو كه‌ی زمانی لووس بۆ خه‌ت كوژێن یا بۆ پێنووس ئه‌ڵێی ساوای دوو ساڵانی یا كه‌نه‌فتی به‌ر ماڵانی بێنه بێنه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ی وانه‌كه‌مان لێ تێك ئه‌ده‌ی منیش یه‌كێكم قوتابیم دووكان و بازاڕی تۆ نیم رۆژێ نییه دوو ڕۆژ نییه خوێندن ئاوا بێ بۆ چییه؟ ئه‌گه‌ر قوتابیت بخوێنه كه‌لوپه‌لی ته‌واو بێنه هه‌ر كه‌س چاوی له‌م و له‌وه سه‌رگه‌ردانی دنیای خه‌وه په‌ریا شاسه‌نه‌م |
ته‌نگانه
ته‌نگانه ده‌سته‌سڕم نه‌هێنا له ماڵه‌وه به‌جێما خوایه چۆن لووتم بسڕم وه‌خته یه‌خه‌ی خۆم بدڕم بیسڕم به داوێنا؟ به‌سه‌ر قۆڵی خاوێنا؟ نا، ئه‌وه خووی چه‌په‌ڵه پیشه‌ی گێل و ته‌ممه‌ڵه من كه ژیر و خاوێنم چۆن شه‌رمی خۆم ئه‌شكێنم چار نییه ئه‌بێ ئێستا داوا كه‌م له مامۆستا رێم بدا بڕۆمه ده‌ر ئه‌م داخه ده‌ركه‌م له‌سه‌ر كه‌تنی ئه‌مڕۆ تا ماوم گوم نابێ له به‌ر چاوم كه‌لوپه‌لی ته‌نگانه هه‌رزانیش بێ گرانه په‌ریا شاسه‌نه‌م |
باخچه
باخچه مناڵانی ناوچه با بچین بۆ باخچه باخچه وه‌كوو به‌هه‌شته باوه‌شه بۆ فریشته باخچه باخی گوڵانه جێی په‌پووله‌ی چڵانه ئێمه فریشته‌ی شاخین په‌پووله‌ی گوڵی باخین له‌وێ ئه‌نیشینه‌وه په‌روه‌رده ئه‌چنینه‌وه دوایی ئه‌یكه‌ین به دیاری بۆ لادێیی، بۆ شاری شیعری: ع. شەونم |
نیاز
نیاز 1ـ ئه‌م پرسیاره هاوڕێكانم وه‌ڵام وه‌ڵام با بزانم تۆ چیت ئه‌وێ؟ 2ـ خواردن و خه‌و 1ـ تۆ چیت ئه‌وێ؟ 3ـ كۆتر و كه‌و 1ـ ئه‌ی تۆ... ئه‌ی تۆ؟ 4ـ جل و پاره یاری كردن تا ئێواره 1ـ هههه... هههه... پێكه‌نینه خوازتهكهتان ناشیرینه 2. 3. 4: پێمه‌كه‌نه، پێمه‌كه‌نه! ئه‌ی خوازتی تۆ بایی چه‌نه؟ 1ـ من من؟ نیازم تێكۆشانه ره‌نجی بیره، ڕه‌نجی شانه بۆ سه‌ركه‌وتن، بۆ زانیاری بۆ شێلانی ناهه‌مواری شیعری. ع. شەونم |
اکنون ساعت 02:54 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)