- -
ورده شيعر...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=24081)
behnam5555 |
03-29-2010 03:34 PM |
ورده شيعر...
پێشکه‌ش به‌وه‌ی که نازانم له به‌ری چاویمیا له بیرێکی دووری
هه‌ر چۆن بێت هه‌ر خۆشیم ده‌وێ، چونکه شیاویخۆشه‌ویستیه
×
خۆزگه بیری شیرینی دوێکه‌مان ئاواتی دووریئێمڕۆمان نه‌بوایا
×
هه‌تا هه‌ناسه‌م بکا هاتوو چۆ
قه‌ت له بیرم ناچێ خۆشه‌ویستی تۆ
×
موحه‌به‌ت له دار فێر به ،
که هه‌تا سێبه‌ریشی له سه‌ر داربڕ لا نابات
×
هیچکاتێک دووری له سه‌ر بیر زاڵ نابێت
.
.
ئه‌گه‌ر
ڕه‌نجی ڕۆژگار
دڵم بشکنێ
له سه‌ر هه‌مووی پاره‌کانی
ناوه جوانه‌که‌ت
ده‌نووسم
×
ئه‌گه‌ر رۆژێک دڵی یه‌کێکت شکاند
مێخێک له سه‌ر دیوارێک دا بکوته
ئه‌گه‌ر دڵت به ده‌س هێنا
مێخه‌که ده‌ر بێنه
به‌ڵام چ فایده که جێی مێخه‌که له سه‌ردیواره‌که‌یه
×
تۆ به بۆنه‌ی هه‌بوونی مه‌رام به زیندانیهه‌تایی له دڵی من مه‌حکوومی
×
به جیاتی ئه‌م هه‌موو ئه‌ستێرانه ئه‌گه‌رمانگ ببوایا
ئه‌م ئاسمانه بێ تۆ هێشتا تاریک بوو
×
ئه‌وین ته‌نیا ڕووداوی نه‌مری ژینه...
×
هێشتا نه‌مدیوه له سه‌ر لێوێ بزه‌ی جوانی تۆ
هیچ کاتێ ناگرێت که‌سێک له دڵم جێی تۆ
×
گه‌ر فرمێسکه‌کانم گوڵی ژینت ئاو بدا
هه‌میشه ده‌گریم بۆ ئه‌وه‌ی که بژیت
×
ئه‌گه‌ر بمرم شایه‌ت تۆ ناراحه‌ت بیت
به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ناڕاحه‌ت بیت من ده‌مرم
×
له وڵاتێک که له‌وێ نیه که‌سێ یاری که‌سێک
خۆزگه خودایه نه‌که‌وتایا کاری که‌سێک به‌که‌سێک
×
خۆشم ده‌وێ بمرم و ڕه‌شپۆشت که‌م
نامه‌وێ زندوو بمێنم و فه‌رامۆشت که‌م
×
وه‌کوو باران دلۆڤان به
که به یه‌ک جور ده‌بارێ له سه‌رگوڵی سوور وگیای هه‌رز
چاوه‌ڕێی که‌سێک به
که ئه‌گه‌ر ساده‌ترین پۆشاکتیش له به‌ر بێت
تۆ به هه‌مووی دونیا نیشان بدات و بڵێت
:
ئه‌مه هه‌مووی دونیای منه
×
ساده کوتن وه‌کوو ساده ژیان جوانه
ئه‌منیش ساده دێژم
خۆشتم ده‌وێ
×
بۆ من که دڵم پڕی بێده‌نگیه
ده‌نگی پێت له دووره‌وه‌ش
دڵ خۆشیم پێ ده‌دات
×
داستانی ژینی من
چیرۆکێکه
که سه‌ره‌تای بوونی تۆیه و دواییی نه‌بوونت
×
ئینسان خۆشه‌ویستی له بیر نابات
به‌ڵکوو به نه‌دیتنیان عاده‌ت ده‌کات ×
پێشکه‌ش به‌وه‌ی که نه‌دیتنی وه‌کو له بیربردنی نامومکینه ×
له جیاتی ئه‌و ده‌سته گوڵه‌ی که دوایمه‌رگم بۆ سه‌ری گۆڕمی دێنی
له‌قێک له‌و ده‌سته گوڵه له کاتی ژیانمبۆمی بێنه
...
|
forrest |
04-19-2010 11:11 PM |
ئه گه ر رویی هه تاوی خه م ره وینی روژ
له ناو ئاسمانی شه و ویلم به شوین چاوانی له یلاوه
|
behnam5555 |
06-24-2010 07:35 AM |
"واقیع"
.هه‌ر وه کوو عاشقه‌و ماشقه‌ييک
له‌گه‌ل یه‌کتریدا گیران
حوکــــــــــــــــــم دران:
عاشقه‌بده‌ن له‌سيداره
ماشقه‌به‌رن بو کاباره.!!؟
|
behnam5555 |
06-24-2010 07:37 AM |
ته‌نیایى
ته‌نیام، ته‌نیا
ته‌نیاییه‌که‌م،
شۆڕه‌بیێکه
له‌گوێ چه‌مى قه‌راخ شارێ و
کانگای رازی
سه‌دهه‌زاران
مه م و زینى ئه‌و شاره‌یه
|
behnam5555 |
06-24-2010 07:41 AM |
ئاڵقه
که‌زه‌نجیرێکیان لێک پچڕاند
ته‌نیا یه‌ک ئاڵقه
پێی خۆش بوو
هه...!
