 |
|
behnam5555 |
03-28-2010 09:05 AM |
به رزی چه وریهكانی له‌ش
به رزی چه وریهكانی له‌ش
Hyperlipedemias
پیكهاته‌ی سه‌ره‌كی خۆراكی مرۆڤ پێك دێت له مادده كاربۆهیدرایتیهكان ,پرۆتینیه‌كان و چهوریهكان و مادده نا ئه‌ندامیه‌كانی تر.چهوریهكان ( lipids) پێكهاته‌یه‌كی گرنگی له‌شن ,كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ووزه‌و زینده‌كرداره‌كانی له‌ش به‌كار دههێنرێتو یه‌كێكه له له‌پێكهاته سه‌ره‌كیه كانی له‌ش
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی چهوریهكان خۆراكه ,به تا یبه‌تی خۆراكی ڕووهكی و گیانلهبهریهكان , ڕێژه‌ی چهوریهكان له له‌شدا دیاری كراوه به پێوستی له‌ش ,كه‌م بوونه‌وه یان زیاد بوونی ئه‌و ڕێژه‌یه كارده‌كاته سه‌ر فه‌رمانی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و ئه‌بنه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی بۆ له‌ش به‌تایبه‌تی بۆریه‌كانی خوێن و دڵ و ده‌مارو مێشك.
http://3.bp.blogspot.com/_IUYlNU10BM...no-diet-05.jpg
جۆری چهوریهكان زۆره‌و ,بهلاَم به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دوو جۆری هه‌یه ئه‌وانبش كۆلیسترۆڵ
Cholesterol و ترایگلیسرایدهكانن
( Triglycerides ). كۆلیسترۆڵیش زیاتر پۆلێن ئه‌كرێت بۆ پێكهاته‌ی تر كه ئه‌وانیش
LDL,HDL,VHDL,VLDL).
بۆیه هه‌ندێ جار شیكاری ورتر بۆپێكهاتهكانی تری كۆلیسترۆل گرنگه بۆ زانینی كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش و ئه‌ندامه گرنكه‌كانی وه‌كو دڵ ومێشك.
مرۆڤ پێوستی به وه‌رگرتنی چه‌وری هه‌یه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی فه‌رمان و ئه‌ركی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی به‌ڕێژه‌ی 30% هه‌مو پێكهاته‌ی خۆراكی ڕۆژانه,گه‌ر زیاتر له‌و ڕێژه‌یه به‌كار بهێنرێت ئه‌بێته هۆی زید بوونی ڕێژه‌ی چه‌وری له خوێن و له له‌ش دا و,له پاشاندا تووش بوون به نه خۆشی .
http://4.bp.blogspot.com/_IUYlNU10BM...no-diet-06.jpg
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌ووری له له‌ش دا
Causes of hyperlipidemia
1. هۆكاری یه‌كه‌می ( Primary causes ):
واته چهوریهكان به رز ئه‌بنه‌وه له‌له‌ش دا به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به جۆری خۆراك و جوڵه‌و نه خۆشی تره‌وه هه‌بێت ,به‌ڵكو په‌یوه‌نی به زینده‌كرداری چهوریهكان خۆیانه‌وه هه‌یه,كه له ڕێگه ی جینه‌كانه‌وه دیاری ئه‌كرێت و هۆكاری بۆماوه‌ی له‌پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وریه‌وه هه‌یه له له‌ش دا به تایبه‌تی كه ئه‌بینیت له خێزانێكدا زیاتر له یه‌ك كه‌س تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری ئه‌بن.
http://4.bp.blogspot.com/_IUYlNU10BM...no-diet-10.jpg
2.هۆكاری دووه‌می(secondary causes )
هۆكاری تر ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه ی چه‌وری له له‌شدا وه‌كو:
1.زۆرخواردنی چه‌وری .
2.نه جولاَن و كێش زۆری .
3.له كاتی سك پڕی‌دا .
4.زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كان.
5.ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌و گورچیله‌و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ریان هه‌یه.
6. ئه‌وانه‌ی زۆر ده‌رمان به‌كار ئه‌هێنن وه‌كو ستیرۆیده‌كان وئهندرۆجینهكان.
