پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   عادڵه خان.... (http://p30city.net/showthread.php?t=24010)

behnam5555 03-26-2010 07:34 PM

عادڵه خان....
 

عادڵه خان....


عادڵه خان کچی عه بدو لقادر به گی ساحه بقرانه باوکی له پاش له ناو چوونی فه رمان ره وایی بابانه کان چووه ته شاری سنه له وێ جێگیر بووه، عادڵه خان له سالی (1328)ی کۆچی له سنه له دایک بووه و ژیاوه،له ناو جه رگه ی ئه رده ڵانیه کاندا، گۆش کراوه وچاوی کراوه ته وه و فێرخوێندن و عیلم بووه،له ساڵی (1315)ی کۆچی شووی به "عوسمان " پاشای کوری محه مه د پاشای جاف کردووه وچونه ته هه ڵه بجه. عوسمان پاشا دوای کۆچ و مردنی( محه مه د پاشای جاف )،به رێوه بردن و سه رکردایه تی عه شیره ته کی ده گرێته ئه ستۆ،ده بێته قایم مه قامی "هه ڵه بجه".




http://abdi.kurdblogger.com/uploads/a/abdi/52918.jpg

عادڵه خان ئه بێته هاوکارو یارمه تی ده ری ها وسه ره که ی ،له به ر ئه وه ی له کار و بارا سه رکه و توو بوو ،هه روها له بواری کۆمه مه ڵایه تی دا به شێوه یه کی فراوان ده ورێکی باڵای ده نواند،له ناوهۆز و عه شیره تا،ناو بانگ و شۆره تی ده نگی دایه وه و پایه یه یه کی گه وره ی بۆخۆی به ده ست هێنا .
عادڵه خان زۆر حه زی ده کرد له گه ڵ ئێرانیه کان نزیک بێته وه ،که یفی به تێکه ڵی عوسمانیه کان نه ده هات . ته واوی خزمه ت کاره کانی ئێرانی بوون و ئیجازه ی به که س نه ئه دا که به تورکی قسه بکات ، به لێهاتوویی و بلیمه تی خۆی ده ستی به سه ر زۆر له کاره کانی مێرده که یدا گرتبوو.کارو باری ناوچه ی شاره زوور و جڵه وگرتنی عه شیره تی جاف له ده ستی خۆی دابوو. هیچ کاروبارێکی میر به بێ راوێژی عادڵه خان نه ده کراو گیروگرفته ناخۆییه کان ئه هێنرا به رده ستی و به دادپه روه رانه چاره ی بۆ داده نا.
عادڵه خان له بواری ئاوه دان کردنه وه وه ده ستێکی با ڵای هه بووه ،وه ک له شاری" هه ڵه بجه"بازارێک و "3"ماڵی گه وره و مزگه وتێکێی بینا کردووه .
نوسه ری روس (مێنۆرسکی )له کتێبه کی خۆیدابه ناوی "کورد" ئاماژه به چاوو پێ که وتن له گه ڵ عادڵه خان ئه کاوو زۆر به باشه ناوی ئه با ت و ئه ڵێ : له "هه ڵه بجه"له گه ڵ ژنێکا رووبه رو بووم که له وو پێش حاکمی ئه و ناوچه یه بووه .هه روه ها ماوه یه ک(میجه رسۆن)له دیوه خانی عوسمان پاشا دا ژیاوه ،دوایی له کتێبێکدا به شێوه یکی چاک باسی عادڵه خان ئه کاو ئه لێت:کاتێ توورکه کان ده ستیان به سه رسلێمانی داگرت عادڵه خان وازی له حوکم رانی هێنا.
حوکومه تی ئینگلیز له کاتی داگیر کردنا بۆ رێزنان له و خاتوونه خه ڵاتی رێزگرتن (الوسام)یان پێ به خشی
ناو براووله ساڵی "1344"ی کۆچی ماڵئاوای له ژیان ئه کاو ته رمه که ی له گۆرستانی (ابوعبیده)ته سلیم به خاک ئه که ن .
سه رچاوکانی ئه م نوسراوه :

1)دایره المعا رف کوردی مامۆستا بۆره که یی
2)کورد - مێنۆرسکی
3)ئاویه ر به ژماره ی بیست ودووه م-
رێزان بیاره یی
محموود"خوله"




اکنون ساعت 03:09 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)