ئه‌ویشه‌وه‌بوو
دوای ئازادی
گیانی ده‌رچوو
|
behnam5555 |
06-24-2010 07:47 AM |
سه‌ربه‌رزی
شیعره کانم
تا ئه‌و کاته‌ى خۆشه ویستن:
کوڕنۆش نه‌به‌ن بۆ هیچ که‌سێ؛
تا بۆ خۆیشم!
نه‌جمه‌دین براخاسی
|
behnam5555 |
06-24-2010 07:50 AM |
خه‌وى شێعرێکى نوێ
نیوه‌شه‌وێ
شێعرێکى نوێ
هه‌رچه‌ندی کرد
نه‌یتوانى که/پشوو بدا و/چاو لێک بنێ
چونکا/چه‌ن ساتێ له‌وه‌و به‌ر
قاچاخچیانی بێ ئه‌وین
دڵیان چه‌ن تیکه‌کردبوو.
شێعر له‌داخانا هه‌ستا:
مه‌شخه‌ڵی ئازادی گرته‌ده‌س-وێنه‌ی کاروانچی ڕێگه‌ی عه‌شق-
هێنده‌به‌سۆز هاواری کرد
زرینگه‌ی ده‌نگی / عه‌ڕشی خودای خسته‌له‌رزه:
من شێعرێکی برینداری نیوه‌شه‌وم
تا وه‌ک باڵنده‌کانی ئیبراهیم
دڵه‌کانم یه‌ک بگرن و بێنه‌وه لام
نانووم،ناخه‌وم.
که‌یه‌کیان گرت،
ئه‌یانسپێرم به‌ده‌س مێژووم
ئه‌وسا
به‌دڵێکی هێمن
چاو وێک ئه‌نێم و
ئه
ن
و
و
م
|
behnam5555 |
06-24-2010 08:24 AM |
چه‌ندكورته‌شێعر
1-
-چۆن ئه‌توانم شێعر نه‌ڵێم
كه‌شێعر تۆ‌و ئه‌تۆش منی
شێعر نه‌ڵێم
ئه‌من نابم
چۆن ئه‌وساته
تۆ لێم ونی .
2-
-نازدارترین كچی هیوام
په‌نجه‌ی بڕی
كه‌ڕۆی پێخاوس
به‌سه‌ر شیشه‌ی شكاوی دڵما
ئه‌و كاته‌ی ته‌نیا جێت هێشتم
رۆشتی و نه‌هاتی له‌گه‌ڵما.
3-
-چه‌ندسپڵه‌بووی
چه‌ندپێ نه‌زان
دڵمت شكان
له‌خاكی خۆتاخۆفرۆش
دڵم بۆت ببوه‌نیشتمان...!!!
4-
-بڕیارم داشه‌رم نه‌كه‌م
منداڵانه‌بۆت بێمه‌گۆ
ئه‌ی بوكه‌ڵه‌چاوشینه‌كه‌م
خۆشم ده‌وێی،
هه‌رتۆم ئه‌وێ به‌ته‌نیاتۆ.....
5-
-كه‌ده‌یانوت له‌ئه‌نداما
به‌ته‌نیا دڵ ئاشق ده‌بێ
وتم نادرۆیه درۆ
چۆن گشت لاشه‌وره‌گم زانی
كه‌چاوم بڕیه‌چاوی تۆ ...
محه‌ممه‌دمسته‌فازاده‌بانه
|
behnam5555 |
07-26-2010 02:17 PM |
1-
ئه‌و كاته‌ی چاوه‌كانی تۆ
نیگای به‌سه‌ر دڵما ڕژاند
هه‌زار به‌نده‌ی شێعری ته‌ڕی
له‌ناو دنیای ئه‌وین خولقاند
وتم پێیان سوجده‌به‌رن
كه‌خودای وان ته‌نیا ئه‌تۆی
كڕومت بوون
زوو زانیان
وه‌ك خۆرومانگی ئیبراهیم
تۆش به‌جێیان دێڵی و ده‌ڕۆی .
2-
پێنوسم شكا :
شێعر شكا
دڵم شكا:
خۆزیایێ‌مرد
هێشتاش ماوم
گه‌ر تۆ بشكێی من بێ‌انام
من فه‌وتاوم
هه‌ر كه‌شكای جارێكی‌تر
نه‌پێنووسم شێعر ده‌ڵێ‌و
نه‌دڵ لانه‌ی عه‌شقێكی‌تر .
3-
منت نه‌ویست
شێعر بڵێم
ئاگر بڵێم
بۆ باوه‌شت پشكۆ بڵێم
شێعر بڵێم
پڕ به‌باوه‌شی به‌یانی
به‌چاوانت ئاسۆ بڵێم
شێعر‌و شاباش ، شه‌وو ڕۆژم هه‌ر تۆ بڵێم
***
منت نه‌ویست گه‌ر بێمه‌وه
ببمه‌باران ... وه‌كو جاران
له‌سه‌ر رَێتا ... له‌به‌ر پێتا
بڕژێمه‌وه
له‌به‌ر تاڤگه‌ی هه‌نگاوتا
بتوێمه‌وه... بتلێمه‌وه
***
منت نه‌ویست
ئاسمانێك پڕ له‌ئاور
سه‌رزه‌مینێك پڕ له‌ئاگر
تك تكه‌ی ئاو هه‌ڵوه‌رێنم
به‌هاربێنم ، شین بێ‌گوڵت
پڕ به‌چیا گڕ بچێنم
بۆ نه‌ورۆزی خۆشه‌ویستی
پڕ بێ‌دڵت .
محه‌ممه‌دمسته‌فازاده‌بانه
|
اکنون ساعت 07:56 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)