كاریگه‌ری چه‌وری له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له‌ش
Effects of hyperlipedemia on organs
http://3.bp.blogspot.com/_IUYlNU10BM...no-diet-14.jpg
زیادبوونی چهوریهكان به دوو شێوه له له‌شدا كۆ ئه‌بنه‌وه,له‌ناو سوڕی خوێن و له‌ناو شانه‌كانی له شدا.له خوێندا ئه‌بنه هۆی ڕق بوون و ئه‌ستوربوونی دیواری بۆریه‌كانی خوێن ( Atherosclerosis) و له ئه‌نجامدا گیرانی بۆریه‌كانی خوێنی لێئه‌كه‌وێته‌وه,كه ئه‌بێته هۆی سه‌كته‌ی دڵ و مێشك و گیرانی بۆریه‌كانی گورچیله‌و په‌له‌كان ,سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن (Hypertension)
كۆبوونه‌وه‌ی چهوریهكان له شانه‌كاندا ئه‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی به‌تایبه‌تی زیادبوونی ورگ و ئه‌ستوور بوونی ڕان و و سمتهكا ن و جگه له‌وه‌ی كه شێوه ی له‌ش تێك ئه‌دا به‌ڵكو ئه‌بێته سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی تر وه‌كو نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌زۆكی و داخورانی ئێسكه‌كان( Osteoporosis) و نه‌خۆشی جگه‌رو مۆخی ئێسكه‌كان.
http://3.bp.blogspot.com/_IUYlNU10BM...no-diet-21.jpg
ڕێگه گرتن و چاره‌سه‌ركردن(Prevention and treatment):
پێش ئه‌وه‌ی باس له ڕیِگه گرتن و چاره‌سه‌ركردن بكرێت ,پێویسته بوترێت كه ڕێژه‌ی چه‌وری باشتر وایه زیا تر له جارێگ دووباره بكرێته‌وه له شوێنی جیاواز,وه ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 14 كاتژمێر هیچی نه‌خواردبێت و پێشتریش له سه‌ر خواردنی ئاسایی ڕۆژانه‌ی خۆی بێت.
http://3.bp.blogspot.com/_IUYlNU10BM...no-diet-20.jpg
هه‌ركه ڕێژه‌ی چه‌وری به‌رزبو پێوسته ڕاوێژ به پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ ڕێنمای و چاره‌سه‌ری زیاتر,به لاَم به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕه‌چاوی ئه‌م خالاَنهی لای خواره‌وه بكرێت:
1.خۆراك بكرێت به چه‌ند به‌شێكه‌وه به‌جۆرێك پێكهاته‌ی چه‌وری له خۆراك زیاتر نه بێت له 30% هه‌موو خۆراكی ڕۆژانه
2.گرنگی بدرێت به‌و چه‌وریانه‌ی كه كه‌متر ئه‌بنه هۆی سه‌رچاوه‌ی نه خۆشی وه‌كو ڕۆنی زه‌یت و ڕووه ك و ماسی ,وه كه‌م كردنه‌وه‌ی چه‌وریانه‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی گیانله‌به‌رانه وه‌ك و گۆشت و دوگ و به‌زوو په‌نیرو قهیما غ و هێلكه.
3.وه‌رزش و جوڵه ئه‌بنه هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی كێشی له‌ش و یارمه‌تی سه‌رف كردنی چه‌وری زیاده‌ی له‌ش و زینده‌كرداره‌كانی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئه‌ده‌ن.
4.نه‌كێشانی جگه‌ره
http://4.bp.blogspot.com/_IUYlNU10BM...no-diet-09.jpg
5-گه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری به‌و خالاَنهی سه‌ره‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرا, ئه‌وا چه‌ند ین جۆری ده‌رمان هه‌یه به‌شیێوه‌ی حه‌ب بۆدابه‌زاندنی چه‌وری ,هه‌ر جۆره‌ی بۆ دابه‌زاندنی جۆرێك له چه‌وری به‌كار ده‌هێنرێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌ن و بوونیه‌ی له‌ش و بوونی نه‌خۆشی تری وه‌ك و شه‌كره‌و فشاری خوێن و نه‌خۆشی كورچیلهوجگهر,كه‌له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه بۆ نه‌خۆش ده‌نووسرێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێین كه‌كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌له‌شدا درێژخایه‌نه‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن به‌تایبه‌تی بۆریه‌كانی دڵ و ده‌مارو مێشك.زۆر پێویسته ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی زۆری له سه‌ر بكرێت به‌تایبه‌تی له باروودۆخی ئێستای كوردوستاندا كه رۆشنبیری خۆراك به‌كارهێنان نه‌گه‌شتۆته ئاستێك كه هه‌مولا بتوانین خۆراكێكی ته‌ندرووست به‌كاربهێنین بۆ گه‌شه‌كردنێكی ته‌ندرووستیانه‌ی له‌ش و ئه‌قڵ و بیروهۆش.
http://3.bp.blogspot.com/_IUYlNU10BM...no-diet-29.jpg
سه‌رچاوه‌كان:
1.Cecil essential of medicine 7th edition 2007
2. Harrison's principle of internal medicine 16th edition 2005
3.Davidson's principle and practice of internal medicine 20th edition 2006
|
اکنون ساعت 07:37 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)